هێزه ئیتلاعاتییه‌كان رێگرییان له به‌رِێوه‌چوونی فستیڤاڵی هه‌یشوور كرد
فێستیڤاڵ

ی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بیی "هه‌یشوور" تایبه‌ت به كولتوور و ئه‌ده‌بی ناوچه‌ی هه‌ورامان له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كانی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه پێشی پێ گیرا. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، فێستیڤاڵی كولتووریی هه‌یشوور كه برِیار بوو رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی ١٣ی بانه‌مه‌رِ له هه‌وار و كوێستانه‌كانی ناوچه‌ی ژاوه‌ره‌ۆی سه‌ربه شاری سه‌وڵاوا به‌رِێوه بچێت، له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كانی شاری مه‌ریوانه‌وه پێشی پێ گیرا. برِیار بوو ئه‌و فستیڤاڵه به شێوازێكی نوێه‌وه كه زیاتر گرینگی به كولتووری ره‌سه‌نی ناوچه‌ی هه‌ورامان بدات و به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ به‌رِێوه بچێت، به‌ڵام هێزه ئیتلاعاتییه‌كان رێگرییان له به‌رِێوه‌چوونی ئه‌و فستیڤاڵه كردووه. فستیڤاڵی هه‌یشوور هه‌موو ساڵێك سه‌باره‌ت به كولتووری ناوچه‌ی هه‌ورامان به‌رِێوه چووه و ساڵی رابردووش رێكه‌وتی ٢٢ی بانه‌مه‌رِ له‌لایه‌ن "ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی قه‌ڵه‌می هه‌ورامان"ـوه به‌رِێوه چوو.
وه‌رزشكارێكی كورد، به‌هۆی سوكایه‌تییه‌وه له به‌شداری‌كردن له تیمی میللیی ئێران‌دا خۆی بوارد
وه‌رزشكارێكی خه‌ڵكی شاری بانه به‌هۆی سووكایه‌تی كردنی به‌رپرسانی ئوستانی كوردستان به وه‌رزشكاران، له به‌شداری كردن له تیمی میللی ئێران و راكابه‌رییه‌كانی وڵاتی ئیسپانیا خۆی كشانده‌وه. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، ئیبراهیم فوولادی وه‌رزشكاری رشته‌ی "كینگ بۆكسینگ" له نامه‌یه‌كدا كه بۆ به‌رپرسی لێژنه‌ی وه‌رزشه

ره‌زمییه‌كانی ئوستانی كوردستان نووسیویه‌تی، هۆكاری خۆ بواردنی له یارییه‌كانی ستایل "سمی كۆنتاكت"ی بۆ سووكایه‌تی به‌رپرسانی وه‌رزشی به وه‌رزشكاران گه‌رِاندۆته‌وه. ئه‌و وه‌رزشكاره كورده له‌و نامه‌یه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "وێرای چه‌ندین جار سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ست هێنانی مه‌دالیای زێر و نوقره، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی وه‌رزشی ئوستانی كوردستانه‌وه ته‌نیا به پێدانی " ١ ده‌ست لیوان" یان "قابله‌مه" رێزم لێگیراوه". فوولادی هیوای خواستووه كه ئه‌و ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی، هانده‌رێك بێت بۆ به‌رپرسانی وه‌رزشی ئوستانی كوردستان كه بایه‌خ به وه‌رزش وه‌رزشكاران بده‌ن. ئیبراهیم فولادی زیاتر له ٥ ساڵ له وه‌رزشی كینگ بۆكسینگدا پێشینه‌ی هه‌یه و چوار مه‌داڵیای جۆراوجۆری له وڵاتانی "قێبرێس، ئیسپانیا، یۆنان و ئۆكراین" له ئاستی جیهاندا به‌ده‌ست هێناوه.
دوو پا
سدارى تیرۆریست له كنیا تاوانبار ناسران به پێى راپۆرتى رادیو ئالمان، دادگاێكى كنیا دوو ئه‌ندامى سپاى پاسدارانى به ناوه‌كانى ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د و سه‌ید مووسه‌وى به تاوانبار زانى كه به تۆمه‌تى به‌رنامه دارِشتن بۆ بۆمب نانه‌وه له شاره‌كانى كنیا له ژانویه‌ى ٢٠١٢ ، ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. ئه‌م دوو ئێرانییه تاوانبارن كه له‌گه‌ڵ رایلكه‌ى تیرۆریستى په‌یوه‌ندییان هه‌بووه و به ١٥ كیلو مه‌وادى ته‌قینه‌وه‌ى هیكسۆژن، له نایرۆبى و مومیاسا دووهه‌مین شارى پر حه‌شیمه‌تى كنیا ده‌یانهه‌ویست بیته‌قێننه‌وه. پێ ده‌چێت كه ئه‌م دوو تاوانباره هه‌ركامه‌یان به ١٥ ساڵ زیندان سزا بدرێن.
رژێمى ئاخووندى له دوایین پله‌ى ئازادى مه‌زهه‌ب و راگه‌یاندندایه
به پێى راپۆرتى رادیو ئالمان، كومیسیونى ئه‌مریكایى ئازادى ئه‌دیان، له راپۆرتێكدا كه ئه‌م حه‌فته‌یه بلاوى كردووه‌ته‌و

ه له ئێرانى ژێر ده‌سه‌لاتى رژێمى ئاخووندى وه‌ك ولاتێك ناو بردووه كه تێیدا پێشێلكارى مافى ئازادى ئه‌دیان به شێوه‌ى سیستماتیك و به‌رده‌وام به‌رێوه ده‌چێت. له‌م پێناوه‌دا فریدم هاووس یان ماڵى ئازادى له راپۆرتى ساڵیانه‌ى خۆى له باروودۆخى ئازادى راگه‌یاندن له جیهان، ئێرانى وه‌ك سالانى رابردوو به ولاتێك ناسیوه كه حكومه‌ته‌كه‌ى مافى ده‌ستراگه‌یشتنى خه‌ڵكه‌كه‌ى به هه‌واڵده‌رى ئازاد زه‌وت كردووه و له‌گه‌ڵ ولاتى كوبا له پله‌ى ١٩١ جێگاى گرتووه.
چه‌كى
شیمیایى: تركیا، رژێمى تاران ئه‌سه‌دى ناچار كردووه به پێى راپۆرتى رۆژنامه‌ى یه‌دیعوت ئاحارونێت، به‌رپرسێكى توركیا رایگه‌یاندووه كه ئێران بۆ به‌كار هێنانى چه‌كى شیمیایى فشارى خستووه‌ته سه‌ر رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د، به پێى ئه‌م راپۆرته، سه‌رچاوه‌ێك له حیزبى عه‌داڵه‌ت و گه‌شه‌سه‌ندنى تركیا رایگه‌یاندووه، سپاى پاسدارانى رژێم به‌رپرسى چاودێرى چه‌كه شیمیاییه‌كانى سووریا و چۆنیه‌تى به كارهێنانییه‌تى.
وه‌لى
فه‌قیهى رژێم له پله‌ى شه‌رخوازترین كه‌سانى جیهانه به پێى راپۆرتى گۆڤارى فارن پالیسى، وه‌لى فه‌قێى رژێم له سه‌رووى ریزبه‌ندى شه‌رخوازترین كه‌سه له جیهاندا، به پێى راپۆرتى ئه‌م گۆڤاره، جگه له خامنه‌یى پاسدار جه‌عفه‌رى سه‌ركرده‌ى سپا، ئاخووند مۆسلحى وه‌زیرى ئیتلاعات، پاسدار رۆسته‌م قاسمى وه‌زیرى نه‌وت و مۆحسن فه‌خریزاده له به‌رپرسانى گه‌لاڵه‌ى ناوه‌كى رژێم له‌م ریزبه‌ندییه‌دان.
مانۆرى گه‌وره‌ى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانى له كه‌نداوى فارس
به پێى راپۆ

رتى شه‌به‌كه‌ى پرێس تى وى، ئه‌مریكا و ٢٠ ولاتى هاوپه‌یمانى وه‌ك ئینگلیس و ولاتانى عه‌ره‌بى ده‌یانه‌وێت مانۆرێكى گه‌وره له كه‌نداوى فارس به‌رێوه ببه‌ن. واشه‌نگتۆن رایگه‌یاندووه كه مه‌به‌ست له‌م مانۆره پاراستنى كه‌شتییه بازرگانییه‌كانه، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه لێكۆله‌وه‌رانى سیاسى روسیا باوه‌ریان وایه كه به‌رێوه چوونى ئه‌م مانۆره كرده‌وه‌ێكى هانده‌رانه‌یه له‌مه‌رِ رژێمى تاران له سه‌ره‌تاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى له‌و ولاته
به‌شی یه‌كه‌می هاوكاریه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته شۆرِشگێرِانی سوریا
ئه‌مرِۆ سوپای ئازادی سوریا له‌سه‌ر سنوری توركیا به‌شی یه‌كه‌می هاوكاریه سه‌ربازی و لۆجستیه‌كانی ئه‌مه‌ریكای وه‌رگرت، كه واشنتۆن به‌ڵێنی داب‌و بۆ پشتیوانی ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌شی بكات. لیوا سه‌لیم ئیدریس، سه‌رۆك ئه‌ركانی

سوپای ئازادی سوریا له‌كاتی وه‌رگرتنی هاوكارییه‌كاندا ئومێدی خواست وڵاتانی ئه‌وروپاش هاوشێوه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و شه‌رِكردنیان بۆ بنێرن. ته‌له‌فزیۆنی سكای نیوزی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر زاری هه‌ماهه‌نگیكاری سوپای ئازاد بڵاویكرده‌وه؛ به‌شی یه‌كه‌م ته‌نها هه‌ندێك ئامێری سه‌ربازی و رادار بوه كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆیان نێردراوه، داواشیكرد چه‌كی قورسیان بۆ بنێردرێت بۆ ئه‌وه‌ی گۆرِانی ستراتیژی له شه‌رِی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ددا بهێننه كایه‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد؛ جگه له كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگی هه‌ندێك پێداویستی فریاگوزاری و پزیشكی و خۆراكیشیان به‌ده‌ست گه‌یشتوه و له چه‌ند رۆژی داهاتوشدا چه‌ند ئامێرێكی تری سه‌ربازی و گوله نه‌برِیان پێده‌گات. داواشی له ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد كه به‌رده‌وام بێت له هاوكارییه‌كانی و ئاستی چه‌كه‌كان به‌رزبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌ره‌نگاری ده‌بابه و فرِۆكه‌كانی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د ببنه‌وه و كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و رژێمه بهێنن.
گرنگ نیه چی ده‌خۆیت، گرینگ ئه‌وه‌یه كه‌ی ده‌خۆیت
لێكۆڵینه‌وه پزی

شكیهكان ده‌ریده‌خه‌ن خواردن له رۆژدا ده‌بێته وزه‌و سه‌رفده‌كرێت، به‌ڵام خواردن له شه‌ودا ده‌بێته چه‌وری و له له‌شدا ده‌مێنێته‌وه. كارل جۆنسن، پزیشكی به‌ناوبانگ، له زانكۆی (فانده‌ر بێلت) ی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرایده‌كات، تێكچونی كاته‌كانی خواردن هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ زیادبونی كێشی له‌ش و وتی "خواردنی به‌یانیان، ده‌بێته وزه‌و سه‌رفده‌كرێت، به‌ڵام خواردن له شه‌ودا ده‌بێته چه‌وری و له‌له‌شدا ده‌مێنێته‌وه". ئه‌و پزیشكه ئامۆژگاری ده‌كات كه له‌شه‌واندا خواردنی قورس و چه‌ور نه‌خورێت و ده‌ڵێت: جگه‌له زیادبونی كێشی له‌ش، خواردنی شه‌وانه ده‌بێته هۆی توشبون به نه‌خۆشی شه‌كر