مامۆستای یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی شاری شنۆ ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی زیندان كرا
مامۆستای یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی شاری شنۆ و خوێندكاریی كارناسیی باڵای مافه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی زانكۆی "مه‌راغه" بۆ تێپه‌رِاندنی ماوه‌ی ٣ ساڵ حوكمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی زیندانی شاری شنۆ كرا. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا،

رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٤ی بانه‌مه‌رِ "ئازاد ره‌سووڵ نژاد" مامۆستای قوتابخانه‌كانی شاری شنۆ كه لایه‌ن حیراسه‌تی ئیداره‌ی په‌روه‌رده و بارهێنانی ئه‌وه شاره بانگهێشت كرابوو، پاش خۆ ناساندن به‌و ئیداره‌یه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره راگوێزرابوو. هێزه ئیتلاعاتییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران، تاوانی ئه‌و هاووڵاتییه كورده‌یان "ئه‌ندامه‌تی و هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی حكوومه‌تی ئیران" راگه‌یاندووه. ئازاد ره‌سوڵ نژاد، سه‌رله به‌یانی ئه‌مرِۆ شه‌ممه رێكه‌وتی ٢٨ی بانه‌مه‌رِ ره‌وانه‌ی زیندانی شاری شنۆ كراوه. ئه‌و مامۆستایه رێكه‌وتی ٢٤ خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٣٩١ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٤٠ رۆژ به دانانی بارمته‌ی ٧٠ میلیۆن تمه‌نی له زیندانی ئیتلاعاتی شاری ورمێ به‌شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.
كۆبوونه‌وه‌ى قالیباف له زانكۆى ئازادى سنه ناره‌زایه‌تى لێكه‌وته‌وه
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، لاوانى سنه به قسه‌كانى پاسدار قالیباف ناره‌زایه‌تییان پیشان دا.به پێى ئه‌م راپۆرته خوێندكارانى زانكۆى ئازادى سنه، رۆژى پێنج شه‌ممه ٢٦ى گۆلان دواى ده‌ست پێكردنى قسه‌كانى قالیباف له‌و زانكۆیه ده‌ستیان كرد به هات و هاوار كردن، هه‌روه‌ها لاوان كاتى قسه كردنى قالیباف له ده‌ره‌وه‌ى مزگه‌وتى جامعى سنه كۆبوونه‌وه و به هاتنى بۆ ئه‌و شاره ناره‌زایه‌تییان پیشان دا.

مه‌هاباد / رێگری له به‌شداریكردنی زیندانییه‌كی سیاسیی كورد له تاقیكردنه‌وه‌كانی پێش دانشگاهی
ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌هاباد له درێژه‌دان به خوێندنی زیندانییه‌كی سیاسیی كورد له زیندانی ناوه‌ندیی ئه‌و شاره

، رێگری ده‌كه‌ن. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌هاباد رێگرییان له به‌شداری كردنییان به "جه‌لال ناسری" له تاقیكردنه‌وه‌كانی "پێش دانشگاهی"دا كرد. رێگری كردن له جه‌لال ناسری له‌و تاقیكردنه‌وانه‌دا له كاتێك دایه كه به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، شۆرا و قازی چاوه‌دێری زیندان له‌گه‌ڵ به‌شداری كردنی ئه‌و زیندانییه كورده له تاقیكردنه‌وه‌كاندا ره‌زامه‌ندیی خۆیان ده‌ربرِیبوو. پێشتریش چه‌ندین جار ئیداره‌ی ئیتلاعات رێگرییان له به‌شداری كردنی ئه‌و زیندانییه كورده له تاقیكردنه‌وه‌كاندا كردبوو. جه‌لال ناسری رێكه‌وتی ١٦ی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٣٩٠ هاورِێ له‌گه‌ڵ براكه‌ی خۆی به‌ناوی "جه‌ماڵ ناسری" له ماڵی خۆیاندا له شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتریش له رێكه‌وتی ١٤ی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٩١دا به دانانی بارمته‌ی ٧٠ میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كران.

فه‌رانسه خوازیارى گه‌مارۆى جیدى رژێمى ئێران بوو
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ژان ئه‌بوو لۆدران وه‌زیرى به‌رگرى فه‌رانسه رایگه‌یاند، ئه‌مریكا و ولاتانى رۆژئاوایى ده‌بێت له‌مه‌رِ رژێمى تاران گه‌مارۆى توند و جیدى بگرنه به‌ر، به‌رپرسیاره‌تى ئێمه‌یه كه ستراتژى نهێنى رژێم شكست پێ بێنین تاكوو بتوانین رێگه له بلاو كردنه‌وه‌ى چه‌كى ناوه‌كى بگرین.
دژایه‌تى فه‌رانسه به به‌شدارى رژێمى تاران له كونفه‌رانسى سووریا
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ده‌وڵه‌تى فه‌رانسه رایگه‌یاند، دژى به‌شدارى كردنى رژێمى ئێرانه له كونفه‌رانسى سووریا، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رانسه وتى، ئێمه خوازیارین كه نه‌هێڵن كه رژێمى تاران له‌و كۆنفه‌رانسه به‌شدارى بكات. قه‌یرانى سووریا له‌سه‌ر ته‌واوى ناوچه‌كه كاریگه‌رى داناوه و بۆ هێمنى ناوچه‌كه مه‌ترسیداره. بۆیه ئێمه ناتوانین ببینین كه رژێمى ئێران ئه‌و هێمنیه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه به به‌شدارى كردنى له‌و كۆنفه‌رانسه دا.
یوكیا ئامانۆ: رژێمى تاران هاوكاریى ئاژانس ناكات
به پێى را

پۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، دواى ته‌واو بوونى بێ ئاكامى وتووێژه‌كانى وییه‌ن و ئێستانبۆل سكرتێرى ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یى ئێنرژى ئه‌تۆمى رۆژى هه‌ینى ٢٧ى گۆلان له مسكۆ رایگه‌یاند، رژێمى تاران له هاوكارى له‌گه‌ڵ ئاژانس سه‌رپێچى ده‌كات و ناهێڵێت ئاژانس له‌و چالاكییانه‌ى كه رژێم ده‌یكات سه‌ر ده‌ر بێنێت، ئاژانس دڵنییا نییه كه ئامانجى چالاكییه ناوه‌كییه‌كه‌ى رژێم نیزامیه یان نا، هه‌روه‌ها ناتوانین بزانین كه ئه‌و چالاكییانه به مه‌به‌ستى ئاشتیخوازانه‌یه یان نا.
بلاو كردنه‌وه‌ى ناردنى موشه‌كى پێشكه‌وتوو بۆ رژێمى سوریا
به پ

ێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى نیۆیۆرك تایمز، روسیا مووشه‌كى پێشكه‌وتووى به بۆردى ٢٩٠ كیلۆمه‌تر ناردووه بۆ سوریا، ئه‌م مووشه‌كانه كه زیاتر له ٦ مه‌تر درێژن ده‌توانن دوو جۆر كلاوه‌ى ته‌قینه‌وه یان دژه زرێهى هه‌ڵبگرن. به پێى ئه‌م راپۆرته سووریا بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵى ٢٠٠٧ سه‌فارشى ٧٢ مووشه‌كى داوه به روسیه كه یه‌كه‌م بارى ئه‌و مووشه‌كانه له سه‌ره‌تاى ساڵى ٢٠١١ نێردرا بۆ ئه‌و ولاته و به‌م نوێیانه‌ش بارێكیتر بۆ سووریا نێردراوه.