خۆكوژیی قوتابییه‌كی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ له ورمێ
منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ و قوتابیی پۆلی ٥ی سه‌ره‌تایی له شاری ورمێ كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا. به‌پێی راپۆرتی ه

هواڵدهریی كوردپا، چه‌ند رۆژ پێش ئیستا منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ له شاری ورمێ به‌هۆیه‌كی نارِوون ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی له ئه‌نجامدا بووه‌ته هۆی گیان دانی. هاووڵاتییانی شاری ورمێ رایانگه‌یاندووه، "كه هه‌بوونی توند و تیژی و كوشت و برِ له نێو فیلمه‌كاندا بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه وه‌ك فشار خستنه سه‌ر باوكی خۆی په‌نا بۆ خۆكوژی ببات". رێكه‌وتی ١٤ی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی ١٣٩١ كچێك به‌ناوی "په‌ریا ره‌حمه‌تی" كچی "مه‌حموود"، به‌هۆی ئه‌وه‌یكه به‌زۆری ده‌ستیان پێ له خوێندن هه‌ڵگرتبوو، ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كانییه‌وه گیانی دا.
كوژراو و بریندار بوونی ٥ هاووڵاتیی كورد له باكووری ئێران
٥ هاووڵات

یی كورد له ئوستانی مازنده‌رانی باكووری ئێران به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئینتزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران كوژراون و بریندار بوون. به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی ١٤ی بانه‌مه‌رِ ٥ هاووڵاتیی كورد له شاری "ساری"ی سه‌ربه ئوستانی مازنده‌ران به‌بێ هیچ هۆكارێكی روون، له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه دراونه‌ته به‌ر ده‌سترِێژی گولـله و له ئه‌نجامدا ٣ كه‌سیان كوژراون و ٢ كه‌سی دیكه‌شیان به‌توندی بریندار بوون. یه‌كێك له‌و هاووڵاتییانه ناوی "عه‌بدوڵڵا مه‌عرووفی" و خه‌ڵكی شاری سه‌قز بووه و شه‌وی سێشه‌ممه له شاری سه‌قز ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كراوه. هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، ناسنامه‌ی ئه‌و ٤ هاووڵاتییه كورده‌ی خه‌ڵكی شاره‌كانی جوانرِۆ و پاوه نه‌زانراوه.
سیمینارى دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌كانى به هێز كردنى زمانى كوردى ـ كرمانجى له تارن
رۆژى هه‌ین

ى ٢٧ى بانه‌مه‌رِى ١٣٩٢ له شارى تارران سیمینارێك بۆ دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌كانى به هێز كردنى زمانى كوردى ـ كرمانجى و پێگشرتن له ئاسمیلاسیۆنى زمانى له تارن به‌رێوه ده‌چێ. به پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به ده‌ستمان گه‌یشتووه كۆمه‌ڵگاى كورده‌كانى دانیشتووى تاران سیینارێك له ژیِر ناوى خه‌سارناسی باردۆخى ئێستاى زمانى كوردى (كرمانجى/سۆرانى/هه‌ورامى ) سه‌عات ٢ تا ٦ى ئێواره‌ى رۆژى هه‌ینى ٢٧ى بانه‌مه‌رِ به‌رێوه ده‌بات . ئه‌و سیمیناره بۆ هه‌مووانه و رێگه‌ش ئاوه‌لایه بۆ ماوه‌ى ١٥ خوله‌ك بۆ هه‌ر كه‌سێك كه بێهه‌وێ قسه بكات.
كۆبوونه‌وه‌ێك بۆ هاوپشتى و پشتیوانى له رۆژنامه‌وانانى به‌ندكراوى كورد به‌رێوه ده‌چێ
رۆژى هه‌ینى ٢٠/٥/٢٠١٣ سه‌عات ١٠ى سه‌ر له‌به‌یانى له‌سه‌یرانگاى جاسه‌نه له شارى سلێمانى رێوره‌سمێك بۆ رێز گرتن و پشتیوانى له رۆژنامه‌وانانى به‌ندكراوى كورد به‌رێوه ده‌چێ. ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نوسان‌و هاورییانی هه‌ر دوو رۆژنامه‌نوسی زیندانی (خوسره‌و كوردپور‌و مه‌سعود كوردپور به مه‌به‌ستی ریزگرتن له كاری رۆژنامه‌نوسی رۆژنامه‌نوسانی زیندانی(خوسره‌و كوردپور‌و مه‌سعود كوردپور)و مه‌حكومكردنی ٦٣ رۆژ له زیندانی كردنیان مه‌راسمیك به‌ریوه ده‌به‌ن.
بچرانى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ جیهان بۆ هه‌ڵبژاردنى پشتى په‌رده
به پێى راپۆرت

ى هه‌واڵنێرانى بێ سنوور، له رێكه‌وتى ١٤ى گۆلانى ١٣٩٢ له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى ئێران خه‌ڵك له ده‌ستراگه‌یشتن به ئینترنێت بێ به‌ش كراون و به فیلتێر شكێنیش ناتوانن به ئینترنێت په‌یوه‌ندییان هه‌بێت، جێگه‌ى باسه كه رژێمى ئاخووندى ده‌یه‌وێت له سه‌ره‌تاى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا په‌یوه‌ندى خه‌ڵكى ئێران له‌گه‌ڵ دونیاى ده‌ره‌وه بپچرێنێت تاكوو بتوانێت له‌و رێگایه‌وه شانۆگه‌رى هه‌ڵبژاردنه‌كان له پشت ده‌گاى داخراوه به‌رێوه ببات
گواستن
هوهى ١٣ زیندانى بۆ ئێعدام له گه‌وهه‌رده‌شت به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، به‌رپرسانى زیندانى گه‌وهه‌رده‌شتى كه‌ره‌ج ١٣ زیندانى كه حوكمى ئێعدام‌یان بۆ په‌سه‌ند كراوه گواستوویاننه‌ته‌وه بۆ ژورى تاكه‌كه‌سى به مه‌به‌ستى به‌رێوه بردنى حوكمه‌كانیان، جێگه‌ى باسه كه ئه‌م ١٣ زیندانییه ماوه‌ێكى زۆره له زیندانه‌كانى رژێمى ئاخووندیدان.
٢٢ زیندان
ى چاوه‌روانى ئێعدامن به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ٢٢ زیندانى، زیندانى قه‌زه‌لحه‌سارى كه‌ره‌ج كه به ئێعدام مه‌حكوم كراون له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانى ئه‌و زیندانه‌وه له دوو گرووپى ١١ كه‌سى له به‌ندى ٢ى ئه‌و زیندانه جیا كراونه‌ته‌وه بۆ به‌ریوه بردنى حوكمه‌كانیان، كه ناوى چه‌ند كه‌سێكیان بریتییه له، عه‌باس بێ په‌روا، ئه‌بولفه‌زل كۆرده، مه‌یسه‌م و دوو برا به ناوه‌كانى عادل و ئه‌میر هاشمى.
به‌رێوه‌بردنى حوكمى قامچى لاوێك له‌به‌ر چاوى گشتى
به پێى ر

اپۆرتى هه‌واڵده‌رى هێرانا،حوكمى قامچى لاوێك به ناوى ( م-ش) له ژێر ناوى لات و لووت له شارى ئابیه‌ك له به‌رچاوى خه‌ڵكه‌وه له گوندى زیاران ، رۆژى رابردوو به‌رێوه چوو. جێگه‌ى باسه كه ناوبراو‌و له مانگى ره‌شه‌ممه‌ى ساڵى رابردوو به تۆمه‌تى ترس و تۆقاندنى ئه‌و ماشێنانه‌ى كه ده‌رۆیشتنه ئابیه‌ك له لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.
كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه ده‌ستی پێكرد
ئاژانسی فرانس پرێسی

فه‌ره‌نسی بڵاویكرده‌وه كه‌ئه‌مرۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌ستی پێكردووه. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی تری پرۆسه‌ی ئاشتییه له‌نێوان كورد‌و حكومه‌تی توركیادا. پێشتر به به‌شداری ده‌یان رۆژنامه‌نوسی جیهانی و ناوچه‌یی پارتی كرێكارانی كوردستان"په‌كه‌كه" له قه‌ندیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا كاتی كشانه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له باكوری كوردستان ئاشكراكرا. سه‌رۆكی كۆنسیه‌یی به‌رِێوبه‌رایه‌تی كۆماجڤاكێن كوردستان"كه‌جه‌كه" موراد قه‌ره‌یلان له كۆنگره‌یه‌گی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، ٨ی گوڵان"ئایار" كاتی كشانه‌وه‌ی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌بێت له باكوری كوردستان. له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتیشی، ئه‌و چه‌كدارانه له شاخی "خرِنێ" له ناوچه‌ی سیده‌كان باشوری كوردستان ده‌گیرسێنه‌وه، هه‌روه‌ها هاتنی ئه‌و چه‌كدارانه به پرسی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشوری كوردستان بووه و پرسیش به حزبی ده‌سه‌ڵاتدار و ئۆپۆزسیۆنیش كراوه و هه‌موویان وه‌ڵامی ئه‌رێنیان هه‌بووه.
سوده‌كانی خواردنی لیمۆ له به‌یانیاندا بزانه
خواردنه‌وه

ی شه‌ربه‌تی لیمۆ مه‌ترسیه خراپه‌كانی خواردن به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دور ده‌خاته‌وه. سایتی (كیدیم هێڵسی) ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه ترشه‌مه‌نیه‌كانی میوه‌ی لیمۆ پێكهاته‌ی كیمیایی و ڤیتامینی زۆره و كه سودی زۆر به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت. پۆل فاسی، پزیشكی بواری خۆراكی ته‌ندروستی له ئه‌مه‌ریكا را‌یگه‌یاند: خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێك شه‌ربه‌تی لیمۆ، به‌ر له نانخواردنی به‌یانی ده‌بێته هۆی ئاسانكردنی هه‌رسكردنی خۆراك و لابردنی ئه‌و مادانه‌ی له گه‌ده‌دا كۆده‌بنه‌وه. ناوبراو ئه‌وه‌شی وت: ئاوی لیمۆ هانی گه‌ده و ریخۆڵه‌كان ده‌دات بۆ وه‌رگرتنی خۆراك و گورچیله‌كان خاوێن ده‌كاته‌وه و كاركردنی رێكده‌خات و ده‌بێته هۆی ده‌ردانی ئه‌نزیمه سودبه‌خشه‌كان.
مه‌ترسی روودانی ره‌شه‌كوژی له سوریا له‌ئارادایه
چالاكوانه‌كانی سوریا رایانگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه ته‌واو تۆرِی ئینته‌رنێت‌و كاره‌با‌و تۆرِی مۆبایل له دیمه‌قشی پایته‌خت‌و ناوچه‌كانی

ده‌وروبه‌ری پچرِاوه‌و كۆمپانیا جیهانییه‌كانی چاودێریكردنی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتیش له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان هه‌واڵه‌كه پشترِاستده‌كه‌نه‌وه. كۆمپانیای گوگڵ ئاشكرایكرد، خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك له‌سه‌رتاسه‌ری سوریا راوه‌ستاوه، چالاكه‌كانی سوریا ده‌ترسن له رێگه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌وه رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ئاماده‌كاری بكات بۆ دابرِینی دیمه‌شق له‌جیهان‌و برِینی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌مه‌به‌ستی‌جێبه‌جێكردنی ره‌شه‌كوژییه‌كی نوێ، به‌وپێیه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی هێڵی ئینته‌رنێت بۆ وڵات دابین ده‌كه‌ن له‌ژێر كۆنترِۆڵی حكومه‌تدان.
كۆمپانیای گوگڵ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه به‌وبۆنه‌یه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه ده‌ڵێت"رۆژی سێشه‌ممه به‌شێوه‌یه‌كی كتوپرِ به‌كارهێنانی لاپه‌رِه‌كانی خزمه‌تگوزاری گوگڵ له‌سوریا راوه‌ستا كه ماوه‌ی زیاتر له دو ساڵه به‌ده‌ست جه‌نگی ناوخۆییه‌وه ده‌ناڵێنێت". له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز كریستین چن، به‌رِێوه‌به‌ری ئازادی راده‌ربرِین له گوگڵ وتی"پێشتر دوجار ئه‌م حاڵه‌ته‌مان بینیوه.مانگی تشیرنی دوه‌م له‌سوریا رویدا له‌میسریش له‌كاتی به‌هاری عه‌ره‌بیدا به‌هه‌مان شێوه ئه‌و حاڵه‌ته رویدا".