خۆسووتاندنی كچێكی دێكه‌ی كورد له شاری خۆی
كچێك

ی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵه‌ی كورد له شاری خۆی به‌هۆی فشاری بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌مه‌رِ به‌شوودانی زۆره‌ملیی ناوبراو، ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و گیانی دا. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی ١ی بانه‌مه‌رِ كچێك به‌ناوی "فاتمه نیسانی" ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و دانیشتووی شاری خۆی، ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه و له ئه‌نجامدا بۆته هۆی گیان دانی. فاتمه نیسانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه ناچار به شوو كردن كرابوو، ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و كۆتایی به ژیانی خۆی هیناوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه له حه‌فته‌ی رابردوودا له شاری سه‌رده‌شت كچێك به‌ناوی "دیدار حوسێن‌پوور" پاش یه‌ك حه‌فته له پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش، له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی "یوسف مه‌حموودی" و بنه‌ماڵه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به‌ره‌ورِووی لێدان و توندوتیژی ببوویه‌وه كه به‌و هۆیه‌وه گیانی دابوو.
ئازاردانى زیندان
ى سیاسى لۆقمان مۆرادى دواى عه‌مه‌لى جه‌راحى
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانى زیندانى گه‌وهه‌رده‌شت دواى ته‌واو بوونى لۆقمان مۆرادى له عه‌مه‌لى جه‌راحى و گه‌رانه‌وه‌ى بۆ ناو زیندان له رۆژى شه‌ممه ٢٨ى گۆلان، خستویانه‌ته به‌ر ئازار‌و ئه‌مه له كاتێكدایه كه دكتۆره‌كان رایانگه‌یاندبوو كه ده‌بێت دواى عه‌مه‌ڵه‌كه‌ى ده‌رمان بكرێت.
لافاو گیانی ژنێكی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵه‌ی ورمێی ئه‌ستاند و ٢٠ كه‌سیشی بریندار كرد
ژنێكی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵه‌ی كورد له ناوچه‌ی ورمێ به هۆی هه‌ستانی لافاوه‌وه گیانی له ده‌ست دا و ٢٠ هاووڵاتیی دیكه‌ش ب

ریندار بوون. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٩ی بانه‌مه‌رِ بنه‌ماڵه‌یه‌كی خه‌ڵكی گوندی "مه‌خۆر" كه به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵكه‌ندنی گیای كوێستانی روویان له چیاكانی ناوچه‌ی چاڵدوران كردبوو، به‌هۆی په‌رِینه‌وه له ئاوی چۆم و هاتنی له ناكاوی لافاو كه‌سێكیان گیانی دا. ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه له ئه‌نجامی هاتنی ئه‌و لافاوه‌دا به توندی بریندار بووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ماڵپه‌رِی عه‌سری ئێران بڵاوی كرده‌وه، رۆژی رابردوو ٢٦ هاووڵاتی له ناوچه‌ی چاڵدورانی سه‌ربه شاری ورمێ به‌هۆی هه‌ستانی لافاو له ژێر بینای رووخاودا گیریان كردبوو كه ٢٠ كه‌سیان بریندار بوون. هه‌روه‌ها له درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، چه‌ندین بینای خانووبه‌ره له گونده‌كانی "ئوركین، قوریناوزی سه‌رێ و خوارێ" زیانی به‌رچاویان به‌ركه‌وتووه.
پێشێلكردنى گه‌مارۆكانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له لایه‌ن رژێمى تارانه‌وه
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، كارناسانى سازمانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له راپۆرتێكى نه‌هێنى دا رایانگه‌یاندووه، هه‌موو جۆره چه‌كێك له ئێرانه‌وه بۆ سووریا له رێگاى ئاسمانى ئێراقه‌وه ده‌نێردرێت، ئه‌م كرده‌وه پێشێلكارى مه‌منووعیه‌تى هه‌نارده‌كردنى چه‌ك و چۆڵه له لایه‌ن رژێمى ئێرانه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌م كارناسانه‌ى سازمانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه به‌رپرسیاره‌تى چاودێرى به‌رێوه‌بردنى گه‌مارۆكانى دژبه رژێمى تارانیان له ئه‌ستۆیه بلاویان كرده‌وه كه رێكه‌وتننامه‌ێك كه رژێم بۆ گۆرینه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ئاسنیه‌كان له‌گه‌ڵ شیركه‌ته‌كانى گلنكۆر ئێكسترانا ترافیگۆرا واژۆى كردووه، ده‌توانێت رێگه چاره‌ێك بێت بۆ شكاندنى گه‌مارۆكان.
٢٠ شیركه‌ت و به‌رپرسى ئێران له لیستى گه‌مارۆ نوێیه‌كانى خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریكا
به پێى ر

اپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریكا ٢٠ شیركه‌ت و به‌رپرسى رژێمى ئێرانى خسته ناو گه‌مارۆ نوێیه‌كانییه‌وه. تاوانى ئه‌وانه پالپشتى له به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ى رژێم و یارمه‌تێدانى رژێم له ده‌ور لێدانى گه‌مارۆكان بووه. ره‌زا مۆزه‌فه‌ربان جێگرى وه‌زیرى به‌رگرى و سه‌رۆكى زانكۆى مالكى ئه‌شته‌ر، حسین وه‌زیرى به‌رپرسێكى بالاى رژێم، شیركه‌تى گواستنه‌وه‌ى ئابادان ئیر، پترۆگرین جیگیر له مالزى، ورلدواید و ئێورێست له نێو ئه‌و گه‌مارۆیانه دان، جێگه‌ى باسه كه ئه‌م گه‌مارۆ نوێیانه به مه‌به‌ستى فشار خستنه‌سه‌ر رژێم له به‌شى ئێنرژى په‌سه‌ند كراوه.
وه‌زیرى ده‌ر
هوهى ئه‌مریكا: هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئێران روون نییه به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه، جان كێرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، ئه‌مرۆ به ئاماژه به ره‌د كردنه‌وه‌ى چه‌ند پاڵێوراوێك له ئێران وتى، هه‌ڵبژاردن له ئێران روون نییه. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا وتى، له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئێران، نه‌هاده هه‌ڵنه‌بژێراوه‌كان و ولام نه‌ده‌ره‌وه‌كانن كه بریار ده‌ده‌ن كێ پاڵێوراوو بێت و ئه‌مه جێگاى سه‌ر سورمانه..
عێراق
و ئه‌فغانستان له مه‌سیرى گه‌شه و ئێران له حاڵى دابه‌زین به پێى راپۆرتى ناوه‌ندى لێكۆلینه‌وه‌ى لیبرالیسم، عێراق و ئه‌فغانستان دوو ولاتى دراوسێى ئێران كه له ولاته نائه‌منه‌كان به ئه‌ژمار دێن به‌لام ئه‌مه نه‌بووه به به‌ربه‌ستێك بۆ گه‌شه سه‌ندنى ئابوورییان. ئه‌گه‌ر چاوێك به گه‌شه‌ى ئابوورى ئه‌م دو ولاته له ساڵى ٢٠٠٥ به‌م لاوه بخشێنێن ده‌بینین پێشكه‌وتنێكى به‌رچاوى به خۆیه‌وه دیوه. ئێران نه‌ته‌نیا له ولاتانى نه‌وتى ناوچه‌كه دوا كه‌وتووه به‌ڵكوو له دوو ولاتى عێراق و ئه‌فغانستانیش كه له‌گه‌ڵ چه‌ندین ده‌یه شه‌رِ و ماڵ ویرانى به‌ره‌وو روو بوونه‌ته‌وه دوا كه‌وتووه.
ره‌فسه‌نجانی: سه‌ركرده‌كانی ئێران نه‌زانن
هاشمی ره‌فسنجانی؛ سه‌ركرده‌كانی ئێران به كه‌متوانا و نه‌زان له قه‌ڵه‌مداده‌ت و ره‌تیشیده‌كاته‌وه كه روبه‌رِوی برِیاری دروخستنه‌وه‌ی ببێته‌وه له ململانێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته. ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئێران بڵاویانكرده‌وه؛ ره‌فسه‌نجانی سه‌ركرده‌كانی ئێرانی به كه‌متوانا و نه‌زان وه‌سفكردوه. ئه‌وه‌ش دوای دورۆژ دێت له دروخستنه‌وه‌ی ناوبراو له لیستی پاڵێوراوه‌كانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئێران له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتودا.
ره‌فسه‌نجانی وتوشیه‌تی: برِواناكه‌م هیچ كاتێك وڵات به‌مشێوه خراپه‌ی ئێستا به‌رِێوه‌برابێت و ته‌ئكیدیشی كردوه‌ته‌وه كه نایه‌وێت ئاستی خۆی دابه‌زێنێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ری.