صفحە اصلی
درباره‌ی ما
تماس با ما
|
کوردی
XEBATMEDIA
COM
خه‌بات مێدیا
106 : ئێستا له‌سه‌ر هێل
سازمان خبات کردستان ایران
Toggle navigation
ارشیو
صفحە ازاد
دیدار و ملاقاتھا
فعالیت
مقاله ∇
ادبی
دینی
فلسفی
تاریخی
اجتماعی
علمی
سیاسی
اخبار
له‌یادى خۆراگرى ٢٤ رۆژه‌ى جه‌ماوه‌ر له‌شارى سنه
٢٤ رۆژى رهبهقى خه‌ڵكى به‌شه‌ره‌فى سنه له‌به‌رانبه‌ر زوڵم و ناعه‌داڵه‌تى ده‌سه‌لاتى تازه پێگه‌یشتووى خومه‌ینى بوو. ٣١ ساڵ لهمهوپێش خه‌ڵكى كوردستان له‌ماوه‌ى ٣ مانگ دا له‌به‌رانبه‌ر پاسداره چاو و گوێ به‌ستراوه‌كان و شووین كهووتوانى خومه‌ینى راوه‌ستان و لهخۆراگریێكى كه‌م وێنه دا تامى تاڵى شكستێكى قورسیان به كاربه‌ده‌ستانى رژیمى دژه گه‌لى ئاخوندى سه‌پاند و به رژیمیان سه‌لماند كه میلله‌تى كورد مافه رِهواكانى خۆیان ده‌وێ و ئاماده‌ن بۆ وه‌ده‌ست خستنى نرخه‌كه‌شی به سه‌ر و مالى خۆیان بده‌ن. خۆراگرى كه‌م وێنه‌ى جه‌ماوه‌ر، كاربه‌ده‌ستانى رژیم و له‌سه‌رووى هه‌مووشیان خومه‌ینى هێنایه سه‌ر ئه‌و باوه‌ره كه كوردستان قه‌لاى پۆلایینه و ئاسان نییه بتوانن هه‌روا ده‌ستى به‌سه‌ر دابگرن. موقاوه‌مه‌ت و خۆراگرى میلله‌تى كورد خومه‌ینى ناچار كرد رابگه‌ێنێ كه میلله‌تى كورد من ده‌نگى ئێوه‌م بیست و ئاگربرِ راگهێنێ و باس له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كوردى له‌رێگه‌ى ووتوێژهوه بكا. به‌لام له‌راستیدا ئه‌و داوایه‌ى رژیم له‌ئه‌نجامى گۆرِینى بۆچوونیان له‌راست كوردستان نه‌بوو و له‌بناغه‌وه مه‌به‌ست لێ، دانى مافى خه‌ڵكى كوردستان نه‌بوو. به‌ڵكو جینایه‌تكاران و دیكتاتۆرانى تازه تازه به‌ده‌سه‌لات گه‌یشتوو، ته‌نیا مه‌به‌ستیان له‌و ئاگربرِه خۆسازدانه‌وه و خۆرێكخستنه‌وه و خۆ ته‌یار كردن بۆ شهرِێكى تر له‌دژى خه‌ڵكى كورد له‌كوردستانى ئێران بوو و ئه‌و راستیه‌ش زۆرى نه‌خایاند كه وهدى هات و ئاشكرا بوو كه ئه‌و رژیمهى له‌وه‌لامى ماف ویستى و ئازادیخوازى میلله‌تێكى چه‌وساوه به نارِهوا و به پێچه‌وانه‌ى هه‌موو یاساێكى زه‌مینى و ئاسمانى فتواى جیهاد دژى ده‌رده‌كا و كوردى به كافر ناو هێنا و كوشتن و تالانى ماڵ و نامووسی به رِهوا زانى، هه‌رگیز ئاماده نابێ دان به بوونى كورد دا بنێ و له‌ئه‌نجامدانى هه‌ر نه‌وعه كرده‌وه‌یێكى دژى ئینسانى بۆ سه‌ركووت كردنى ناسڵه‌مێته‌وه.
سهرهنجاملهپاش خۆ سازدانه‌وه و وه‌ك ئه‌وه‌ى ئاخوندان رایانده‌گه‌یاند برِیارى كۆتایی هێنان به غائیلهى كوردستان درا و له‌ژێر ناوى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى پادگان و پاراستنى مه‌رزه‌كان هێزێكى زۆر و پرِ چه‌ك و چۆڵیان به‌ره‌و شاره‌كانى كوردستان وه‌رێخست. له‌زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى شاره‌كانى كوردستان هێزى پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌رى قاره‌مان له‌به‌رانبه‌ر هێزه‌كانى رژیم خۆراگریان كرد و نهبهردێكى سه‌ختیان ده‌ست پێكرد. یه‌كێك له‌دیارترین به‌رخودانى خه‌ڵكى كوردستان له‌شارى سنه كرا كه ماوه‌ى ٢٤ شه‌و و رۆژى خایاند و له‌و ماوه‌یه‌دا سهرهرِاى گه‌مارۆدران و دهسترانگهیشتن به هه‌ر نه‌وعه پێداویستێك، خه‌ڵكى قاره‌مانى سنه له‌به‌رانبه‌ر هێرشی هێزى زۆر و پرچهكى دژمن، وێستان و ٢٤ رۆژ وه‌ك قهلایێكى ئینسانى پارێزگاریان له‌شار كرد. له‌به‌رانبه‌ر دا دژمنى دڵ پرِ له‌قین به خۆمپاره و چه‌كى قورس و فرۆكه‌ى شه‌ركه‌ر ئاگر و ئاسنى به‌سه‌ر خه‌ڵكى شار داباراند و ژماره‌یێكى به‌رچاو كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون شه‌هید كران و به‌كرێگیراوانى رژیم له‌هیچ كرده‌وه‌ێكى نائینسانى ده‌ستیان نه‌پاراست. ئه‌و رۆژانه هێزى پێشمه‌رگه و خه‌ڵك لێك جیا نه‌ده‌كرانه‌وه و هه‌ر كه‌سێكت ده‌بینى خۆى به به‌رپرسیار ده‌زانى و به شێوه‌یێك بۆ پارێزگارى له‌شار و به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ هێزى دژمن هه‌نگاوى به‌رز ده‌كرده‌وه و ته‌نانه‌ت كچان و ژنانیش خۆیان له‌ژووره‌كانى ماڵه‌وه حه‌شار نه‌ده‌دا و تا ئه‌و جێگه‌یه‌ى بۆیان ده‌كرا و ده‌یانتوانى كارێك بكه‌ن بوونیان هه‌بوو و به‌شدارى ئه‌و داستانه‌یان كرد.له‌وماوه‌یه‌دا یه‌كگرتووى و هه‌ستى هاوكارى و نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵك گه‌یشتبوویه راده‌یێك كه هه‌موو ئاماده‌ى گیانفیدایی له‌راست یه‌كدى و له‌راست خاك و نیشتمان بوون. ته‌نیا پاڵپشتى ئه‌و رۆژانه‌ى خه‌ڵك پشت به یه‌ك به‌ستن و یه‌كێتى بوو، ئه‌گینا له‌بارى چه‌ك و چۆڵ و ئیمكاناتى شهر له‌چاو هێزى دژمن گه‌لێك لاواز بوون. ئه‌و رۆژانه، بوو به ده‌رسێكى به نرخ بۆ میلله‌ته‌كه‌مان و سه‌لماندى سهرلهههندایهكى و خۆشه‌ویستى بۆ یه‌كتر و كۆبوونه‌وه له‌ده‌ورى یه‌ك، ده‌توانێ ته‌نگ به دژمنێكى گه‌وره و بێ به‌زه‌یی وه‌ك هێزى رژیمى ئاخوندى هه‌ڵچنێ. یاد و بیره‌وه‌رى ئه‌و رۆژانه هه‌رگیز له‌بیر ناچن و جێگه‌ى خۆیه‌تى هه‌موو سالێك یادى ئه‌و رووداوه مێژوویه كه سه‌رجه‌مى خه‌ڵكى شاره‌كانى كوردستان سه‌روه‌رى و حه‌ماسه‌یان خوڵقاند بكه‌ینه‌وه و شانازى پێوه‌بكه‌ین و نه‌وه‌ى داهاتووى له‌سه‌ر رِابێنین.
له‌یاد و بیره‌وه‌رى قاره‌مانه‌تى و حه‌ماسه‌ى ئه‌و رۆژانه‌دا درود ده‌نێرین بۆ روحى پاكى شه‌هیدانى خۆراگریی ٢٤ رۆژه‌ى سنه و باقى شاره‌كانى كوردستان له‌به‌رانبه‌ر رژیمى جه‌هل و جینایه‌تى ئاخوندانى ئێران.
ڕێکه‌وت: 2010-04-25 16:41:03
به‌شی: ( وتاره‌کان )
كامیل نورانى فه‌رد
سیاسی