مردنی كرێكاران به‌هۆی رووداوی كاره‌وه له كرماشان ٩٠% زیادی كردووه
له ساڵی رابردوودا مردنی كرێكاران به‌هۆی رووداوی كاره‌وه له ئوستانی كرماشان ٩٠.٦% چوونه سه‌رێی به‌خۆیه‌وه بینیوه. رێكخراوی پزیشكی قانوونیی ئوستانی كرماشان له راپۆرتێكدا بڵاوی كرده‌وه، له ماوه‌ی ساڵی رابرِدوودا ٦١ هاووڵاتی به‌هۆی رووداوی كاره‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه. له درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و ژماره‌یه له ساڵی ١٣٩١ی هه‌تاوی

٣٢ كه‌س بووه كه له ساڵی ١٣٩٢دا بۆ ٦١ كه‌س زیادبوونی به‌خۆیه‌وه بینیوه. به‌پێی ئه‌و راپۆرته ساڵی ١٣٩٠ ی هه‌تاوی ٣١ پیاو و ١ ژن و له ساڵی ١٣٩١یشدا ٥٧ پیاو و ٣ ژن به‌هۆی رووداوی كاره‌وه بوونه‌ته قوربانی. له‌لایه‌كی دیكه‌وه و به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه بڵاو بوونه‌ته‌وه، له هه‌ر رۆژێكدا له ولاتی ئێران ٥ كرێكار به‌هۆی رووداوی كاره‌وه گیانی خۆیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن. به‌پێی ئاماری تۆمار كرا‌و له ناوه‌ندی ئاماری ئاژانسی كوردپا، له سالی ١٣٩١دا ٣٧ كرێكاری كورد له ئوستانی كوردستان به‌هۆی رووداوی كاره‌وه بوونه‌ته قوربانی و ٥ كرێكاری دیكه‌ش له رووداوی هاتوچۆدا گیانیان داوه.
كه‌سێكیتر له كرماشان ئێعدام كرا
به پێى ر اپۆ

رتى هه‌واڵده‌رى هێرانا، هاوه‌لاتیه‌كى كرماشانى له‌سێداره درا. رۆژى شه‌ممه ٢١ى گۆلان مۆجته‌با مه‌له‌كى دادستانى گشتى و شۆرشى كرماشان ئیدعاى ئه‌وه‌ى كرد كه ئه‌و كه‌سه زۆرگیرى و ده‌ستردرێژ كردۆته سه‌ر خه‌ڵك و به هه‌ره‌شه‌ى چه‌ك قۆربانییه‌كانى كێشاوه‌ته شوێنى چۆڵ و له‌وى ده‌ستدرێژى كردووه‌ته سه‌ریان.وه‌لاتى ئێران له‌دواى وه‌لاتى چین گه‌وره‌ترین وه‌لاتى به‌رێوه‌به‌رى حوكمى ئیعدامه و رۆژانه ژماره‌یێكى به‌رچاو له خه‌ڵك به هۆكار وبیانوولا جۆراوجۆر له‌سێداره ده‌درێن.
رێوره‌سمى ساڵیادى شه‌هید بوونى فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر له كامیاران
به پێى راپۆرت

ى هه‌واڵده‌رییه‌كان، مه‌راسمى سالیادى شه‌هید كردنى مامۆستا فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر له شوێنى له دایكبوونى له كامیاران رۆژى پێنج شه‌ممه ١٩ى گۆلان به به‌شدارى بنه‌ماڵه‌كه‌ى و خزم و دۆستانى ئه‌و شه‌هیده به‌رێوه چوو و له‌و مه‌راسمه‌دا یادى ئه‌و شه‌هیده به‌رز راگیرا.
دایك و كورِێكی سه‌قزی له به‌نداوی "له‌گزی"دا خنكان
دایك و كورِێكی سه‌قزی كه هاورِێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یان بۆ گه‌شت و سه‌یران روویان له به‌نداوی له‌گزی كردبوو له نزیك گو

ندی "یاپشخان" له نێو ئاوی ئه‌و به‌نداوه‌دا گیانیان دا. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی ٢٠ی بانه‌مه‌رِ كورِی بنه‌ماڵه‌یه‌كی سه‌قزی به‌ناوی " نه‌ریمان مورادی" ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ كه‌وتۆته نێو ئاوی به‌نداوی له‌گزی و به‌هۆی ئاشنا نه‌بوون به مه‌له كردن له‌و ئاوه‌دا خنكاوه. هاوكات دایكی ئه‌و كورِه به‌مه‌به‌ستی رزگار كردنی رۆڵه‌كه‌ی خۆی خستۆته نێو ئاوی ئه‌و به‌نداوه و له ئه‌نجامدا ئه‌ویش گیانی دا. ساڵی رابردوش ٤ هاووڵاتیی سه‌قزی به‌هۆی ئاشنا نه‌بوون به مه‌له كردن له نێو ئاوی ئه‌و به‌نداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ست دا.
دابه‌زین
بۆ پله‌ى پێنجه‌م له به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى ئۆپێك به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ئۆپێك له راپۆرتى مانگانه‌ى خۆى رایگه‌یاند، رژێمى تاران به دواى عه‌ره‌بستان، عێراق، كووه‌یت و ئیمارات گه‌یشتووه‌ته پله‌ى پێنجه‌م له به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له ئۆپێك‌دا، جێگه‌ى باسه كه رژێمى تاران تاكوو نیوه‌ى دووهه‌مى ساڵى ٢٠١٢ دووهه‌مین به‌رهه‌مهێنه‌رى گه‌وره‌ى نه‌وتى ئۆپێك بوو. وه‌زاره‌تى نه‌وتى رژێم رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى بۆ مانگى مارس ٣ میلیون و ٧٠٥ به‌رمیل راگه‌یاندووه كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ رێژه‌ى باس كراوى ئۆپێك یه‌ك میلیون به‌رمیل جیاوازییان هه‌یه.
ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى رایلكه‌ى تیرۆریستى په‌یوه‌ندیدار به رژێمى تارانه‌وه
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ده‌وڵه‌تى میسر رایگه‌یاند كه ئه‌ندامانى رایلكه‌یێكى تیرۆریستى ده‌ست به‌سه‌ر كردووه كه

په‌یوه‌ندییان هه‌یه له‌گه‌ڵ رژێمى ئاخووندى، جێگه‌ى باسه كه ئه‌م سێ ئه‌ندامه‌ى ئه‌لقاعیده ده‌یانویست هێرش بكه‌نه سه‌ر باڵوێزخانه‌ى فه‌رانسه له قاهیره كه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانى میسره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، به پێى ئه‌م راپۆرته ئه‌و سێ كه‌سه پێوه‌ندییان به ئه‌لقاعیده‌ى ئه‌لجه‌زاێره‌وه بووه و بۆ راهێنان رۆیشتونه‌ته ئێران و پاكستان.
ئاوردان
ى وێنه‌ى خامنه‌یى و ئه‌حمه‌دى نژاد له رێپێوانى خه‌ڵكى ئه‌نبارى عێراق به پێى راپۆرتى ته‌له‌فزیۆنى ئه‌لجه‌زیره، له رێپێوانى ناره‌زایه‌تى خه‌ڵك دژبه سیاسه‌ته‌كانى مالكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له ئه‌نبار، لاوانى نارازى له دژكرده‌وه به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى رژێمى تاران له عێراق وێنه‌ى خامنه‌یى و ئه‌حمه‌دی نژادیان ئاور تێ به‌ردا.
ئه‌سه‌د و پۆتین و خامنه‌یى، به‌رپرسى مردنى ٨٠ هه‌زار كه‌س
به پێ

ى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له به‌یره‌ه‌ت، چاودێرى مافى مرۆڤى سووریا ئه‌مرۆ رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى ناره‌زایه‌تییه‌كان له سووریا تا به ئه‌مرۆ لانیكه‌م ٨٠ هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكى سووریا كوژراون و زیاتر له ٥ میلیون و نیو له خه‌ڵكى ئه‌و ولاته ناچار به به‌جێهێشتنى ماڵه‌كانیان بوون، چالاكانى سوورى ده‌ڵێن رۆژانه لانیكه‌م ١٨٠ كه‌س له سووریا ده‌كوژرێن كه زیاتر له ٣٠ له‌سه‌دیان منداڵن.