ناونووسى ئه‌و كه‌سانه هه‌راێكى ئه‌وتۆى ساز نه‌كرد تا ئه‌و كاته‌ى ئه‌سفه‌ندیارى ره‌حیم مه‌شایی و عه‌لی ئه‌كبه‌رى هاشمى ره‌فسه‌نجانى هاوكات له وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئاماده بوون و خۆیان ناونووس كرد. ئاماده‌بوونى ئه‌و دوو كه‌سه پێكه‌وه له وه‌زاره‌تى ناوخۆى رژیم پرسیار و قسه‌ى زۆرى له سه‌ره كه بۆچى له ساته‌كانى كۆتایی ناونووس كردن ئاماده‌بوون، له كاتێكدا ره‌حیم مه‌شایی له‌گه‌ڵ مه‌حمودى ئه‌حمه‌دی نژاد له بنكه‌ى ناونووسی ئاماده بوون و له‌گه‌ڵ ناونووسیه‌كه‌دا ژماره‌یێك قسه و پێداهه‌ڵگووتن و ته‌بلیغاتى ئه‌حمه‌دى نژاد بۆ ره‌حیم مه‌شایی هه‌رای نایه‌وه، به‌لام به ئاماده‌بوونى ره‌فسه‌نجانی كه پێشتر رایگه‌یاندبوو كه خۆی ناپاڵێوێ بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى، یان هه‌تا ئاغا (خامنه‌یی) رازى نه‌بێت خۆى ناپاڵێوێ، هه‌موو پاڵێوراوه‌كانى كه خۆیان ناونووس كردبوو تووشی شۆك كرد و ئه‌و هه‌واڵه له هه‌واڵده‌رییه‌كاندا ته‌قیه‌وه.
به نه‌بوونى ره‌فسه‌نجانى، مه‌شایی ده‌بووه ره‌قیبێكی سه‌رسه‌ختى پاڵێوراوه‌كانى باڵى خامنه‌یی و به هۆى هه‌رِه‌شه‌كانى مه‌حمودى ئه‌حمه‌دی نژاد كه پشتیوانی سه‌ره‌كی مه‌شاییه كه ئه‌گه‌ر بێتوو مه‌شایی ره‌دی سه‌لاحیه‌ت بكرێ، زۆر نهێنى ده‌دركێنێ و واز له پۆسته‌كه‌ى ده‌هێنێ. به هاتنى ره‌فسه‌نجانى بۆ ناو شانۆكه له لایێك ره‌دى سه‌لاحیه‌تى مه‌شایی تێچوویێكى ئه‌وتۆى نابێ بۆ رژیم و له‌لایێكى دیكه به ته‌ئیدی سه‌لاحیه‌تیشى ئه‌و قورساییه‌ى نابێ.
هه‌رچه‌ند به‌هاتنى ره‌فسه‌نجانى بۆ نێو ئه‌و گه‌مه‌یه‌ى وه‌لی فه‌قیه سازى كردوه، له‌لایه‌ن نزیكانى به‌یتى رێبه‌رى و پاڵێوراوه‌كانى نزیك له خامنه‌ییه‌وه هێرشی توند كرایه سه‌رى به به‌رده‌وامى داواى ره‌دى سه‌لاحیه‌تى ناوبراو ده‌كرێ له‌لایه‌ن شۆراى نیگابانه‌وه، به‌لام له ئێستادا ئه‌وه بۆ خامنه‌یی ئاسان نابێ و قورس ده‌كه‌وێ له سه‌رى كه كه‌سێك كه هه‌ر له سه‌ره‌تاى هاتنه‌سه‌رى ده‌سه‌لاته‌كه‌یانه‌وه ده‌ور و كاریگه‌رى زۆرى هه‌بووه له كاروبار و به‌رێوه‌به‌رى رژیمدا، هه‌ر له به‌رێوه‌به‌رى مه‌جلیس و سه‌رپه‌رشتى شه‌رِى ٨ى ساڵه‌ى رژیم له‌گه‌ڵ عێراق و له دواى شه‌رِیش ٨ ساڵ سه‌رۆك كۆمار‌و دوایی سه‌رۆكى مه‌جلیسی خیبره‌گان و مه‌جلیسی لێكدانه‌وه‌ى قازانجه‌كانى نیزام و سه‌رۆكى زانكۆى ئازادی ئیسلامى بووه. به‌و پێیه ره‌دى سه‌لاحیه‌تى ره‌فسه‌نجانى بۆ خامنه‌یی قورس ده‌كه‌وێ، ئه‌وه له‌لایێك له لایێكى دیكه خامنه‌یی بۆ ئه‌و حه‌ماسه سیاسیه‌ى كه ماوه‌یێكه بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كا و پێویستى به راكێشانى خه‌ڵكه بۆ سه‌ر سندووقه‌كانى ده‌نگدان، ره‌فسه‌نجانى له ئێستادا كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تى نێو رژیمه بۆ گه‌رم داهێنانى ته‌نوورى هه‌ڵبژاردنه‌كان. چوونكه وه‌لی فه‌قیه ئاگادارى ئه‌و بێ متمانه‌ییه‌ى خه‌ڵكى ئێرانه به رژیمه‌كه‌ى هه‌ر بۆیه له ئێستادا پێویستى به كۆكردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و ده‌نگه نارازانه‌یه.
له دواى رووداوه‌كانى ساڵى ١٣٨٨ هه‌ر چه‌نده ره‌فسه‌نجانى ره‌خنه‌ى له ئه‌داى خامنه‌یی هه‌بوو بۆ دانانه‌وه‌ى ئه‌حمه‌دى نژاد چوونكه ناوبراو نه‌یارێكى سه‌رسه‌ختى ره‌فسه‌نجانى بوو، هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ى له په‌راوێزخستن و گرتنى ژماره‌یێك له مۆره‌كانى رژیم هه‌بوو، كه ئه‌و ره‌خنانه‌ش خراپ شكایه‌وه به‌سه‌ریدا و بووه هۆى لێسه‌ندنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى مه‌جلیسی خیبره‌گان و سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى ئازادی ئیسلامى و دوور خستنه‌وه‌ى له خوتبه‌ى نوێژی هه‌ینى تاران، به‌لام ره‌فسه‌نجانى بۆ جارێكیش له‌به‌رامبه‌ر خامنه‌یی دا ئیعترازى نه‌كرد و بێ ده‌نگى هه‌ڵبژارد و به برِیاره‌كانى وه‌لی فه‌قیه ملی دا.
ئه‌وه‌ى بۆ باڵى ئوسوولگه‌را ده‌گه‌رێته‌وه ره‌فسه‌نجانى به سه‌رى ماره‌كه ده‌زانن و پێ یان وایه رووداوه‌كانى ساڵى ٨٨ فیتنه‌ى ئه‌و بووه و ئه‌و دارێژه‌رى سه‌ره‌كی ئه‌و رووداوانه بووه، ناوبراو به پیاوى دژمنانى ده‌ره‌كى وه‌ك ئا‌مریكا و ئیسرائیل ده‌زانن. هه‌ر بۆیه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ر چوونێك بێ ده‌بێ ره‌دى سه‌لاحیه‌ت بكرێ چوونكه به بوونى به سه‌ره‌ك كۆمار ده‌بێته مه‌ترسیێكى جیددى بۆ سه‌ر رژیم.
له‌لایێكى دیكه‌وه محه‌مه‌دى خاته‌مى سه‌ره‌ككۆمارى پێشووترى رژیم و باڵى به‌نێو ئیسلاحخواز كه به ته‌واوى پشتیوانى له ره‌فسه‌نجانى ده‌كه‌ن، به‌شدارى له نمایشى ئینتخاباتدا به فیداكارى ده‌زانێ بۆ ئه‌وه‌ى ناوبراو ده‌توانێ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نیزام بكات كه له ئێستادا تووشی هاتووه هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ته‌نها ره‌فسه‌نجانى ده‌توانێ حاڵ و وه‌زعى ئابوورى وه‌لات دروست كاته‌وه و به‌رنامه‌ى هه‌بێ بۆ سامان دانه‌وه به هه‌ل و مه‌رجى خراپی خه‌ڵك هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌تى وه‌لات.
ئه‌وه‌ى لێره‌دا پێویسته گرینگى پێ بدرێ ئه‌وه‌یه كه خامنه‌یی چ جۆره كه‌سێكى لا په‌سه‌نده بۆ ئه‌وه‌ى ببێته سه‌رۆك كۆمارى رژیم، هه‌روه‌ها ئایا سه‌رۆك كۆمارى رژیم به‌و ده‌سه‌لاته‌ى كه له ئێستادا هه‌یه‌تى چی پێ ده‌كرێ بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى خه‌ڵك و ئایا ره‌فسه‌نجانى ئه‌توانێ ئه‌و كه‌سه بێ یان ئه‌وه‌ى كه له به‌رامبه‌ر وه‌لی فه‌قیه‌دا ده‌وه‌ستێته‌وه و سنوورێك بۆ ده‌سه‌لاته ره‌هاكانى خامنه‌یی داده‌نێ؟
وه‌ك ووتمان خامنه‌یی دوو مه‌به‌ستى له‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌یه كه ئه‌ویش به‌شدارى به‌رچاوى خه‌ڵك و ره‌قابه‌تى كه‌م ره‌نگ، له پله‌ى یه‌كه‌مدا، و ئه‌وه‌یشى له‌و نمایشه‌دا ده‌رده‌چێ و ده‌بێته سه‌ره‌ك كۆمار ده‌بێ وه‌فادار بێ به وه‌لی فه‌قیه كه ئه‌مه به‌لای رێبه‌رى رژیمه‌وه زۆر گرینگه. تایبه‌تمه‌ندى دووهه‌مى ئه‌و سه‌رۆك كۆماره ئه‌وه‌یه كه پێویسته نه ته‌نها له نێو كادره بالاكانى سوپاى پاسداران‌دا پێگه‌ى هه‌بێ به‌ڵكوو تا ئه‌ندازه‌یێكیش له نێوخه‌ڵكدا خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر بێ. هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌و كه‌سه تواناى چاره‌سه‌ركردنى كێشه ئابوورییه‌كان و بێكارى له به‌رامبه‌ر فشار و ئابڵووقه ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانیشدا به‌رنامه‌ی هه‌بێ.
به هاتنى ره‌فسه‌نجانى بۆ نێو نمایشى هه‌ڵبژاردن مه‌به‌سته‌كه‌ى خامنه‌یی دێته دیی كه به‌وه‌ى كه ره‌فسه‌نجانى رای ئیسلاحخوازه‌كانى بۆ لاى خۆی راكێشاوه و پشتیوانى ده‌كه‌ن به‌وه‌ش ته‌نوورى هه‌ڵبژاردنه‌كان گه‌رمتر ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌و باره‌وه خاته‌مى ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر موژده‌ى ئه‌وه‌ى به خامنه‌یی دا كه هه‌ڵبَژاردنى داهاتوو گه‌رم و گورِتر ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها به بوونى ره‌فسه‌نجانى رقابه‌ت توند‌و تۆڵ نابێ چوونكه هیچ كام له پاڵێوراوه‌كانى دیكه تواناى ره‌قابه‌تی ئه‌وتۆیان له‌گه‌ڵ ره‌فسه‌نجانى نابێ.
له هه‌مانكاتدا بۆ وه‌لی فه‌قیهى رژیم هیچ كه‌س به قه‌د ره‌فسه‌نجانى وه‌فادار نابێ، ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌ی هه‌بێ به‌لام رێگه به خۆى نادا بێ وه‌فا بێ به وه‌لی فه‌قیه، بۆ به‌ڵگه‌ى ئه‌و قسه‌ش، له دواى رووداوه‌كانى ٨٨ ره‌فسه‌نجانى زۆربه‌ى ده‌سه‌لاته‌كانى لێسه‌ندرایه‌وه و له خوتبه‌ى نوێژی هه‌ینى بێ به‌ش كرا، رێگه‌ى به‌كار هێنانى رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌كانیشی لێ‌گیرا، كۆرِێك و كچێكی له زیندان خران به‌لام بۆ جارێكیش زمانى به خراپ نه‌گه‌رِا و هه‌ر وه‌فادار مایه‌وه به خامنه‌یی ئه‌گه‌ر ئه‌و وه‌فاداریه به دلیش نه‌بێ. به‌هۆى ئه‌وه‌ى سه‌رانى سوپای پاسداران له كاتى شه‌رِی ٨ ساڵه‌دا له ژێر ده‌سه‌لاتى ره‌فسه‌نجانیدا بوون، تا ئێستاش كاریگه‌ری و خۆشه‌ویستى خۆى ماوه.
نابراو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى تا ئێستاش لایه‌نگری له نێو ریزه‌كانى سوپادا هه‌یه له‌هه‌مانكاتدا له نێو مه‌رجه‌عه‌كانى ته‌قلید و حه‌وزه‌كانى عیلمیه خاوه‌ن نفوزه و ئه‌وه له‌كاتێكدایه له‌م نمایشه‌دا ئیسلاحخوازه‌كانیش پشتیان گرتووه. كه‌وایه ره‌فسه‌نجانى هه‌م له نێو ئورگانه گرینگه‌كانى رژیمدا خاوه‌ن نفوزه و جه‌ماوه‌رى خۆى هه‌یه هه‌م له رێگه‌ى ره‌فسه‌نجانیه‌وه ده‌توانن خه‌ڵكى نارازیش كۆبكه‌نه‌وه و بیانبه‌نه سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان و ده‌نگه نارازیه‌كانیش بۆ ماوه‌یێك بێ ده‌نگ ده‌كرێن.
تایبه‌تمه‌ندیێكى ره‌فسه‌نجانى ئه‌وه‌یه كه به هۆى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى ٨ ساڵی دوای شه‌رِی ٨ ساڵه سه‌رۆك كۆمار بووه و خاوه‌ن ئه‌زموونه له به‌رێوه‌به‌ریدا ئومێدى ئه‌وه‌یان پێی هه‌یه كه له‌م هه‌ل و مه‌رجه خراپ و تاریكه‌ى ئێستادا بتوانێ به‌رنامه‌یێك بۆ كێشه‌ى ئابوورى و بێكار و گرانى له ئێران‌دا بكات.
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه ئایا سه‌ره‌ك كۆمارى رژیم له‌گه‌ڵ سنووردار بوونى ده‌سه‌لاته‌كانى تا چه‌نده ده‌توانێ به سه‌ر كێشه‌كانى به‌رده‌مى سه‌ركه‌وتوو بێ. له كاتێكدا كه سیاسه‌تى رژیم له به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا، وه‌لاتانى رۆژئاوایی، ئیسرائیل، سوریه و وه‌لاتانى كه‌نداوى فارس و به‌رنامه ناوكه‌ییه‌كان راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خودى خامنه‌ییه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێ، سه‌ره‌ك كۆمار ته‌نها ده‌توانێ به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ رێبه‌ر به له‌حنێكى سیاسی رووبه ده‌ره‌وه قسه‌ى له سه‌ر بكات.
له‌لایێكى دیكه‌وه له كاتێكدا به‌هۆى به‌رنامه‌ى ناوكه‌یی رژیمه‌وه ئێران به ته‌واوى ئابڵووقه دراوه و ئه‌و ئابڵووقانه رۆژ به رۆژ له زیاد بووندایه، له وه‌ها حاڵێكدا زاڵ بوون و چاره‌سه‌ر كردنى كێشه ئابووریه‌كان، هه‌لاوسان و بێكارى نه‌ك هه‌ر مه‌حاڵه به‌ڵكوو به‌رده‌وام له په‌ره‌سه‌ندندا ده‌بێ، و ئه‌و وه‌زعه نه به ره‌فسه‌نجانى و نه به هیچ كام له‌و كه‌سانه‌ى خۆیان داناوه بۆ گه‌یشتن به پۆستى سه‌رۆك كۆمارى چاره‌سه‌ر ناكرێ.
له هه‌مان كاتدا ره‌فسه‌نجانى خاوه‌ن په‌روه‌نده‌یێكى ئه‌ونده ره‌شه كه تا ئێستا ناوى له نێو لیستى تاوانبارانى ترۆرى كه‌سایه‌تیه ئێرانى و كورده‌كاندایه و هه‌موو ئه‌و كارى ترۆر و ره‌شه كوژیانه‌ى رژیم ئه‌نجامى داون له كاتى سه‌رۆك كۆمارى ناوبرادا بووه. هه‌ر چه‌ند ناوبراو وا خۆى نیشان ده‌دا كه ره‌فسه‌نجانیه‌كه‌ى پێشوو نیه و قسه له سه‌ر ئه‌وه ده‌كا كه سه‌رى شه‌رِى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نیه و پشتیوانى له رژیمى به‌شار ئه‌سه‌د له سووریه ناكا. به‌لام ئه‌و قسانه ته‌نها بۆ گه‌رم داهێنانى شانۆگه‌ریه‌كه‌یه و سه‌رۆك كۆمار ده‌سه‌لاتى ئاڵووگۆرِى سیاسه‌ته‌كانى رژیمى له‌و به‌شدا نیه. هه‌ر بۆیه كۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تى به‌تایبه‌ت رۆژاوا ناتوانن خۆشبین بن به هاتنه سه‌ركارى ره‌فسه‌نجانى و له‌وه حاڵین كه ته‌نیا خامنه‌یی خۆى ده‌توانێ ئه‌و سیاسه‌تانه بگۆرِێ كه ئه‌ویش دووره، هه‌ر بۆیه ئه‌مریكا چاوه‌روانى ته‌واو بوون و كۆتایی ئه‌م شانۆگه‌ریه ناكا و له ئێستادا خه‌ریكى دارشتنى گه‌لاڵه‌یێكه كه رژیم له شه‌به‌كه‌ى فرۆشیارانى نه‌وت وه‌ده‌ر نێ و فرۆشتنى زێرِ به رژیمیش قه‌ده‌غه ده‌كا و ئه‌وانه‌ش ده‌خرێنه چوارچێوه‌ى ئابڵووقه‌كانه‌وه.
به‌داخه‌وه جیاواز له چالاكانى سیاسی ناوخۆ به‌شێك له چالاكانى سیاسی ده‌ره‌وه‌ش دڵیان به‌وه خۆشه كه به هاتنى ره‌فسه‌نجانى بۆ نێو ئه‌م گه‌مه سیاسیه‌ى كه ده‌ست كردى وه‌لی فه‌قیهى رژیمه، باڵه‌كانى رژیم تووشی لێكترازان ئه‌بن و ره‌فسه‌نجانى كۆمه‌ك ده‌كا به زیاتر بوونى قه‌یرانه‌كانى نێو ده‌سه‌لاتداران. هه‌ر بۆیه چالاكانى نێوخۆ و هێندێ له چالاكانى سیاسی ده‌ره‌وه به جۆرێك ده‌یانه‌وێ له سه‌ر ره‌فسه‌نجانى سه‌رمایه‌گوزارى بكه‌ن و حه‌تا هانى خه‌ڵك بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بچنه سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان و ده‌نگ به ناوبراو بده‌ن. به‌و پێیه‌ى له سه‌ره‌وه له سه‌ر ده‌ورى ره‌فسه‌نجانى باسكرا، پێم وایه هه‌ڵه‌یێكى سیاسیه كه ره‌فسه‌نجانى به سه‌رچاوه‌ى قووڵ بوونه‌وه‌ى كێشه و قه‌یرانه نێوخۆییه‌كانى رژیم بزاندرێ. ئه‌و قسه و باسانه‌ش كه له‌لایه‌ن ئوسولگراكانه‌وه له سه‌ر ناوبراو ده‌كرێ هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌یه كه خه‌ڵكه نارازییه‌كان بۆ لاى ناوبراو هانبده‌ن و وای ده‌رخه‌ن كه ره‌فسه‌نجانى نه‌یارى خامنه‌یی و ده‌ست و پێوه‌ند و نزیكه‌كانیه‌تى.
له وه‌ها هه‌ل و مه‌رجێكدا خه‌ڵكی ئێران و كوردستان ده‌بێ چاوكراوه‌تر بن و به هیچ شێوه‌یێك فریوى ئه‌و جۆره و فێڵ ته‌ڵه‌كه‌بازیه‌ى ده‌سه‌لاتداران نه‌خۆن. به‌تایبه‌ت خه‌ڵكى كوردستان هه‌ر چه‌ند له سه‌ره‌تاى ده‌سه‌لاتى ئاخوندانه‌وه بژارده‌ى ته‌حریمى هه‌ر جۆره هه‌ڵبژاردنێكى له نێو سیسته‌مى ویلایه‌تى فه‌قیه هه‌ڵبژاردوه و نای به‌و سیناریۆ و شانۆگه‌ریانه گووتووه. هه‌ر بۆیه به پێى ئه‌و ئه‌زموونانه‌ى له هه‌ڵبژاردن له ئێرانى ژێرده‌سه‌لاتى وه‌لی فه‌قیه‌دا هه‌یه و ده‌نگى خه‌ڵك هیچ كاردانه‌وه‌یێكى له سه‌ر سیسته‌مى به‌رێوه‌به‌رى نیه و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ته‌نها به مه‌به‌ستى سیاسى رژیم به‌رێوه‌ده‌چێ. دیسان به‌شدارى نه‌كردن و نا ووتن به‌م گه‌مه‌یه‌شیان ده‌بێ وه‌ك ئه‌ركێكى نه‌ته‌وه‌یی سه‌یر بكرێ و شیعارى رووخانى ئه‌و رژیمه ده‌بێ ببێته وێردی سه‌رزمانى هه‌ر تاكێكى كورد و ئێرانى.
له كۆتایی دا هاتنى ره‌فسه‌نجانى فیتنه‌یێكى واقعیه بۆ بیر و هزرى هێندێ له چالاكانى سیاسی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه كه هه‌ر له ئێستاوه دیاره دڵیان به‌وه خۆش كردوه كه كرانه‌وه‌ى سیاسی و مه‌ده‌نى ده‌كا و ده‌بێته به‌نداوێك له به‌رامبه‌ر به‌رنامه‌كانى خامنه‌یی دا. به‌لام راستیه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كه ره‌فسه‌نجانى رژیم له‌و چه‌ند جه‌مسه‌ریه رزگار ده‌كا هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه نارازی و ره‌خنه‌گه‌ره‌ى رژیمیش له ده‌وری ره‌فسه‌نجانى له گه‌مه سیاسیه‌كانى رژیمدا به‌كار ده‌هێندرێن.