ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى چوار كرێكار له سنه
به پێى راپ

ۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، رژێمى ئاخووندى چوار كرێكارى به ناوه‌كانى ئارام زه‌ندى، فه‌ردین قادرى، شاپوور حسینى و جه‌لیل مه‌حه‌مه‌دى له رۆژى پێنجشه‌ممه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه له شارى سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون, جێگه‌ى باسه كه له كاتى ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى ئه‌و كرێكاران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه ته‌قه‌ى هه‌وایى كراوه.
خوێندكارێكی پاوه‌یی له تاقیكردنه‌وه‌كانی دوكتورای تایبه‌تدا پله‌ی دووه‌می له‌ئێراندا به‌ده‌ست هێنا
خوێندكارێ

كی كوردی خه‌ڵكی شاری پاوه له تاقیكردنه‌وه‌كانی دوكتورای تایبه‌تیدا پله‌ی دووه‌می له ئاستی ئێران‌دا بۆخۆی مسۆگه‌ر كرد. به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، خوێندكارێكی خه‌ڵكی پاوه به‌ناوی "كامران مسته‌فایی" له تاقیكردنه‌وه‌كانی دوكتورای تایبه‌تیی رشته‌ی "سه‌نایع و مه‌عادن" له ئاستی ئێران‌دا پله‌ی دووه‌می بۆخۆی ده‌سته‌به‌ر كرد. ئه‌و خوێندكاره كورده له رشته‌ی كارناسیی باڵای ئه‌ندازیاریی و دۆزینه‌وه‌ی كانگه‌كاندا له زانكۆی "سه‌نعه‌تیی ئه‌میر كه‌بیر" سه‌رقاڵی خوێندن بووه. كامران مسته‌فایی خه‌ڵكی گوندی "گرِاڵ"ی ناوچه‌ی هه‌ورامانی سه‌ربه شاری پاوه‌یه كه به مه‌ودای ٧ كیلۆمیتر دوور له باشووری شاری پاوه هه‌ڵكه‌وتووه.
سه‌رجه‌م كرێكارانی نووسینگه‌ی "ایران خودرو" له دێولان له‌سه‌ر كار ده‌ركران
نووسینگه‌ی "ای

ران خودرو" له شاری دێولان (سنه) به‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی خۆی له‌و شاره، سه‌رجه‌م كرێكاره‌كانی خۆی له‌سه‌ر كار ده‌ركرد. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، نووسینگه‌ی ئێران خۆدره‌و له شاری دێولان، سه‌رجه‌م كرێكاره‌كانی خۆی كه ١٠ كرێكاری پیاو و ٢ كرێكاری ژن بوون و هه‌ر كامه‌یان زیاتر له ٢ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌بوو، له‌سه‌ر كار ده‌كرد. یه‌كیه‌تیی ئازدی كرێكارانی ئێران له زاری یه‌كێك له‌و كرێكارانه‌وه بڵاوی كردۆته‌وه، كارفه‌رما پێی راگه‌یاندوون كه له‌مه‌و به‌دوا ده‌توانن به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست درێژه به‌كار كردن بده‌ن. كرێكارانی ئه‌و نووسینگه‌یه پێشنیاری كارفه‌رمایان ره‌ت كردۆته‌وه و رایانگه‌یاندووه كه رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ١٥ی بانه‌مه‌رِ له ئیداره‌ی كاری ئه‌و شاره، سكاڵا له‌سه‌ر كارفه‌رما تۆمار ده‌كه‌ن.
دادگایی سێ كه‌س له باكۆ به تاوانى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ سپاى پاسداران
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌ری ئه‌لعاله‌م، دادگاێكى كۆمارى ئازه‌ربایجان سێ كه‌سى رووسى به تاوانى به‌رنامه دارشتن بۆ هێ

رش كردنه سه‌ر بالوێزخانه‌ى ئیسرائیل له پایته‌ختى ئه‌و ولاته، له كاتى كێبركێى ئاوازى یۆرۆویژن مه‌حكوم كرد، به‌رپرسانى ئه‌و ولاته رایانگه‌یاندووه كه ئه‌و كه‌سانه به هاندانى رژێمى ئاخووندى ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌و كاره. دادگاى تایبه‌ت به تاوانه‌كانى مه‌ترسیدارى ئازه‌ربایجان، ئه‌و سێ كه‌سه‌ى كه خه‌ڵكى پارێزگاى جه‌لال ئاباد له نزیكى سنوورى ئێرانن به ١١ تاكوو ١٢ ساڵ زیندان مه‌حكوم كرد. جێگه‌ى باسه كه رادیو ده‌نگى ئیسرائیل به گێرانه‌وه له به‌رپرسانى باكۆ رایانگه‌یاندووه كه ئه‌و تاوانبارانه له لایه‌ن سپاى پاسدارانه‌وه بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ى بالوێزخانه‌ى ئیسرائیل له باكۆ به‌كار هێنراون.
ده‌وڵه‌تى ئالمان له هه‌وڵدایه حیزبۆلا بخاته ناو لیستى تیرۆریستییه‌وه
به پێى راپۆ

رتى رادیو ئالمان، به پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه به حه‌فته‌نامه‌ى ئالماتى ئیشپیگل گه‌یشتووه، وه‌زیرى ولاتى ئالمان له نامه‌ێكدا بۆ هاوتاكانى خۆى له قیبرس و بولغاریا داواى لێیان كردووه به‌ڵگه‌كان روو بكه‌ن تاكوو به پشتیوانى ئه‌و به‌ڵگانه بتوانن سازمانى شێعه‌ى حیزبۆلاى لۆبنان بخه‌نه ناو لیسستى گرووپه تیرۆریسته‌كانى یه‌كیه‌تى ئۆرووپا. به‌م شێوه‌یه ده‌وڵه‌تى ئالمان ده‌یه‌وێت به برِشتى زۆرتره‌وه دژ به حیزبۆلا كرده‌وه‌ى هه‌بێت. جێگه‌ى باسه كه حیزبۆلا ره‌وتێكى سیاسى نیزامییه كه له لایه‌ن رژێمى ئێرانه‌وه دامه‌زراوه و له لایه‌ن ئه‌و ولاته‌وه پشتیوانى مالى و ته‌سلیحاتى ده‌كرێت.
ئیسرائیل هێرش كردنه سه‌ر ئه‌نبارى مووشه‌كه‌كانى رژێمى تارانى پشت‌راست كرده‌وه
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له ئوورشه‌لیم، به‌رپرسێكى بالاى ئیسرائیل ئه‌مرۆ به‌و هه‌واڵده‌رییه‌ى راگه‌یاند، ئه‌و جێگایه‌ى كه شه‌وى رابردوو له نزیك ده‌میشق كه‌وته به‌ر هێرشى ئیسرائیل ئه‌نبارى مووشه‌كى ئێران بووه كه قه‌رار بوو بینێرێت بۆ حیزبۆلاى لۆبنان، به پێى ئه‌م راپۆرته، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ویستى ناوى بلاو نه‌كرێته‌وه وتى، ئامانجى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو ئه‌نبارى مووشه‌كه‌كانى فاتێحى ١١٠ بووه كه ئێران بۆ حیزبۆلاى ده‌نێرێت، شائۆڵ مووفاز وه‌زیرى پێشووى به‌رگرى ئیسرائیل ده‌ڵێت، ئامانج له‌م هێرشانه بۆ ناو خاكى سووریا پێش‌گرتن له زیاد بوونى هێزى حیزبۆلا و ناردنه دواوه‌ى رژێمى تارانه.
داواكار
ى بۆ دادگایی سه‌رانى رژێمى تاران به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، سازمانى هه‌واڵنێرانى بێ سنوور له به‌یاننامه‌ێكدا خوازیارى موحاكمه‌ى خامنه‌یى و ئه‌حمه‌دى نژاد بووه، له به‌شێكى ئه‌م نامه‌یه‌دا به‌و دوو كه‌سه وتراوه، ئێوه به هۆى پێشێلكارى به‌ربلاوى ئازادى راده‌ربرین له ئێران كه پێشێلكه‌رى ئه‌سلى ١٩ى راگه‌ێندراوى جیهانى مافى مرۆڤه ده‌بێت موحاكمه بكرێن. له‌م نامه‌یه‌دا خامنه‌یى به ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى سه‌ره‌رۆیانه و زیندانی كردن و شكه‌نجه‌دان تاوانبار كراوه.
لێدانی سوریا له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه و ترسی رژمى ئێران
وه‌زیری به‌رگری رژیمى ئێران ئاماژه به‌وه ده‌كات، هێرشكردنه سه‌ر سوریا له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به‌هۆی هه‌ڵكردنی گلۆپی سه‌وزه‌وه بووه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه. ئه‌مرِۆ(یه‌كشه‌ممه ٥ی ماى) كه‌ناڵی"farsnews" بڵاویكردۆته‌وه، وه‌زیری به‌رگری ئێران ئه‌حمه‌د وه‌حیدی، له گه‌شتێكدا بۆ ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی كارگێری شاره‌وانی پلده‌شت، ده‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سوریا ده‌ڵێت:" هه‌نگاوهه‌ڵهێنانی دژ به مرۆڤایه‌تی و دژایه‌تیكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی دژی جوله‌كه‌ن، كارێكی وایكردووه ته‌مه‌نی ئه‌و رژێمه كورتتر بكاته‌وه." له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتیشی، هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سوریا به‌هۆی هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وزی ئه‌مریكاوه بووه تاوه‌كو ئه‌و هێرشه ئه

نجامبدرێت.هاوكات ئه‌حمه‌د ره‌زا بوردستان، فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانی ئێران پشتیوانی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ سوریا دووپاتكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: "ئێران سه‌رجه‌م ئه‌زموونه‌كانی خۆی ده‌خاته به‌رده‌م سوپای سوریا، به‌ڵام ئه‌و سوپایه پێویستی به‌و هاوكاریی نییه". هاوكات روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایكرد: كۆمه‌ڵكوژی و هێرشه‌كانی رژێم بۆ گه‌رِه‌كی ره‌ئسولعه‌ینی شاری بانیاسی رۆژئاوای سوریا، ترسی له دڵی دانیشتوانه‌كه‌یدا دروستكردوه و زۆربه‌ی خێزانه‌كانی ناچار كردوه شاره‌كه‌یان به جێبهێڵن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، چۆڵكردنی ئه‌و شاره دوای ئه‌وه ده‌ێت كه دو رۆژی پێش ئێستا رژێمی سوریا كۆمه‌ڵكوژییه‌كی له گوندی بیزای سه‌ر بانیاس نایه‌وه و زیاتر له (٥٠) كه‌سی له‌و گونده كوشت.