صفحە اصلی
درباره‌ی ما
تماس با ما
|
کوردی
XEBATMEDIA
COM
خه‌بات مێدیا
112 : ئێستا له‌سه‌ر هێل
سازمان خبات کردستان ایران
Toggle navigation
ارشیو
صفحە ازاد
دیدار و ملاقاتھا
فعالیت
مقاله ∇
ادبی
دینی
فلسفی
تاریخی
اجتماعی
علمی
سیاسی
اخبار
زه‌نای سۆزی عاشقانه‌یه خه‌رمانان!
ئه‌ستێره‌ی پینج په‌ڕی گه‌ش و ههمیشهبینراوی سه‌ر خه‌رمانی وه‌رزی خه‌رمانانی و وزه‌و هێز ده‌ده‌ی به باسکی پۆڵاینی جوتیار.
هه‌دا ناده‌ی له هیچ کۆسپێ، وه‌ک شێری برینداری چیا جنگ گیر ده‌که‌ی له‌سه‌ر سنگی مێژووی ساڵ و داستانی نه‌به‌ردی وه‌رزی ژیانه‌وه. شا ڕۆژی ڕۆژه‌کانی ساڵ و ترۆپکی لوتکه‌ی سه‌رکه‌وتنی. خۆشترین مژده‌ی وه‌فادارو، به‌رزترین سوره چناری ده‌م لێڕه‌واری تێکۆشا نی، گه‌شاوه ترین گوڵه‌هێرۆی قهتپاڵهکانی سه‌رهه‌ڵدان و بۆن‌خۆشترین چه‌پکه ڕیحانه‌و مێخه‌کی سهربهرۆکی دایکانی جه‌رگ سوتاوی.
تۆ پێنجی خه‌رمانانی، هیوا ده‌ده‌ی به‌داهاتوو، خه‌نه‌ی ده‌ستی تازه بووکی، ڕه‌شبه‌ڵه‌کی گه‌نج و لاوی. تۆ شوعاری ههمیشهبینراوی سه‌ردیوار و به‌ر ده‌رک و گه‌ڕه‌گی شار‌و گوندی. سرودی سه‌ر زاری هه‌رزه‌کار و کرێکارانی، چرای ڕووناکی ماڵه هه‌ژار و هه‌تیوانی.
هه‌رگیز هه‌رگیز هه‌دا ناده‌ی ، هه‌رگیز هه‌رگیز له‌بیر ناچی، چونکه مێژووی چه‌ندان ساڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران و چقڵی چاوی دوژمنانی.
یادێکی به‌رزو پیرۆزی، تێکه‌ڵاوی ژوان و سه‌نگه‌ری خۆڕاگری پێشمه‌رگه‌یت و شاهیدی چه‌ندان داستانی قاره‌مانی ڕۆڵهکانتی. ڕۆمانێکی بێ کۆتایی و هه‌موو ساڵێک به‌شێک لهمێژووت ده‌نووسیه‌وه، نوێ ده‌بیه‌وه، خوێنه‌ر هه‌رگیز لێت تێر نابێ.
وه‌کو کانی و ئاوه‌دانی ڕێبواران به‌ره‌و پیرت دێن و بۆهه‌میشه ده‌بیه مه‌نزڵگه‌ی ژیان و پشوودان و هه‌ستانه‌وه. تونیه‌تی گه‌روان دشکێنی، دڵان فێنک ده‌که‌یته‌وه. ڕۆژی له‌دایکبوونی سازمانی و هیوا به‌ژیان ده‌ده‌یته‌وه
ڕێکه‌وت: 2008-08-26 13:32:06
به‌شی: ( وتاره‌کان )
جه‌لال خۆشکه‌لام
سیاسی