به‌رزو به‌رێزبێ یادى شه‌هیدانى خاكه‌ لێوه‌خومه‌ینى و هاوكارانى له‌ پێش به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنى حوكم و ده‌سه‌لات، به‌ڵێنى زۆریان به‌گه‌لانى ئێران و به‌گه‌لى كورد دابوو، كه‌ ماف و ئازادییه‌كان دابین ده‌كه‌ن و ئێران ده‌بێته‌ به‌هه‌شتى سه‌ر رووى زه‌وى، به‌لام له‌ دواى چه‌ند مانگ له‌ گه‌یشتنیان به‌ده‌سه‌لات ده‌ستیان دایه‌ سته‌م و بێ عه‌داڵه‌تى له‌به‌رانبه‌ر گه‌لانى ئێران و گه‌لى كورد دا.
زۆرى پێ نه‌چوو له‌ وه‌لامى داواى ماف خوازانه‌ى ره‌واى گه‌لى كورد، ئاور و ئاسنیان به‌سه‌ر كوردستاندا باراند و به‌ فه‌رمانى جیهادى خومینى هه‌زاران پاسدارى چه‌قۆكێش روویان له‌ كوردستان كرد و ئه‌وه‌ى جینایه‌ت و درِه‌نده‌ییه‌ له‌ به‌رانبه‌ر هاونیشمانانى كورد به‌ بێ جیاوازى به‌رێوه‌یان برد. بۆ گه‌لى كورد هیچ رێگه‌یێك نه‌ما بێجگه‌ له‌ به‌ربه‌ره‌كانێ و خه‌بات له‌ به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتدارانى سته‌مگه‌ر و ملهۆرِدا.
هێزى دژمن به‌ درِندانه‌ترین نه‌وعى سه‌ركووت و هه‌رِه‌شه‌ و كۆمه‌ڵكۆژى توانى كوردستان داگیر بكا، سه‌ره‌رِاى داگیركه‌رانى كوردستان موقاوه‌مه‌ت و خۆراگرى كورد و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان تا ئێستا درێژه‌ى هه‌یه‌ و له‌ دواى ٣١ ساڵ گه‌لى كورد له‌ مه‌یدانى خه‌باتدایه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادى.
ئه‌وى جێگه‌ى شانازیه‌، فیداكارى و قاره‌مانى رۆڵه‌ نه‌به‌ز و پێشمه‌رگه‌ تێكۆشه‌ره‌كانه‌ كه‌ هه‌ر له‌ رۆژانى سه‌ره‌تاى زوڵم و بێعه‌داڵه‌تى رژیمى ملهۆرى ئاخوندى، قاره‌مانانه‌ ده‌ستیان دایه‌ چالاكیى سیاسى و ته‌شكیلاتى و جه‌نگى. بێ شك له‌و موقاوه‌مه‌ت و خۆراگرییه‌ به‌رده‌وامه‌ى پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانى كوردستان، ده‌ورى كادر و پێشمه‌رگه‌كانى سازمانى خه‌بات، رێبوارانى رێگه‌ى ئازادى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى گه‌لێك به‌رچاوه‌.
قاره‌مانه‌كانى رِیزه‌كانى سازمان هه‌ر له‌ رۆژانى سه‌ره‌تاى هێرشى هێزى به‌كرێگیراو وداگیركه‌ردا كه‌وتنه‌ خۆ و له‌ هه‌موو مه‌یدانه‌كانى خه‌بات و موبارزه‌ تێكۆشان كه‌ له‌و به‌ربه‌ركانێ و فیداكاریه‌ قاره‌مانه‌ و خۆ نه‌ویسته‌دا، یادێك ده‌كه‌ین له‌گیان بازى مامۆستا سید عبدلله ئارام و هاورى یانى كه‌ له‌ ئه‌نجامى ئه‌ركێكى سیاسى، ته‌شكیلاتى له‌ناوچه‌ى یه‌ك شه‌وه‌ى بۆكان ده‌كه‌ونه‌ گه‌مارۆى دژمن و به‌داخه‌وه‌ مامۆستا ئارام و شه‌ش هه‌واڵى به‌ناوه‌كانى شه‌هید عوسمان عه‌بوو، شه‌هید ئیسمایل سلیمانژاد، شه‌هید قانع زه‌ندى، شه‌هید حسن ساحب نه‌زه‌ر، شه‌هید مه‌حه‌مه‌د رسولى، شه‌هید محه‌مه‌دى خالیدى، گیانیان به‌ره‌و به‌هشتى شه‌هیدان ده‌فرێ. شه‌هید مامۆستا عبدولله ئارام، كه‌سایه‌تێكى تێكۆشه‌رو دڵسۆزو به‌وفابوو، كاتێك ئه‌و له‌ زانستگا ده‌یخویند، هێزه‌كانى رژیم به‌ كوردستان وه‌رببون و سته‌میان له‌ به‌رانبه‌ر خه‌ڵكى بێ تاوانى كوردستان ئه‌نجام ده‌دا، مامۆستا ئارامى تێكۆشه‌ر به‌ بیستنى هه‌واڵى ئه‌و سته‌مگه‌ریانه‌ خۆى پێ نه‌گیرا هاته‌ بنكه‌ى قه‌لاى خه‌بات ى سازمان له‌ دێى بله‌كێ له‌ ناوچه‌ى بانه‌ و مه‌به‌ستى خۆى به‌ به‌رێز و تێكۆشه‌ر مامۆستا سید جه‌لال الدین حسێنى كه‌ پێشمه‌رگایه‌تى له‌ ریزى سازمان و نه‌گه‌رِانه‌وه‌ بۆ دانشگایه‌ رِاگه‌یاند. هه‌رچه‌نده‌ مامۆستا سیدجه‌لال فه‌رمووبووى، درێژه‌دان به‌خوێندن پێویسته‌ و ده‌توانێ كارى باشتر له‌و مه‌یدانه‌دا بكا، به‌لام مامۆستا ئارام بریارى كۆتایى خۆى كه‌ خزمه‌ت به‌گه‌ڵ و سازمان بوو ده‌رِبرى و هه‌ر بۆیه‌ درێژه‌ى به‌كارى پێشمه‌رگه‌ى دا. مامۆستا ئارام له‌ یه‌كه‌مین كۆنفرانسى دامه‌زرانى سازمان، به‌ ئه‌ندامى كومیته‌ى ناوه‌ندى هه‌لبژێردراو به‌رپرسایه‌تى كومیته‌ شارستانى بۆكانى پێ ئه‌سپێردرا، كه‌ به‌وپه‌رِى دڵسۆزى ولێهاتوویى، كارى ته‌شكیلاتى و سیاسى له‌ ناوچه‌ى بۆكان درێژه‌ پێ دا. به‌لام، مامۆستا سید عبدالله ئارام، زۆر نه‌ژیا تا زیاتر خزمه‌ت به‌گه‌لى كوردستان و سازمانى خه‌بات بكا. به‌داخه‌وه‌ له‌ ١٦ى خاكه‌ لێوه‌ى ساڵى ١٣٦١ له‌گه‌ڵ شه‌ش كه‌س له‌ هاورێبازانى شه‌هید بوو.
جێگه‌ى خۆیه‌تى له‌م بیره‌وه‌ریه‌دا یادى چه‌ند شه‌هیدى مانگى خاكه‌لێوه‌ كه‌ له‌ مه‌یدانى نه‌به‌رد له‌به‌رانبه‌ر هێزه‌ ملهۆره‌كان و ده‌سه‌لاتى خۆسه‌پێنى ئاخوندى دا شه‌هید بوون بكه‌ینه‌، شه‌هید عبدوالله نانه‌وا، شه‌هید قادرى ره‌حمانپوور (نستانى)، شه‌هید ئومێد مه‌ریوانى، شه‌هید تاهیر خزرى، شه‌هید ئه‌بوبكر كه‌ریمى كه‌ هه‌ركام له‌م شه‌هیدانه‌ داستانێكیان له‌ قاره‌مانى و نه‌به‌ردى و دڵسۆزى بۆگه‌ڵى كورد وسازمانى خه‌بات هه‌یه‌ و بۆهه‌تاهه‌تایه‌ له‌ دڵى دانیشتوانى كوردستان جێگه‌یان گرتووه‌.
هه‌زاران سلاو له‌ روحى شه‌هید ئارامى فه‌رمانده‌ و رێبه‌ر و شه‌هیدانى سورخه‌لاتى مانگى خاكه‌لێوه‌ و تێكراى شه‌هیدانى رێگه‌ى ئازادى
ڕێکه‌وت: 2010-04-07 19:08:00
به‌شی: ( وتاره‌کان )





سیاسی