كۆمه‌ڵكوژى زیندانیانى سیاسی و هه‌ستى خوێن رشتنى خومه‌ینى و ده‌سه‌لاته‌كه‌ىنیزامى ملهورى ئاخوندى كه‌ ته‌حه‌موولى بیرورِاى جیاوازى نه‌بوو، برِیارى دا، روناكبیران و خاوه‌ن رِایانى ئێرانى له‌ناوبه‌رێ، به‌ به‌رچاوى وه‌لاته‌ مرۆڤ دۆسته‌كان و رێكخراوه‌كانى پارێزه‌رى مافى مرۆڤ، گه‌وره‌ترین جینایه‌ت له‌مێژووى مرۆڤایه‌تى و له‌كۆتایی سه‌ده‌ى بیسته‌مدا ئه‌نجام بدا. ئیعدام كردنى زیندانیانى سیاسی له‌هاوین و پاییزى ساڵى ١٣٦٧ به‌دیارترین تاوان و جینایه‌ت ده‌ناسرێ كه‌ هه‌رگیز له‌بیر و هزرى خه‌ڵكى كوردستان و ئێران ناچێته‌وه‌. جێگه‌ى خۆیه‌تى به‌یاد كردنه‌وه‌ له‌و كاره‌ساته‌ وه‌حشیانه‌ى خومه‌ینى و ده‌سه‌لاته‌كه‌ى به‌رێوه‌یان برد لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر بكرێ و به‌ستنى كۆرِ و سمینار و تێگه‌یاندنى وه‌لاتانى مرۆڤدۆست و رێكخراوه‌ به‌شه‌ر دۆسته‌كان، ئه‌و كاره‌ساته‌ بكه‌ینه‌ یه‌كێك له‌پێناسه‌كان بۆ ده‌رخستنى جینایه‌تكارى و درِنده‌یی رژیم به‌ كۆمه‌ڵگاى جیهانى و مرۆڤایه‌تى لێ ئاگادار بكه‌ین تا جینایه‌ته‌كانى خومه‌ینى و ئاڵقه‌ له‌گوێیانى باشتر بناسن. خومه‌ینى خوێنرێژ و جینایتكارى مێژووى مرۆڤایه‌تى گه‌ره‌كى بوو به‌ پاكتاكردنى بیرى جیاواز و كۆمه‌ڵكوژى مرۆڤه‌ ئازادیخواز و ئینسان دۆسته‌كان، كۆتایی به‌ نه‌یارانى بهێنێ و تا هیچ له‌مپه‌رێك نه‌بێ له‌به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته‌ ئه‌هریمه‌ن و دژه‌ مرۆڤایه‌تیه‌كانى، به‌لام سیاسه‌تى گرتن و كۆمه‌ڵكوژى و سه‌ركووتى بێ به‌زه‌ییانه‌ى ئازادیخوازان و ئه‌و هه‌مووه‌ ئیعدامه‌ له‌ئێران نه‌ك نه‌یتوانیوه‌ ناره‌زایه‌تى شۆرِشگێرانه‌ى خه‌ڵكى كوردستان و ئێران كه‌م بكاته‌وه‌، به‌ڵكو گرِ و تینى داوه‌ به‌ حه‌ره‌كه‌تى ئازادیخوازانه‌ و خه‌ڵكى وه‌لات نه‌ك چاوترسێن نه‌بوون، به‌ڵكو له‌شۆرِش زیاتر ئالاون و حه‌ركه‌ت و ته‌زاهوراته‌ سه‌رانسه‌ریه‌كان گه‌یشتنه‌ ئه‌و په‌رِى خۆى. خوێنى به‌ناحه‌ق رژاوى ٣٠ هه‌زار زیندانى سیاسی و باقى شه‌هیدانى رێگه‌ى ئازادى له‌كوردستان و ئێران به‌ڵگه‌ى حاشا هه‌ڵنه‌گرن كه‌ نیزامى ملهورى ئاخوندى هه‌ر له‌به‌رایی شۆرِشى ٥٧ دا برِیارى سه‌پاندنى ده‌سه‌لاتى دیكتاتۆرى دابوو. له‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌ى ئازادیخوازان و گولله بارانى زیندانیانى سیاسی ئێرانى و كورد چه‌ند كه‌س له‌ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه‌كانى سازمانى خه‌بات كه‌وتنه‌ به‌ر شالاو و له‌زیندانى گه‌وهه‌ر ده‌شت شه‌هید كران.
جێگه‌ى خۆیه‌تى له‌یادى كاره‌ساتى كوشتارى به‌ كۆمه‌ڵى ٣٠ هه‌زار زیندانى سیاسی، هه‌وڵ بده‌ین ریزه‌كانمان یه‌كگرتوو بكه‌ین و هێز و لایه‌نه‌ ئێرانى و كوردستانیه‌كان بۆ رووخانى رژیمى سه‌ركوتگه‌رى ئاخوندى هه‌نگاوى جیددى و به‌ كرده‌وه‌ هه‌ڵگرین و هه‌روه‌ها چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵ، ناره‌زایه‌تیه‌كانیان په‌ره‌پێ بده‌ن و ته‌نگ به‌ده‌سه‌لاتى ئاخوندى هه‌ڵچنن. به‌ خۆشیه‌وه‌ ناره‌زایه‌تى خه‌ڵك و ئازادیخوازان وه‌ك مانگرتنى زیندانیانى سیاسی و كۆمه‌لایه‌تى كوردستان كه‌ ماوه‌یێكه‌ ده‌ستى پێكردووه‌، په‌یامێكه‌ بۆ رژیمى ئاخوندى كه‌ خه‌ڵكى ئازادیخوازى كوردستان هیچ كات ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ له‌بیر ناكه‌ن و هه‌تا سه‌ركه‌وتنى یه‌كجارى و ده‌سته‌به‌ر بوونى داواكانى خه‌ڵكى ئێران خۆراگرانه‌ رِاده‌وستن.
سه‌ركووتى زیندانیانى سیاسی و كۆمه‌لایه‌تیه‌كانیش ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رژیمى ئاخوندى سیاسه‌تى قرِكردنى ئازادیخوازان وه‌ك هه‌میشه‌ درێژه‌ پێ ده‌دا.
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران كه‌ چه‌ند رۆڵه‌ى به‌ ئه‌مه‌كى به‌ر حوكمى خوێرێژانه‌ى خومه‌ینى كه‌وتن و له‌ماوه‌یێكى كورتدا ئیعدام كران، له‌یادى ئه‌و كاره‌ساته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ دا له‌گه‌ڵ كه‌س و كارى ئه‌و شه‌هیدانه‌ و تێكراى شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كانى كوردستان په‌یمان نوێ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ درێژه‌ پێده‌رى رێگاى شه‌هیدان ده‌بێ و له‌پێناو مه‌به‌سته‌كانیان هه‌تا سه‌ركه‌وتن درێژه‌ به‌رێگه‌ى پیرۆزیان ئه‌دات.

سازمانى خه بات ى كوردستانى ئێران
١١ى خه رمانانى ١٣٨٧

ڕێکه‌وت: 2008-09-02 09:35:58
به‌شی: ( وتاره‌کان )





سیاسی