صفحە اصلی
درباره‌ی ما
تماس با ما
|
کوردی
XEBATMEDIA
COM
خه‌بات مێدیا
70 : ئێستا له‌سه‌ر هێل
سازمان خبات کردستان ایران
Toggle navigation
ارشیو
صفحە ازاد
دیدار و ملاقاتھا
فعالیت
مقاله ∇
ادبی
دینی
فلسفی
تاریخی
اجتماعی
علمی
سیاسی
اخبار
حزبى شیوعى داوا له هاولاَتیان ده‌كات به‌شدارى پێشانگاى كالاكانى كۆمپانیا ئێرانیه‌كان نه‌كه‌ن
بانگه‌وازێك له كۆمیته‌ى پارێزگاى سلێمانى
حزبى شیوعى كوردستان بۆ جه‌ماوه‌رى به هه‌ڵوێست و
نیشتمان په‌روه‌رى پارێزگاى سلێمانى
جه‌ماوه‌ر ى خۆشه‌ویستى پارێزگاى سلێمانى
هه‌ر وه‌ك ئاگادارن تۆپخانه‌كانى ئێران ئه‌وه بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌چێت تۆپبارانى ناوچه سنورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و له ئه‌نجامدا سه‌دان خێزانى نیشته‌جیى گونده سنورییه‌كان ئاواره بوون و ژماره‌یه‌ك شه‌هید و بریندار بوون له خه‌ڵكى مه‌ده‌نى و تا ئێستا هه‌ر به‌رده‌وامن له تۆپباران كردن و سوتاندنى رِه‌ز و باخى خه‌ڵكى بى تاوانى ئه‌و ناوچه سنورییانه كه به هه‌موو پێوه‌ره‌كانى یاسا نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان و رِێكه‌وتنه‌كانى تایبه‌ت به سنوور و رِێزگرتنى هاوسێیه‌تى ده‌وڵه‌تان ، پێشێل كردنێكى ئاشكرا‌و نیاز خراپیه‌كى ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌یه به‌رامبه‌ر به خاك و خه‌ڵك و سه‌روه‌رى كوردستان و عێراقیش له هه‌مان كاتدا به شێوه‌یه‌كى نارِاسته‌و خۆ تێكدانى ئارامى و ژیانى هێمنى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌یه و هه‌وڵدانیشه بۆ چۆڵ كردنى ئه‌و ناوچه سنوورییانه و رِاوه‌دونانى خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تى كه ئه‌م هه‌نگاوه‌شى هه‌مان ئه‌و هه‌وڵه پرِ له رِق و كینه نائینسانییه‌ى سه‌رده‌مى به‌عسمان وه بیردێنێته‌وه كه له رِێگه‌ى هێرش وفشارى سه‌ربازییه‌وه سالانێك ئه‌و ناوچانه‌یان به خه‌ڵكه‌كه‌ى چۆل كردبوو .
ئێمه وه‌ك حزبى شیوعى كوردستان
١/ به توندى ئه‌و كرده‌وانه‌ى كۆمارى ئیسلامى مه‌حكوم ده‌كه‌ین و داواكارین هه‌رچى زووتره ده‌ست له‌و هێرشانه هه‌ڵگرى و واز له‌و ئازاردان و زیان گه‌یاندنه به خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه بهێنن .
٢/ به زووترین كات خاكه‌كه‌مان جێبهێڵى و چیتر سه‌روه‌رى خاكء و خه‌ڵكى كوردستان پێشێل نه‌كات و رِێز له یاسا نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان و نیاز باشى هاوسێیه‌تى بگرى .
٣/ داواكارین له حكومه‌تى عێراقى فیدرِال، وه‌ك به‌شێك له ئه‌ركه ده‌ستووریى و یاساییه‌كانى به فه‌رمى فشار بخاته سه‌ر ئێران بۆ رِاگرتنى ئه‌و شالاَوه و هه‌روه‌ها داواكارین له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌ت له گه‌ل، فشاریان بۆ سه‌ر ئێران ،فشاری جدى بخه‌نه سه‌ر حكومه‌تى فیدرِال، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته .
جه‌ماوه‌رى به شه‌ره‌فى شارى سلێمانى ..
ئێستا پێویسته رِێگاى فشارى جه‌ماوه‌رى به‌رفراوان بكه‌ین و سبه‌ینى ٢٣/٦ رِۆژى چوار شه‌ممه پێشانگاى كالاكانى كۆمپانیا ئێرانیه‌كان له تاسڵوجه نمایش ده‌كرێت . بۆیه وه‌ك حزبى شیوعى كوردستان داواكارین كه نه‌چنه ئه‌و پێشانگایه‌و كالاى ئێرانى نه‌كرِن و به شێوازى جۆراو جۆر هه‌ر تاكێكى ئه‌م شاره به هه‌ڵوێسته به‌رپرسیارێتى خۆى بنوێنى، له پشتگیرى كردن له‌م هه‌ڵمه‌ته بۆ رِاگرتنى تۆپبارانى ناوچه سنورییه‌كان ئه‌ویش به رِه‌ت كردنه‌وه‌ى كرِینى شمه‌ك و به‌رهه‌م و كالاكانى ئێران و سه‌ردان نه‌كردنى ئه‌و پێشانگایه .
داواكارین له برایانى بازرگان و خاوه‌ن كۆمپانیاكانى سنورى پارێزگاى سلێمانى كه به‌ده‌م ئه‌م بانگه‌وازه‌وه بێن و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه كردن له گه‌ل، كۆمپانیا ئێرانیه‌كان رِه‌ت كه‌نه‌وه .
با هه‌مووان به یه‌ك ده‌نگ و به یه‌ك هه‌ڵوێست دژى تۆپ بارانى رِژێمى ئیسلامى بۆه‌ستینه‌وه . له پێناو سه‌روه‌رى كوردستانه‌كه‌مان .
كۆمیته‌ى پارێزگاى سلێمانى
حزبى شیوعى كوردستان
٢٢/٦/٢٠١٠
ڕێکه‌وت: 2010-06-23 07:46:01
به‌شی: ( هه‌واڵه‌کان )
سیاسی