٤ هاووڵاتی

ی دیكه‌ی كورد له زیندانی ناوه‌ندیی شاری ورمێ به‌برِیاری ده‌زگای قه‌زایی حكوومه‌تی ئێران ئێعدام كران. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، چه‌ند رۆژ پێش ئێستا ٤ هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ورمێ كه ناوی كه‌سێكیان " به‌كر فه‌ریدی" كورِی شاكر ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی " تێبه‌تان"ی ناوچه‌ی ته‌رگه‌وه‌رێ ورمێ راگه‌یه‌ندراوه، له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی ئه‌و شاره له سێداره دران.ئه‌و ٤ هاووڵاتییه كورده له كاتێكدا ئێعدام كراون، كه ماوه‌ی ٤ ساڵ بوو له‌و زیندانه‌دا راگیرابوون.هه‌روه‌ها رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی ٤ی بانه‌مه‌رِ كه‌سێكی دیكه به‌ناوی " نه‌زمی عه‌باس‌نژاد" ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، كورِی محێ‌دین و خه‌ڵكی گوندی " تێبه‌تان"ی ناوچه‌ی ته‌رگه‌وه‌رِی ورمێ پاش ٤ ساڵ راگیران له زیندان، له زیندانی ناوه‌ندیی ئه‌و شاره ئێعدام كرا.
كورِێكی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵه‌ی ئیلامی دوابه‌دوای دروست بوونی كێشه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ستی دایه خۆكوژی. اڵپه‌رِی "ئیلام" بڵاوی كرده‌وه، رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٤ی بانه‌مه‌رِ ئه‌و قوتابییه پاش ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه ناچار به ده‌رس خوێندن كرابوو، خۆی هه‌ڵواسیوه و پاش چه‌ند خوله‌ك ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. ه‌و قوتابییه‌ی پۆلی ٢ی دواناوه‌ندی پاش ئه‌و هه‌وڵه خۆكوژییه، هه‌تا ئێستا بێهۆشه و ئه‌گه‌ری مردنی له ئارا دایه. ه‌روه‌ها چه‌ند رۆژ پێش ئێستا منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ و قوتابیی پۆلی ٥ی سه‌ره‌تایی له
شاری ورمێ به‌مه‌به‌ستی گوشار خستنه‌سه‌ر باوكی خۆی، كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا. ه‌پێی دوایین ئاماره‌كان، له هه‌ر رۆژێكدا ١٣ حاڵه‌تی خۆكوژی له وڵاتی ئێران روو ئه‌دات كه نێونجی ته‌مه‌نیان له نێوان ٢٠ هه‌تا ٢٩ ساڵ دایه.
بانگهێشت و لێپرسینه‌وه له كچه رۆژنامه‌نووسیكی كورد

كچه رۆژنامه‌نووسی كوردی خه‌ڵكی شاری كه‌نگاوه‌ر له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌منیه‌تی ئوستانی كرماشانه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێكرا.به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، كاتژمێر ٨ی سه‌رله به‌یانی ئه‌مرِۆ سێ شه‌ممه رێكه‌وتی ٢٤ی بانه‌مه‌رِ، ئازه‌ر تاهیرئابادی كچه رۆژنامه‌نووسی كورد له‌لایه‌ن ئیداره‌ی پۆلیسی ئه‌منیه‌تی ئوستانی كرماشانه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا ئاگادار كرایه‌وه كه به زووترین كات خۆی به‌و ئیداره‌یه بناسێنێت. ئه‌و هاوكاره‌ی حه‌فته‌نامه‌ی "غه‌رب" پاش ٢ كاتژمێر له باگهێشت كران، خۆی به‌و ئیداره‌یه ناساندبوو كه بۆ ماوه‌ی نزیك به ١٠ كاتژمێر له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ئه‌و ئیداره‌یه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی لێكرابوو.ئه‌و ئه‌ندامه‌ی "سرای اهل قلم"ی ئێران له ١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری هه‌مان ساڵدا، هاورِێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی دیكه له ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.
چوار زیندانى له زیندانى گه‌وهه‌رده‌شت چاوه‌روانى ئێعدامن
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، رۆژى رابردوو چوار زیندانى له به‌نده‌كانى خۆیان به مه‌به‌ستى ئێعدام گوازراونه‌ته‌وه بۆ ژورى تاكه كه‌سى كه ناوى سێ كه‌س له‌م زیندانییانه بریتییه له، حه‌مید شه‌هریارى، ئه‌فشین كه‌ریمى و نه‌سیرى.
جیهه‌ند ریگى و ئی
رج محه‌ممه‌دى زیندانیانى سیاسى مانیان له خواردن گرت به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، زیندانیانى سیاسى جیهه‌ند ریگى و ئیرج مه‌حه‌مه‌دى له ناره‌زایه‌تى به كرده‌وه‌ى نامرۆڤانه‌ى به‌رپرسانى زیندان له‌گه‌ڵ زیندانیانى، زیندانى زاهێدان مانیان له خواردن گرت. به‌رپرسانى زیندان ئه‌م دوو زیندانیه‌یان بۆ ژۆرى تاكه كه‌سى گواستووه‌ته‌وه. ئه‌وان خوازیارى ئازادى بێ ئه‌ملاو ئه‌ولاى زیندانیانى سیاسى بوون.
قه‌یرانى ناوه‌كى: ئاماژه‌ى ئۆباما به فشارى زۆرتر بۆسه‌ر رژێمى ئاخوندى
به پێى راپۆرت

ى هه‌واڵده‌رى نووستى، باراك ئۆباما سه‌رۆك كۆمارى ئه‌مریكا له دانیشتنێكى راگه‌یاندن له‌گه‌ڵ ده‌یوید كامرۆن سه‌رۆك وه‌زیرانى بریتانیا رایگه‌یاند، ئه‌مریكا و بریتانیا به فشاره‌كانى خۆیان بۆسه‌ر رژێمى تاران درێژه ده‌ده‌ن. ئۆباما به تاوانبار كردنى رژێمى ئێران به به‌رێوه نه‌بردنى به‌لێنه ناوه‌كییه‌كانى خۆى وتى، بریارمان داوه فشارى خۆمان دژبه رژێم درێژه پێ بده‌ین چوونكوو ئێران وه‌ك رابردوو به به‌لێنه ناوه‌كییه‌كان پابه‌ند نه‌بووه، ناوبراو وتى، ئێران به‌رپرسه له لابردنى نیگه‌رانى كۆمه‌ڵگاى نێونه‌ته‌وه‌یى له‌مه‌رِ به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ى خۆى.
٤٠ هه
زار پزشك له ئێران بێكارن به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى شه‌رق، سه‌رۆكى سازمانى نیزام پزشكى ئێران رایگه‌یاند، چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ى پزیشكان و به سیاسی نه‌كردنى یه‌كێك له به‌رنامه گرنگه‌كانمه له‌م سازمانه‌دا، له ئێستادا له ئێران زیاتر له هه‌شت هه‌زار پزیشكى گشتى بێكارن و نزیك به ١٠ هه‌زار و ٥٠٠ پزیشك له نیزامى ئامارى سه‌بت نه‌كراون، له لاێكیتره‌وه ٢٠ هه‌زار پزیشك مه‌ته‌بى خۆیان بۆ كار كردن نییه كه ئه‌مه ئامارێكى مه‌ترسیداره بۆ كۆمه‌ڵگاى پزیشكى له ئێران.
خامنه‌ئی، خۆكاندیدكردنی ره‌فسه‌نجانی ره‌تده‌كاته‌وه
عه‌لی خامنه‌ئی، وه‌لى فه‌قیه‌ى رژیمى ئاخوندى ، داوا له ئه‌نجومه‌نی چاكسازی ده‌ستور ده‌كات، كه ناوی ئه‌و كاندیدانه رهتبكهنهو

ه كه توانای به‌رِێوه‌بردنی رژیمى ئێرانیان نیه. ئه‌و وته‌یه‌ی ناوبراو له‌دوای ئه‌وه دێت كه زیاتر له (١٠٠) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئێرانی داوایان له خامنه‌ئی كردبو داوا له ئه‌نجومه‌نی چاكسازی ده‌ستور بكات، خۆ كاندیدكردنی هاشمی ره‌فسه‌نجانی ره‌تبكاته‌وه.ناوبراو ئه‌وشی وت" گه‌لی ئێران وشیاره و خۆی ده‌زانێت كه كه‌سی برِوادار و خه‌باتگێر هه‌ڵبژێرێت كه توانای به‌رِێوه‌بردنی وڵاتی هه‌بێت.هاوكات برِیاره رۆژی (١٤) ی مانگی داهاتو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران به‌رِێوه‌بچێت و (٣٧) كه‌سایه‌تی سیاسی ناسراو له نێو ئه‌و (٦٨٦) كه‌سه‌دان كه ناوی خۆیان وه‌ك كاندید تۆماركردوه كه (١٣) كه‌سیان له به‌ره‌ی ریفۆرمخوازه‌كانن و له دیارترینیشیان ئه‌كبه‌ری هاشمی ره‌فسه‌نجانییه كه ئێستا پۆستی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رزه‌وه‌ندییه‌كانی ئێرانی هه‌یه.له لایێكى دیكه‌وه زیبا كه‌لام راوێژكارێكی ره‌فسه‌نجانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی هاشمی ره‌فسه‌نجانی وه‌ك سه‌رۆك كۆماری ئێران سیاسه‌تی ئێران به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا ده‌گۆرِێت.وتیشی" ره‌فسه‌نجانی نایه‌و‌ێت به‌رژه‌وه‌ندی ئێران ببه‌ستێت به ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه كه له لێواری روخاندا بێت".
ژماره‌ی قوربانیانی شۆرِشه‌كه‌ی سوریا گه‌یشته (٩٤) هه‌زار كه‌س
روانگه‌ی

سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت ژماره‌ی كوژراوانی شۆرِشی سوریا (٩٤) هه‌زاری تێپه‌رِاندوه، له‌كاتێكدا دو رۆژ پێش ئێستا هه‌مان روانگه ئاماری قوربانیه‌كانی به (٨٢) هه‌زار ئه‌ژمار كردبو.رامی عه‌بدولرِه‌حمان، به‌رِێوه‌به‌ری روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه باره‌گای سه‌ره‌كی له له‌نده‌نه رایگه‌یاند: نوێنه‌ره‌كانیان دوێنێ سێشه‌ممه لیستی نوێیان ده‌ستكه‌وتوه له قوربانیانی عه‌له‌ویه‌كان له ناوچه‌كانی ته‌رتوس و بانیاس و جه‌بله و لازقیه و مه‌سیاف و قه‌دموس و حه‌مس. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه؛ ئه‌و زانیاریه نوێیه‌ی ده‌ستیان كه‌وتوه ده‌یسه‌لمێنێت ژماره‌ی كوژراوه‌كان له ریزی چه‌كداران و لایه‌نگرانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له عه‌له‌ویه‌كان زۆر له‌وه زیاتره كه تائێستا زانراوه.رامی ئاشكراشیكردوه: به‌پێی ئه‌و زانیاریه نوێیانه (٤١) كه‌س له عه‌له‌ویه‌كان كوژراون كه به‌شار ئه‌سه‌دیش به‌هه‌مانشێوه عه‌له‌وییه و به‌وه‌ش ژماره‌ی قوربانیانی شۆرِشه‌كه‌ی سوریا ده‌گاته (٩٤) هه‌زار كه‌س له‌ماوه‌ی دو ساڵی رابردودا.به‌رِێوه‌به‌ری روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه؛ پێمانوایه ژماره‌ی قوریانیه‌كان له (١٢٠) هه‌زار كه‌س زیاتره به‌تایبه‌ت كه تائێستا ئاماری راسته‌قینه‌ی قوربانیه‌كانی هه‌ردولا ده‌ستنه‌كه‌وتوه.بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاماره نوێییه له‌كاتێكدایه، دو رۆژ پێش ئێستا روانگه‌ی سوری رایگه‌یاند: ژماره‌ی قوربانیانی شۆرِشه‌كه‌ی سوریا له‌ماوه‌ی (٢٦) مانگی رابردودا گه‌یشتوه‌ته (٨٢٢٥٧) كه‌س.