له‌ بیره‌وه‌رى پانزه‌هه‌مین ساڵه‌ى شه‌هاده‌تى كاك عه‌تا قادرى (شاهۆ) قاره‌مانى مه‌یدانه‌كانى نه‌به‌رد و رۆژه‌ سه‌خته‌كانى چاڵه‌ رِه‌شه‌كانى رژیمله‌و رۆژانه‌ى تۆ له‌ زیندان دا بووى باسى قاره‌مانی و چاونه‌ترسی، باوه‌رِى قووڵت به‌ ئازادى نیشتمان و سازمانى خه‌بات، ببوه‌ باس و قسه‌ى هه‌ڤالانى هاوسه‌نگه‌رت.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى له‌ زینداندا رزگارى ببوو، گێرِایه‌وه‌ كه‌ عه‌تا سنه‌یی (شاهۆ) له‌ رووى حاكم شه‌رعه‌كانى رژیمدا دروشمى مه‌رگ و نه‌مان بۆ رژیم ده‌گوت، ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ی گوت: جارێك حاكم شه‌رعێك داواى لێ كرد كه‌ ئه‌گه‌ر په‌شیمان بوونه‌وه‌ى خۆى رِاگه‌یێنێ و له‌ دژى سازمانى خه‌بات قسه‌ بكا، ئه‌وه‌ ئێعدام ناكرێ، به‌لام كاك عه‌تاى شوكێ، قاره‌مانانه‌ له‌ رووى قازى شه‌رعه‌كه‌ى رژیمدا وێستاوه‌ته‌وه‌، پێى رِاگه‌یاندوه‌، من شانازى ده‌كه‌م كه‌ پێشمه‌رگه‌م و له‌ سه‌ر رێبازى پیرۆزى سازمانى خه‌باتم، شانازى بۆ من ئه‌وه‌یه‌ به‌ ده‌ستى ئێوه‌ى جه‌لاد شه‌هید بكرێم. براده‌رێكى دیكه‌ به‌ ناوى مامه‌ند كه‌ ماوه‌یێك له‌ زینداندا بووه‌ قاره‌مانى و نه‌به‌زى تۆى دیوه‌، گێرِایه‌وه‌ و گوتى به‌ رِاستى كاك عه‌تا قادرى نمونه‌ى شۆرشگێرِیى و ئازایه‌تیه‌ له‌ كوردستاندا، ئافره‌تێكى زیندانیش گێرِایه‌وه‌، زیندانیه‌كانى سازمانى خه‌بات و موجاهیدین له‌ موقاومترین و خۆرِاگرترین زیندانیه‌كان بوون. و من به‌ چاوى خۆم ئازایه‌تى و قاره‌مانى كاك عه‌تا سنه‌ییم دیوه‌ و جارێك داوام لێكردوه‌ به‌و شێوه‌یه‌ له‌ رووى جه‌لاده‌كانى رژیمدا مه‌وێسته‌وه‌ با ئێعدام نه‌كرێى، به‌لام كاك عه‌تاى قاره‌مان له‌ وه‌لامدا گوتى بێ منه‌تم لێ یان. شه‌هیدى هه‌میشه‌ سه‌ربه‌رز و نمونه‌یی: هاورێى به‌رێز و به‌نرخى رۆژانى سه‌خت یادى تۆ و هه‌ڤالانى شه‌هید له‌ بیرم دایه‌، ئێمه‌ به‌ مقاومه‌ت و خۆرِاگرى ئێوه‌ له‌ زیندان و چاڵه‌ رِه‌شه‌كانى رژیمدا و مقاومه‌ت له‌ به‌رانبه‌ر شكه‌نجه‌ى وه‌حشیانه‌ى جه‌لاده‌كاندا، سه‌ربه‌رزین.
بێ گومان ده‌بێ زۆر سه‌ربه‌رز و دڵخۆش بین، كه‌ هاورێ و هاوسه‌نگه‌رى نمونه‌ و قارمانى وه‌ك ئێوه‌مان هه‌بووه‌. ئێوه‌ رووى هه‌موو شۆرشگێرِێكتان سوور كرده‌وه‌ و، به‌ مقاومه‌تى سه‌ختتان به‌ دژمنانتان نیشان دا كه‌ گه‌لى كورد خاوه‌نى رۆڵه‌ى نه‌به‌ز و له‌ خۆبووردووه‌ و سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێرانیش ئه‌ندامانى به‌ فیداكارى و گیانبازى، رِاده‌هێنێ و مه‌كته‌بی مقاومه‌تى پاك و دڵسۆزانه‌یه‌.
كاك عه‌تاى شه‌هیدى به‌رێز و رۆح شادم، باس كردن له‌ قاره‌مانه‌تیه‌كانى تۆى ئازیز به‌ بابه‌تێك و ووتارێك ناكرێ و ره‌نگه‌ هیچ كات نه‌توانرێ نرخى ئه‌و گشته‌ فیداكاریانه‌ت باس بكرێ، ئه‌ونده‌ روونه‌ تۆى تێكۆشه‌ر نمونه‌ى فیداكارى بووى و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ى هاو باوه‌رِت نه‌بوون له‌ به‌رانبه‌ر نه‌به‌زى و نه‌ترسى كه‌م وێنه‌ت سه‌رى ته‌عزیم و رێز داده‌نه‌وێنن.
به‌ڵێ، رێبازى سازمانى خه‌باتى خوێناوى رێبازى فیداكارى و گیان بازى له‌ رێگه‌ى ئازادى نیشتمانه‌ بۆیه‌ قاره‌مانانى، وه‌ك شه‌هید عه‌بداله‌ هه‌مزه‌، شه‌هیدخه‌لیل غه‌رقى (خه‌لیل ره‌شاش)، شه‌هید غه‌فوور ئه‌حمه‌دى، شه‌هید تالب بڵه‌سه‌نى، شه‌هید تاهیر یاكووباوایی، شه‌هید مزه‌فه‌ر ره‌حمانى، و هه‌روه‌ها شه‌هید عه‌تا قادرى و و شه‌هید كاوه‌ نانه‌وا چۆن له‌ مه‌یدانه‌كانى نه‌به‌ردا نمونه‌ی قاره‌مانى و ئازایه‌تى بوون، و كاتێك به‌ پیلانى دژمنان یان به‌ هۆى سه‌ختى برینه‌كانیانه‌وه‌ ده‌كه‌ونه‌ ده‌ست دژمن، زیندانیشیان كردۆته‌ مه‌یدانێكى دیكه‌ى نه‌به‌رد و دژمنیان ناچار كرد سه‌ر له‌ به‌رامبه‌ر هیممه‌ت و ئازایه‌تیان دانه‌وێنێ.
شه‌هیدى سه‌ربه‌رز و هه‌میشه‌ له‌ یاد: گه‌لى كورد و سازمانى خه‌بات تا خاوه‌نى رۆڵه‌ى وه‌ك ئێوه‌ بێ سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانیان حه‌تمیه‌.
جێگه‌ى خۆیه‌تى ترسه‌نۆكان و به‌زیوه‌كان و ئه‌وانه‌ى له‌ كاتى حه‌سانه‌وه‌دا و فیز لێ ده‌ده‌ن و خۆیان به‌ شۆرشگێرِى كه‌م وێنه‌ ده‌ژمێرن و له‌ ته‌نگانه‌شدا خۆیان ده‌دۆرِێنن با له‌ ئێوه‌وه‌ فێرى نه‌ترسى و نه‌به‌زى بن، بێ گوومان ده‌بێ، چاونه‌ترسى و مقاومه‌تى كه‌م وێنه‌تان ببێته‌ ده‌رسێك بۆ ترسه‌نۆك و به‌زیوه‌كان كه‌ به‌ هه‌رِه‌شه‌یێك ده‌روخێن و له‌ هه‌وڵى خۆ رزگار كردنیاندا ده‌بن.
هاورێى شه‌هیدم یادت به‌خێر بێ و رێبازى پیرۆزت پرِ رِێبوار بێ
سیامه‌ند
رِه‌زبه‌رى ١٣٨٧
ڕێکه‌وت: 2008-10-05 13:44:27
به‌شی: ( وتاره‌کان )





سیاسی