هه‌ڵكه‌وتوو له پارێزگای سلێمانی به‌رێوه‌چوو، به‌شداریان كرد.
له‌سه‌ره‌تاى ئه‌و رێوره‌سمه‌دا په‌یامى بنه‌ماڵه‌ى كوردپووره‌كان له لایه‌ن كاك خالید محه‌ممه‌دزاده رۆژنامه‌نووس پێش كه‌ش كراكه تێیدا هاتبوو:" ماوه‌ی دوو مانگه رۆڵه‌كانمان له لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كانی رژیمى ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هه‌تا ئێستاش هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیان نه‌ك به ئێمه وه‌كوو بنه‌ماڵه، به‌ڵكوو به خۆشیان رانه‌گه‌یه‌ندووه و له ژووری تاكه‌كه‌سیه‌كانی زیندانی ئیتلاعاتی ورمێ چاره‌نووسیان نادیاره.
په‌یامى ناوه‌ندى راگه‌یاندنى سازمانى خه‌بات له لایه‌ن كاك فوئادى جه‌عفه‌رى پێش كه‌ش كرا. له‌و په‌یامه‌دا هاتبوو، گرتن و راوه‌دونان و به‌گشتی كپكردنی هه‌ر جۆره ده‌نگێك كه ووشیاری كۆمه‌لایه‌تی لێبكه‌وێته‌وه ئاخوندانی ئێران ده‌خاته ته‌نگانه‌وه و ته‌نیا رێگه‌ش بۆ كپ كردنى به زه‌برى زۆر و به‌ند كردن و ئیعدامه له‌لای ده‌سه‌ڵاتی نامه‌شروعی ئێران. ئه‌وه له كاتیكدایه كه ته‌نیا كارى ئه‌و ئازیزانه كۆكردنه‌وه و بلاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌والانه بوو كه رۆژانه له كوردستانى ئازیز روویان ده‌دا و به بێ هیچ شرۆڤه‌یێك و پێ زیادكردن و كه‌مكردنه‌وه‌یێك خه‌ڵكانى تریان له‌ره‌وشی كۆمه‌ڵگاى كوردستان ئاگادار ده‌كرده‌وه. جێگه‌ى سه‌رسوورمانه له كاتیكدا كه كوشتنى یه‌ك له‌دواى یه‌كى كۆڵبه‌ران و كاسبكارانى سه‌رسنوور له لای ده‌سه‌لاتداران وه‌ك تاوان نایه‌ته ئه‌ژمار و به‌ڵكۆ به مافى خۆیان ده‌زانن كه ئه‌و مرۆڤانه‌ى به هۆى په‌یدا كردنى بژیویی ژیانیان روو له سنووره‌كان ده‌كه‌ن شه‌هید بكه‌ن، به‌لام بلاوكردنه‌وه و هه‌واڵ نووسین له باره‌ى ئه‌و رووداوانه به تاوانێكى گه‌وره و هاوته‌راز له‌گه‌ڵ هه‌ره‌شه بۆ سه‌ر ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی و موحاره‌ب و هتد ... ده‌زانن. له‌درێژه‌ى په‌یامه‌كه‌دا هاتبوو: هه‌موو ئه‌و سیاسه‌تانه پشرِاست كردنه‌وه‌ى ئه‌و راستیه‌یه كه ده‌سه‌لاتى ئاخوندى خۆى ئاگادارى ئه‌وه‌یه كه دسه‌لاته‌كه‌ى له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه نامه‌شروعه و كار و كرده‌وه‌كانى ده‌چنه ناو بازنه‌ى پێشێلكرنى مافه‌كانى مرۆڤ و نه‌گونجان له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م و نزیك بوونه‌وه له كۆتاییه‌كانى ته‌مه‌نى.
له‌كۆتایی په‌یامه‌كه‌دا باس له‌وه كرابوو كه هه‌ر چه‌ند هه‌موو ئه‌و رۆژنامه‌وان و چالاكوانه مه‌تبوعاتیانه‌ى له ماوه‌ى رابردوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ئێستا له زیندانه‌كانى رژیمدان ئازیزن و جێگه‌ى شانازین ، به‌لام جێگه‌ى برایانى كوردپوور به هۆى هه‌ڵسوورانه ماندوونه‌ناسیه‌كانیان له ده‌زگاى هه‌واڵده‌رى موكریان دیاره و هه‌وڵه‌كانیان جێگه‌ى ستایش و وه‌ستانیان له‌كار ته‌نانه‌ت بۆ چركه‌ێكیش زیانبه‌خشه بۆ كوردستان .
ئێمه له‌ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران به تووندی گرتن و به‌ندكردنی چالاكانی مه‌تبووعاتی كورد مه‌حكووم ده‌كه‌ین و مانه‌وه‌یان له‌سیاچاڵه‌كانى رژیمى ئاخوندى به نایاسایی و دژه مرۆڤانه ده‌زانین و و داوا له رێكخراوه مرۆڤدۆست و مافپارێزه‌كان ده‌كه‌ین فشار بێنن بۆ ئازاد كردنی سه‌رجه‌م گیراوانی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌وانی كورد له كوردستانی ئێران.