٢٥ ساڵ زیندانی و دوور خرانه‌وه بۆ هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵی كورد
زیندانییه‌كی سیاسیی ك

وردی خه‌ڵكی كرماشان به ٢٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و دوور خرانه‌وه بۆ زیندانی شاری میناب له ئوستانی هورموزگان مه‌حكووم كرا. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، ئه‌فشین سۆهراب زاده ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و خه‌ڵكی كرماشان به تاوانی ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی حكوومه‌تی ئێران، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شاری سنه‌وه به ٢٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و دوور خرانه‌وه بۆ زیندانی میناب له ئوستانی هورموزگان حوكم درا. ئه‌و هاووڵاتییه كورده رێكه‌وتی ١٧ی جۆزه‌ردانی سالی ١٣٨٩ له نێوان جاده‌ی سنه – سه‌قز له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كانی شاری كامیارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه راگوێزرابوو. كه‌مپه‌ینی نێو نه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤ له ئێران بڵاوی كردۆته‌وه، ئه‌و زیندانییه سیاسیه كورده ١٤ مانگ پێش ئیستا له‌لایه‌ن هیزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه بۆ زیندانی شاری میناب راگوێزراوه. هه‌نووكه چه‌ندین زیندانیی سیاسیی و مه‌ده‌نیی كوردی وه‌ك "كه‌ماڵ شه‌ریفی، سه‌لاح مسته‌فاپوور كه زیاتر له ٢٠ ساڵ حوكمی زیندانیان بۆ برِاوه‌ته‌وه بۆ زیندانی شاری میناب دوور خراونه‌ته‌وه.

خۆ كۆژى لاوێكى خۆێندكار له ورمێ
به پێى راپۆرتى سایتى ئۆستانبان، لاوێكى خوێندكارى كلاسى پێنجى سه‌ره‌تایى له شارى ورمێ خۆى كوشتووه، به پێى نووسراوى ئه‌م سایته، ئه‌و لاوه چه‌ند رۆژ پێش ئێستا خۆى كوشتووه و زۆرێك پێیان وایه هۆكارى خۆكووژى ئه‌و لاوه باروودۆخى شێواوى كۆمه‌لایه‌تى ئێران بووه.
هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی كورد له شاری روانسه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كرا / باری ئه‌منیی شاری روانسه‌ر ناسه‌قامگیره
هێزه ئیتلاعاتییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران له درێژه‌ی ره‌وتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی لاوانی كورد، رۆژی دوووشه‌ممه‌١٦ی بانه‌مه‌رِ ه

اووڵاتیهكی دیكه‌یان له‌شاری روانسه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی ١٦ی بانه‌مه‌رِ هاووڵاتییه‌كی كورد به‌ناوی "میلاد مورادی" ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه له ماڵی خۆیاندا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. هێزه ئیتلاعاتییه‌كان ماڵی ئه‌وهاووڵاتییه كورده‌یان پشكنیوه و ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵیك كه‌لوپه‌لی شاخسیی ناوبراویشدا گرتووه. هێزه لیباس شه‌خسی و ئیتلاعاتییه‌كان له سێ‌رِێیانی "بنچه‌ڵێ و ناراوی"ی شاری روانسه‌ر جێگیر كراون و وێرای كۆنترِۆڵ كردنی جوڵه و بزاوتی هاووڵاتییان، كارتی پێناسیشیان لێ وه‌رده‌گرن.
ئێعدامى به كۆمه‌ڵى ١١ زیندانى له زیندانى قه‌زه‌لحه‌سار
به پێى راپ

ۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، سه‌ر له به‌یانى رۆژى چوارشه‌ممه ١٨ى گۆلان، ١١ كه‌س له زیندانیانى زیندانى قه‌زه‌لحه‌سار به ناوه‌كانى، عه‌باس بێ په‌روا، ئه‌بۆلفه‌زل كۆرده، مه‌یسه‌م، عادل و ئه‌میر هاشمى و حه‌مید هاشمى...هتد له زیندانى قه‌زه‌لحه‌سارى كه‌ره‌ج به كۆمه‌ڵ له سێداره دراون. جێگه‌ى باسه كه ته‌رمى ئه‌و زیندانیانه گوازراوه‌ته‌وه بۆ ئیمامزاده بی بی حه‌كیمه تاكوو بنه‌ماڵه‌كانیان له‌وى بیاننێژن.
سپاى پاسداران به ئاشكرا له شه‌قامه‌كانى دیمه‌ش بوونیان هه‌یه
به پێى را

پۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ژنراڵ سه‌لیم ئیدریس سه‌رۆكى ستادى فه‌رمانده‌یى هاوبه‌شى ئه‌رته‌شى ئازادى سووریا رایگه‌یاند، حه‌مس شاهێدى ده‌ستێوه‌ردانى ئاشكراى هێزه‌كانى حیزبۆلایه و رێژه‌ى ئه‌ندامانى حیزبۆلا له سوریه زیاتر له ١٠ هه‌زار كه‌سه، سپاى پاسداران به شێوه‌ى ئاشكرا خۆیان له شه‌قامه‌كانى ده‌مشق نیشان ده‌ده‌ن، ئێمه لاشه‌ى كوژراوانى هێزه‌كانى رژێمى تاران، عێَراق و حیزبۆلامان لایه.
گه‌مارۆى نوێى ئه‌مریكا به مه‌به‌ستى پێش‌گرتن له گۆرینه‌وه‌ى پاشماوه‌ى ئه‌رزى رژێم له ئۆرووپا
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، سه‌ناتۆره‌كانى ئه‌مریكا گه‌مارۆى نوێیان دژ به ئاڵوو گۆر كردن و گۆرینه‌وه‌ى پاشماوه

ى ئه‌رزى رژێمى تاران له ده‌ره‌وه‌ى ولات په‌سه‌ند كردووه. ئه‌م گه‌لاڵه نوێیه ده‌ستراگه‌یشتن و گۆرینه‌وه‌ى ئه‌رزى رژێم له لایه‌ن بانكى ناوه‌ندى و شیركه‌تى میللى نه‌وتى ئێران كه‌م ده‌كاته‌وه، سه‌ناتۆر مارك كرێك له نووسه‌رانى ئه‌م گه‌لاڵه‌یه به بلاو كردنه‌وه‌ى به‌یاننامه‌ێك رایگه‌یاند، گه‌مارۆ نوێیه‌كان به مه‌به‌ستى پێش‌گرتن له گۆرینه‌وه‌ى پاشماوه‌ى ئه‌رزى رژێمى تاران له ئۆرووپا و چین دانراوه و قه‌راره به زووترین كات به هه‌موو ناوه‌نده ماڵییه‌كان راگه‌ێندراوه كه له رۆژى پێنج شه‌ممه ١٩ى گۆلان ده‌بێت په‌یره‌وى له‌م گه‌لاڵه یه‌بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌خرێنه ناو لیستى گه‌مارۆكان، جێگه‌ى باسه كه كرین و فرۆشتنى ده‌رمان و ماده‌ى خۆراكى بۆ ئێران له‌م یاسایه به‌ده‌ر كراوه.
سه‌رچاوه رۆژئاواییه‌كان: سیاسه‌تى رژێم له هه‌ڵبژاردنه‌كان ناگۆردرێت
به پێ

ى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى ئاڵمان، نیشانه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به بوونى گه‌مارۆكان و له ده‌ستپێكى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى له ئێران، دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش گۆرانكاریێك له سیاسه‌ته‌كانى رژێم له‌مه‌رِ چه‌كى ناوه‌كى و قه‌یرانى سووریا به دی ناكرێت. به پێى نووسراوه‌ى ئه‌م هه‌واڵده‌رییه، زۆربه‌ى كارناسه رۆژئاواییه‌كان پێیان وایه كه هه‌موو پاڵێوراوه‌كان بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى له ئێران په‌یره‌وى له یه‌ك سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و هیچ گۆرانكاریێكى سیاسى له رژێمدا ناكرێت. به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ى رژێم له جێگاى خۆیه‌تى، پاڵپشتى له رژێمى سووریا به‌رده‌وامه و ئه‌مریكا و ئیسرائیلیش دوو دوژمنى سه‌ره‌كى رژێمى تاران ده‌مێننه‌وه.
ئه‌مه‌ریكا پێداگری له‌سه‌ر رۆیشتنی ئه‌سه‌د ده‌كات
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا ده‌سه‌ڵات به‌جێبهێڵیت و به‌شێك نه‌بێت له حكومه‌تی كاتی بۆ قۆناغی گواستنه‌وه. جۆن كیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دوای چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن رایگه‌یاند: پێویسته ئه‌سه‌د ده‌سه‌ڵات به‌جێبهێڵیت، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌می

چاره‌سه‌ری سیاسیانه بۆ قه‌یرانی سوریا. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد؛ زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێكه‌وتن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی قۆناغی گواستنه‌وه و ناشكرێت به‌شار ئه‌سه‌د به‌شێك بێت له‌و حكومه‌ته كاتییه له داهاتودا. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاوكاریه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ سوریا دوپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا (١٠٠) ملیۆن دۆلاری تر وه‌ك هاوكاری مرۆیی بۆ ئاواره‌كانی سوریا دابینده‌كات و نیوه زیاتری ئه‌و هاوكاریه‌ش بۆ ئوردنه كه به‌رده‌وام ژماره‌ی ئاواره سوریه‌كان له‌و وڵاته زیاده‌كات. به ته‌رخانكردنی ئه‌و بودجه زیاده‌یه‌ش، كۆی هاوكاری ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاواره‌كانی سوریا ده‌گاته (٥١٠) ملیۆن دۆلار و (٢٥٠) ملیۆن دۆلاریش بۆ هاوكاری ئۆپۆزسیۆنی سوریا كه ده‌جه‌نگن له پێناو روخاندنی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ددا.
ئوسترالیا، به‌خته‌وه‌رترین وڵاتی جیهانه
وڵاتی ئو

سترالیا له سه‌ره‌وه‌ی لیستی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه به‌خته‌وه‌رترینن له‌سه‌ر ئاستی داهات و كار و ته‌ندروستی و چه‌ندین شتی تره‌وه و ئه‌مه‌ش به‌پێی پێوانه تایبه‌ته‌كانی رێكخراوی تایبه‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندن له رێكخراوی هاریكاری ئابووری و گه‌شه. ئوسترالیا به‌پێی ئاماره‌كانی ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه كه باره‌گاكه‌ی له پاریسه، پێش هه‌ریه‌ك له نه‌رویج و ئه‌مه‌ریكا كه‌وت له‌باره‌ی ئه‌و ١١ پێوانه‌یه‌ی كه هه‌ڵسه‌نگاندنی رێكخراوه‌كه ده‌یگرێته‌وه و به‌پێی ئه‌وه ئاستی به‌خته‌وه‌ری له ٣٦ ده‌وڵه‌تی ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه دیاری ده‌كات. به‌پێی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه. داهاتی ساڵانه‌ی تاك به‌شێوه‌ی مامناوه‌ندی له ئوسترالیا نزیكه‌ی ٢٧ هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكایه و به‌وه‌ش پێش مامناوه‌ندی داهاتی ئه‌ندامانی دیكه‌ی رێكخراوی هاریكاریی ئابووری و گه‌شه كه‌وتووه كه كه‌مێك له سه‌رووی ٢٢ هه‌زار دۆلاره‌وه‌یه.