كۆچ كردنى ٣٠٠ هه‌زار كه‌س له لاوانى بیجار به هۆى بێكارى
به پێ

ى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فارس، كه‌م ته‌رخه‌مى به‌رپرسان به بێكارى لاوان و هێزى كار، نه‌بوونى بارودۆخى له‌بارى كار له شارى بیجار واى له لاوانى ئه‌و شاره كردووه كه بۆ شاره‌كانى دراوسێ و شاره گه‌وره‌كانى ئێران كۆچ بكه‌ن به مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى كار و باشتر بوونى باروودۆخى ژیانیان. جێگه‌ى باسه كه بێكارى كێشه‌ى زۆربه‌ى له لاوانى كوردستانه كه هۆكارى سه‌ره‌كییه بۆ كۆچ كردن، جیابونه‌وه‌ى بنه‌ماڵه‌كان و خه‌مۆكى كه ئه‌م رۆژانه به‌رۆكى به لاوانى گه‌رووس گرتووه به شێوه‌ێكه نزیك به ٣٠٠ هه‌زار كه‌س له حه‌شیمه‌تى ئه‌و شاره كه زۆرینه‌یان لاوانن مه‌جبوور به كۆچ كردن بوون بۆ شاره‌كانیترى ئێران.
ته‌قه كردن له كاسبكارانی كورد و زه‌وت كردنی سامانه‌كانیان
هێزه نیزامی و ئینتزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران له شاره‌كانی كوردستان، وێرِای ته‌قه كردن له كاسبكاران، سامانی ئه‌و كاسبكارانهش

زه‌وت ده‌كه‌ن. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی دووشه‌ممه ریكه‌وتی ١٦ بانه‌مه‌رِ هێزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران له نزیك گوندی "مه‌زناوێ"ی سه‌ربه ناوچه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت ته‌قه‌یان له ماشێنی كاسبكارێكی كورد به‌ناوی "عومه‌ره ره‌ش" كردووه و زیانێكی به‌رچاویان به ماشینی ناوبراو گه‌یاندووه. له ئه‌نجامی زه‌بر و زه‌نگی هێزه نیزامییه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و كاسبكاره كورده، هاووڵاتییانی گوندی "مه‌زناوێ" به‌هانای ئه‌و كاسبكاره كورده‌وه چوون و له ئه‌نجامدا گرژی هاتۆته ئاراوه. هه‌روه‌ها رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی ١٤ی بانه‌مه‌رِ هێزه ئینتزامییه‌كانی جێگیر له پاسگای گوندی "گه‌شكی"ی سه‌ربه شاری كامیارن ته‌قه‌یان له ماشێنی كاسبكارێكی كوردی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌ناوی " ب. ئه‌لف" كردووه و وێرِای زیان گه‌یاندن به ماشێنه‌كه‌ی، ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كه‌شیدا گرتووه. كه‌لووپه‌لی ئه‌و هاووڵاتییه كورده زیاتر له ١٥٠ میلیۆن تمه‌ن مه‌زنده كراوه كه‌له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌سپێكى ناونووسی بۆ هه‌لأَبژاردنه‌كان شه‌رى نیوان باله‌كانى رژیمیش په‌ره‌ى سه‌ندووه
له كاتێكدا كه رۆژ

ى سێشه مه ١٧ى بانه‌مه‌رِ ناونووسی كاندیداكانى شانۆى هه‌لئاخوندى ده‌ست پێده‌كات، شه‌رى هێزى باڵه‌كانى رژیمیش په‌ره‌ى سه‌ندووه و به‌تایبه‌ت هێژ كردنه سه‌ر ره‌فسه‌نجانى ره‌هه‌ندى نوێى به خۆوه گرتووه. رۆژنامه‌ى كه‌یهانى خامنه‌یی له ژماره‌ى رۆژى یه‌كشه‌مه دا وته‌ى یه‌كێك له ئه‌ندامانى شۆراى نیگابان ده‌كاته سه‌ردێر و ده‌نووسێ: بۆنى لادان هه‌ست پێ بكه‌ین ره‌دى سه‌لاحیه‌تى ده‌كه‌ین. پوورمحه‌مه‌دیش كه یه‌كێك له كاندیداكانى خامنه‌یی ده‌لێ، هۆى دژایه‌تى من له‌گه‌ڵ بوونى ره‌فسه‌نجانى تێكچوونى چه‌رخه‌ى هێز و داهاته. حوسینى شه‌ریعه‌تمه‌داریش خامنه‌یی به موفسیدى سه‌ر عه‌رز ده‌زانێ و هه‌ره‌شه‌ى موحاه‌مه و به سزا گه‌یاندنى لێكردبوو.
رژیم داكۆكى له ٢ ترۆریسته‌كه‌ى كینیا ده‌كات
میهمانپهره

ست ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رژیم پشتیوانى و داكۆكى كرد له دوو ئه‌نداى هێزى ترۆریستى قودس له كینیا. ناوبراو ووتى: له كینیا دوو هاوه‌لاتیمان كه به ه‌به‌ستى گه‌شت و گوزار چووبوونه كینیا له سناریۆێكدا ده‌ستبه‌سه‌ر و موحاكه‌مه كراون. رۆژى رابردوو له كینیا ٢ كه‌س له ئه‌ندامانى هێزى ترۆریستى قودس به زیندانى هه‌تاهه‌تایی مه‌حكووم كراون. تاوانى ئ‌وان هه‌وڵ بۆ به‌رێوه‌بردنى كرده‌وه‌ى ترۆریستى و هه‌ڵگرتنى ١٥ كیلۆگرام ماده‌ى ته‌قینه‌وه بۆ كینیا بووه .
مانگرتنى ١٠ زیندانى سیاسی له زیندانى ئێوین
به پێى راپۆرته

كانى بلاوكراوه، ١٠ زینداااكه‌كه‌سی ٢٤٠ى زیندانى ئێوین مانیان له خواردن گرتووه. ئه‌وان به نیشانه‌ى ناره‌زایتى به خۆپاراستنى مه‌ئمورانى زیندان له گه‌رِاندنه‌وه‌یان بۆ به‌ندى گشتى ٢٥٠ى ئیوین، له رۆژى دووشه‌مه مانیان ده‌ست پێكردووه. راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بارودۆخى هه‌ر ١٠ زیندانى زۆر خه‌راپه و ته‌نانه‌ت له مافى هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ى كاتیش بێ به‌ش كراون.
گه‌لاڵه‌ى هاوبه‌شى ئیسرائیل، تركیا و عه‌ره‌به‌كان دژبه رژێمى تاران
به پێى راپۆرتى

رۆژنامه‌ى ئیسرائیلى جۆرزاڵم پۆست به گێرانه‌وه له ساندى تایمز، ئیسرائیل و تركیا و سێ ولاتى عه‌ره‌بى به رێكه‌وتن نامه‌ێكى درووست كردنى قه‌ڵغانى به‌رگرى له به‌رانبه‌ر مووشه‌كه‌كانى بالستیكى رژێمى تاران گه‌یشتوون تاكوو له خۆیان داكۆكى بكه‌ن. جێگه‌ى باسه كه ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه له نێوان ئیسرائیل، تركیا، عه‌ره‌بستان، ئۆردۆن و ئیمارات واژۆ كراوه كه به گرووپى ٤ + ١ ناوبانگى ده‌ركردووه و قه‌راره له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاش هاورێى بكه‌ن.
سێ كه‌سی
تر ئه‌مرۆ له ئیسفه‌هان ئێعدام كران به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان ، سه‌ر له به‌یانى ئه‌مرۆ سێ كه‌سیتر له زیندانى ناوه‌ندى ئیسفه‌هان له سێداره دران، جێگه‌ى باسه كه تاوانى ئه‌و سێ كه‌سه بازرگانى به ماده هۆشبه‌ره‌كان راگه‌ێندرابوو.
كۆشكى سپى به‌شارئه‌سه‌دى به به‌رپرسى به‌كارهێنانى چه‌كى شیمیایى ناسى
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، وته‌بێژى كۆشكى سپى رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا رژێمى به‌شارئه‌سه‌د به به‌رپرسى به‌كارهێنانى چه‌كى شیمیایى ده‌ناسێت. جى كارنى وتى، ئه‌گه‌ر چه‌كى شیمیایى له سووریا به‌كار هێنرابێت كه نیشانه‌كان باس له‌وو رووداوه ده‌كه‌ن به‌رپرسى ئه‌و كاره رژێمى به‌شارئه‌سه‌ده، هاوكات سه‌رۆكى دیمو‌كراتى كومیسیونى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى سه‌ناى ئه‌مریكا گه‌لاڵه‌ێكى پێشنیار كردووه كه به ده‌وڵه‌تى ئۆباما ئیزن ده‌دات بۆ هێزه‌كانى نه‌یارى ئه‌سه‌د چه‌ك ره‌وانه بكات.