صفحە اصلی
درباره‌ی ما
تماس با ما
|
کوردی
XEBATMEDIA
COM
خه‌بات مێدیا
67 : ئێستا له‌سه‌ر هێل
سازمان خبات کردستان ایران
Toggle navigation
ارشیو
صفحە ازاد
دیدار و ملاقاتھا
فعالیت
مقاله ∇
ادبی
دینی
فلسفی
تاریخی
اجتماعی
علمی
سیاسی
اخبار
خه‌باتى ئازادیخوازى ونه‌ته‌وه‌یى ئه‌ركێكى تیكراییه
ئه‌و هێرش كردنه به‌رده‌وام و ئابلوقه جوَراوجوَرانه، زیانى سیاسی و ئابووری، كوَمهلایهتى و ته‌نانه‌ت زانستی و عیلمی له گه‌له‌كه‌مان داوه، ئه‌و زیانانه‌ى تا ئیستا له كورد كه‌وتووه زور قورسن و گرانه قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه. به‌ڵام هیچ كات زیانه‌كان كه له ئاكامى هێرشى سه‌ربازى و داگیركردنى كوردستان و چه‌وساندنه‌وه‌ى گه‌له‌كه‌مان كه‌وتۆته‌وه، بهرِادهى هێرشى فه‌رهه‌نگى كه دوژمنان دایانرِشتوَوه بوَ توانه‌وه‌ى گه‌لى كورد، زیان له داهاتووى كورد نادا.
دژمنان به شێوه‌یه‌كى به‌ربڵاو له هه‌وڵدان مۆركى نه‌ته‌وه‌یى و خوشه‌ویستى بۆ كوردستان و نه‌ته‌وه، له دڵى هه‌ر تاكێكى كورد پاك كه‌نه‌وه . به‌داخه‌وه له كوردستاندا ژماره‌یه‌ك له دانیشتوان به بێ ئه‌وه‌ى هه‌ست به‌و مه‌ترسیه بكه‌ن به نه‌وعێك كه‌وتوونه داوى دژمنه‌وه، ئه‌ویش به له‌بیربردنه‌وه‌ى زمانى رِهسهنى كوردى و تیكه‌ل كردنى ووشه‌ى سه‌یروسه‌مه‌ره و ناموَ و بێگانه له‌گه‌ڵ زمانى كوردى . باشه له كوێ و كه‌ى منداڵى كورد به دایكى خوى گوتووه (مهمان یا مامان)كه‌ى مندالى كورد به باوكى گوتوه (بابا یا پدر) یا به پوورى گوتوه(عمه) ئه‌مانه و ده‌یان وشه‌ى بێگانه به زمانى كوردى خه‌ریكه له كوردوستاندا ده‌بیته باو به بێ ئه‌وه‌ى بزانین چه‌نده زه‌ره‌رى قورس و قهرهبوونهكراوهمان لێ ده‌دا. لهلاییكى دیكه‌وه، وه‌لانانى جل وبه‌رگى كوردى كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ناسنامهییهكى نه‌ته‌وه‌یمانه و زوَر جوانیشه، چۆن ده‌بێ له به شیكى زۆر له شارهكاى كوردستان ته‌نانه‌ت له بۆنه‌و رێ و رِهسمه كانیشدا له به‌ر نه‌كرین. هاونیشتیمانه شیرین زمان و كورد خوشه‌ویست و كوردى زانه‌كان، ئه‌ى ئه‌وانه‌ى به خه‌مى داهاتوى نیشتیمان و كهلهپوورى گه‌لى كورده‌وه‌ن، داوایێكى دوستانه، داوایێكى كوردانه، ئه‌و داوایه‌ش نه‌ك به شێوه‌ى رِهَگهز په‌رستانه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ رێز بو فه‌رهه‌نگ و كهلهپوورى نه‌ته‌وه‌كانی دیكه، داواكه‌مان له هه‌مو دڵسوزێك ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵ بده‌ن كه‌له‌پورى نه‌ته‌ویى به‌رز رِا بگرن، تێ بكۆشن ووشه‌ى دروست كراوى بێگانه به‌زمان و ئاخاوتنى كورد كه ماوهییكه له هێندئیك ناوچه تیكه‌ڵ به زمانى كورد كراوه پاك بكه‌نه‌وه. هه‌موو دڵسوزێك ده‌توانێ ده‌ورى به‌رچاوى هه‌بێ له‌و هه‌ڵمه‌ته نه‌ته‌وه‌یى و دڵسوزانهیه دا. له‌راستیدا زیانى هێرشى فه‌رهه‌نگى و له بیركردنى كه‌له‌پوور و دابونهریتى نه‌ته‌وه‌یى گه‌لێك قورستره له هێرشى سه‌ربازى و داگیركردنى كوردستان ، هه‌ربۆیه بێ ده‌ربه‌ستى و بێ ده‌نگی له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشه فه‌رهه‌نگیانه، پشت كردنه له به‌هاكان و ده‌چێته خانه‌ى نه‌زانى و كه‌مته‌رخه‌مى لهرِاست به گه‌ڵ و نیشتمان. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا پیویسته هه‌ركه‌س له حاست خۆیه‌وه له بیرى گه‌ل و زمانه‌كه‌ى دابێ له بیرى كه‌له‌پوور و داب ونه‌ریتى جوانى كورده‌واریدا بێ. با منداڵه‌كانمان ناوى كوردیان لێ بندرێ كه ده‌بێته هوَى دڵخۆشى منداڵه‌كان، له هه‌مانكاتیشدا هه‌وڵیكه بۆ پاراستن و مانه‌وه‌ى كه‌له‌پوور و زمانى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانیمان.
به‌و هومێده‌ى هه‌مومان هه‌وڵه‌كان توند‌و توڵ و زیاتر بكه‌ین بوَ ئه‌وه‌ى خزمه‌تى زیاتربه گه‌ل و زمان و كهلهپوورهكهى بكه‌ین.
ڕێکه‌وت: 2010-04-13 08:34:19
به‌شی: ( وتاره‌کان )
سیامه‌ند
سیاسی