ئاسایش و پاراستنی گیانی په‌نابه‌رانی ئێرانی له عێراق ده‌كرێت، (٢٦) په‌رله‌مانتار و رێكخراوه و كه‌سایه‌تیی سیاسیی كوردستان به پشت به‌ستن به به‌ها و بایه‌خی مرۆیی و مافه‌كانی مرۆڤ، نیگه‌رانیی خۆیان ده‌ربرِی له ئاست ره‌وشی ناله‌باری په‌نابه‌رانی ئێرانی كه نائاره‌زوومه‌ندانه له كامپی لیبرتی نیشته‌جێ كراون.
له‌و راگه‌ێَندراوه‌دا هاتووه:
له پێناو دابین كردنی ئاسایش و پاراستنی گیانی په‌نابه‌رانی ئێرانی له عێراق
ئێستا ١٦ مانگه دانیشتووانی كامپی ئه‌شرِه‌ف به پاساوی گواستنه‌وه‌یان بۆ وڵاتانی سێیه‌م له كامپی لیبرتی له ته‌نیشت فرِۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا نیشته‌جێ كراون. به پێی واده و به‌ڵێنی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و لایه‌نانی پێوه‌ندیدار، برِیار بوو لیبرتی شوێنێكی كاتی و پارێزراو و خاوه‌نی ستانداردی مرۆیی و نێوده‌ڵه‌تی بێت بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه. له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێن و گه‌ره‌نتییانه بوو كه گواستنه‌وه‌یه‌كی به زۆره‌ملی به‌سه‌ر دانیشتووانی ئه‌شرِه‌فدا سه‌پێندرا و ئه‌وان له ماڵ و حاڵی ٢٧ ساڵه‌ی خۆیان له پارێزگای دیاله‌وه گواسترانه‌وه بۆ زیندانێك به ناوی لیبرتی.
به‌ڵام ئێستا ده‌ركه‌وتووه ئه‌م په‌نابه‌رانه فێڵیان لێ كراوه. لیبرتی شوێنێكی كاتی و پارێزراو نه‌بووه و خاوه‌نی ستانداردی مرۆیی و نێوده‌وڵه‌تیش نه‌بووه به ئێستاشه‌وه. ته‌نانه‌ت پارێزه‌رانی دانیشتووانی له دیدار و چاوپێكه‌وتنی دانیشتووانه‌كه‌ی بێبه‌شن.
په‌لاماردانی مووشه‌كیی رۆژی ٩ی فێبرایری ٢٠١٣ بۆ سه‌ر كامپی لیبرتی كه بووه هۆی كوژرانی (٨) كه‌س له‌و په‌نابه‌رانه و بریندار بوونی نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌سی تر، ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه لیبرتی ته‌نانه‌ت كراوه به كوشتارگایه‌ك بۆ دانیشتووان. هه‌رِه‌شه‌ی هێزی تیرۆریستیی سه‌ر به رژێمی ئێران بۆ سه‌ر له نوێ په‌لاماردانه‌وه‌ی ئه‌و كامپه به‌رده‌وامه و ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ش به‌ره‌و رِووی كوشتارێكی تر بوونه‌ته‌وه.
كه‌وایه به سه‌رنجدان به‌وه‌ی كۆمیساریای باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (UNHCR) به پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی دانیشتووانی هه‌ردوو كامپی لیبرتی و ئه‌شرِه‌فی وه‌ك كه‌سانی پارێزراو راگه‌یاندووه و سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئه‌وان نیگه‌رانیی ده‌ربرِیوه و بۆ جاری پێنجه‌م له به‌یاننامه‌یه‌كدا له رۆژی ١ی مارسی ٢٠١٣ حكومه‌تی عێراقی به به‌رپرسی ئاسایش و پاراستنی گیانی دانیشتووان راگه‌یاندووه و هه‌روه‌ها به سه‌رنجدان به‌وه‌ی كێشه‌ی سه‌ره‌كی له لیبرتی، نه‌بوونی ئاسایشه، ئێمه كه ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌مان ئیمزا كردووه رای ده‌گه‌یه‌نین:
یه‌كه‌م. دانیشتووانی لیبرتی ده‌ستبه‌جێ بگه‌رِێندرێنه‌وه بۆ ماڵ و حاڵی چه‌ندین ساڵه‌ی خۆیان له پارێزگای دیاله واته كامپی ئه‌شرِه‌ف كه تا راده‌یه‌ك له رووی ئاسایشه‌وه باشتره له لیبرتی و با له ئه‌شرِه‌فه‌وه كار بۆ نیشته‌جێ كردنه‌وه‌یان له وڵاتانی سێیه‌م بكرێت.
دووه‌م. بابه‌تی په‌ناخوازان و په‌نابه‌ران له ئه‌شرِه‌ف و لیبرتی به ته‌واوی ده‌كه‌وێته ناو بازنه‌ی ئه‌ركه‌كانی كۆمیساریای باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه و كۆمیسێری باڵای په‌نابه‌ران ده‌بێ ئه‌و به‌رپرسیارێتییه به‌دوور له ده‌ست‌تێوه‌ردانی مارتین كۆبله‌ر بگرێته ئه‌ستۆی خۆی.
ئیمزاكان:
١. كاروان ساڵح په‌رله‌مانتار
٢. دانا سه‌عید سۆفی په‌رله‌مانتار
٣. سیڤیل عوسمان په‌رله‌مانتار
٤. جه‌ماڵ تاهیر په‌رله‌مانتار
٥. شلێر محه‌مه‌د نه‌جیب په‌رله‌مانتار
٦. هاژه سلێمان په‌رله‌مانتار
٧. به‌یان ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن په‌رله‌مانتار
٨. نه‌سرین جه‌ماڵ په‌رله‌مانتار
٩. كوێستان محه‌مه‌د په‌رله‌مانتار
١٠. مامۆستا مه‌لا حه‌مه ئه‌مین ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مان
١١. نه‌هرۆ سه‌عید سۆفی ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مان
١٢. جه‌بار محه‌مه‌د سه‌رۆكی جامیعه‌ی زانسته سیاسیه‌كانی كوردستان
١٣. یوسف محه‌مه‌دسه‌دیق مامۆستای زانكۆ
١٤. شاخه‌وان خالید رۆژنامه‌نووس
١٥. مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی رۆژنامه‌نووس
١٦. سه‌دیق حه‌سه‌ن شوكری رۆژنامه‌نووس
١٧. ئیبراهیم عه‌باس رۆژنامه‌نووس
١٨. فریاد محه‌مه‌د بلباس رۆژنامه‌نووس
١٩. ئاكۆ محه‌مه‌د شوانی رۆژنامه‌نووس
٢٠. جه‌بار عه‌زیز رۆژنامه‌نووس
٢١. عومه‌ر شه‌ریف رۆژنامه‌نووس
٢٢. فه‌خره‌دین زیاره‌تی رۆژنامه‌نووس
٢٣. هیوا ره‌ش نووسه‌ر
٢٤. ئیبراهیم بالیسانی نووسه‌ر
٢٥. سه‌نته‌ری ئاشتی لێكۆڵینه‌وه
٢٦. سه‌نته‌ری هۆشیاریی ژینگه