كوژران و برینداربوونی كۆڵبه‌ر و كاسبكارێكی كورد
كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی ناوچه‌ی ورمێ و كاسبكار بانه‌یی به ته‌قه‌ی هێزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران كوژراو و بریندار بوون. به‌پێی راپۆرت

ی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٢ی بانه‌مه‌رِ كۆڵبه‌رێكی كورد به‌ناوی "سادق شێخی" ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ و كورِی "نایفت"،له‌لایه‌ن هێزه نیزامییه‌كانی جێگیر له پایه‌گای "مه‌یدان"ی ناوچه‌ی "ورمێ"ـوه ته‌قه‌ی لێكراوه له ئه‌نجامدا گیانی داوه. ئه‌و كۆڵبه‌ره كورده خه‌ڵكی گوندی "فه‌زیان"ی سه‌ربه ناوچه‌ی "برادۆست"ی ورمێ بووه و ساڵی رابردووش له‌هه‌مان شوێن به‌ده‌ستی هێزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران بریندار كرابوو، كه پاش سارِێژ بوونه‌وه‌ی برینه‌كانی، به‌هۆی هه‌ژاری و ده‌ستكورتییه‌وه سه‌ر له‌نوێ رووی له كۆڵبه‌ری كردبوویه‌وه. به پێى هه‌واڵى هه‌مان سه‌رچاوه كاسبكارێكی كورد خه‌ڵكی ناوچه‌ی بانه به‌ناوی "ئازاد سووراوی" كه به ماشێنه‌كه‌ی له حاڵی گه‌رِانه‌وه بۆ ماڵه‌وه‌دا بووه، له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانی شاری بانه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه و له ئه‌نجامدا به توندی بریندار بووه و ماشێنه‌كه‌شی زیانی به‌ركه‌وتووه. ئازاد سووراوی له كاتێكدا رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی ١٩ی بانه‌مه‌رِ له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه، كه ناوبراو هیچ جۆره بار و كه‌لوپه‌لێكی پێ نه‌بووه و ته‌نیا له حاڵی گه‌رِانه‌وه بۆ ماڵه‌وه‌دا بووه.
خۆ بواردن له چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆشیی زیندانیانی كورد
به‌رپرسانی زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج له چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆشیی زیندانییه‌كی به‌ساڵاچووی كورد خۆ ده‌بوێرن. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كورپا، ماوه‌ی چه‌ندین مانگه "نامیق مه‌حموودی" كه له زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج راگیراوه، تووشی ئازاری چاو هاتووه و هاوكات به‌رپرسانی ئه‌و زیندانه‌ش دانی مه‌ره‌خه‌سی و ره‌وانه كردن

بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان، خۆ ده‌بوێرن. برِیار بوو ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه رِێكه‌وتی ٢٣ی بانه‌مه‌رِ نامیق مه‌حموودی به مه‌به‌ستی نه‌شته‌رگه‌ری ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان بكرێت، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان رێگرییان له چوونی ناوبراو كردووه. رێگری كردن له نامێق مه‌حموودی له حاڵێكدایه كه سه‌رجه‌م تێچووی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی خۆی ده‌بێت و سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی كه دادستانی شاری كه‌ره‌ج برِیاری دابوو كه ناوبراو ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه بكرێت، به‌رپرسانی زیندان رێگرییان له چوونی ناوبراو بۆ نه‌خۆشخانه كردووه. نامێق مه‌حموودی ته‌مه‌ن ٧٢ ساڵ و خه‌ڵكیت گوندی ئێرانشای سه‌ربه شاری سه‌قز هاورِێ له‌گه‌ڵ ٣ كورِی خۆی و كه‌سێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و گونده له ساڵی ١٣٩١دا له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران، هه‌تا ئیستاش سه‌ره‌رِای تێپه‌رِبوونی زیاتر له ١ ساڵ، په‌روه‌نده‌ی ناوبراو به نارِوونی ماوه‌ته‌وه.
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئێران له‌ژێر فشار و ناره‌زایه‌تى داوای لێبوردنی له‌ژنان كورد كرد
به‌هۆی روداوه‌كه‌ی شاری مه‌ریوان و سزادانی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی به پۆشینی جلی ژنانه، فه‌رمانده‌ی گشتی پۆلیسی ئێران داوای لێبوردنی له‌ژنانی كورد كرد. فورات نیوز بڵاویكرده‌وه، ئیسماعیل ئه‌حمه‌دی موقه‌ده‌م، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پۆلیسی ئێران، دوێنێ دوشه‌ممه له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیداو له‌وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێراندا، به‌هۆی سوكایه‌تی كردن به‌ژنانی مه‌ریوان داوای لێبوردنی له‌ژنانی كورد كرد. دادگای شاری مه‌ریوان (٣) هاوڵاتی به پۆشینی جلوبه‌رگی ژنانه‌و گه‌رِانیان له‌ناو شار سزادا. سزای یه‌كێكیش له‌و كه‌سانه رۆژی ١٥ی نیسانی رابردو جێبه‌جێكرا، كه ئه‌مه‌ش نارِه‌زایی جه‌ماوه‌ری و ژنانی كوردی لێكه‌وته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌چالاكوانانی پیاو به پۆشینی جل و به‌رگی ژنانه هه‌ڵوێستیان وه‌رگرت.
ته‌حریمى كۆنفه‌رانسى داماڵینى چه‌كى سازمانى نێونه‌ته‌وه‌یى به هۆى سه‌رۆكایه‌تى ده‌وره‌یی رژیم
به پێى راپۆرت

ى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ده‌یه‌وێت كۆنفه‌رانسى داماڵینى چه‌ك سازمانى نێونه‌ته‌وه‌یى به هۆى ئه‌وه‌یكه رژێمى ئێران سه‌رۆكایه‌تى ده‌وره‌یى ئه‌و كۆنفه‌رانسه‌ى له ئه‌ستۆیه ته‌حریم بكات. ئارین پلتۆن وته‌وێژى هه‌یئه‌تى نوێنه‌رایه‌ت ئه‌مریكا له سازمانى نێونه‌ته‌وه‌یى سه‌رۆكایه‌تى رژێمى ئێرانى له‌سه‌ر ئه‌و كۆنفه‌رانسه نابه جێ و نه‌شیاو ناو لێبرد. ناوبراو وتى، هه‌یئه‌تى نوێنه‌رایه‌تى ئه‌مریكا له هیچ كام له‌و دانیشتنانه‌ى كۆنفه‌رانسى چه‌ك كردن كه له لایه‌ن رژێمى ئێرانه‌وه سه‌رۆكایه‌تى بكرێت به‌شدار نابێت، قه‌راره سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و كۆنفه‌رانسه له ٢٧ى مانگى مه‌ى تاكوو ٢٣ى ژۆئه‌ن بدرێت به رژێمى تاران.
ئه‌یاد عه‌لاوى: مه‌ترسیدارتر له هه‌موو شتێك ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى رژێمى ئێرانه له بریاره سیاسى و گرینگه‌كانى عێراقدا
به پێى

راپۆرتى ته‌له‌فزیۆنى ئه‌لته‌غییر، ئه‌یاد عه‌لاوى رایگه‌یاند، بریاردانى یه‌ك لایه‌نانه له بابه‌تى سیاسى عێراق گه‌یشتووه‌ته قۆناخێكى مه‌ترسیدار، به‌لام له‌وه مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه كه رژێمى ئێران له بریاره سیاسی و ئیستراتژیكه‌كانى عێراقدا ده‌ستێوه‌ردان ده‌كات، له هه‌ڵبژاردنه‌كان و دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌ركات بابه‌تێكى سیاسى گرینگ له عێراق دێته ئاراوه رژێمى ئێران ده‌ستێوه‌ردانى تێدا ده‌كات. عه‌لاوى وتى، رژێمى ئێران ته‌نیا له كارووبارى عێراق ده‌ستێوه‌ردان ناكات له كه‌نداوى فارس تاكوو ده‌ریاى مه‌دیته‌رانه و ئه‌قیانوسى ئارام ده‌ستێوه‌ردان ده‌كات كه ئه‌مه له كۆتاییدا له به‌رژه‌وه‌ندى ئێران نییه. ئه‌گه‌ر باروودۆخى ئێستا خراب ببێت ئه‌م ئاوره ئێرانیش ده‌گرێته‌وه و هه‌ر چه‌نده هه‌وڵ بده‌ن ناتوانن خۆیان لێ ده‌رباز بكه‌ن.
وتووێژ
ه‌كانى ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یى وزه‌ى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ رژێمى تاران به بێ ئاسۆى روون به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى رۆیترز، له به‌ره‌به‌رى وتووێژه‌كانى رژێمى ئێران و ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یى وزه‌ى ئه‌تۆمى له وییه‌ن، رۆژئاوا بێ هیوایه و چاوه‌روانى ئاسۆێكى روون ناكات. دیپلۆماتێكى رۆژئاوایى له وییه‌ن وتى، به له‌به‌ر چاو گرتنى كۆبوونه‌وه شكست خواردووه‌كانى ١٧ مانگى رابردوو، هیچ هۆكارێك بۆ دڵخۆشى نییه و دیپلۆماته‌كانیتریش وتویانه چاوه‌روانى هیچ رێگه چاره‌ێك ناكه‌ن.
گواستنه‌وه‌ى گۆماناوى ١٠ كه‌س له زیندانیانى به‌نده‌رعه‌بباس
به پێى را

پۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، به‌رپرسانى ئه‌منییه‌تى زیندانى به‌نده‌رعه‌باس، ١٠ كه‌س له زیندانیانى ئاسایی ئه‌و زیندانه‌یان به شێوه‌ى نهێنى بۆ زیندانیكیتر گواستووه‌ته‌وه. ئه‌م كرده‌وه‌ى به‌رپرسانى زیندان بووه به هۆى نیگه‌رانى بنه‌ماڵه‌ى ئه‌و زیندانییانه و تا ئێستا هیچ زانیاریێك له شوێنى ئه‌م زیندانییانه بلاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
مه‌شایى و ره‌فسه‌نجانى هه‌ره‌شه‌ن بۆ ده‌سه‌لاتى خامنه‌یى
به پێى وتارێكه له هه‌واڵده‌رى رۆیترز بلاو كراوه‌ته‌وه، مه‌شایى و ره‌فسه‌نجانى هه‌ره‌شه‌ن بۆ ده‌سه‌لاتى خامنه‌یى، له ساڵ

ى ٢٠٠٩ خامنه‌یى زۆر هه‌وڵى دا كه نه‌هێڵێت مه‌شایى ببێت به جێگرى ئه‌حمه‌دى نژاد، پێشینه‌ى ركه‌به‌رایه‌تى خامنه‌یى و ره‌فسه‌نجانیش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ده‌یان ساڵى رابردوو و ئه‌گه‌ر مه‌شایى له فیلته‌رى دیاریكردنى سه‌لاحییه‌ت تێبپه‌رێت هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بنه كێبرِكێى سى لایه‌ن، مه‌شایى، ره‌فسه‌نجانى و یه‌كێك له لایه‌نگرانى خامنه‌یى.
ئێران به‌م زووانه به‌ره‌وو رووى كه‌م بوونه‌وه‌ى ئاو ده‌بێته‌وه
به پێ

ى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى مێهر، عه‌لیره‌زا دایمى، به‌رێوه‌به‌رى ئاو و ئابفاى وه‌زاره‌تى وزه‌ى رایگه‌یاند، به پێى به‌ڵگه‌ى سازمانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئێران به‌م زووانه به‌ره‌وو رووى كه‌م بوونه‌وه‌ى ئاو ده‌بێته‌وه، ناوبراو وتى، سێ چواره‌مى ولات له ناوچه‌ى وشكدایه و بارانى كه‌مى لێ ده‌بارێت و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانمان له ٤٠٠ میلیارد میترى سێجاوه گه‌یشتووه‌ته نێوه. دایمى وتى، له ئێستادا له سنوورى قه‌یرانى ئاو نزیك ده‌بینه‌وه چوونكو بارینى باران به شێوه‌ى به‌رچاو كه‌م بووه‌ته‌وه و هۆكاره‌كه‌یشى گۆرانى بارودۆخى كشه و هه‌وایه.
بچرِانى ته‌واوى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى ئێران بۆ بازاره‌كانى ده‌ره‌وه
به پێ

ى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، دواى راگه‌یاندنى هه‌واڵى په‌سه‌ند كردنى گه‌لاڵه‌ێك بۆ بچرِانى ده‌سترِاگه‌یشتنى رژێمى تاران به ١٠٠ میلیارد دۆلار دارایى ئه‌رزى ده‌ره‌كى، ئیستا باس له بچرِانى ده‌سترِاگه‌یشتنى رژێم به بازارى جیهانى نه‌وت له سه‌ناى ئه‌مریكا ده‌كرێت. كۆمه‌ڵێك له یاسازانان و لێكۆڵه‌وه‌ران له سه‌ناى ئه‌مریكا گه‌مارۆى توندتریان بۆ سه‌ر رژێمى ئێران پێشنیار كردووه كه ده‌سترِاگه‌یشتنى ئێران به بازاره‌كانى نه‌وتى جیهان ده‌بچرَێنێت. به پێى وته‌ى پێشنیاركراوانى ئه‌م گه‌لاڵه‌یه، زیاد بوونى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت و گاز له رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست و ئه‌مریكاى باكوور، بۆ یه‌كه‌م جار گه‌مارۆى جیهانى نه‌وتى ئێران ئاسان ده‌كاته‌وه. به‌رپرسانى كۆشكى سپى ده‌ڵێن به شوێن جێگره‌وه‌ى نه‌وتى ئێران له بازاره‌كانى جیهاندا ده‌گه‌رێن.
زیاتر له ٧٥٠٠ ژن و منداڵ بوونه‌ته قوربانیی توندوتیژییه‌كانی سوریا
له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شۆرِشی سوریا و له توندوتیژییه‌كانی نێوان هێزه‌كانی رژێم و ئۆپۆزسیۆن، ٧ هه‌زار و ٥٤٣ ژن و منداڵ كوژران.
ئاژان

سی سكای نیوز به‌پێی ئامارێكی تۆرِی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه: له‌و ژماره‌یه دوو هه‌زار و ٤٥٤یان منداڵ و ٢٥٧یان منداڵی كۆرپه‌ن، به‌ڵام ئاژانسه‌كه رایگه‌یاندووه كه نه‌یتیوانیووه له راستیی ئه‌و ژماره‌یه دڵنیا ببێته‌وه. به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ی تۆرِی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رێژه‌ی قوربانیانی ژن له توندوتیژییه‌كانی ئه‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته ٩%ی كۆی قوربانییه‌كان كه زۆربه‌یان له بۆردومانه هه‌رِه‌مه‌كی و ئه‌نقسه‌ته‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆسه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی كوژراون. بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاماره‌ی تۆرِی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، هاوكاته له‌گه‌ڵ ئامارێكی روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه تیایدا رایگه‌یاندبوو تێكرِای قوربانیانی توندوتیژی له سوریا و له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا گه‌یشتووه‌ته ٨٠ هه‌زار كه‌س كه نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه هاوڵاتیی مه‌ده‌نین.
یه‌كه‌م كاروانی گه‌ریلا گه‌یشته هه‌رێم و عێراقیش سكالا تۆمار ده‌كا
پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) رایگه‌یاند، كاروانی یه‌كه‌می هێزه‌كانی كه برِیاره له‌چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنی ئاشتیدا له ناو خاكی توركیا بكشێنه‌وه، گه‌یشتونه‌ته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و كاروانه‌كه پێكدێت له ١٥ گه‌ریلا. به‌پێی هه‌واڵێك كه سایتی شه‌فه‌ق نیوز له‌زاری فه‌رمانده‌ی ئه‌و گروپه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، كه لێدوانی بۆ ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نوسانداوه "ئه‌و كۆمه‌ڵه گه‌ریلایه‌ی له‌ناو خاكی توركیا كشاونه‌ته‌وه ژماره‌یان ١٥ گه‌ریلایه‌و له‌چیای بۆتانه‌وه له باكوری كوردستانه‌وه هاتون بۆ ناوچه‌ی هرور له‌پشت چیای مه‌تین له هه‌رێمی كوردستان".
فه‌رمان

ده‌ی ئه‌و گروپه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات "ئه‌و هێزه ماوه‌ی حه‌وت رۆژه به‌رێكه‌وتون و به‌درێژایی رێگاكه‌یان سوپای توركیا چاودێری كردون". ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، برِیارده‌دات سكاڵا دژی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه بۆناو خاكی وڵاته‌كه‌ی لای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان تۆمار بكات، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش راده‌سپێردرێت كه لایه‌نی توركی له نارِه‌زایی عێراق له‌و كاره ئاگادار بكاته‌وه. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی وه‌زیرانی عێراق برِیاردراوه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سكاڵا دژی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ نێو خاكی عێراق تۆمار بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكات.
له‌بری ئاژه‌ڵ، نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان داوای به‌خێوكردنی مار و مێرو ده‌كات
رێكخراو

ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ خۆراك و كشتوكاڵ (فاو)، برِیاریداوه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان هانی به‌خێوكردنی مارو مێر و بدات به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی برسیه‌تی له وڵاته هه‌ژاره‌كاندا. رێكخراوه‌كه رونیكردوه‌ته‌وه، كه مارومێر و به‌شێوه‌یه‌كی خێرا زیاد ده‌كات و ئاستی گه‌شه‌كردنی به‌رزی هه‌یه‌و به درێژایی ژیانی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ژینگه. له راپۆرتێكدا كه ئه‌مرِۆ ئیدوارد روخاس، جێگری به‌رِێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی فاو به‌بۆنه‌ی ده‌ستكردن به پرۆگرامی تایبه‌ت به هاندانی مارو مێر خستیه‌رِو، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دو كیلۆگرام خواردن، كیلۆیه‌ك مار و مێر و به‌رهه‌مدێنێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه مانگا پێویستی به ٨ كیلۆ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كیلۆیه‌ك گۆشت به‌رهه‌مبێنێت.