صفحە اصلی
درباره‌ی ما
تماس با ما
|
کوردی
XEBATMEDIA
COM
خه‌بات مێدیا
90 : ئێستا له‌سه‌ر هێل
سازمان خبات کردستان ایران
Toggle navigation
ارشیو
صفحە ازاد
دیدار و ملاقاتھا
فعالیت
مقاله ∇
ادبی
دینی
فلسفی
تاریخی
اجتماعی
علمی
سیاسی
اخبار
ووتووێژى بهرِێز رێبوار حوسێنى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى مێدیا
١ـ رِاتان له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ى سه‌وز چییه و تاكۆێ پاڵپشبتى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ده‌كه‌ن كه ده‌سه‌لاتى ئێرانى دوو شه‌قه كردووه و دیكتاتۆرى خامنه‌یی و ئه‌حمه‌دى نه‌ژادى تووشی قه‌یران كردوه؟
ئه‌و نارهزایهتیهى كه ناویان ناوه بزووتنه‌وه‌ى سه‌وز، هه‌ر چه‌ند لهئاكامى شهرِى ده‌سه‌لات له‌نێوان مۆرِه سه‌ره‌كیه‌كانى نیزامى ویلایه‌تى فه‌قیه سه‌رى هه‌ڵداوه، ئه‌و قازانجه‌ى هه‌بووه و هه‌یه كه خه‌ڵك سامیان له‌هێز و ده‌سه‌لاتى نارِهواى ئاخوندى شكاوه و توانیویانه ده‌نگى نارِهزایهتى و بێزاریان له‌و ده‌سه‌لاته به‌رز كه‌نه‌وه. هه‌ر بۆیه پشبتیوانى و هاندانى نارازیان شتێكى موسبه‌ته و پێشمان وایه تازه ئه‌و حه‌ره‌كه‌تانه سه‌ركووت و كپ ناكرێن و رۆژ به رۆژ زیاتر په‌ره ده‌ستێنێ.
٢ـ مه‌سه‌له‌ى دانووستاندن له‌گه‌ڵ رژیمى كۆمارى ئیسلامى براوه‌یه له‌لاى ئێوه ئه‌ى چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه هاوكارن كه ئاماده‌ن ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ماده‌ى ١٥ و ١٩ى ده‌ستوور لهئَێران له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى هاوكارى بكه‌ن یان ئه‌و هێزانه‌ى كه به‌دواى دهرفهتێكدان بۆ هاوكارى سیاسی له‌نێوخۆى وه‌لات و له‌چوارچێوه‌ى كۆمارى ئیسلامى دا؟
و/ مه‌سه‌له‌ى دانووستان له‌گه‌ڵ رژیمى ئاخوندى شتێكه كه هه‌ر لایه‌نه و به‌هه‌ڵسه‌نگاندن و تێرِوانینى خۆى له‌م باسه دهرِوانێ. ئێمه وه‌ك سازمانى خه‌بات به ئه‌زموون وه‌رگرتن له‌رابردوو، هه‌روه‌ها ناسینى رژیم كه بێجگه له‌فێڵ و پیلانگێرِى به‌و باوهرِه گه‌یشتووین كه هه‌ر جۆره ووتووێژ و دانووستاندنێكه له‌گه‌ڵ ئه‌و نیزام و ده‌سه‌لاته، بێجگه له‌ره‌نج به خهسارچوون و زیانى سیاسی هیچ شتێكى تر نییه و رژیم به مه‌به‌ستى زه‌ربه لێدان لهتهرهفى به‌رانبه‌ر ئه‌و بابه‌ته پێشنیار ده‌كات. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى ئێمه تا ئێستا نه‌بۆته كۆسپ له‌سه‌ر رێگاى دۆستایه‌تیمان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه باوهرِیان به دانووستان و ووتووێژ له‌گه‌ڵ رژیم هه‌یه و لێره‌دایه كه پلورالیزمى سیاسی خۆى ده‌رده‌خات. ئه‌وانه‌شى كه پێیان وایه كه له‌چوارچێوه‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێران و له‌نێوخۆى وه‌لات دا كارى سیاسی ده‌كرێ، له‌ماهیه‌تى ئه‌و رژیمه و ده‌سه‌لات حاڵى نین.
٣ـ له‌سه‌ر هه‌ڵس و كه‌وتى موجاهدینى خه‌ڵق له‌هه‌رێمى كوردستان به تایبه‌ت له٩٠هكان بۆچوونى جیاواز هه‌یه، ئایا ئه‌مه كارى نه‌كردۆته سه‌ر پێوه‌ندییه‌كان ئێوه له‌باشوورى كوردستان و وه‌ك دۆستێكى رێكخراوى موجاهدین له‌مباره‌وه رِاتان چییه؟
و/ ئه‌و باسه‌ى كه له‌سه‌ر هه‌ڵس و كه‌تى موجاهدین له‌نه‌وه‌ده‌كاندا هه‌یه، بابه‌تێكه كه تا ئێستا نه‌تواندراوه بهڵگهیێكى حاشا هه‌ڵنه‌گر له‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانى موجاهیدین بخه‌نه روو. له‌ساڵى ٢٠٠٣ به‌دواوه، زۆربه‌ى ده‌زگا ئه‌منیه‌تیه‌كانى ئه‌مریكا و ئینگلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى موجاهیدین كرد و نه‌یانتوانى به‌ڵگه‌یێك له‌سه‌ر ده‌خاڵه‌تى موجاهیدین له‌كاروبارى عێراقدا بدۆزنه‌وه، هه‌روه‌ها زۆربه‌ى به‌رپرسانى عێراقى به سه‌دام حوسێن و وه‌زیره‌كانى حكوومه‌تى پێشووى ئه‌و وه‌لاته گیران، به‌لام هیچ كاك له‌زانیارییه‌كان له‌باره‌ى ده‌خاڵه‌تى موجاهیدین له‌كاروبارى عێراق و وه‌ك ده‌ڵێن سه‌ركووتى رِاپهرینى كورد به‌شدارى كردبێ. ده‌سه‌لاتدارانى كوردستان له‌زۆر بۆنه‌دا رِایانگهیاندووه كه هیچ جۆره به‌ڵگه‌یێك له‌به‌رده‌ست دا نییه و له‌م باره‌وه ئه‌و لایه‌نانه به نووسراو له‌زۆر چاوپێكه‌وتن دا ئاماژه‌یان پێداوه.
٤ـ هاوكارى له‌گه‌ڵ موجاهیدنى خه‌ڵق بۆ ئێوه بۆ بۆته بنه‌ما كه له‌كۆنگره به تێكرای ده‌نگ ته‌ئكیدى له‌سه‌ر ده‌كه‌ونه‌وه؟
و/ مه‌سه‌له‌ى هاوكارى و هاوپه‌یمانى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران له‌گه‌ڵ سازمانى موجاهیدین خه‌ڵقى ئێران له‌سه‌ر ئه‌ساسی خه‌باتى ئازادادیخوازانهى گه‌لانى ئێران بۆ وه‌ده‌ست هێنانى ماف و ئازادیه‌كانیان و گه‌لى كوردیش یه‌كێكه له‌و گه‌لانه. هاوكارى و پێوه‌ندى دۆستانه له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نێكى سه‌رانسه‌رى خاوه‌ن برِیار و رابردووى دورودرێژى تێكۆشبان بۆ رزگارى گه‌لانى بن ده‌ست له‌ئێراندا نه‌ك هه‌ر بۆ سازمانى ئێمه بگره بۆ هه‌موو لایه‌ن و هێزه‌كانى تر‌ى كوردى لهكودستانى ئێران‌دا یه‌كێكه له‌پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانى خه‌بات و تێكۆشان له‌پێناو ئازادى و رزگارى و به‌ئاكام گه‌یاندنى هه‌وڵه‌كان. مادام ئێمه له‌چوارچێوه‌ى كوردستانى ئێران‌دا خه‌بات ده‌كه‌ین بۆ رووخانى رژیم و ده‌سته‌به‌ركردنى ماف و ئازادیه‌كانى گه‌لى كورد خه‌بات ده‌كه‌ین، ناكرێ پێوه‌ندى و هاوكاریمان له‌گه‌ڵ هێزێكى سه‌رانسه‌رى خۆرِاگر و به‌هه‌ڵوێست و خاوه‌ن نفوز و مێژووى موبارهزاتى له‌دژى دوو ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌لاتى دیكتاتۆرى پاشایه‌تى و ئاخوندى نه‌بێ. ئێمه هاوكارى و هاوخه‌باتى و هاوپه‌یمانیمان پێ له‌دوورى و دژایه‌تى و نامۆیی باشتره. مادام یه‌ك دژمن و یه‌ك وه‌لات و هه‌ده‌ف و ئاواتمان هه‌یه. دۆستایه‌تى و هاوپه‌یمان و دۆستایه‌تى،مه‌نتیقى ترین كاره بۆ هه‌ر هێز و لایه‌نێكى سیاسی.
٥ـ به‌رنامه‌تان بۆ یه‌كریزى سازمانهكانى كوردى رۆژهه‌لات چییه و كۆنگره له‌وباره‌وه چ ده‌سه‌لاتێكى داوه به سه‌ركردایه‌تى؟
و/ سه‌باره‌ت به یه‌كریزى و كۆده‌نگى هێز و لایه‌نه‌كانى تر‌ى كوردى له‌كوردستانى ئێران‌دا كۆنگره له‌سه‌ر هه‌رچى زیاتر هه‌وڵ دان بۆ كۆده‌نگى و یه‌ك هه‌ڵوێستى و نیزیكى له‌پێناو وه‌دیهاتن و به ئاكام گه‌یاندنى شۆرِش و خه‌باتى نه‌ته‌وه‌كه‌مان پێداگرى كرده‌وه و سه‌ركردایه‌تى سازمانیشى راسپاردووه تا له‌م باره‌وه هه‌موو هه‌وڵ و توانایێك بخاته كار و به پێی پێویست و توانا بۆ هاوكارى و كۆده‌نگى و پێكهاتنى پلاتفۆرمێكى هاوبه‌ش له‌هه‌وڵ دابێت.
٦ـ چ ئاڵوگۆرێك لهپهیرِهو و به‌رنامه‌ى ئێوه دا پێكهاتووه؟
و/ له كۆنگره‌دا به خوێندنه‌وه‌ى هه‌ل و مه‌رجى ئهورۆى شۆرِشى كوردستان و پێداویستی و داخوازى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى كۆمه‌لانى خه‌ڵك سازمانى خه‌بات زۆر شتى له‌به‌رچاو گرتووه. هه‌م بارودۆخى كوردستان و داخوازییه‌كانى گه‌ل به تایبه‌ت چین و توێژى پێگه‌یشتووى مه‌به‌ست بووه و له لایه‌كى تریشه‌وه ته‌واوكه‌رى ئه‌و پرۆژه و برِیار و به‌رنامانه بووه كه له‌كۆنگره‌ى سێ دا ده‌ستى پێكردووه و رِچاوكراون. بۆیه له ئامانجه گشتیه‌كانى به‌رنامه‌ى سازمان دا كه پێى وابوو فیدراڵى له‌هه‌ل و مه‌رجى ئێستا دا گونجاوه، له‌م كۆنگره‌دا گه‌یشتۆته ئه‌و باوه‌ره كه "مافى دیارى كردنى چاره‌نووس" بۆ گه‌له‌كه‌مان شتێكى ستراتژییه و له‌قۆناغى ئێستا پێمانوایه به خوێندنه‌وه‌ى وه‌زعی سیاسی و واقعیانه و هه‌روه‌ها ته‌جروبه وه‌رگرتن لهبارودوخى هه‌رێمى كوردستان و رِهوتى خه‌باتى گشتى گه‌لى كورد خودمختارى جێگرتر و په‌سه‌ند ده‌زانین.
ڕێکه‌وت: 2010-02-15 17:12:12
به‌شی: ( وتاره‌کان )
سیاسی