صفحە اصلی
درباره‌ی ما
تماس با ما
|
کوردی
XEBATMEDIA
COM
خه‌بات مێدیا
96 : ئێستا له‌سه‌ر هێل
سازمان خبات کردستان ایران
Toggle navigation
ارشیو
صفحە ازاد
دیدار و ملاقاتھا
فعالیت
مقاله ∇
ادبی
دینی
فلسفی
تاریخی
اجتماعی
علمی
سیاسی
اخبار
ته‌حریمى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى رژیمى ئاخوندى, بۆ؟
لێره‌دا مه‌به‌ست بێ به‌ش كردن وبه‌كه‌م زانى مروڤه‌كان نیه, به‌ڵكو مه‌به‌ست شى كردنه‌وه‌ى باشترى بابه‌ته‌كه‌یه. بێ گومان ناكرێ بۆ چوونى ئه‌وكه‌سانه كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له گه‌ڵ رژیمدان و ئامانجیان راگرتنى ده‌سه‌لاته‌و خۆیان له ئاخوندان به جیانابینن به خاوه‌ن بیرى سه‌ربه‌خۆ و هه‌ڵسه‌نگێندراو بزانین. چونكه ئه‌و ده‌سته‌یه ئامانج و مه‌به‌سته‌كانیان دیاره‌و ته‌نیا قازانجه‌كانى شه‌خسى خۆیان گه‌ره‌كه‌و هه‌ڵوێستێك كه به قازانجى تێكرِایى ودیموكراسى وئازادى بێ, لێ یان نابیندرێ.
ژماره‌یه‌كى دیكه باوهرِیان وایه به ته‌حریمى هه‌ڵبژاردن هیچ ئاڵ وگۆرێك وهدى ناێى. ئه‌و ده‌سته‌یه پێ یان وایه ده‌كرێ به به‌شدارى كردن له نمایشى هه‌ڵبژاردن ده‌نگ بدرێ به پاڵێوراوێك كه قسه له ئازادى وگۆران ده‌كا ئاڵ وگۆرِ له وه‌زعى سیاسى له ئێران‌دا بێته دى و شێوه گۆرانێكى نه‌رم وقۆناغ به قۆناغ له سیستمى ده‌سه‌لاتدارى ئاخوندى بێته دى.
ئه‌م شێوه بۆچوونه ئه‌گه‌رچى له قسه‌دا وبهزاهیر باشه, به‌لام به پێى ئه‌و ته‌جروبه‌ى له چه‌ند ساڵ ده‌سه‌لاتدارى ئاخوندیدى هه‌یه هیچ كات ئازادى و قازانجى میلله‌ت به به‌شدارى كردن له هه‌ڵبژاردن ناییتهدى. دیاره له وولاتانى دیموكراتێك و شێوه دیموكراتیكیش به هه‌ڵبژاردنى كه‌سانى ئازادیخواز گۆران له ده‌سه‌لاتى وولاتان رووى داوه‌و وه‌زعى سیاسى گۆرانى به‌سه‌رداهاتوه. هه‌روه‌ها به خه‌باتى مه‌ده‌نیانه و ناره‌زایه‌تى هێمنانه‌و دوور له توندوتیژى له زۆر وولات بیندراوه كه چه‌ندین ده‌سه‌لات گۆرِانى به‌سه‌ر داهاتوه. خه‌بات و ناره‌زایه‌تى ناسراو به خه‌باتى (مهخمهڵى) یا پهممهیى, له وولاتى ئوكراین روویى دا نمونه‌ى ئه‌و نه‌وعه خه‌باته‌یه، به‌لام ئایا له ئێران‌دا به بوونى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى كه بناغه‌ى كاره‌كانى سه‌ركوت و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌و به هێزى سه‌ربازى وپاسدار وههرِهشه وهلامى ویسته‌كانى جه‌ماوه‌رى ئێران و ئازادیخوازان ده‌داته‌وه, ئه‌و نه‌وعه خه‌باته مه‌ده‌نیانه رێگه‌ى پێ بدرێ تا چاوه‌رى ئاكامه‌كانى بین؟
كاتێك ده‌سه‌لاتى ئاخونده‌كان رێگه نادا, خه‌ڵك به ئازادى راى خۆیان بڵێن و رێگه نادا رێپێوانى هێمنانه, رۆژنامه‌ى ئازاد وسایتى ئینترنیتى ره‌خنه‌گر وجودى هه‌بێ, چۆن ده‌كرێ هومێد به پێكهاته‌ى ده‌سه‌لاتێكى له‌و شێوه بكرێ كه رێگه بدا كه‌سێك یا كه‌سانێك به‌شدارى بكه‌ن له ده‌سه‌لاتدا ئه‌ویش مه‌به‌ستیان ئاڵوگۆر دروست كردن لهوهزعدا به قازانجى جه‌ماوه‌ر بێ. له كاتێكدا ته‌نانه‌ت قانوونی ئه‌ساسى رژیم پێ شێل كارى مافى مروڤى كردۆته قانوونى و ئه‌گه‌ر چه‌ند خاڵێكى به ناو پارێزگارى له مافى نه‌ته‌وه‌و ئایینه‌كانى تێدا هاتبَى هیچ كات جێ به‌جێ نه‌كراون له كاتێكدا وه‌لى فقیه ده‌سه‌لاتى بێ ئه‌م لاوئهولاى هه‌یه له به‌رێوه به‌رى وقانوون دانان وته‌نانه‌ت, ده‌سه‌لاتى هه‌یه له دیارى كردنى پاڵێوراوان و مه‌جلیسى خیبره‌گان و شوراى نیگه‌هبان وتێكراى ئه‌و ناوه‌ندانه به ده‌ستیه‌وه‌ن بۆ زیاتر سه‌ركوت كردنى جه‌ماوه‌رى ئێران وپێ شێل كردنى مافى مروڤ ومافى نه‌ته‌وه‌و بیروبۆچون وئایین و مه‌زهه‌به‌كان چۆن ده‌كرێ هومێد هه‌بێ گۆرِان وهدى بێ؟ به پێى ئه‌و شى كردنه‌وه كورته‌ى باس كرا ده‌رده‌كه‌وێ هیواى ئه‌و ژماره‌یه له خه‌ڵك كه رِایان به ئاڵوگۆرِ دروست كردن له رێگه‌ى به‌شدارى كردن له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆماری رژیم هه‌یه, ئه‌ویش سه‌ره‌ك كۆمارێك كه نه ئه‌توانێ و نه ده‌ى هه‌وێ ئاڵ وگۆرِ له سیستمى ده‌سه‌لاتدارى ئاخونداندا بكا ناییتهدى.
له ئاكامدا ده‌رده‌كه‌وێ خاوه‌نانى ئه‌و بۆچوونه‌ى كه هه‌ڵبژاردن له چوارچیوه‌ى ده‌سه‌لاتى ئاخوندی پێ نمایشی و زیانباره و پێ یان وایه هه‌ڵبژاردن هیچ بنه‌مایێكى ئازادى تێدا به‌دى ناكرێ و باوه‌ریان وایه ئه‌و رژیمه گۆرانى به سه‌ردا ناێى و هه‌ڵبژاردن به هویێك بۆ مانه‌وه‌ى ده‌سه‌لاتى دیكتاتورى ئاخوندان ده‌زانن هه‌موو شێوه‌یێك هه‌ڵبژاردن ته‌حریم ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها باڵه‌كانى ده‌سه‌لات به ناو ریفورم خواز ومحافزهكارو+ ریفورمیست, هه‌مووى به دوورووى سكهیێك ده‌زانن.
بێ گومان باشترین بۆچوون و شێوه‌ى رووبه رووبوونهوهى ئه‌و رژیمه. بێجگه له بایكوت كردن و پروتوستۆكردنى نمایشه گاڵته جاریهكانى هه‌ڵبژاردن، هیچ ریگهیێكى دیكه‌ى نیه و باشترین راوبۆچوونیش كه‌كاریگه‌رى ده‌بێ له سه‌ر وه‌زعى سیاسى و ئاگاداركردنه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ر, هه‌وڵدانه بۆ بایكوت كردنى نمایشى هه‌ڵبژاردن. ئاشكرایه ته‌نیا به ته‌حریم ده‌كرێ په‌یامى راست و نیشتمانى \\\"نه‌خێر\\\" به گوێى دیكتاتورانى ملهورى ئێران‌دا بدرێ.
ڕێکه‌وت: 2009-05-10 20:26:39
به‌شی: ( وتاره‌کان )
سیاسی