صفحە اصلی
درباره‌ی ما
تماس با ما
|
کوردی
XEBATMEDIA
COM
خه‌بات مێدیا
77 : ئێستا له‌سه‌ر هێل
سازمان خبات کردستان ایران
Toggle navigation
ارشیو
صفحە ازاد
دیدار و ملاقاتھا
فعالیت
مقاله ∇
ادبی
دینی
فلسفی
تاریخی
اجتماعی
علمی
سیاسی
اخبار
له یادى شه‌هید ته‌ها سوور و پۆلێك له شه‌هیدانى مانگى بانه‌مه‌ر
كه‌ل وپه‌لى یارییه‌وه ببوو، به‌لام ئه‌ویشیان نه‌بوو. سه‌ره‌راى ئه‌وگشته كه‌م وكورِى و نه‌داریه، رۆڵه‌ى كورد هه‌میشه ئاماده‌ى وه‌رگرتنى زانست و رۆشنبیریه، به‌رده‌وام فیداكار‌و نه‌به‌ز له پێناو ئامانجه‌كانى گه‌له‌كه‌یدا.
گه‌لێك كه رۆڵه‌ى قاره‌مانى هه‌یه، رۆڵه‌ى زانا‌و ووشیارى هه‌یه هیچ كات كه‌ند وكوسپ وته‌گه‌ره‌كانى زه‌مانه ناتوانى له هه‌وڵى ئازادى بیگێرنه‌وه و به‌رداشى داگیركه‌ران و چاوچنۆكان ناتوانن بیهارِن ئه‌و رِۆلانه‌ن كه ئازادى خوازى و بێزارى له داگیركه‌ر به خوێنى خۆیان له سه‌ر شاخه‌كانى كوردستان و له په‌ره‌كانى هه‌واڵنێرى دا ده‌نووسن وبه دنیاى راده‌گه‌ێنن. به‌داخه‌وه هێندێك جار كه‌سانێك ده‌بینین كه شۆرشى ئازادیخوازى گه‌له‌كه‌مان ده‌خه‌نه ژیر پرسیار و جولانه‌وه‌ى سیاسى و چه‌كدارى ٣١ ساڵه‌ى گه‌لى كورد به هه‌ڵه ناوده‌بن. ئه‌و جۆره كه‌سانه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هیچیان له خۆیان نه‌گرتووه‌و عاره‌قیان له رێى گه‌ل ونیشتمان دانه‌كردۆته‌وه، ته‌نیا له‌به‌ر داپوشین و شاردنه‌وه‌ى خۆبوێرى وهیچ لێ نه‌هاتوویى خۆیان، پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان و جولانه‌وه‌ى ئازادیخوازى به‌ناپێویست داده‌نێن. بێگومان ئه‌و كه‌سانه هیچ كات ناتوانن له عه‌زه‌مه‌ت و گه‌وره‌یى جولانه‌وه‌ى ئازادیخوازى و شۆرشگێرانه كه‌م بكه‌نه‌وه‌خۆبوێرى و ترسه‌نوكیان وه‌شارن، هه‌ربۆیه باشتره لێگه‌رین دامه‌زرین چونكه هه‌وڵه‌كانیان زیاتر ده‌بێته هۆى ئابروو چوونیان وده‌ركه‌وتنى ده‌روون و نادڵسۆزیان. بێگومان گه‌له‌كه‌مان و شۆره‌سوارانى رێگه‌ى ئازادى دڵ خۆشن به‌خه‌باتى سیاسى و فیداكارى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، جه‌ماوه‌ر هومیدوارن، رۆژێك بێت ئازادى و رزگارى به فیداكارى پێشمه‌رگه و خوێنى شه‌هیدان بێته دى. به‌رى ره‌نج و خوێنى شه‌هیدانى قاره‌مان و نه‌به‌زى وه‌ك شه‌هیدى فه‌رمانده، شه‌هید ته‌ها روحى ناسراو به ته‌ها سوور، كه دژمن به‌بیستنى ناوى ده‌كه‌وته له‌رزه، دژمن خۆى له به‌ردا نه‌ده‌گه‌رت. ئه‌و قاره‌مانه‌ى كه هه‌موو ژیانى بۆ گه‌له‌كه‌ى و سازمانى خه‌بات بوو.
هه‌روا شه‌هیدانى شه‌رى پادگان شه‌هیدى فیداكار كاك عبدوالله قادرى، شه‌هیدى نیشتمان په‌روه‌ر و دڵسۆز شه‌هید كاك عومه‌ر به‌هرامى، شه‌هید كاك محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دى فیداكار‌و دڵسۆز، شه‌هیدى خۆراگر و نه‌به‌ز شه‌هید كاك جه‌لال وته‌ن دووست كه ماوه‌ى چه‌ندمانگ به بریندارى ژیا‌و له‌به‌ر سه‌ختى برینه‌كه‌ى شه‌هید بوو، هه‌روه‌ها شه‌هید عیزت قادرى، ناسراو به عیزت یاكوباواى، قارمان و خۆراگرى مه‌یدان و براى شه‌هید كاك تاهیر یاكوباوایى. خانه‌واده‌ى شه‌هید عیزت چه‌ندین روڵه‌یان له پێناو گه‌ل وئامانجى پیرۆزى سازمان شه‌هید بووه.
هه‌زاران سلاو له شه‌هیدى فه‌رمانده كاك ته‌ها سوور و ئه‌و ده‌سته شه‌هیده‌ى مانگى بانه‌مه‌رِ و تێكراى شه‌هیدانى رێگه‌ى ئازادى
ڕێکه‌وت: 2010-05-22 11:58:11
به‌شی: ( وتاره‌کان )
(سیامه‌ند)
سیاسی