هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی سه‌قزی بۆ تێپه‌رِاندنی حوكمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی زیندان كرا
هاووڵاتییه‌كی سه‌قزی بۆ تێپه‌راندنی ماوه‌ی ٤ ساڵ حوكمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندیی ئه‌و شاره كرا و هه‌نووكه ماوه‌ی حوكمهك

هی تێپه‌رِ ده‌كات. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، چه‌ند رۆژ پێش ئێستا و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی كه "عیرفان مه‌جیدی" به تاوانی هاوكاری كردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كان حوكمی ٤ ساڵ زیندانی ته‌عزیری بۆ برِایه‌وه و پاش خۆ ناساندن به به‌شی به‌رِیوه‌بردنی حوكمه‌كانی دادگای ئه‌و شاره، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ تێپه‌رِاندنی حوكمه‌كه‌ی بۆ زیندانی ناوه‌ندیی شاری سه‌قز به‌رِێ كرا. ئه‌و هاووڵاتییه كورده رێكه‌وتی ١٦ی پووشپه‌رِی ساڵی ١٣٩١ له‌لایه‌ن هیزه ئیتلاعاتییه‌كانی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه له شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك له ده‌ستبه‌سه‌ری، به‌دانانی بارمته‌ی ٢٠ میلیۆن تمه‌نی به‌شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كرا. هه‌روه‌ها چه‌ند رۆژ پێش ئێستا "سۆران كه‌سنه‌زانی" كه له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه حوكمی ١ ساڵ زیندانی ته‌عزیری بۆ برِابوویه‌وه، بۆ تێپه‌رِاندنی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندیی ئه‌و شاره كرا و هه‌نووكه له‌و زیندانه ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی تێپه‌رِ ده‌كات.
كاسبكاریكی كورد به‌ته‌قه‌ی هێزه نیزامییه‌كان كوژرا
كاسبكا

رێكی خه‌ڵكی شاری پاوه له رێگه‌ی نێوان ساوه بۆ تاران به‌ته‌قه‌ی هێزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه گیانی دا. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، سه‌رله به‌یانی ئه‌مرِۆ شه‌ممه رێكه‌وتی ١٤ بانه‌مه‌رِ هێزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران له نێوان جادده‌ی ساوه بۆ تاران، ته‌قه‌یان له ماشێنی كاسبكارێكی كوردی خه‌ڵكی شاری پاوه به‌ناوی "نه‌بی عه‌بدوڵڵاهی" كردووه و له ئه‌نجامدا گیانی داوه. هاوكات له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی ئه‌و هێزانه‌دا كاسبكارێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی پاوه به‌ناوی "ساڵح ساڵحی‌فه‌رِ" ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ به توندی بریندار بووه و بۆ چاره‌سه‌ریی برینه‌كانی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. ئه‌و هێزانه ته‌نیا به گومانی هه‌ڵگرتنی كه‌لوپه‌لی قاچاخ ته‌قه‌یان له‌و ٢ كاسبكاره كورده كردووه.
زیاد كردن
ى گه‌مارۆكانى كرین و فرۆشتنى ئاسن وپۆلا له‌گه‌ڵ رژێم له لایه‌ن ئه‌مریكاوه به پێى راپۆرتى رۆیته‌رز، له چوارچێوه‌ى گه‌مارۆكانى ئه‌مریكا دژبه رژێمى تاران، یاساى كرین و فرۆشتنى ئاسن و پۆلا له لایه‌ن رژێمه‌وه له ١٠ى پووشپه‌ره‌وه توندتر ده‌كرێته‌وه، به پێى ئه‌م هه‌واڵه هاورده‌كردنى به‌رهه‌مه‌كانى ئاسن و پۆلا بۆ ئێران له ماوه‌ى ساڵى رابردوودا زیاتر له ٥٠ له‌سه‌د كه‌مى كردووه، ئه‌مریكا فشارى خستووه‌ته سه‌ر چین، رووسیه و قه‌زاقستان بۆ ئه‌وه‌یكه یارمه‌تى به‌شى گرینگى پیشه‌سازى ئاسن و پۆلا نه‌ده‌ن.
پشترِاست كردنه‌وه‌ى حوكمى ئێعدامى پێنج زیندانى سیاسى له زیندانى كاروونى ئه‌هواز
به پێ

ى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ده‌زگاى قه‌زایى رژێمى ئاخووندى كاتى به‌رێوه چوونى حوكمى ئێعدامى پێنج زیندانى سیاسى له زیندانى كاروونى ئه‌هوازى حه‌فته‌ى داهاتوو دیارى كرد، ناوى ئه‌م پێنج كه‌سه كه له هاوولاتییانى عه‌ره‌بى ئه‌هوازن بریتییه له، هاشم شه‌عبانى نژاد، هادى راشدى، مه‌حه‌مه‌د عه‌لى عه‌مورى نژاد، له‌گه‌ڵ دوو كه‌سیتر به ناوه‌كانى جابر و مۆختار ئالبوشوكه، كه به تۆمه‌تى دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خودا و ته‌بلیغ دژبه به‌رژه‌وه‌ندى نیزام و كرده‌وه دژبه ئه‌منییه‌تى نه‌ته‌وه‌یى به ئێعدام مه‌حكوم كراون.
مانۆرى
پاك كردنه‌وه‌ى مین له لایه‌ن ئه‌مریكا، بریتانیا و ٤٠ ولاتى جیهان له كه‌نداوى فارس به پێى راپۆرتى رۆژنامه‌ى گاردییه‌نى بریتانیا، مانۆرى پاك كردنه‌وه‌ى مین له لایه‌ن ئه‌مریكا و بریتانیا و به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ٤٠ ولاتى جیهان له حه‌فته‌ى داهاتوو بۆ ماوه‌ى ٣ى حه‌فته له كه‌نداوى فارس ده‌ست پێ ده‌كات. له‌م مانۆره‌دا كه گه‌وره‌ترین مانۆره له جۆرى خۆیدا، ژێرده‌ریاییه بێ سه‌رنشینه‌كانى ئه‌مریكا و ئینگلیس به‌شدار ده‌بن، ئامانجى ئه‌م مانۆره به‌ره‌وو روو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رشه‌ى رژێمه له‌مه‌رِ داخستنى گه‌رووى هرمز.
چاوپێكه‌وتنى كاترین ئه‌شتۆن و سه‌عید جه‌لیلى له ئیستانبۆڵ
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى رۆیته‌رز، وته‌بێژى كاترین ئه‌شتۆن سه‌رۆكى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كیه‌تى ئۆرووپا وتى، خانمى ئه‌شتۆن له رێكه‌وتى ٢٥ى گۆلان له‌گه‌ڵ سه‌عید جه‌لیلى له ئیستانبۆڵ چاوپێكه‌وتن ده‌كات. جێگه‌ى باسه كه ئه‌م چاوپێكه‌وتنه دواى وتووێژه‌كانى ئاڵماتى كه شكستى هێنا به‌رێوه ده‌چێت، دیپلۆماته رۆژئاواییه‌كان ئه‌م چاوپێكه‌وتنه به حه‌یاتى ناو ده‌به‌ن و ده‌ڵێن گرینگى ئه‌م چاوپێكه‌وتنه له‌وه دایه كه ده‌بێت بریار بدرێت كه ئایا وتووێژه‌كانى نێوان شه‌ش ولاتى زلهێزى جیهان له‌گه‌ڵ رژێمى تاران ده‌توانێن درێژه‌ى هه‌بێت یان نه.
ئاماده كا
رى پێنتاگۆن بۆ له ناوبردنى سایتى ئه‌تۆمى رژێمى ئێران به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، له درێژه‌ى بێ ئاكام بوونى وتووێژه‌كان و زیاد كردنى هه‌وڵه‌كانى رژێمى تاران بۆ ده‌سترِاگه‌یشتن به بۆمبى ناوه‌كى، رۆژنامه‌ى واڵ ئێستریت ژۆرناڵى ئه‌مریكا نووسى، پێنتاگۆن گه‌وره‌ترین بۆمبى له ناوهه‌ڵگرى په‌ناگاى خۆى به‌هێز كردووه تاكوو بتوانێت خۆراگرترین و پارێزراوترین سایته‌كانى ناوه‌كى رژێم له ناو به‌رێت.
فرِۆكه ئیسرائیلییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر سوریا
له‌چه‌ند سه‌عاتی رابردودا، ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی بۆ سه‌ر سوریا ئه‌نجامداوه‌و بارێكی چه‌كی كردوه‌ته ئامانج كه ره‌وانه‌ی حیزبوڵای لوبنانی كراوه. كه‌ناڵی هه‌واڵی (سی ئێن ئێن) ئاشكرایكرد، ده‌زگاكانی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا‌و وڵاتانی خۆرئاوا وردبینی له‌زانیارییه‌كی هه‌واڵگریدا ده‌كه‌ن كه باسله‌وه‌ده‌كات ئیسرائیل شه‌وی پێنجشه

ممه له‌سه‌ر هه‌ینی هه‌ستاوه به وه‌شاندنی گورزێكی ئاسمانی له‌سوریادا، له‌كاتێكدا له‌ئاسمانی لوبناندا فرِۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل به‌شێوه‌یه‌كی چرِ سورِاونه‌ته‌وه. به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكی به كه‌ناڵی (ئێن بی سی) راگه‌یاندوه، گورزه ئاسمانییه‌كان سیستمی چه‌كه كیماوییه‌كانی كردوه‌ته ئامانج، به‌ڵام كه‌ناڵی (سی ئێن ئێن) له‌زاری دو به‌رپرسی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكیه‌وه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه ئه‌و باوه‌رِه به‌دور ده‌زانێت ئیسرائیل ئه‌مباری چه‌كه كیمیاوییه‌كانی سوریای كردبێته ئامانج. پێشتر‌و هه‌ر له‌م مانگه‌دا ئیسرائیل دانی به‌وه‌دانا له‌مانگی كانونی دوه‌مدا هێرشێكی ئاسمانی بۆ سه‌ر سوریا ئه‌نجامداوه‌و بارێكی چه‌كی كردوه‌ته ئامانج كه له‌سوریاوه ره‌وانه‌ی حیزبوڵا كراوه له لوبنان.
فرِۆكه نوێیه‌كه‌ی بۆینگ خێرایه‌كه‌ی پێنج ئه‌وه‌نده‌ی خێرایی ده‌نگه
كۆمپانی

ای (بوینگ)ی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی فرِۆكه ئاشكرایكرد، كه خێراترین فرِۆكه‌یان به‌رهه‌مهێناوه، كه خێراییه‌كه‌ی پێنج هێنده‌ی خێرایی ده‌نگه. ئه‌و فرِۆكه‌یه ناوی (ئێكس-٥١ ئه‌ی ویفرایدر)ی لێنراوه و له بنكه‌ی ئاسمانی (ئیدواردز)ی كالیفۆرنیا له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا كه ماوه‌یه شه‌ش خوله‌ك بوه، توانیویه‌تیبه خێرایی (٢٦٠) میل گه‌شتێك به‌سه‌ر ده‌ریادا بكات. هه‌ر له‌و گه‌شته‌دا كه شێوازی كۆنترِۆڵكردنی فرِۆكه‌كه ئۆتۆماتیكی بوه، بۆ ماوه‌ی سێ خوله‌ك و نیو به خێراییه‌كی زۆر رۆشتوه كه گه‌یشتوه‌ته (٥.١) ماخ، به‌وه‌ش توانی ببێته خراترین فرِۆكه كه بتوانێت له‌و ماوه كورته‌دا زۆترین مه‌ودا ببرِێت. له كۆتایی تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا، فرِۆكه‌كه خراوه‌ته ناو زه‌ریای هێمنه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی بۆی دارێژرابو، كه به‌سه‌ركه‌وتویی توانیویه‌تی كۆتایی به ئه‌ركه‌كانی بهێنێت.