كۆڵبه‌رێك له‌سنووری نه‌وسوود گیانی دا
كۆڵبه‌رِێكی كوردی خه‌ڵكی ناوچه‌ی نه‌وسود له كاتی كۆڵبه‌ریدا به‌هۆی زه‌خت و فشاری كارییه‌وه تووشی جه‌ڵته بووه و له ئه‌نجامدا بۆته هۆی گیان دانی. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، شه‌وی رابردوو رێكه‌وتی ١ی جۆزه‌ردان كۆڵبه‌رێكی كورد به‌ناوی "غوڵام ئیبراهیمی" ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ و كورِی عه‌لی كه له خاڵی سنووریی نێوان شاری نه‌وسوو

د بۆ هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكی كۆڵبه‌ری بووه به‌هۆی زه‌خت و فشاری كاره‌وه تووشی جه‌ڵته بووه و ده‌سبه‌جێ گیانی دا. ئه‌و كۆڵبه‌ره كورده‌ی خه‌ڵكی گوندی "شۆشمێ"ی سه‌ربه شاری نه‌وسوود، خێزاندار و خاوه‌نی ٣ منداڵ بووه كه به‌هۆی ده‌ستكورتی و هه‌ژارییه‌وه رووی له كاسبی سه‌ر سنووره‌كان كردبوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی بێكاری و نه‌بوونی هه‌لی كار له ناوچه كوردنشینه‌كانی ئێران، به‌شێكی به‌رچاو له خه‌ڵكی ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان له رێگه‌ی كۆڵبه‌ری و كاسبی كردن له‌سه‌ر سنووره‌كان بژیوی ژیانیان دابین ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه رۆژانه له‌لایه‌ن هێزه نیزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ته‌قه‌یان لێ ده‌كرێ و ته‌نیا بۆ په‌یدا كردنی بژیوی ژیانیان به‌ره‌ورِووی مه‌رگ ده‌بنه‌وه.
خۆسووتاندن گیانی كچه قوتابییه‌كی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵی پیرانشاری ئه‌ستاند
كچه قوتابییه‌كی پۆلی چواره‌می سه‌ره‌تایی كه یه‌ك مانگ پێش ئێستا ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردابوو، به‌هۆی كاریگه‌ریی برینه‌كانییه‌وه گیانی دا. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، "سه‌فوورا سه‌عیده" ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی "په‌سوێ"ی سه‌ربه شاری پیرانشار ، به‌هۆی فشاری بنه‌ماڵه و مامۆستاكانی مه‌درسه‌ی سه‌باره‌ت به فێربوونی باشتری وانه‌كان، نه‌وتی به‌خۆیدا كردووه و ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه. ئه‌و كچه قوتابییه‌ی پۆلی چواری

سه‌ره‌تایی به‌هۆی سووتانی له‌رِاده‌به‌ده‌ره‌وه پاش یه‌ك مانگ به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ مه‌رگ، سه‌ره‌نجام رۆژی چوارشه‌ممه ریكه‌وتی ١ی بانه‌مه‌رِ له نه‌خۆشخانه‌ی شاری ورمێ گیانی له‌ده‌ست دا. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا و ٢ حه‌فته پێش ئیستا قوتابییه‌كی دیكه‌ی ته‌مه‌ن ١٠ سال له شاری ورمێ به مه‌به‌ستی فشار خستنه سه‌ر باوكی خۆی، كۆتایی به‌ژیانی خۆی هینابوو. هه‌روه‌ها چه‌ند رۆژ پێش ئێستا كچێك به‌ناوی "رۆیا نه‌ورۆزی" كچی ره‌زا و دانێشتووی شاری ئیلام ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ به‌هۆی سه‌ختی باری ژیان و ده‌ستكورتیی بنه‌ماڵه‌ییه ده‌ستی دایه خۆكوژی و له ئه‌نجامدا گیانی دا.
وریایی سازمانى هه‌واڵنێرانى بێ سنوور له مه‌رِ پێشێلكارى ئازادى راگه‌یاندن له ئێران
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، سازمانى هه‌واڵنێرانى بێ سنوور وریایی دا ك

ه له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ى رژێمى ئێران راگه‌یاندن نه‌ك هه‌ر ئازاد نییه سه‌ربه خۆش نییه و ئه‌م دوو انه مه‌رجى سه‌ره‌كین بۆ به‌رێوه بردنى هه‌ڵبژاردنێكى ئازاد و دیموكراتیك كه له ئێران ره‌چاو نه‌كراوه. هه‌روه‌ها ئه‌م سازمانه رایگه‌یاند، رژێمى ئاخوندى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ٨٨ ده‌ستى به‌سه‌ر ئاكامى هه‌ڵبژاردنه‌كان داگرت به‌لام ئه‌م جاره پێش له هه‌ڵبژاردنه‌كان، ده‌ستى به‌سه‌ر ده‌نگى خه‌ڵكدا گرتووه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا: سه‌ره‌تای جێگه‌ى داخ بۆ به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ى رژێمى تاران
به پێى ر

اپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، دوایین راپۆرتى ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یى وزه‌ى ناوه‌كى ده‌ریده‌خات كه به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ى رژێم به سه‌ره‌تایێكى جێگه‌ى داخ له ماوه‌ى یه‌ك ده‌یه به‌ره‌وبوو بوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوه‌نده گه‌یشتووه. پاتریك ونترۆڵ وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا وتى، رژێمى تاران نه‌ك ته‌نها به‌لێنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان پێشێل ده‌كات به‌ڵكوو به‌رنامه‌ى پیتاندنى ئۆرانیومیش زیادتر ده‌كات، ئه‌م رژێمه له ماوه‌ى ١٠ ساڵى رابردوو چه‌ندین بریارنامه‌ى شۆراى حوكامى به بێ شه‌رمانه له‌به‌ر چاو نه‌گرتووه.
گه‌مارۆى به‌شى ماشێن سازى و كانگاكانى رژێم له لایه‌ن ئه‌مریكاوه
به پێ

ى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه، كومیته‌ى سیاسه‌تى ده‌ره‌كى مه‌جلیسى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا به زۆرینه‌ى ده‌نگ یاساى پێش‌گرتن له ئێرانى ناوه‌كییان په‌سه‌ند كرد. ئه‌م یاسایه گه‌مارۆكانى ئێستا به‌ربلاوتر ده‌كاته‌وه بۆ به‌شى ماشین سازى و كانگاكانى ئێران و به سه‌رۆك كۆمارى ئه‌مریكا ئیزن ده‌دات به‌ربه‌ستى زۆرتر بۆ به‌شى پێشه‌سازى رژێم وه‌ك پیشه‌ى مۆهه‌ندسى دابنێت.
قامچى و ئێعدامى ژنێكى زیندانى له لایه‌ن رژێمه‌وه
به پێ

ى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانى رژێمى ئاخوندى رۆژى چوارشه‌ممه زیندانیێكى ژنیان به ناوى گیتى مه‌رامى ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ كه كچێكى هه‌بوو له زیندانى قه‌رچه‌كى وه‌رامین له سێداره دا، جێگه‌ى باسه كه پێش له ئێعدام كردنى ئه‌و ژنه ١٠٠ زه‌ربه قامچییان لێ داوه و له كاتێكدا خوێن له له‌شى ده‌رژا ئێعدام‌یان كرد.
دانانى سانتریفیوژى نوێ
به پێى

راپۆرتى ئاسۆشه‌یتدپرێس، دیپلۆماته‌كان رایانگه‌یاندووه كه رژێمى تاران سه‌رگه‌رمى په‌ره‌پێدان و به رۆژ كردنى به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ى خۆیه‌تى. به پێى ئه‌م راپۆرته سانتریفیوژه نوێیه‌كانى ئاى ئێر- ٢ ئێم ده‌توانن ٢ تا ٥ به‌رابه‌ر خێراتر له سانتریفیوژه كۆنه‌كان ئۆرانیوم ده‌پیتێنن.
رژێمى ئێران به شێوه‌ى به‌رده‌وام مافى كه‌مینه ئاینییه‌كان پێشێل ده‌كات
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ئه‌مریكا له راپۆرتى سالانه‌ى ئازادى ئه‌دیان له جیهان كه رۆژى دووشه‌ممه بلاوى كردووه‌ته‌و

ه رایگه‌یاندووه، رژێمى ئێران به شێوه‌ى به‌رچاوو مافى كه‌مینه ئاینییه‌كان پێشێل ده‌كات و له رێگاى ئه‌زیه‌ت و ئازار دانیانه‌وه كه‌ش و هه‌واێكى ترس و تۆقاندنى بۆ دروست كردوون. به پێى ئه‌م راپۆرته، رژێمى تاران هه‌موو كه‌مینه ئاینییه‌كان و ئه‌و شێعه‌یانه‌ش كه باوه‌ریان جیاوازه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت دیان چه‌وسێنێته‌وه و له زۆربه‌ى كاتدا به‌ره‌وو رووى ئێعدام‌یان ده‌كاته‌وه. راپۆرتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، رژێمى ئێرانى له نێوان ئه‌و رژێمانه ناو بردووه كه نیگه‌رانى زۆریان له‌مه‌رِ شكه‌نجه، ئازار و ئه‌زیه‌ت، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنى درێژخایه‌ن، و وون بوونى كه‌سانێك به هۆكارى ئاینییه‌وه له‌سه‌ره. جێگه‌ى باسه كه پێشتریش كومیسیونى ئازادى ئه‌دیان له ئه‌مریكا، رژێمى ئاخوندى وه‌ك رژێمێك كه ئازادى ئه‌دیان به شێوه‌ى سیستماتیك پێشێل ده‌كات ناو بردبوو.
یوكیا ئامانۆ: رژێمى ئێران ده‌بێت ولام ده‌ره‌وه بێت
به پێ

ى راپۆرتى ته‌له‌فزیونى روسیا، یوكیا ئامانۆ سكرتێرى گشتى ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یى وزه‌ى ناوه‌كى رایگه‌یاند كه رژێمى تاران په‌روه‌نده‌ێكى هه‌یه و ده‌بێت ولامى بداته‌وه و تا ئێستا ئێمه هیچ ولامێكمان گوێ لێ نه‌بووه. هه‌روه‌ها ئامانۆ وتى، رژێم به ریتمێكى راسته‌وخۆ به چالاكییه ناوه‌كییه‌كه‌ى خۆى درێژه ده‌دات له حالێكا ئێمه زانیاریمان هه‌یه كه رژێمى ئێران چالاكییه‌كانى له‌مه‌رِ ئاماده سازى بۆ ته‌قینه‌وه‌ى ناوه‌كى درێژه پێ ده‌دات. ئێمه پرسیارمان له رژێم كردووه و ده‌بێت رژێمى تاران ولاممان بداته‌وه.
ئێران: بۆ پاشه‌كشه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، ده‌بو پرس به ئێمه‌و به‌غدا بكرایه
وه‌ك لایه‌نه‌كانی شیعه له عێراق، ئێرانیش ره‌خنه له توركیا ده‌گرێت به‌هۆی رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌و پاشه‌كشه‌ی گه‌ریلاكان

ی ئه‌و پارته بۆ خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ ره‌وامه‌ندی ئه‌وان. هاوكات ته‌ئكید له‌وه‌شده‌كاته‌وه، كه بۆ پاشه‌كشه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، ته‌نها ره‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیراوه. عه‌باس عیراقچی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا كه ئاژانسی هه‌واڵی (فارس) بڵاویكردوه‌ته‌وه، وتویه‌تی: پاشه‌كشه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ خاكی هه‌رێمی باكوری عێراق، ده‌بو به ره‌زامه‌ندی تاران و به‌غدا بوایه.
حیزبوڵا: ٧٥ چه‌كدارمان له سوریا كوژراون
رێكخ

راوی حیزبوڵای لوبنانی ئاشكرای ده‌كات، كه تائیستا ٧٥ چه‌كداریان كه هاوشانی هێزه‌كانی سوپای رژێمی سوریا جه‌نگاون، له شه‌رِه‌كاندا كوژراون. سه‌رچاوه‌یه‌ك له حیزبوڵای لوبنانیه‌وه به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندوه: كه له شه‌رِه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا ٥٧ سه‌ربازیان به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كوژراون و ١٨ی دیكه‌شیان به‌هۆی كاریگه‌ری برینه‌كانیانه‌وه گیانیان داوه. له‌ئێستاشدا شه‌رِو پێكدادانی نێوان حیزبوڵای لوبنانی و چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن له ناوچه‌كانی قه‌سیر و ریفی حمص به‌رده‌وامی هه‌یه.