صفحە اصلی
درباره‌ی ما
تماس با ما
|
کوردی
XEBATMEDIA
COM
خه‌بات مێدیا
60 : ئێستا له‌سه‌ر هێل
سازمان خبات کردستان ایران
Toggle navigation
ارشیو
صفحە ازاد
دیدار و ملاقاتھا
فعالیت
مقاله ∇
ادبی
دینی
فلسفی
تاریخی
اجتماعی
علمی
سیاسی
اخبار
شه‌ره له سه‌ر رێبازى خومه‌ینى یا شه‌ره له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى خومینى؟
نه‌توانن به‌شدارى رێوره‌سمى مه‌رگى خومینى بكه‌ن، كاتكیش حه‌سه‌نى خومینى كه نه‌وه‌ى خومینیه و ناسراوه به‌وه‌ى كه موخالفى ده‌وڵه‌تى ئه‌حمه‌دى نژاد و سیاسه‌ته‌كانى خامنه‌ییه ده‌ستى به قسه كرد، له‌لایه‌ن لایه‌نگرانى خامنه‌ییه‌وه كه‌وته به‌ر بێ رێزى و به‌خائین ناوى هێندرا. ئه‌و روداوه نوێیه و رووبهرووبوونهوى لایه‌نگرانى خامنه‌یى له‌گه‌ڵ دیارترین یادگارى خومینى، راده‌ى قووڵى كێشه و ئاڵۆزیێهكانى نێوان مۆره‌كانى ده‌سه‌لات ده‌رده‌خا. به‌تایبه‌ت كه خامنه‌یى له قسه‌كانى نۆیژى هه‌ینى تاران رایگه‌یاند كه كه‌س نابێ به‌بێ تاوان و به‌پاك بژمێردرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رۆژێك یان سه‌رده‌مێك له‌گه‌ڵ خومه‌ینى و له‌گه‌ڵ رێبازه‌كه‌یدا بووه. خامنه‌یى به‌ڵگه‌ى هێنایه‌وه كه له رابردوو دا كه‌سانێك له‌گه‌ڵ خومینى بوون و ته‌نانه‌ت له پاریس له‌گه‌ڵى هاتوونه‌وه و بهرپهرسایهتى گه‌وره‌شیان دراوه‌تێ، به‌لام له سه‌ر خه‌یانه‌ت كردن، له‌لایه‌ن خومه‌ینى فه‌رمانى ئیعدام كردنیان ده‌رچووه. ئه‌م قسانه‌ى خامنه‌یى ده‌رخه‌رى ئه‌و راستیه‌ن كه باندى خاوه‌ن هێز لهحاكمیهتدا هه‌ل ومه‌رج ئاماده ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌ى توند و به كرده‌وه رووبه‌رووى موخالفانیان ببنه‌وه. به‌و پێیه ده‌بێ چاوه‌رێ بین كه له داهاتوویێكى نزیك دا باندى خامنه‌یى و ئه‌حمه‌دى نژاد بۆ پاك كردنه‌وه‌ى حیسابهكانیان رووبه‌رووى كه‌روبى و میرحسێن موسه‌وى ببنه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گرتن و لێپرسینه‌وه له كه‌روبى و موسه‌وى به بێ كێشه كۆتایێ بێ، بێ گومان ئه‌وكات نۆره‌ى ره‌فسه‌نجانى و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانى خانه‌واده‌ى خومه‌ینى، به تایبه‌ت حه‌سه‌نى خومه‌ینیش دێ. ئه‌وه‌ى له سه‌ره‌وه باسمان كرد له‌سه‌ر رووبهرووبوونهوهكانى باڵى خامنه‌یى له به‌رانبه‌ر دژه‌كان و موخالفهكانیان روداوێكى چاوه‌روان كرا‌و بوو. به‌تایبه‌ت كه ده‌زانن موخالفان وه‌ك رابردوو ناتوانن كاریك بكه‌ن و هیچ ئورگان و بهرپرسایهتیێكیان له ئه‌ستۆ نییه. هه‌ر بۆیه بهگژداهاتنهوهیان له رابردوو ئاسانترده‌بێ، له‌وانه‌یه په‌روه‌نده‌ى زۆر قورس و گه‌وره‌شیان وه‌ك خه‌یانه‌ت به نیزام و دهسهَلات بۆ ئاماده كرابێ. مهسهلهییكى دیكه كه ده‌بێ سه‌رنجى بدرێتى ئه‌وه‌یه كه ئایا به‌راستى خامنه‌یى و ئه‌حمه‌دى نژاد ، خومه‌ینى و رێبازه جه‌هل و جینایهتهكهیان به‌لاوه گرینگه، یا میراته‌كه‌یان به‌لاوه گرینگه ئه‌ویش دهسهَلات و فه‌رمانره‌وایی و به‌تالان بردنى سه‌رمایه‌ى خه‌ڵكى ئێرانه، هه‌روه‌ها موخالفانى خامنه‌ییش،واته موسه‌وى و كه‌روبى و ته‌نانه‌ت ره‌فسه‌نجانى، رێبازى خومه‌ینى یان به لاوه گرینگه یا میراته‌كه‌ى؟ بێگومان ئه‌وه‌ى گرینگه بۆ ئه‌وانیش دهسهَلاتهكهیهتى. دیاره ئه‌گه‌ر له رابردوودا پایه مهزههبیهكهى خومه‌ینى به‌لاى خامنه‌یى و هه‌ر كام له ئاخونده‌كان و بێچوه ئاخوندانه‌وه گرینگ بووبێ، له مرۆدا و له‌م سه‌رده‌مه‌دا، ئه‌و گرینگیهى رابردووى نه‌ماوه، و ئه‌وه‌ى گرینگه راگرتنى دهسهَلات و دزى و بهتاَلان بردنى سه‌رمایه‌ى خه‌ڵكى ئێران و درێژه‌دان به سه‌ركووت....هتدیه. هه‌ر بۆیه‌شه نهكورِى خومه‌ینى و نهنهوهى خومه‌ینى پارێزراو نه‌بوون له هێرش و رووبه‌رووبوونه‌وه. ئه‌گه‌ر قسه‌ى خامنه‌یى راست بێ كه كرینگ نیه له رابردوودا كێ چى كردوه چى نه‌كردوه، به‌ڵكو گرینگ ئه‌وه‌ى ئێستایه. خۆ هه‌ر به پێى ئهومهعادلاتانه و به‌راوردى خامنه‌یى نابێ خامنه‌یی و ئه‌حمه‌دى نژاد به خزمه‌تگوزارى رێبازى خومه‌ینى بژمیردرین. ئه‌وانه‌ى له‌لایه‌ن خامنه‌یى و ده‌ست وپیوندهكانیانهوه به خائین به رژیمى ئاخوندى دهناسیندرین، واته موسه‌وى كه‌روبى ره‌فسه‌نجانى، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش له سه‌ره‌وه‌ى دهسهلاَت بوونایه و خامنه‌یى و ئه‌حمه‌دى نژاد، به‌ربه‌ره‌كانى و كێبه‌ركێ یان بكردنایه، بیگومان ئه‌وانیش به خائین ده‌ژمێردران. قسه‌ى تیدانیه ئه‌وانه‌ى له چوارچیوه‌ى دهسهَلاتدارى ئاخوندی‌دا بۆ رۆژێك و ماوهییك دهسهلاَتیان به ده‌سته‌وه بووبێ له جینایه‌ت به رانبه‌ر هاونیشتمانانى كوردستان و ئیران به‌شداریان كردوه ئه‌وه‌ى كه ئێستا دهستهییك باس له گۆرِان و چاكسازى ده‌كه‌ن ، مه‌به‌ستى سه‌ره‌كیان، له ئه‌وه‌یه كه له جه‌نگى دهسهلاَت سه‌ركه‌وتوو بن و له هه‌موو هۆكانیش بۆ گه‌یشتن به ئامانجیان كه ڵك وه‌رده گرن . له كۆتاییدا به‌و ئاكامه ده‌گه‌ین كه ئه‌وه‌ى ئاخونده‌كان شه‌رى له سه‌ر ده‌كه‌ن، رێبازى خومه‌ینى و دیفاع له پایه مهزههبیهكهى نییه، به‌ڵكو شه‌ره له سه‌ر میراته‌كه‌ى، كه ئه‌ویش حكوومه‌تى جه‌هل و دواكه‌وتوویى ویلایه‌تى فقیهه، با چاوه‌رێ بین و بزانین له سه‌ر ئه‌و میراته قێزه‌ونه،كه جینایه‌ت و ئازار و شكه‌نجه كردنى خه‌ڵكى ئیران به‌رهه‌مى بووه، ئاخوندان چ ده‌ردێك به سه‌ر یه‌ك دێنن.
ڕێکه‌وت: 2010-06-13 12:20:19
به‌شی: ( وتاره‌کان )
نووسه‌ر: په‌ژار
سیاسی