ناسرا و له‌پاشانیشدا ژماره‌یێكی به‌رچاوی وه‌لاتانی جیهان ئه‌و رۆژه‌یان به فه‌رمی ناساند و له‌رۆژه‌وه ئه‌و یاده ده‌كرێته هۆیێك بۆ رێزگرتن له زه‌حمه‌ت و مه‌ینه‌تی كرێكاران و ده‌رفه‌تێك بۆ داواكارییه ره‌واكانی كرێكارییه‌كان و ئاوردانه‌وه له دۆخ و پێراگه‌یشتنیان.
مایه‌ی خۆشیه كه ئه‌مرۆ به‌شێكی به‌رچاوی چینی كرێكار له دۆخ و ژیانێكی شیاو به‌سه‌ر ده‌به‌ن و پێش كه‌وتنه‌كانی جیهانی سه‌رده‌م و به‌رزبوونه‌وه و كار پێكردنی بایه‌خه مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی دیموكرات و عه‌داڵه‌ت ته‌وه‌ر و وریایی كرێكاران و هه‌وڵی بێ ووچانیان هه‌نووكه حاستی ژیانی ئه‌و چینه گرینگه به‌رزبوونه‌وه‌ی به خۆوه بینیوه و زۆربه‌ی داوا و ویسته‌كانیان هاتۆته دی و چۆنیه‌تی كار و حه‌قده‌سته‌كانیان ئیستاندارێكی جێگه‌ی په‌سه‌ندی به خۆوه گرتووه. هه‌ڵبه‌ت چه‌نده ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه مایه‌ی خۆشیه بۆ به‌شێك له كرێكارانی جیهان، ئه‌وه‌نده‌ش مایه‌ی په‌ژاره و داخه بۆ به‌شێكی تری كرێكارانى وه‌لاتانێك كه حكووته خۆپه‌رست و دیكتاتۆر و نابه‌رپرسیاره‌كان كاروباری وه‌ڵات به‌رێوه ده‌به‌ن.
له‌ناو ئه‌و حكوومه‌ته دیكتاتۆرانه دا، ژیانی كرێكاران له ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی ئاخوندی له دژوارترین هه‌ل و مه‌رج دایه. حكوومه‌تێك كه ماوه‌ی ٣٤ ساڵه بێجگه له‌نه‌هامه‌تی و رۆژه ره‌شی بۆ سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌كان و به‌تایبه‌تی كرێكاران چی تری وه‌دی نه‌هێناوه. جێگه‌ی داختر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و دۆخه ناله‌باره نه‌ك باش بوون به خۆیه‌وه نابینێ به‌ڵكو رۆژ له‌دوای رۆژ به‌ره‌وخه‌راپتر بوون ده‌چێ و به هۆی سیاسه‌ته دژی مرۆڤیه‌كانی ده‌سه‌ڵات خه‌ڵكی ئێران ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنراوه. له‌ناو ئه‌و ته‌مه‌نه پرِ له‌كاره‌سات و نه‌هامه‌تیه‌دا ٢ ساڵی رابردوو سه‌ختترین و تاقه‌ت پرۆكێنترین هه‌ل و مه‌رجی بۆ كرێكاران ده‌سته‌به‌ر كردووه. به سه‌پاندنی گه‌ڵاڵه‌ی به‌ناو ئامانجدار كردنی یارانه‌كان و له‌پاشاندا به‌رێوه‌بردنی ته‌حریمه قورسه‌كانی وه‌ڵاتانی زلهێزی جیهان هیچ ده‌رووێكی رزگاری له‌ناو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بۆ خه‌ڵك نه‌هێشتۆته‌وه. كێشه ئابوورییه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان و بێكاری و داخرانی ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره بچووك و گه‌وره‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌نارده و به‌ره‌وسه‌ر چوونی رێژه‌ی هاورده و به‌تاڵ بوونی سندووقی دراوی ده‌ره‌وه‌یی و هه‌ژاری و هه‌ڵاوسان وگرانی له‌راده‌به‌ده‌ر وهتد... ده‌رخه‌ری پانتایی كاره‌ساته‌كه‌ی ئێستای وه‌ڵاتی ئێرانن. بێگومان باری قورسی ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه له قۆناغی یه‌كه‌م ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی چینی كرێكار و كه‌م داهات. به پێی ئیعترافی خودی به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات ئه‌و رێژه حه‌قده‌سته‌ی ده‌درێ به كرێكاران ٣ به‌رانبه‌ر كه‌متر له رێژه‌ی هێڵی هه‌ژارییه. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش ئه‌و حه‌قده‌سته كه‌مه به چه‌ندین مانگ دواده‌خرێن و پێیان نادرێ. كارخانه و ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان یه‌ك له‌دوای یه‌ك داده‌خرێن و كرێكاران له‌كار ده‌رده‌كرێن و چاره‌رِه‌شیه‌كان به چه‌ندین قات به‌رز ده‌بنه‌وه و ده‌سه‌ڵاتیش خۆی له حاند ئه‌و كێشانه به به‌رپرسیار نازانێ و هه‌ر جووڵه‌یێكی ناره‌زایه‌تی به‌و دۆخه‌ش به زه‌بر و زه‌نگ و تۆقاندن وه‌ڵام ده‌داته‌وه و له‌و كاره‌ساتبارتر سه‌ره‌رای ئه‌و دۆخه ئامانجی گرینگتری ده‌سه‌ڵات به جێی چاره‌سه‌ر كێشه ئابوورییه‌كان په‌ره‌دان به به‌رنامه گوماناوییه ئه‌تۆمیه‌كان و ناردنی چه‌ك و چۆڵ و یارمه‌تیه مادییه‌كان به وه‌ڵاتانی سووریا و لوبنان و باقی ترۆریست و گرووپه تێكده‌ره‌كانی جیهانه.
كرێكارانی زه‌حمه‌تكێشی كوردستان!
ئه‌گه‌ر تروسكاییه‌كی زۆر كه‌م له باقی به‌شه‌كانی وه‌ڵاتی ئێران هێشتا مابێ ئه‌وه له كوردستان ئه‌و ترووسكاییه كه‌مه‌ش به دی ناكرێ. خه‌ڵكی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر كاری ئاخوندان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی په‌راوێزخستن و جیاوازیی و سته‌می سیاسی و ئابووری و كلتووری رووبه‌روو بوون و له‌سیاسه‌تێكی پیلان بۆ دارێژراو ئابووری كوردستان له دواكه‌وتوویی دا هێشترایه‌وه. هه‌ر بۆیه له ئێستا دا به ناله‌بارتر بوونی دۆخی گشتی ئابووری ئێران هه‌ل و مه‌رجی خه‌لكی كوردستانیش به چه‌ندین قات خه‌راپتر بووه. كوردستان خاوه‌نی زۆرترین رێژه‌ی بیكاری له‌سه‌رانسه‌ری ئێرانه و گرانی و باقی كێشه ئابوورییه‌كان ژیانی بۆ خه‌ڵك و به‌تایبه‌تی كرێكارانی كوردستان دژوار كردووه. سیاسه‌تی نه‌ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی شیاوی كار و جێ به‌جێ نه‌بوونی باقی ویست و داواكارییه كرێكارییه‌كان دیارده‌ی كۆچی هێزی كاری له‌كوردستانه‌وه به‌ره‌و شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران و هه‌رێمی كوردستانی عێراق په‌ره پێداوه و هه‌روه‌ها كار كردنی له كوره‌خانه‌كان به حه‌قده‌ستێكی كه‌م و نه‌دانی حه‌ق ده‌ست بۆ چه‌ندین مانگ و كاری تاقه‌ت پرۆكێنی دیكه و كۆڵبه‌ری و هاتۆچوو له نێو سنووره‌كان وه‌ك تاكه رێگه‌ی ژیان و بژیویی به‌شێكی به‌رچاوی خه‌ڵكی كوردستان دێـته ئه‌ژمار. هه‌ڵبه‌ت بارودۆخی ئه‌و كاسبكار و كرێكارانه له هه‌واڵ و راپۆرته‌كانی رۆژانه دا ره‌نگ ده‌داته‌وه و ئاستی كاره‌سات و چه‌رمه‌سه‌ری ئه‌و توێژه ده‌رده‌خا. رۆژانه گوێبیستی هه‌واڵی رووداوی كار بۆ كرێكاره كورده‌كان له‌شاره گه‌وره‌كان ده‌بین و هه‌روه‌ها رۆژانه بیسه‌ری هه‌واڵی كوشتن و كه‌وتنه سه‌ر مین و بارگیران و كوژرانی ئه‌سه‌ب و سووتانی كه‌ل و په‌لی كاسبكارانی سه‌ر سنووره‌كانی كوردستانین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا كه‌م نین ئه‌و هه‌واڵ و راپۆرتانه‌ی باس له خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی به‌رینی كرێكاران به هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست و ده‌ركردنی به كۆمه‌ڵ و نه‌بوونی هیچ ئیمتیازێك و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ده‌رفه‌تی خۆرێكخستن و پێكهێنانی سه‌ندیكا و گرتن و راوه‌دونانی كرێكاران هه‌م له كوردستان و هه‌م له ئێران ده‌كه‌ن.
سه‌رجه‌می ئه‌و دۆخه له ئاستی ئێران و كوردستان ئه‌و راستیه‌مان وه‌بیردێنێته‌وه كه ده‌سه‌ڵات له‌راست ژیان و خوشگوزه‌رانی خه‌ڵك خۆی به به‌رپرسیار نازانێ و ته‌نانه‌ت هۆكاری سه‌ره‌كی پێكهێنه‌ری ئه‌و دۆخه نه‌شیاوه‌ی ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیمی ئاخوندین و هه‌تا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌سه‌ر كار بمێنێ، هیچ هیواێك بۆ باش بوونی و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی خه‌ڵك بوونی نییه. هه‌ربۆیه ته‌نیا رێگه‌ی ده‌ربازبوون ئه‌وه‌یه كه ریزه‌كان بۆ رووخانی ئه‌و ده‌سه‌لاته رێك‌بخرێن. بێگومان هێزی له‌برِان نه‌هاتووی كرێكاران ده‌توانێ به راده‌یێكی یه‌كجار زۆر شوێندانه‌ر بێ له‌سه‌ر رووداو و پێشهاته‌كان و شۆرٍِشی كرێكاران ده‌توانێ ببێته به‌رینترین و ترسناكترین شۆرِشی حه‌قخوازانه دژی ده‌سه‌ڵاتدارانى دیكتاتۆر. پێویسته له قۆناغی ئێستا دا هه‌وڵه‌كان له پێناو نه‌مانی ئه‌و سیسته‌مه یه‌ك بخرێن و كار بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی دیموكراتیك بكرێ كه تێیدا عه‌داڵه‌ت و به‌رانبه‌ری به‌ردی بناغه‌ی كاروباره‌كانی بێ و سه‌رجه‌م توێژه‌كان مافه‌كانیان تێیدا ده‌سته‌به‌ر بێ.
سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران به‌بونه‌ی رۆژی ١ی مانگی مای پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م كرێكاران و به‌تایبه‌تی كرێكاران ده‌كا و هیواداره به هه‌وڵ و هیممه‌تی هه‌مه‌لایه‌نه و به خه‌باتی رزگاریخوازانه سه‌رده‌مێكی نوێ و ژیانێكی مرۆڤانه بۆ سه‌رجه‌م تاكه‌كانی كورد له كوردستانی ئێران وه‌دی بێ و عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی له كوردستان و ئێران جێگر بێ.
سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران
كومیته‌ی ناوه‌ندی
١ى ماى ٢٠١٣