خۆكوژیی خوێندكارێكی كورد له شاری سنه
به خۆك

وشتنی خوێندكارێك له شاری سنه رێژه‌ی قوربانیانی دیارده‌ی خۆكوژی له ناوچه كوردنشینه‌كانی ئێران، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا گه‌یشته ١٨ كه‌س. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی پێنجشه‌ممه ریكه‌وتی ٢٦ی بانه‌مه‌رِ هاوولاتییه‌ك به‌ناوی "محه‌ممه‌د نبی مه‌له‌كی" ناسراو به (خه‌بات) خه‌ڵكی شاری سنه، خۆی هه‌ڵواسیوه و له ئه‌نجامدا بۆته هۆی گیان دانی. ئه‌و هاووڵاتییه ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵه‌یه، خاوه‌ن برِوانامه‌ی لیسانس و دانیشتووی گه‌رِه‌كی "گوڵشه‌ن"ی شاری سنه بووه.
كوشتنى لاوێكى كورد له پیرانشار
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، لاوێكى ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ خه‌ڵكى گۆندى تیركه‌شى عۆلیاى پیرانشار به ته‌قه‌ى هێزه ئینتزامییه‌كانى ئه‌و شاره كوژرا. ئه‌و لاوه كه دوو منداڵى هه‌بوو بۆ بژیوى ژیانى رۆژانه‌ى خۆى و بنه‌ماڵه‌كه‌ى رووى كردبووه كارى كۆڵبه‌رى. پێشتریش براێكى به هۆى ته‌قه‌ى هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه كوژرابوو.
فرۆشتنى پرسیارى تاقیكردنه‌وه‌ى مه‌كته‌به‌كانى ورمێ
به پێى را

پۆرتى خوێندكارنیوز، له كاتێكدا تاقیكردنه‌وه‌ى كۆتایى ساڵى مه‌دره‌سه‌كان ده‌ستی پێ كردووه ، بازارى فرۆشى پرسیاره‌كانى تاقیكردنه‌وه‌كان له ورمێ گه‌رمه. به پێى ئه‌م راپۆرته سازمانى لێكۆلینه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى راهێنان و باهێنان رایگه‌یاندووه كه تاقیكردنه‌وه‌كان له رۆژى ٢٥ى گۆلان ده‌ست پێ ده‌كات و پێش له ده‌ست پێكى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى له ئێران كۆتایى پێ دێت. جێگه‌ى باسه كه فرۆشى پرسیارى تاقیكردنه‌وه‌كان یه‌كێكه له شێوه‌كانى پاره ده‌رهێنان كه ده‌لاڵه‌كان به پاره‌ێكى زۆر ئه‌و پرسیارانه ده‌ده‌ن به كریاره‌كان.
كه‌میی ئارد له شاری مه‌ریوان هاووڵاتییانی ئه‌و شاره به‌ره‌و قه‌یران ده‌بات
ماوه‌ی چه‌ند رۆژه كه‌میی ئارد له شاری مه‌ریوان و كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌همیه‌ی ئارد له‌لایه‌ن شۆرای ئارد و نانی ئه‌و شاره‌وه، هاووڵاتییان له‌گه‌ڵ كه‌میی نان به‌ره‌وروو كردووه‌ته‌وه. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، دوابه‌دوای برِیاری شۆرای

ئارد و نانی شاری مه‌ریوان له مه‌رِ كه‌م كردنه‌وه‌ی سه‌همییه‌ی ئاردی نانه‌واخانه‌كان، كه‌میی نان به‌رۆكی هاووڵاتییانی ئه‌و شاره‌ی گرتووه.یه‌كێك له دانیشتوانی شاری مه‌ریوان ده‌ڵێ: نانه‌واییه‌كانی ئه‌و شاره به‌هۆی كه‌میی ئارد هه‌تا كه‌تژمێر ١٠ی سه‌رله به‌یانی كار ده‌كه‌ن و به هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كیش ته‌نیا بایی ١٠٠٠ تمه‌ن نان ئه‌درێت. هه‌روه‌ها له زۆربه‌ی نانه‌وایه‌كانی شاری مه‌ریوان به هاووڵاتیانیان راگه‌یاندووه، كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌كری هه‌تا ٣ رۆژی داهاتوو هیچ كام له نانه‌واییه‌كان ئه‌و شاره كار نه‌كه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی ١٩ی بانه‌مه‌رِ خاوه‌ن نانه‌واییه‌كانی شاری مه‌ریوان له‌لایه‌ن "شۆرای ئارد و نان"ی ئه‌و شاره‌وه بانگهێشت كرابوون و پێیان راگه‌یه‌ندرابوو كه پێویسته رۆژانه ته‌نیا ٨ كیسه ئارد له كار بكه‌ن. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی شۆرای ئارد و نان له حالێك دایه كه پیش‌تر هه‌ر نانه‌واییه‌ك ١٦ كیسه ئاردی له رۆژێكدا له كار ده‌كرد.
قه‌یرانى سووریا ده‌رخه‌رى له‌رزۆكى رژێمى تارانه
به پێى راپۆرتى رۆژنامه‌ى واشینگتۆن تایمز، رژێمى ئێران به‌ره‌وو رووى كێشه‌ى زۆر بووه‌ته‌وه له ناوخۆدا، گه‌مارۆ نێونهت

هوهییهكان له‌مه‌رِ به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ى ئابوورى ئێرانى خستووه‌ته ناو قه‌یرانێكى مه‌ترسیداره‌وه و بێكارى گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین پله‌ى خۆى به شێوه‌ێكه كرێكاره‌كان به سه‌ختى ژیانى رۆژانه‌ى خۆیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى باڵه‌كانى ده‌سه‌لاتى خستووه‌ته گیان یه‌كتر و ترسى رژێم له سه‌رهه‌ڵدانى شۆرشێكى خه‌ڵكییه كه به هه‌موو شێوه‌ێك هه‌وڵ ده‌دات كۆنترۆڵى بكات. به پێى راپۆرتى ئه‌م رۆژنامه، له نێو ده‌زگا ئه‌منییه‌تییه‌كانى رژێم هیواێكى كه‌م هه‌یه كه بتوانن رژێمى ئه‌سه‌د رزگار بكه‌ن، و ئێستا به‌رنامه‌یان ئه‌وه‌یه كه چه‌ك و چۆڵى قۆرس بۆ حیزبۆلا بنێرن تاكوو شه‌رِى نێوان حیزبۆلا و ئیسرائیل له ناو خاكى سووریا به‌رێوه ببه‌ن.
كوریاى باكوور كرینى نه‌وتى خۆى له رژێمى تاران كه‌م كردووه‌ته‌وه
به پێى راپۆ

رتى هه‌واڵده‌ری بلۆمبێرگ، كوریاى باكوور كرینى نه‌وتى له رژێمى تاران له ماوه‌ى مانگى رابردوو له به‌راورد به مانگى رابردووى ساڵى پێشوو ٥١ له‌سه‌د كه‌م كردووه‌ته‌وه. به پێى ئه‌م راپۆرته كوریاى باكوور له مانگى ئاوریل، ٥٠٧ هه‌زار و ٨٢١ ته‌ن نه‌وتى له رژێم كریوه ئه‌مه له كاتێكدایه كه له مانگى ئاوریلى ساڵى رابردوو زیاتر له یه‌ك میلیون ته‌ن نه‌وتى له رژێم كریبوو. پێشتر شیركه‌ته‌كانى بیمه‌ى كوریاى باكوور رایانگه‌یاندبوو كه به هۆى مه‌ترسى گه‌مارۆكانه‌وه ئاماده نین بیمه به نه‌وت هه‌ڵگره‌كانى نه‌وتى رژێمى تاران ته‌رخان بكه‌ن.
ناردنى ١٢ كه‌شتى شه‌رِكه‌رى رووسیا بۆ قه‌راخى سووریا
به پێى

راپۆرتى رۆژنامه‌ى ئه‌مریكایى واڵ ئیستریت ژۆرناڵ، رۆژى رابردوو رووسیا ١٢ كه‌شتى شه‌رِكه‌رى خۆى ره‌وانه‌ى قه‌راخى سووریا كردووه. به پێى ئه‌م راپۆرته ئه‌م كه‌شتییانه بۆ سوراندنه‌وه به ده‌ور پایگاى هێزه ده‌ریاییه‌كانى روسیا نێردراون، جێگه‌ى باسه كه ئه‌م كرده‌وه‌ى رووسیا له لایه‌ن به‌رپرسانى ئه‌مریكاییه‌وه به كرده‌وه‌ى هێرشبه‌رانه ناوى لێ براوه. به وته‌ى به‌رپرسێكى ئه‌مریكایى، ناردنى ئه‌و كه‌شتییانه نیشان دانى هێزه له لایه‌ن رووسیاوه و تاكوو له‌و رێگاوه رووسیا په‌یمانى خۆى له‌گه‌ڵ سووریا نیشان بدات.
رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د جینایه‌تێكى نوێی ئه‌نجامدا‌و (١٠٨) كه‌س كوژران
تۆرِی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رایگه‌یاند:" دوێنی پێنجشه‌ممه (١٦ی ماى ٢٠١٣) له رووبه‌رِووبوونه‌كاندا له ناوچه جیاجیاكانی سوریا (١٠٨) كه‌س كوژران، كه زۆربه‌یان له دیمه‌شق‌و ده‌وروبه‌ری‌و ده‌رعا بوون، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئۆپۆزسیۆن با

س له‌وه ده‌كه‌ن رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د سه‌ربرِینخانه‌یه‌كی نوێیان ئه‌نجامداوه. چالاكوانه سورییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن، هێزه‌كانی سوپای رژێم له شارۆچكه‌ی (خربه سۆده) له حمس هه‌ستاون به كوشتنی (١٨) كه‌س‌و دواتر لاشه‌كانیان سووتاندوون. هاوكات له ریف حمس، چالاكوانه‌كان وێنه‌ی ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵیان بڵاوكرده‌وه كه سه‌ر به یه‌ك خێزانن‌و له گه‌ڵ باوكیاندا تووشی ماده‌یه‌كی خنكێنه‌ربوون، به‌وته‌ی چالاكوانه‌كان پێده‌چێت "كیمیاوی" بێت‌و به‌هۆیه‌وه خێزانه‌كه تووشی ته‌نگه نه‌فه‌سی بوون‌و باری ته‌ندروستییان تێكچوو، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی فرِۆكه‌كانی سه‌ر به سوپای سوریا، هێرشیان كرده سه‌ر شاری "رستن". له ناوچه‌ی "دۆما"ش له ریف دیمه‌شق، دانیشتوانه‌كه‌ی (٣٠) ته‌رمیان دۆزییه‌وه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای رژێمه‌وه كوژرابوون، وه‌ك لیژنه‌كانی هه‌ماهه‌نگی نێوخۆیی رایانگه‌یاند.