له به‌خشی كه‌ڵاته‌رزانی شاری سنه به ئاشكرا مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌فرۆشرێت
له ماوه‌ی ٢ ساڵی رابر

دوودا شه‌پۆلێكی نوێی تووشبوون به مادده هۆشبه‌ره‌كان رووی له گونده‌كانی كوردستان كردووه و ته‌نانه‌ت ته‌مه‌نی تووشبوان به مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆ هه‌تا ١٣ ساڵ دابه‌زیوه. به‌پێی راپۆرتی كوردپا و به وته‌ی دانیشتوانی ناوچه‌ی سنه، به‌كارهێنانی جۆره‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له گونده‌كانی به‌خشی كه‌ڵاته‌رزانی سه‌ربه‌و شاره رووی له زیادبوون كردووه و فرۆشیاران به‌شیوه‌ی ئاشكرا سه‌رقاڵی فرۆشتنی ئه‌و مادده‌یه‌ن و رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له لاوانی ئه‌و ناوچه‌یه گیرۆده‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان بوون. له زستانی ئه‌مساڵدا به‌هۆی نارِه‌زایه‌تی ده‌ربرِینی هاووڵاتییان سه‌باره‌ت به فرۆشیارانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌و شاره، كه‌سێك له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و له كاتێكدا هاووڵاتییان چاوه‌رِوانی سزادرانی ئه‌و كه‌سه بوون، به‌بێ لێپرسینه‌وه ئازاد كرا. مه‌ئموورانی هێزی ئینتزامی له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و كه‌سه‌دا، ده‌ستیان به‌سه‌ر رێژه‌یه‌كی به‌رچاو مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرت، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه به‌بێ لێپرسینه‌وه و له زیندان ئازاد كرا و هه‌نووكه‌ش سه‌رقاڵی فرۆشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ره.
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مۆڵه‌تی گۆڤاری داڵماد له كرماشان
"گۆڤاری

داڵماد" كه له‌لایه‌ن زانكۆی كرماشانه‌وه به دوو زمانی كوردی و فارسی مۆڵه‌تی چاپی پێ درابوو، پێش به چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی گیرا. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، به‌رپرسانی زانكۆی "رازی"ـی كرماشان رێگرییان له چاپ و بڵاو كردنه‌وه‌ی گۆڤاری "داڵماد" به خاوه‌ن ئیمتیازیی "ئه‌میر جه‌لیلوه‌ند" گرت. رێگری كردنی حیراسه‌ت و به‌شی كاروباری فه‌رهه‌نگیی زانكۆی رازیی كرماشان له چاپ و بڵاو كردنه‌وه‌ی گۆڤاری داڵماد له كاتێك دایه كه خوێندكارانی كوردی ئه‌و زانكۆیه له ١ مانگ پێش ئێستاوه سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی وتار و بابه‌ت بوون و پێشتریش له‌لایه‌ن زانكۆوه مۆڵه‌تی فه‌رمییان پێ درابوو. حیراسه‌ت و به‌شی فه‌رهه‌نگی زانكۆی رازیی كرماشن ناوی ئه‌و گۆڤاره‌یان وه‌ك هۆكاری راگرتنه‌كه‌ی راگه‌یاندووه. داڵماد له زمانی كوردیدا به واتای "داڵ یان هه‌ڵۆی ماد"ـه و به‌رپرسانی ئه‌و زانكۆیه‌ش رایانگه‌یاندووه كه ده‌بێ ناوی گۆڤاره‌كه بگۆرِدرێت.
ناره‌زایه‌تى بازارى زێر فرۆشانى شارى ورمێ
رۆژى شه‌ممه ٢٨ى بانه‌مه‌رِ زێرفرۆشانى بازارى زێرینگه‌رانى شارى ورێ ده‌ستیان دایه مانگرتن. به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رییه‌كان هۆكارى ئه‌و مانگرتنه بردنه‌سه‌ره‌وه‌ى مالیاتى حكوومه‌تى بووه.
ده‌نگوى كۆتایی راگه‌یاندنى كه‌سانى سه‌لاحیه‌ت پێدراو بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رییه‌كانى رژیم، سه‌لاحیه‌تى ٨ كه‌س له به‌ربژێرانى هه‌ڵبَژاردنه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى په‌سه‌ند كراوه كه بریتین له غولامعه‌لى حه‌دادى عادڵ، سه‌عید جه‌لیلى موحسین ره‌زایی ، حه‌سه‌ن روحانى، محه‌مه‌د ره‌زا عارف، محه‌مه‌د باقرى قالیباف، محه‌مه‌د غه‌ره‌زى و عه‌لى ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تى. به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى مێهر هاشمى ره‌فسه‌نجانى و ره‌حیم ه‌شایی ره‌دى سه‌لاحیه‌ت كراون. له‌لایێكى دیكه‌وه ده‌وترێ سبه‌ى چوارشه‌مه شۆراى نیگابان به ره‌سمى كه‌سانى سه‌لاحیه‌ت پێدراو راده‌گه‌ێنێ.
رژیمى ئێرا
ن پێشیلكه‌رى مافى كه‌مینه مه‌زهه‌بیه‌كانه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا پێشێلكردنى مافى كه‌مینه مه‌زهه‌بیه‌كانى له لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه به نیگه‌رانى كه‌ر زانى. راپۆرتى سالانه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه سه‌باره‌ت به ئازادى مه‌زهه‌بی له جیهان ، رژیمى ئێران ده‌خاته ریزى رژیمه پێشێلكه‌ره‌كانى ئازادى مه‌زه‌هه‌بی. رژیمى ئێران و روسیه و چین له ریزى سه‌رووترین پێشێلكه‌رانى ئازادى مه‌زه‌هه‌بین.
فه‌رمانى خامنه‌یی بۆ به‌رێوه‌بردنى خێرای حوكمى ئیعدام
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى هێرانا رۆژى دووشه‌مه به فه‌رمانى راسته‌وخۆى خامنه‌یی له‌بابه‌ت به‌رێوه‌بردنى خێراى حوكمى ئ

یعدام، دوو تۆه‌تبارى به كوشتن له حه‌وشه‌ى زیندانى هه‌مه‌دان ئیعدام كران. هه‌وه‌رها رۆژى یه‌كشه‌مه‌ش كه‌سێكى دیكه له زیندانى سیمنان له تۆمه‌تى قاچاخى ماده هۆشبه‌ره‌كان له‌سێداره درا. رۆژنامه‌ى شه‌رقیش باس له ئیعدامى ٣ كه‌سی دیكه له زیندانى ره‌جایی شارى كه‌ره‌ج ده‌كات كه حوكمه‌كه‌یان له دیوانى به‌رزى وه‌لاته‌وه په‌سه‌ند كراوه‌ته‌وه.
رایلكه‌ى ترۆریستى رژیم له عه‌ره‌بستان : دسه‌تبه‌سه‌ر كردنى ١٠ كه‌سی تر
به پێى را

پۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له ریازه‌وه ، وه‌زاره‌تى ناوخۆى عه‌ره‌بستان ئه‌مرۆ سێ شه‌مه رایگه‌یاند كه ١٠ كه‌سی دیكه‌ى به تاوانى سیخۆرى بۆ رژیمى ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. هاوه‌لاتیه‌كى ترك و هاوه‌لاتیه‌كى لوبنانى له‌ناو ده‌ستبه‌سه‌ركراوانن. به پێى ووته‌ى وه‌زاره‌تى عه‌ره‌بستان ئه‌و كه‌سانه پێوه‌ندییان به رایلكه‌یێكى سیخۆرى رژیمى ئێرانه‌وه هه‌بووه كه ١٨ كه‌سیان مانگى مارس ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.
واشینگتۆن پۆست: ره‌فسه‌نجانى كێشه‌ى گه‌روه‌ى رژیمى تارانه
واشینگتۆن

پۆست نووسی ، نه‌یارانى ره‌فسه‌نجانى كه تا پێش هاتنى ناوبراو بۆ مه‌یدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان، سه‌باره‌ت به دووره‌دیمه‌نى هه‌َلبژاردنه‌كان خه‌یالیان ئاسووده بوو، ئێستا له‌گه‌ڵ كێشه‌ى گه‌وره به‌ره‌وروون و هه‌وڵ ده‌ده‌ن، ته‌مه‌نى ره‌فسه‌نجانى بكه‌نه ئامانج. ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئه‌وان پێشتر له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى و داهات و زیاتر له‌هه‌مووش پشتیوانى له ئاژاوه‌گیران قسه‌یان ه‌كرد. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ش به‌شێكى به‌رچاوى خه‌ڵك ده‌لێن له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شدارى ناكه‌ن. ئه‌و هه‌واڵده‌رییه‌هه‌روه‌ها ده‌نووسێ ئه‌گه‌رى هه‌یه سپاى پاسداران له‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان شۆرِشێك هه‌لیاسینێ و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رى دووباره بوونه‌وه‌ى ناره‌زایه‌تبه‌كانى ساڵى ٨٨ بوونى هه‌یه.
ساڵانه (١٠٠) ملیۆن كه‌س ده‌چنه ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه
بانكی

نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند: ساڵانه (١٠٠) ملیۆن كه‌س ده‌چنه ژێر هێڵی هه‌ژاریه‌وه به‌هۆی تێچونی چاودێری ته‌ندروستییه‌وه. جیم یۆنگ كیم، سه‌رۆكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی له كۆنگره‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كه له جنێف به‌رِێوه‌ده‌چێت رایگه‌یاند: ساڵانه (١٠٠) ملیۆن كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌چنه ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه به‌هۆی تێچونه زۆره‌كانی چاودێری ته‌ندروستیه‌وه و زیاتر له (١٥٠) ملیۆن كه‌سیش له‌گه‌مارۆیه‌كی ئابوری توندا قه‌تیس بون. پابه‌ندی بانكه‌كه‌شی نیشاندا بۆ هاوكاری وڵاتانی هه‌ژار بۆ ده‌رچون له‌و قه‌یرانه و رایگه‌یاند: تاكه ناوه‌ند بانكی نێوده‌وڵه‌تییه كه بایه‌خ به په‌ره‌پێدانی مرۆیی و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و هاندانی وبه‌ره‌هێنان ده‌دات.