صفحە اصلی
درباره‌ی ما
تماس با ما
|
کوردی
XEBATMEDIA
COM
خه‌بات مێدیا
61 : ئێستا له‌سه‌ر هێل
سازمان خبات کردستان ایران
Toggle navigation
ارشیو
صفحە ازاد
دیدار و ملاقاتھا
فعالیت
مقاله ∇
ادبی
دینی
فلسفی
تاریخی
اجتماعی
علمی
سیاسی
اخبار
هێرشى ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌شتى ئازادى
ئه‌و روداوه خویناویهش كهشتیهكى ئیرله‌ندى به‌ره‌و غه‌ززه به‌رێكه‌وت كه ئه‌وه‌یش له لایه‌ن هێزه سه‌ربازییه‌كانى ئیسرائیله‌وه ده‌ستى به سه‌ردا گیرا، بێ گومان هێرشى هێزى سه‌ربازى بۆ سه‌ر ئه‌و دوو كه‌شتیه،كه هه‌لگرى كه‌سانى بێ چه‌ك و ئه‌ویش له ناو ئاوى نیوده‌وڵه‌تی و به‌ده‌ر له سنورى ئاویی ئیسرائیل، كرده‌وه‌یێكى ناره‌وایه، به تایبه‌ت له هێرشى یه‌كه‌مدا ژماره‌یه‌ك كه‌سى بێ چه‌ك كوژران و ژماره‌یك برێنداربوون .
به دواى ئه‌و كرده‌وه ناقانونیه، ئیسرائیل كه‌وتۆته گه‌وره‌ترین كێَشهى سیاسی، كه له مێژوى دامه‌زراندنى ئیسرائیل به یه‌كێك له حه‌سته‌مترین كێشه‌ى سیاسی و دیپلوماسیهكانى ده‌زاندرێ. له پێش هه‌ر شتێك‌دا،خه‌ته‌رى له ده‌ستدانى پَیوهندى سیاسی، له‌نێوان ئیسرائیل وتوركیه گه‌لێك نزیك بووه، هه‌روه‌ها وهڵاتانى ئوروپایى وسازمانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به توندى هێرشى ئیسرائیل یان مه‌حكوم كرد، هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌دا شوراى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و رێكخراوه‌كانى جیهانى پارێزه‌رى مافى مرڤ هه‌ر كام به نۆره‌ى خوَیان له دژى كرده‌وه‌ى ئیسرائیل هه‌ڵوێستیان گرت. له‌گه‌ڵ ئه‌و راستیه كه كرده‌وه‌ى ئیسرائیل ناره‌واو مه‌حكومه، دبێ ئه‌وه‌ش له به‌ر چاو بگیرێت كه رژیمه سهرهروَكان له پێشیانه‌وه رژیمى ئاخوندى هه‌وڵى خستوه‌ته‌گه‌ر تا له‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ى ئیسرائیل وهه‌روه‌ها له‌و هه‌لومه‌رجه تایبه‌ته‌ى كه باڵى به سه‌ر خرههڵاتى ناوه‌راست دا كێشاوه به قازانجى خوَى كه‌ڵك وه‌ر بگرێ.
ده‌سه‌ڵاتدارانى رژیمى ئیران به وه‌رێ خستنى پروپاگه‌نده‌ى به‌ربڵاو و هاندانى دوَستهكانیان له فه‌له‌ستین، هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ستى دانیشتوانى فلسگینى به قازانجى خوَیان و سیاسه‌ته ئاژاوهگیریهكانیان رابكێشن. شك له‌وه‌دانیه رژیمى ئێران له‌و هه‌ڵه و كرده‌وه نارهوایهى ئیسرائیل كه‌ڵكى زورتر له‌هه‌موو لایه‌ن و ده‌وڵه‌ته‌كانى دیكه وه‌ر ده‌گرێ. ده‌سه‌لاتدارانى رژیمى ئاخوندى به بێ ئه‌وه‌ى كرده‌وه و كارێكى شیاو و په‌سه‌ندیان به قازانجى خه‌ڵكى فلسگین هه‌بێ به شێوه‌یێكى فێڵبازانه مه‌به‌ستیانه له‌و كرده‌وه خراپه‌ى كه هێزى سه‌ربازى ئیسرائیل له ئاوه‌كانى نێونه‌ته‌وه‌یى كردیان كه‌ڵكى سیاسى شه‌یتانى و ئاژاوهگیرانه وه‌رگرن.
شك نیه كه كرده‌وه‌ى هێزه‌ى سه‌ربازى ئیسرائیل ناپه‌سه‌نده و پر زیانه و جێگه‌ى نیگه‌رانی و پێ ناخوش بوونه، بێ گومان به‌و راده‌یه‌ش زیانى هه‌یه كه هه‌ل بو رژیمى ئاخوندى زیاتر ده‌رخسێ تا ده‌ست له كاروبارى فلسگین وه‌ربدات و رێگه‌ى بوخوَشتر بێ سیاسه‌ته ئاژاوه‌گێرى و شهرئهنگیزیهكانى به‌رێته پیش.
جێگه‌ى خوَیهتى كه وڵاتانى عه‌ره‌ب و هه‌روه‌ها وو‌ڵاتى توركیه و باقى وڵاتانى دیكه‌ى جیهان رێگه له‌وه‌بگرن كه ئامانجه‌كانى ده‌سه‌لاتدارانى رژیمى ئاخوندى بێته‌دى. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تى ئیسرائیلیش ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیه‌تى رێگا له ده‌ستیوه‌ردانى رژیمى ئیران بگرێ هه‌روه‌ها مه‌به‌ستیه‌تى ئاشتى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه‌دا جیگیر بكرێ، پیویسته به شێوهییكى ئوسولی و دوور له توندوتیژى و ههرشهشه له‌گه‌ڵ تێكراى رێكخراو و دامه‌زراوه فلیسگینهكان دانیشێ و به‌و كاره‌ى هه‌وڵى جیدى بدات تا رژیمى ئاخوندى ده‌ستى له فلیسگین و كێشه‌كه‌ى كورت بكرێته‌وه.
مه‌سه‌له‌یه‌كى دێكه‌ى جێگه‌ى باس ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر له رابردهوودا كیشه‌كان و ته‌نانه‌ت راده‌ى كرده‌وه جینایهتكاریهكان ده‌شاردرانه‌وه، ئیستا هه‌ر روداوێك به زوویى له جیهاندا بڵاو ده‌بێته‌و، چونكه هوى راگه‌یاندن وپێوهندى كردن به‌رێن و زوَره. دیاره ئیسرائیل و هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكى دیكه ناتوانن جینایه‌ت و كرده‌وه ناره‌واكانیان وه‌شارن. وه‌ك بینیمان كرده‌وه‌ى ئه‌م جاره‌ى ئیسرائیل ده‌نگدانه‌وه‌ی زوَری هه‌بوو و هه‌ستى به‌شى زوَرى مروڤهكانى سه‌رانسه‌رى جیهان برینداركرد و توره‌یى جیهانى به‌رانبه‌ر ئیسرائیل به‌رین و به‌ربڵاوتر كردوه كه ئه‌وه‌ش زیانى زوَرى به وه‌زعى سیاسی ئیسرائیل گه‌یاند.
ڕێکه‌وت: 2010-06-12 09:45:26
به‌شی: ( وتاره‌کان )
نووسه‌ر: سارۆ
سیاسی