لاوێكى كورد به شێوه‌یێكى درندانه له‌لایه‌ن مه‌ئمورانى رژیمه‌وه ده‌كوژرىِ
به پێى

هه‌واڵه‌كانى خه‌باتمێدیا، لاوێكى كورد خه‌ڵكى سه‌رده‌شت له مه‌رزى كێلێى بێوران به شێوه‌یێكى درندانه كوژراوه. رۆژى هه‌ینى ١٣ى بانه‌مه‌رِى ١٣٩٢ ته‌رمى لاوێك به ناوى سیروان قادرى ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ خه‌ڵكى ئاوایی مه‌لاشێخى سه‌رده‌شت له كاتێك دا كه ٢ حه‌وتوو به سه‌ر كاتى مردنى دا تێپه‌ریوه دۆزرایه‌وه. به پێى هه‌واڵه‌كانى خه‌باتمێدیا، سیروان ویستوویه‌تى بێته ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان و له لایه‌ن هێزه‌كانى رژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێ. هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سیروان به هۆى به‌ركه‌وتنى شتى قورس سه‌رى لێك بلاو بووه و ته‌رمه‌كه‌ى شێوێندراوه. جێگه‌ى باسه باوكى سیروان به ناوى عومه‌رى سام خان ئاغاى مه‌لا شێخ سه‌ر به سپاى پاسدارانى رژیمى ئاخوندى بووه و ئێستا خانه‌نشین كراوه.
ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ٣٦ هاووڵاتیی كورد له شاری سه‌وڵاوا
هێزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران له ١٥ رۆژی رابردوودا ٣٦ هاووڵاتیی كوردیان له شاری سه‌وڵاوا ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، له ماوه‌ی ١٥ رۆژی رابردوودا ٣٦ هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی شاری سه‌وڵاوا

و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری، له‌لایه‌ن هێزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێرانه‌وه به‌بیانووی نه‌چوونه سه‌ربازی (مشمولین غایب) ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌كرێ كه سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه راده‌ستی دادگاكانی نیزامیی حكوومه‌تی ئێران بكرێن. هه‌روه‌ها له كۆتایی مانگی رێبه‌ندانی ساڵی ١٣٩١یشدا، هێزه نیزامییه‌كان هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی "مووسك"ی سه‌ربه شاری "سه‌وڵاوا"یان به‌ناوی "سیروان محه‌ممه‌دی"، كورِی كه‌ریم، به‌بیانووی هه‌ڵاتن له سه‌ربازی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ئوستانی كرماشان راگواستبوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه و به‌پێی به‌ندی ٢ی مادده‌ی ٥٨ی ئایین نامه‌ی ئیجرایی یاساكانی سه‌ربازی، هه‌ر كه‌سێك كه‌له كاتی خۆیدا نه‌چێته سه‌ربازی، سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی كه ٦ مانگی سه‌ربازیی زۆره‌ملێیان پێ ئه‌درێت، هاوكات له "دادگای نیزامی"شدا دادگایی ده‌كرێن.
پێشوازیی زۆره‌ملی له ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و گیان له ده‌ستدانی مامۆستایه‌كی بۆكانی
داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كان له هه‌ردوو شاری مهاباد و بۆكان، كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی و هاووڵاتیانیان به زۆره ملی رِه‌وانه‌ی شاری ورمێ كردووه بۆ پێشوازی كردن له سه‌ركۆماری ئێران مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و له ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆ ل

ه كاتی ئه‌و سه‌فه‌ره زۆره ملییه‌دا، مامۆستایه‌كی كورد گیانی داوه. مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌ركۆماری رژیمى ئێران، له چوارچێوه‌ی سه‌فه‌ره‌كانیدا بۆ ناوچه جیاجیاكانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئه‌ورۆ سه‌ردانی شاری ورمێی كرد و به گوێره‌ی راپۆرتى ناوه‌ندی نووچه و شرۆڤه‌ی رۆژ كه‌وتووه، داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت هاووڵاتیانی كوردیان به زۆره‌ملی ناردووه‌ته پێشوازیی ناوبراو. یه‌كێك له ئوتوبووسه‌كانی هه‌ڵگری هاووڵاتیانی شاری بۆكان، له كاتی گه‌رِانه‌وه‌دا له ورمێ، تووشی رووداوێكی هاتوچۆ بووه و مامۆستایه‌ك به ناوی "سامان ئاسیابان " گیانی داوه و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیش بریندار بوون.
ئێعدامى سێ كه‌سیتر له به‌رچاوى گشتى له مه‌یدانى ئازادى كرماشان
حوكمی

ئێعدامی ٣ هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی كرماشان له به‌رچاوی گشتیی خه‌ڵك له‌و شاره به‌رِێوه چوو. سه‌رله به‌یانی ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی ١٦ی بانه‌مه‌رِ ٣ هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی كرماشان له مه‌یدانی ئازادیی ئه‌و شاره و له‌به‌ر چاوی گشتیی خه‌ڵك، ئێعدام كران. یه‌كێك له‌و هاووڵاتییانه خه‌ڵكی "شاری "گیلان غه‌رب" سه‌ربه ئوستانی كرماشان بووه كه به تاوانی كوشتنی كچێك، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیمى ئێرانه‌وه حوكمی ئێعدامی بۆ برِابوویه‌وه. ده‌زگای قه‌زایی رژیمى ئێران له شاری كرماشان رایگه‌یاندووه، ئه‌و ٢ كه‌سه‌ی دیكه به تاوانی ده‌ستدرێژی جینسی و كوشتنی ئه‌نقه‌ست ئێعدام كراون.
كوژران
ى لانیكه‌م پاسدارێك له ته‌قینه‌وه‌كه‌ى سووریا به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، پاسدار ئه‌میرره‌زا عه‌لیزاده له ماشێنى بۆمبرێژكراوى پێش بالوێزخانه‌ى رژێم له سووریا كوژراوه، جێگه‌ى باسه كه عه‌لیره‌زا خه‌ڵكى روودسه‌ر یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ى كه چالاكى زۆرى هه‌بووه له سپاى پاسداران‌دا.
ته‌قه‌ى هێزه ئینتزامییه‌كان له دوو چالاكى مه‌ده‌نى له مه‌ریوان
به پێى راپۆ

رتى هه‌واڵده‌رى هێرانا، نزیك كاتژمێر ٢ى دوانیوه‌رۆ خاڵى پشكنینى هێزه ئینتزامییه‌كان له ١٠ كیلۆمه‌ترى مه‌ریوان، دوو چالاكى مه‌ده‌نى كوردیان به ناوه‌كانى حه‌بیب مه‌حه‌مه‌دى و بێهروز ئه‌حمه‌دى به بیانوى ئه‌وه‌یكه گوێیان به راوه‌ستانى ئه‌و هێزانه نه‌داوه دراونه‌ته به‌ر ١٦ فیشه‌ك، جێگه‌ى باسه كه له‌م ته‌قه كردنه‌دا حبیب مه‌حه‌مه‌دى ٩ فیشه‌ك و بێهروز ئه‌حمه‌دى ٧ فیشه‌كى به‌ر كه‌ووتووه، ئه‌م دوو چالاكه مه‌ده‌نییه ئیستا له بیمارستانى مه‌ریوان له ژێر چاودێریدان و باروودۆخیان زۆر ناله‌باره.
ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى دوو چالاكى كرێكارى له تاران و كه‌ره‌ج
به پێى را

پۆرتى كومیته‌ى هه‌واڵنێرانى مافى مرۆڤ، له جه‌ره‌یانى ته‌وژمى ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى چالاكانى كرێكارى، دوو چالاكیتر به ناوه‌كانى مه‌حه‌مه‌د قاسم خانى و به‌هرام سه‌عیدى له رۆژى پێنج شه‌ممه ١٢ى گۆلان رۆژێك دواى مانگرتنى ناره‌زایه‌تى له به‌ر ده‌م مه‌جلیس ده‌ستبه‌سه‌ر كران. جێگه‌ى باسه كه دواى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى ئه‌م دوو چالاكه كرێكارییه ماڵه‌كانیان له لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه پشكێندراوه و به‌شێك له كه‌ل و په‌له شه‌خسییه‌كانیان زه‌وت كراوه.
سه‌ره‌تانى مه‌عیده یه‌كه‌مین هۆكارى مردنه له ئێران
به پێ

ى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى ئیسنا، سه‌رۆكى لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ره‌تانى زانكۆى علوم پزشكى تاران رایگه‌یاند، سه‌ره‌تانى مه‌عیده زۆرترین هۆكاره بۆ مردن له ئێران‌دا، دۆكتر مه‌حه‌مه‌د عه‌لى مۆحه‌ققى وتى، سه‌ره‌تان نه‌خۆشیێكى مه‌ترسیداره كه زۆرتر له كاتى پیریدا روو ده‌دات، له سالانى رابردوو به هۆى ئه‌وه‌یكه حه‌شیمه‌تى ئێران زوربه‌یان لاو بوون ئه‌م نه‌خۆشییه به‌ر چاوو نه‌بوو به‌لام به تێ په‌ر بوونى ته‌مه‌ن و گۆرانى ته‌مه‌نى حه‌شیمه‌تى ئێران به‌ره‌وو میانساڵى و پیرى له سالانى داهاتوو سه‌ره‌تان ده‌بێته هۆكارى سه‌ركى مردن له ئێران. ناوبراو رایگه‌یاند كه به پێى ئاماره‌كان له هه‌ر ١٠٠ هه‌زار كه‌س له هه‌ر ساڵێكدا ١١٠ پیاو و ٩٠ ژن به‌م نه‌خۆشییه گیرۆده ده‌بن.
له هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سوریا (١٤٢) سه‌رباز كوژران و بێسه‌رو شوێن بون
به‌رپرسی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای ده‌كات، به‌هۆی بۆردومانی ئیسرائیله‌وه بۆسه‌ر خاڵه سه‌ربازییه‌كان له نزیك شاری دیمه‌شق (١٤٢) كوژراو و بێسه‌روشوێنی لێكه‌وتوه‌ته‌وه. رامی عه‌بدولره‌حمان، به‌رپرسی روانگه‌ی سوری بۆمافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: بۆردومانی ئیسرائیل بۆسه‌ر چه‌ند خاڵێكی سه‌ربازی له نزیك شاری دمه‌شقی پایته‌ختی سوریا، كوژرانی (٤٢) سه‌ربازی لێكه‌وتوه‌ته‌وه و (١٠٠)ی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه حكومه‌تی سوریا هه‌رِه‌شی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل ده‌كات و ده‌ڵێت: هه‌ڵبژارده‌كان له به‌رده‌میاندا كراوه‌یه. له‌سه‌ر ئاستی مه‌یدانیش سوپای ئیسرائیل وه‌كو هێزی به‌رگری چه‌ند موشه‌كێكی جێگیر كردوه وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی لایه‌نی سوری.
شه‌ش سودی ئاو خواردنه‌وه له به‌یانیاندا
له یه‌كێك له زانكۆكانی ویلایه‌تی لۆس ئه‌نجلسی ئه‌مه‌ریكا، توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی له به‌یانیاندا برِێكی باش ئاو ده‌خۆنه‌وه، كه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه خواردنه‌وه‌ی ئاو له به‌یانیاندا زۆرێكی هه‌یه‌و له دیارترینیان:
١- خواردنه‌وه‌ی ئاو له كاتێكدا گه‌ده خاڵی بێت له خواردن، به‌سوده بۆ پاككردنه‌وه‌ی كۆڵۆن و هه‌ڵمژینی خۆراك له ریخۆڵه ئاسانتر ده‌كات.
٢- ده‌بێته هۆی دروستبونه‌وه‌و نوێبونه‌وه‌ی خانه‌ی نوێی خوێن و ماسولكه.
٣- به‌سوده بۆ دابه‌زینی كێش، خواردنه‌وه‌ی هه‌شت په‌رداخ ئاوی سارد له به‌یانیاندا زینده چالاكی له‌ش كارا ئه‌كات به رێژه‌ی ٢٤%.
٤- گه‌شانه‌وه‌ی پێست، ئاو خواردنه‌وه به‌سوده بۆ پاكژكردنه‌وه‌ی خوێن له‌و ژه‌هرو ماده زیانبه‌خشانه‌ی ئه‌چنه له‌شه‌وه ئه‌وه‌یش رونی و گه‌شاوه‌یی به پێست ئه‌به‌خشێت.
٥- به‌سوده بۆ هاوسه‌نگكردنی شله‌ی له‌ش و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌خۆشی.
٦ـ به‌سوده بۆ هێوربونه‌وه‌ی له‌ش و ئارامی زیاتر به مێشك ئه‌به‌خشێت.