خۆكوژیی كچێك له شاری نه‌غه‌ده
كچێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ له شاری نه‌غه‌ده له ماڵی خۆیاندا كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا. به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی

كوردپا، سه‌رله ئێوارێی رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٢ی بانه‌مه‌رِ كچێك به‌ناوی "ناهید مه‌غفره‌ت" (قه‌ڵاتی) ته‌مه‌ن ١٧ ساڵه‌ی خه‌ڵكی نه‌غه‌د ، خۆی هه‌ڵواسیوه و له ئه‌نجامدا بۆته هۆی گیان دانی. ناهید به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه بنه‌ماڵه‌كه‌ی رێگرییان له شوو كردنی ناوبراو به كورِی دڵخوازی خۆی كردووه، كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه. هه‌روه‌ها چه‌ند رۆژ پێش ئێستا منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ و قوتابیی پۆلی ٥ی سه‌ره‌تایی له شاری ورمێ به‌مه‌به‌ستی گوشار خستنه‌سه‌ر باوكی خۆی، كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
كۆكردنه‌وه‌ى ئانتینى ماهواره‌كان له سنه
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، هێزه ئینتزامییه‌كانى شارى سنه رۆژى یه‌ك شه‌ممه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ئانتینى ماهواره‌كان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵى شارۆمه‌ندانى ئه‌و شاره و له شاره‌كى بیعسه‌ت دستیان داوه‌ته كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌و ئانتینانه، جێگه‌ى باسه كه خه‌ڵكى ئه‌و شاره‌كه له دژكرده‌وه به‌و كاره‌ى هێزه ئینتزامییه‌كان ده‌ستیان داوه‌ته ناره‌زایه‌تى و له ئاكامدا به هۆى به‌ربه‌ره‌كانێى خه‌ڵك، ئه‌و هێزانه دواى زه‌ره‌ر گه‌یاندن به شت و مه‌كى خه‌ڵك و شكاندنى ئانتینه‌كان ناچار به به جێ هێشتنى ئه‌و گه‌ره‌كه بوون. به نزیك بوونه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى له ئێران، رژێمى ئاخووندى به شێوه‌ى جۆراوجۆر هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندى خه‌ڵك له‌گه‌ڵ دونیاى ده‌ره‌وه بپچرێنێت.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد روبه‌رِوی قه‌مچى لێدان ده‌بێته‌وه
به‌هۆی شكاندنی یاساكانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی وڵات و پشتگیركردنی یه‌كێك له‌كاندیده‌كان، چاوه‌رِوان ده‌كرێت سه‌رۆك كۆماری ئێران روبه‌رِوی سزای جه‌ڵد لێدان ببێته‌وه. به‌پێی سایتی عه‌ره‌بیه نێت، عه‌باس عه‌لی كه‌د خدائی، وته‌بێژی لیژنه‌ی چاكسازیی ده‌ستوری ئێران، رایگه‌یاندوه، لیژنه‌كه‌یان لێكۆڵینه‌وه ده‌كات له‌و كاره‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، كه هاورِێیه‌تی ئه‌سفه‌ندیار ره‌حیم مه‌شائی، كردوه له‌كاتی چونی ناوبراو بۆ ناوه‌ندی خۆپاڵاوتنی سه‌رۆكا

یه‌تی ئێران و دواتر پشتگیری ئاشكرای خۆی بۆ ئه‌و پاڵێوراوه ده‌ربرِیوه. له‌چه‌ند رۆژی رابردودا ئه‌سفه‌ندیار مه‌شائی ناوی خۆی وه‌ك یه‌كێك له پاڵێوراوانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران تۆماركرد، هه‌روه‌ك له‌كاتی خۆتۆماركردنه‌كه‌یدا ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كه هاورِێیه‌تی ده‌كرد، وتی "ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد واتا ئه‌سفه‌ندیار و ئه‌سفه‌ندیاریش واتا ئه‌حه‌دی نه‌ژاد". له‌به‌رامبه‌ریشدا ره‌خنه‌گران و كاندیده‌كانی دیكه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه ئه‌و كاره به‌پێشێلكردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تی و به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات له‌به‌رژه‌وه‌ندی كاندیدێك لێكده‌ده‌نه‌وه. هاوكات وته‌بێژی لیژنه‌ی چاكسازیی ده‌ستوری ئێران وتی "ئه‌گه‌ر ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئه‌و تۆمه‌ته‌ی به‌سه‌ردا ساغ ببێته‌وه، ئه‌وا به پێی یاسا ده‌بێت ٧٤ قه‌مچى لێبدرێت".
كوژرانى سێ پاسدار له ته‌قینه‌وه‌ێك له شارى كورد
به پێى راپۆرت

ى هه‌واڵده‌رییه‌كان، له ته‌قینه‌وه‌ێك له رۆژى شه‌ممه ٢١ى گۆلان له یه‌كێك له هۆڵه‌كانى بیناى ئیداره‌ى تیپى قه‌مه‌رى به‌نى هاشم له شارى كورج سێ پاسدار كوژران، دوا به دواى ته‌قینه‌وه‌كه دووكه‌ڵێكى ره‌ش ئاسمانى ئه‌و شوێنه‌ى داپۆشاند به شێوه‌ێكه هێزه‌كانى ئیمداد نه‌یانتوانیوه له‌و شوێنه نزیك ببنه‌وه، جێگه‌ى ئاماژه‌یه كه تاكوو ئێستا هۆكارى ئه‌و ته‌قینه‌وه روون نه‌بووه‌ته‌وه.
پێداگرى رابێرت گێتس له‌سه‌ر زیاد كردنى گه‌مارۆكانى سه‌ر ئێران
به پێى ر

اپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه، رابێرت گێتس خوازیارى زیاد كردنى گه‌مارۆكانى سه‌ر رژێمى ئێران بوو، وه‌زیرى به‌رگرى پێشووى ئه‌مریكا وتى، باشترین بژارده‌ێكه ئه‌مریكا ده‌توانێت هیواى پێ بێت ئه‌وه‌یه كه گه‌مارۆكان ئه‌وه‌نده كاریگه‌ر بن كه رژێمى تاران ناچار بكات رێگه‌ى خۆى بگۆرێت، ناوبراو وتى، ئه‌گه‌ر هیچ هێرشێك له ئارادا نه‌بێت و ئه‌وانیش ده‌ست له چالاكییه ناوه‌كییه‌كه‌ى خۆیان هه‌ڵنه‌گرن، ده‌بێت له داهاتوودا شاهێدى ئێرانێكى ناوه‌كى ببین، به‌لام هێرشى نیزامیش كۆنترۆڵ كرا‌و نییه.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كانادا: رژێمى خامنه‌یى گه‌وره‌ترین هه‌ره‌شه‌یه بۆ ئاشتى و ئه‌منییه‌تى نێونه‌ته‌وه‌یى
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ده‌وڵه‌تى كه‌نه‌دا هاوپه‌یمانى ته‌واوى خۆى له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى ئێران بۆ به‌ده‌ست هێ

نانى ئازادى و رزگارى له ده‌ستى رژێمى ئاخوندى راگه‌یاند. جان بێرد وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دا رۆژى هه‌ینى ٢٠ى گۆلان له زانكۆى تۆرێنتۆ رایگه‌یاند، ئێستفان هارپێر سه‌رۆك وه‌زیر و من به ته‌واوه‌تى له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه هاورِاین كه رژێمى ئاخوندى گه‌وره‌ترین هه‌ره‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاشتى و ئه‌منییه‌تى نێونه‌ته‌وه‌یى له جیهانى ئه‌مرۆدا. هه‌روه‌ها ئێمه رژێمى خامنه‌یى وه‌ك رژێمێكى پاڵپشتى تیرۆریسم ده‌ناسین و هێزه‌كانى قۆدسى سپا و حیزبۆلا له یاساكانى كه‌نه‌دا وه‌ك سازمانێكى تیرۆریستى ناومان لێ هێناوه و جیهان ده‌بێت داراییه‌كانى سپاى پاسداران و ئه‌و داهاتانه‌ى كه له گیرفانى خه‌ڵك كۆیان كردووه‌ته‌وه ئاشكرا بكه‌نه‌وه، ئێمه هه‌موو هه‌وڵى خۆمان ده‌ده‌ین بۆ پێش‌گرتن له ده‌ستراگه‌یشتنى رژێم به چه‌كى ناوه‌كى.
بچرِانى هاوكارى شێركه‌ته گه‌وره‌كانى ده‌رمان له‌گه‌ڵ شێركه‌ته ئێرانییه‌كان
به پێى راپۆر

تى هه‌واڵده‌رى مێهر، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵگاى پزیشكانى پسپۆرى ناوخۆیى ئێران رایگه‌یاند، هێشتنه‌وه‌ى ده‌رمانه‌كان له گۆمركه‌كان له لایه‌ن هێندێك له شیركه‌ته ده‌رمانیه‌كانه‌وه ده‌بێته هۆى كه‌م بوونى ده‌رمان له داهاتووێكى نزیك له ئێران‌دا. دكتۆر ئیرج خۆسره‌ونیا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى كرد به بچرانى هاوكارى شیركه‌ته گه‌وره‌كانى ده‌رمانى له‌گه‌ڵ شیركه‌تى هاورده‌كردنى ده‌رمان له ئێران و وتى، به درێژه كێشانى ئه‌م بارودۆخه له داهاتووێكى نزیكدا شاهێدى نه‌بوونى ده‌رمان ده‌بێن له ئێران.
لۆبنانیی
ه‌كان بالوێزى رژێمى ئاخوندییان له ترابلۆس ده‌ر كرد به پێى راپۆرتى رۆژنامه‌ى ئه‌لقۆدسى عه‌ره‌بى، كۆمه‌ڵێك له لاوانى توورِه‌ى سووننى مه‌زهه‌ب له شارى ترابلۆس له باكوورى لۆبنان، غه‌زنه‌فه‌ر رۆكن ئابادى بالوێزى رژێمى تارانیان له‌و شاره وه‌ده‌ر نا. ئه‌و لاوانه وتویانه ئه‌و كرده‌وه‌یان له ناره‌زایه‌تى به پالپشتى رژێمى ئێران له ده‌وڵه‌تى به‌شارئه‌سه‌د كردووه، هه‌روه‌ها نارازییان ئالاى رژێمى ئاخووندى و حیزبۆلاى لۆبنانیان ئاور داوه.