صفحە اصلی
درباره‌ی ما
تماس با ما
|
کوردی
XEBATMEDIA
COM
خه‌بات مێدیا
69 : ئێستا له‌سه‌ر هێل
سازمان خبات کردستان ایران
Toggle navigation
ارشیو
صفحە ازاد
دیدار و ملاقاتھا
فعالیت
مقاله ∇
ادبی
دینی
فلسفی
تاریخی
اجتماعی
علمی
سیاسی
اخبار
به بۆنه‌ى ١١ى بانه‌مه‌ر رۆژى جیهانى كرێكار
به‌سه‌ر ته‌نگ و چه‌له‌مه‌كاندا زاڵ بن. ئه‌وان له‌و هێزه‌ى كه له یه‌كریزیاندایه، تى گه‌یشتوون، هه‌ر بۆیه زاڵمان و چاوچنۆكان به ته‌واوى قودره‌ته‌وه هه‌وڵ ئه‌ده‌ن یه‌كێتى نێوانیان تێك بده‌ن. ئێمه وه‌ك هه‌موو كرێكارانى ئێره كۆبوونه‌وه هه‌تا به‌یه‌ك ده‌نگ مافه‌كانمان وه‌رگرین، به‌لام له دادگا و زیندان سه‌رمان ده‌رهێنا، ئایا ئه‌مه به‌واتاى یه‌كسانى و عه‌داڵه‌ت له كۆمه‌ڵگادا حیساب ده‌كرێ؟ ئه‌مرۆكه ئه‌گه‌ر ده‌نگى مافخوازانه‌مان به فیشه‌ك وچه‌ك وه‌لامده‌ده‌نه‌وه و هاوارمان له‌گه‌رودا كپ ده‌كه‌ن، دلنیابن كه ئه‌م ده‌نگانه له مه‌به‌دوا به‌گوَرِتر له گه‌روو دێنه ده‌ر و زایه‌ڵه‌ى ئه‌م ده‌نگه به‌رزتر ده‌بێته‌وه. رێبه‌رانى دلێر و خه‌باتكارى شیكاگو گیانیان لێ ئه‌ستێندرا، به‌لام بوونه هێما و ره‌مزى فیداكارى و به‌رخودان له پێناو داهاتووێكى گه‌ش بۆ كرێكاران و باقى چینه‌كانى دیكه‌ى كومه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى كه به‌دواى ئه‌ستاندنى مافه پێخوست كراوه‌كانیانه‌وه‌ن.
١١ى گولان به‌رانبه‌ر به ١ى مانگى مه‌ى ئه‌مساڵ، ١٢٤ ساڵ به سه‌ر روداوى شیكاگوَ دا تێده‌په‌رى و ماوه‌ى ١٢١ ساڵه ئه‌و رۆژه كراوه‌ته رۆژى كرێكار. له‌م رۆژه‌دا كرێكارانى جیهان به وه‌رێخستنى ته‌زاهوورِات و كۆبونه‌وه و مانگرتن و ده‌ست له كار كێشانه‌وه، یادى ئه‌م رۆژه ده‌كه‌نه‌وه كه تا ئێستا له‌هێندێك وه‌لاتى دیكتاتۆر لێدراوى وكوو ئێران له یادى ئه‌م رۆژه‌دا كرێكاران ده‌ده‌نه به‌رگولله و شكنجه‌یان ده‌كه‌ن و رێبه‌رانیان له چاله ره‌شه ترسناكه‌كان دا زیندانى ده‌كه‌ن.
له ئێرانى ژێر پوستاڵى ئاخوندانى خوین رێژ و سته‌مگه‌ر، تێكرِاى نه‌ته‌وه‌و ئازادیخوازه‌كان له ماف بێ به‌شن وله‌گه‌ڵ ده‌یان ده‌ردى كوشنده به‌ره‌وروون. كرێكاران وه‌ك به‌شێك له كۆمه‌ڵگاى ئێران له بێ به‌شترین چینى كۆمه‌ڵگان و له كه‌ش و هه‌واى كوشت و برِى ئه‌مرۆى ئێران دا تاڵترین و ناخوشترین ژیان ده‌كه‌ن. بیكارى، هه‌لاوسانى ئابوورى و قانوونى دژى كرێكار له ئێران ته‌نگى به‌م چینه گه‌وره‌یه له كۆمه‌ڵگا هه‌ڵچنیوه و رۆژ نییه شاهیدى هه‌واڵى خۆكوشتنى چه‌ند كرێكار له كوردستان و ئێران نه‌بین. ده‌یان و سه‌دان چالاكى كرێكارى له‌سه‌ر بچووكترین داواى مافخوازى و دیفاع له كرێكاران له چاڵه رِه‌شه‌كان دا زیندانى كراون و زۆربه‌یان به‌ده‌ست نه‌خوشى و ئازارى روحى و جه‌سته‌یی ده‌نالێنن. هه‌زاران كرێكار به‌هۆى وه‌رشكسته‌یى و دارمانى ژیرخانى ئابورى وه‌لات رۆژانه بێكار ده‌بن. سیاسه‌تى شكست خواردووى نیزامى ئاخوندى له‌ماوه‌ى سێ ده‌یه‌ى رابردوودا زیاتر به‌سه‌ر كریكاران و چینى كه‌م داهاتى ئێران دا شكاوه‌ته‌وه به‌جۆرێك كه كاره‌ساتى ئینسانى له ئێران به‌هۆى نه‌بوونى گه‌لاڵه‌و سیستمى پێشكه‌وتوو و هه‌ره‌ها كێشانه‌وه‌ى سه‌رمایه بۆ ده‌ره‌وه له ئێران، كرێكار ئاماده‌یه رۆژانه له به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنى ٦ تا ٧ هه‌زارتمه‌ن كار بكات، كه سه‌ره‌راى رازى بوونى به‌و برِه پووڵه كارى ده‌ست ناكه‌وێ و دامه‌زراوه و سه‌ندیكایێكى كرێكاری له ئێران نییه كه وه‌لامى ویست و داواكانى بداته‌وه. بێ گومان ئه‌گه‌ر قه‌یرانى بێكارى له ئێران به‌رده‌وام بێ و كرێكاران وه‌ك ئێستا له هه‌ل ومه‌رجێكى ناله‌باردا بژین، به دڵنیاییه‌وه گه‌وره‌ترین كاره‌سات روو ده‌دا كه‌ده‌یان ساڵى دیكه ئاسه‌وارى ئه‌م دیارده ناله‌باره نارِه‌وێته‌وه. بۆ به‌رگرتن له‌وه‌ها كاره‌ساتێكى مه‌ترسیدار ده‌بێ كرێكارانى ئێران به تایبه‌ت كوردستان كه له ده‌یه‌كانى رابردوه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته خه‌بات و جولانه‌وه‌ى مافخوازنه‌یان به‌ره‌و وه‌دى هاتنى ئامانجى سیاسى و كومه‌لایه‌تى بردووه، موباره‌زه‌كه‌یان، زیاتر له‌جارانئورگانیزه و به‌ره‌وپێش ببه‌ن. كرێكاران وه‌ك هێزى به‌هێزى كومه‌ڵگاى كوردستان كه هاوشان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌كانى دیكه ده‌رِونه پێش، زۆر له‌وه ئاگادار و وشیارترن كه بخرێنه چوارچێوه‌ى ئیدوڵوژیێكى سنوردار و به‌رته‌سك و یه‌ك جه‌مسه‌رى و له‌م چوارچێوه ته‌نگ و تاریكه‌دا خۆیان ببێنه‌وه. ئێستا ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه هه‌موو سنوره‌كانى تێ په‌راندوه و سیستمه ئیدئولوژیكه‌كان باش له‌وه گه‌یشتوون كه تازه ناتوانن خۆیان بكه‌ن به‌رێبه‌ر و سه‌رقافله، به‌ڵكوو ئه‌وه بزوتنه‌وه‌ى كرێكاران بۆ خویه‌تى كه له ناو خۆى دا رێبه‌ر دروست ده‌كا وه‌ك چینێكى سه‌ربه‌خۆ خۆى ده‌رده‌خات. كرێكاران كه‌نزیك به سه‌ده‌ونیوێكه له باروودوخى ژیانى خۆیان گه‌یشتوون و به‌گیان بازى و فیداكارى داواكانیان گه‌یانده گوێى ده‌سه‌لاتداران، ئیدى ئێستا و له‌م سه‌رده‌مى مودیرنیته‌دا كه كوَتایى ته‌مه‌نى نیزامه ئیدئولوژیكه‌كانه و باس له كوَتایى مێژوویان ده‌كرێ و كاپیتالیزم خه‌ریكه ده‌گاته دوا قوناغ، ئه‌م چینه چۆنكه نیزامى ئاخوندى پلانێكى ئه‌وتۆى بۆ ویسته‌كانى به‌شه‌ریه‌ت پێ نیه، هه‌ر بۆیه ده‌بێ پێ ملى ئه‌و راستیه بن كه بزوتنه‌وه‌ى كرێكارى جودا نییه له جولانه‌وه‌كانى دیكه‌ى ئێران و كوردستان و رێگه‌ى خۆى ده‌برێ. به سه‌ركوتى به‌رینى ئه‌م چینه له لایه‌ن ده‌سه‌لاتداران و ده‌ركردنیان له‌كارخانه‌كان و نه‌دانى بیمه و گرتنى رێبه‌رانیان نه‌ك هه‌ر كوتایى به جولانه‌وه‌ى مافخوازانه‌یان نایێ، به‌ڵكوو رۆژ دواى رۆژ بێزارییان له‌رژیم زیاترده‌بێ. بێزارى له رژیم گه‌یشتوته جێگه‌ێیك كه كرێكاران له‌گه‌ڵ باقى چینه‌كانى دیكه و خه‌ڵكه ئازادیخواز له دژى ئه‌و رژیمه تێ ده‌كۆشن و له‌هه‌ر ده‌رفه‌ت و مه‌جالێك كه‌ڵك وه‌رده‌گرن بۆ ده‌ربرینى بێزارى له رژیم و سیاسه‌ته‌كانى. مانگرتن و ناره‌زایه‌تى كرێكارى په‌ره‌ى سه‌ندوه و به جۆرێك كه له حه‌وتودا چه‌ندجار هه‌واڵى ناره‌زایه‌تى بچوك و گه‌وره بلاو ده‌بێته‌وه. ئێستا بارودوخى ئێران به‌جۆرێكه كه هه‌موو حه‌ركه‌ته ئێعترازیه‌كان تێكه‌ل به‌یه‌ك بوون و هه‌موویان له چوارچێوه‌ى رووخانى رژیمى ئاخوندى دا خۆى ده‌بینێته‌وه. بێ گومان ئاسۆى رزگارى روناكه وبه‌م هیمایانه‌وه كه ده‌بیندرین، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه له‌گه‌ڵ خه‌باتی سه‌خت و خوێناوى ٣١ ساڵه‌ى چینه جیاجیاكانى كۆمه‌ڵگا داهاتوویێكى گه‌ش چاوه‌روان ده‌كرێ.
به‌رزوبه‌رێز بێ خه‌باتى كرێكاران
پیرۆزبێ ١ى مانگى مه‌ى
ڕێکه‌وت: 2010-04-27 18:37:35
به‌شی: ( وتاره‌کان )
بێهروز ئه‌رده‌لان
سیاسی