هه‌ڵبژاردن له‌چوارچێوه‌ی نیزامێك كه به نیزامی ئاخوندی ناسراوه،مانا ومه‌فهومی نیه.پێك هاته‌ی ئه‌و نیزامه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن وهه‌ڵبژێردران ناته‌بایه وهیچ جۆره مه‌جالێك بۆ فه‌راهه‌م كردن یان به‌رِێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی ئازادله‌م سیستمه‌دا به‌دی ناكرێت چونكه له‌هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌دا ئه‌بێت مافی یه‌كسان به خه‌ڵك بدرێت وهه‌ر نه‌ته‌وه وئایین وئایینزایێك مافی خۆ پالاَوتنی هه‌بێت،به‌لاَم مافی خۆ پالاَوتن بۆ كه‌سانێكی ده‌گمه‌نه‌و زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێران له‌م مافه بێبه‌رین.به‌م پێیه ئه‌م جۆره سیناریویانه به‌ناوی هه‌ڵبژاردن وهتد....ته‌نیا گاڵته‌كردنه به‌چه‌مك و ووشه‌ی دیموكراسی وبیجگه‌له دوگمێكی رِاسته‌قینه شتێكی دیكه له‌ئارادا نابێت.له‌گه‌ل َده‌ركه‌وتنی نێوه‌رۆك وماهیه‌تی رِاسته‌قینه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌چوارچێوه‌ی نیزامی حاكمدا،به‌لاَم به وه‌رێ خستنی سیناریوی كیشمه‌كیش بۆ بردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار،شه‌رِی گورگه‌كان زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت وكێشه‌كانی ده‌سه‌لاَتداران زه‌قتر ده‌بێته‌وه. ئیستا كه هه‌ڵبژاردن نێزیك ده‌بێته‌وه و كاندیدا تۆره‌كان به‌ده‌ركه‌وتوون،جیناحه‌كانی نێوده‌سه‌لاَت كه‌خۆیان له‌چوارباڵدا ده‌بیننه‌وه،كه‌وتونه‌ته ئیفشاگه‌ری له‌دژی یه‌ك ویه‌ك به‌دووی یه‌كدا سرِه‌كانی یه‌ك هه‌ڵده‌ماڵن.په‌روباڵی خامه‌نه‌یی ولایه‌نگرانی واته‌ئوسولگه‌راكان به‌ربژاری دیاریان هه‌یه بۆ سه‌ركۆماری وهه‌ریه‌ك له ویلایه‌تی وسه‌عید جه‌لیلی وقالیباف به‌وه‌رِی خستنی پروپاگه‌نده‌له‌دژی باڵه‌كانی دیكه له‌هه‌وڵی بازارگه‌رمین بۆ هه‌ڵبژاردن وله كۆمه‌ڵێك ده‌سته‌واژه‌ی نوێ كه‌ڵك وه‌رده‌گرن كه باڵه‌كانی به‌رانبه‌ریان ناچار به‌كاردانه‌وه‌بكه‌ن وئه‌وانیش وه‌ك ئه‌وان هه‌وڵی بازارگه‌رمی بۆ هه‌ڵبژاردن بده‌ن.هاووكات لایه‌نگرانی پاسدار ئه‌حمه‌دی نژاد كه‌به باڵی لاده‌ر ناسراوون وبه‌هۆی ده‌رچوونی ئه‌حمه‌دی نژاد له هێندێ بریاری خامه‌نه‌یی كه‌وتونه‌ته‌به‌ر غه‌زه‌بی پروپاگه‌نده‌ی ئوسولگه‌راكان،تا ئێستا له‌پشتیوانی ئیسفه‌ندیاری رِه‌حیم مه‌شایی به‌رده‌وامن كه ته‌نانه‌ت رِه‌دى سه‌لاَحیه‌ت كراوه وله رێگه‌ی بلاَوكردنه‌وه‌ی بیری ئێرانی له‌به‌رانبه‌ر ئێرانی ئیسلامی،گه‌ره‌كیانه سه‌رنجی لایه‌نگرانی ئه‌م بیره بۆ لای هه‌ڵبژاردن رِابكێشن وئه‌مانیش به‌و جۆره ته‌نووری هه‌ڵبژاردن به قازانجی ده‌سه‌لاَته‌كه‌یان به‌گشتی گه‌رم دابهێنن.له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مانه‌شدا جارێكی دیكه رِه‌فسه‌نجانی كه باڵه‌كه‌ی به كارگۆزاران ناسراوه ،هاتۆوه مه‌یدان و وه‌كو بینیمان ئه‌ویش په‌سه‌ند نه‌كرا.هاتنه‌وه‌ی رِه‌فسه‌نجانی بۆ ئه‌م ساحه‌یه له‌كاتێكدابوو كه‌تا ئێستا هه‌ڵویستی ناوبراو سه‌باره‌ت به‌هیچ پرسێك رِوون نیه وخاوه‌ن هیچ به‌رنامه‌یێك نه‌بوو بۆ پێخۆری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی.دوورِووی ئه‌م سیاسیه پیره‌ی رِژیم له‌كاتێكدایه‌كه هه‌موو باڵه‌كان به‌گومانه‌وه له رِه‌فسه‌نجانی ده‌رِوانن به‌جۆرێك كه ئوسولگه‌راكان به درێژه‌ی رِه‌وتی ئاژاوه‌گێرانه‌ی كه‌روبی وموسه‌وی ناوی ده‌به‌ن وهاوكات ئه‌وانی دیكه‌ش به ئوسولگه‌رای ده‌زانن.ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی باڵه‌كانی ئوسولگه‌راو لاده‌رو ئیسلاَح ته‌ڵه‌بان سه‌باره‌ت به‌ئاخوند رِه‌فسه‌نجانی له‌كاتێكدایه كه رِه‌فسه‌نجانی به‌درێژای ته‌مه‌نی به‌دووی پۆستی به‌رزو پاراستنی هه‌یمه‌نه‌ی نیزامی ئاخوندیه‌وه بووه وبه‌قسه‌ی خۆی ئه‌مجاره‌ش كه له‌سه‌ر ویستى رِێبه‌رِخۆی ده‌پالاَوێته‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری رِژیم ئامانجى خزمه‌ته‌وهۆى سه‌ره‌كی له‌م خۆ پالاَوتنه‌ی رِزگاركردنی نیزامه دیكتاتۆره‌كه‌یه‌تی له‌و قه‌یرانه‌ی كه رِژیم تێی كه‌وتوه و به‌هۆی سرپێچیه‌كانی ده‌یان بۆحران ته‌نگی پێهه‌ڵچنیوه.
لایه‌نگرانی موسه‌وی وكه‌روبیش واته بزووتنه‌ی(سه‌وز) كه‌له‌لایه‌ن باڵی وه‌لی فه‌قێه‌وه به ئاژاوه‌گێرِ ده‌ناسرێن،به شێوه‌یێكی مه‌یدانی هاتوونه‌ته‌وه مه‌یدان و به‌دانی دروشمه‌سواوه‌كانی رِابردوویان سه‌رقاڵی خۆرِێكخستنه‌وه‌ن بۆ گه‌رم داهێنانه‌وه‌ی ته‌نووری به‌ناو هه‌ڵبژاردن.بازارگه‌رمی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن ئیسلاَحخوازانی رِژیمه‌وه له‌كاتێكدایه كه‌مۆره‌ی سوتاوی ئه‌م رِه‌وته كه ئاخوند خاته‌میه،بۆ دووخول سه‌رۆك كۆماری رِژیم بوو.خاته‌می توانی به دروشم وشێعاره فریوده‌رانه‌كانی برِست بدا به نیزامی ئاخوندی و له‌و زه‌مه‌نه‌دا وبه‌رِه‌فتاروكرده‌وه‌ی پوپولیستانه‌ی گه‌لێك خزمه‌تی به‌مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَتی دیكتاتۆری ئاخوندی كرد.له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی دروشمی ریفۆرمخوازانه،بووه هۆی كه‌شفی بیر باوه‌رِی به‌شێك له بیرجیاوازانی حكومه‌تی كه‌خۆیان له به‌رگی رِژیمدا به‌مه‌به‌ستی مانه‌وه‌یان له‌ژیاندا حه‌شاردابوو.له‌ده‌ورانی ئه‌م به‌ناو ریفۆرمخوازه‌دا قه‌تڵه زنجیره‌ییه‌كان رِووی دا‌و ده‌ورانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌م ئاخونده بووه هۆی كوتایی ته‌مه‌نی به‌شێك له‌بیرجیاوازانی نێوخۆی حاكمیه‌ت وبلاَوبونه‌وه‌ی كه‌شی ترس وتۆقاندنی زیاتر له‌ئێران.خاته‌می نه‌یتوانی كارنامه‌یێكی باش پێشكه‌ش بكا به‌ڵكوو ماوه‌ی دووخول سه‌رۆك كۆماری ئه‌م به‌قه‌ولی خۆی ته‌داروكاتچیه له‌گه‌ڵ باقی خوله‌كانی سه‌رۆك كۆماری رِژیم جیاوازی نه‌بوو،چونكه خاته‌می رِووی رِاسته‌قینه‌ی رِژیمی نیشان نه‌ئه‌داو بووه گورگێك كه‌له‌پێستی مه‌ردا ده‌جولاَیه‌وه.جیاوازی خاته‌می وئه‌م ریفۆرمخوازانه وهاوكات به‌ربژاره‌كه‌یان واته حه‌سه‌نى رِۆحانى له‌گه‌ڵ پاسدارئه‌حمه‌دی نیژادو داروده‌سته‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه به‌ناو رِیفۆرم خوازان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن سیمای رِاسته‌قینه‌ی رِژیم بشارنه‌وه وئه‌حمه‌دنیژادیش به‌پێچه‌وانه‌وه، رِووی ته‌واوی سیستمی ئاخوندی ده‌رئه‌خات وئه‌م شێوه ده‌سه‌لاَتداریه‌تیه‌ی ئێستای ئێران ماهیه‌ت ونێوه‌رۆكی پێك هاته‌ی رِژیمی ویلایه‌تی فه‌قێیه.
له‌وه‌ها بارودۆخێكدا كه‌رِژیمی ئاخوندی به هه‌موو باڵ وپه‌رِه‌كانیه‌وه تاقی كراوه‌ته‌وه‌و هه‌ركام له‌م كه‌س وتاقمانه به‌چه‌ندین جار له‌پۆستی سه‌رۆك كۆماری ئاخوندی‌دا خۆیان تاقی كردۆته‌وه‌و یه‌ك له یه‌كیان خرابتر بۆ گه‌ل وخۆشخزمه‌ت بۆ وه‌لی فه‌قێی ده‌رچوون،ئیتر پێویست ناكات خه‌ڵك به‌چوونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان شانۆی هه‌ڵبژاردنیان بۆ خۆش بكه‌ن وكومه‌ڵێك لایه‌ن وحیزب بانگه‌وازی به‌شداری كردنی خه‌ڵك له‌خولی یازده‌هه‌مینی شانۆی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.بێگومان رِژیم به وه‌رێ خستنی شانۆی هه‌ڵبژاردنی شۆرِای شاروگوند كه هاووكاته له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی به‌ناوسه‌رۆك كۆمار،گه‌ركیه‌تی به‌تێك هه‌ڵكیش كردنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه بازاره كه‌ی خۆش بكات.به‌داخه‌وه خه‌ریكه ئه‌م پیلانه‌ی سه‌ر ده‌گرێت وهێندێك لایه‌ن وكه‌سی رِۆشنیبر ده‌كه‌ونه داوی رِژیمه‌وه.هه‌ڵبژاردنی شۆرِاو سه‌رۆك كۆمار‌و نوێنه‌رانی مه‌جلیس وهه‌ر هه‌ڵبژاردنێك كه له نیزامی ئاخوندی‌دا بێته ئه‌نجام دان وئه‌م سیستمه رِێكخه‌ری بێت،به هه‌ڵبژاردنی ئازاد‌و شه‌فاف ومه‌شروع نایه‌ته ئه‌ژماروده‌بێت بایكوت بكرێت چونكه بانگه‌واز بۆ هه‌ڵبژاردن وبه‌شداری كردن تێدا،به‌مانای به‌شداریه له تێكدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئازاد‌و به‌قای ده‌سه‌لاَتێك كه سه‌رله‌به‌ری دژی بنه‌ماكانی دیموكراسیه.ئه‌گه‌رچی هێندێك لایه‌ن بایكوت كردنی هه‌ڵبژاردن به‌رِێگه‌ی سانا ده‌زانن وده‌ڵێن ده‌بێت به‌دووی میكانیزمی دیكه‌دا بگه‌رِێن،من پێم وایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان به‌بێ رِاوه‌ستان هه‌ڵبژاردنه‌كان بایكوت ده‌كه‌ن،هیچ بژارده‌یێكی دیكه بیجگه له‌بایكوت به قازانج نابینم.خه‌ڵكی هوشیارو به‌ئه‌زموونی ئێران به‌گشتی وكوردستان به‌تایبه‌تی زۆر له‌وه ئاگاترن كه پرِوپاگه‌نده‌ی رِژیم كاریان تێبكات وئه‌وه رِوون وئاشكرایه له‌م جۆره بابه‌تانه‌دا به‌شداری ناكه‌ن كه بچوكترین به‌شی خۆیانی تێدا نابیننه‌وه.,