پێك هێناوه كه له‌م ژماره‌یه‌ی تێكۆشان ده‌خرێته به‌ر سه‌ره‌نجی خوێنه‌ران.
١ـ هه‌ڵبژاردن كۆڵه‌كه‌یێكی سه‌ره‌كی دیموكراسیه و یه‌كێك له ئامرازه‌كانی وه‌دی هێنانی سه‌روه‌ری خه‌ڵك و مه‌شروعیه‌ت وه‌رگرتنی حكوومه‌ته‌كان له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌یه. ئایا به بروای به‌رێزتان هه‌ڵبژاردن له وه‌ڵاتی ئێران ده‌چێته ناو خانه‌ی ئه‌و پێناسه‌یه و به گشتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له وه‌ڵاتی ئێران چۆن به‌رێوه ده‌چێ؟
پێشتر پێم باشه‌له‌سه‌رپێكهاته‌ی رژیمی ئاخوندی به‌كورتی بدوێم. وه‌ك ئاشكرایه رژیمی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ئێران روانگه و بوَچونێكی دواكه‌وتوانه و ویشكی مه‌زه‌هه‌بی هه‌یه، كه بێجگه له كه‌سانی سه‌ره‌وه ده‌سه‌ڵات و كه‌سانی ده‌وری ده‌سه‌ڵات و ژماره‌ییكی ده‌گمه‌ن، هاونه‌زه‌ری ئه‌و فكره دواكه‌توانه‌یه نین. ئه‌و كه‌سانه‌ی خوَیان گرێ داوه به‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی دژی ئینسانی و دژ به دیموكراسیه بوَ پاراستنی خوَیان و قازانجه‌كانیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر كه‌سێك سه‌باره‌ت به چه‌وسێنه‌ری و پێشیلكارییه به‌رده‌وامه‌كانی مافه‌كانی خه‌ڵك له‌لایه‌ن رژیمه‌وه گومانێكی هه‌بێ، پێویسته توَزێك زه‌حمه‌ت به‌خوَی بدا و چاوێكی خێرا به‌كار و هه‌ڵویستی دژی ئازادی و دژ به دیموكراسی ده‌سه‌ڵاتدا بگێرِێ، ئه‌وكات ده‌یان به‌ڵگه و ده‌یان مه‌حكوم كرانی رژیم له‌لایه‌ن ناوه‌نده جیهانیه متمانه‌پێكراوه‌كان وه‌به‌رچاو ده‌كه‌وێ. دیاره رژیمێكی له‌و شێوه دواكه‌وتوو و دژ به سه‌ره‌تاییترین بنه‌ماكانی ئازادی ودیموكراسی، كاتێك باس له‌هه‌ڵبژاردن و به‌شداری خه‌ڵك له‌ده‌نگدان ده‌كا، بیجگه له‌گالته كردن به دیموكراسی شتێكی دیكه‌ی لێ نابیندرێ. سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه، ئاخونده‌كان كه باس له‌دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن به‌مه‌به‌ستی دریژه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن، نازانن و ناتوانن به‌شێوه‌ییك باسی بكه‌ن، كه بتوانن سه‌رنجى خه‌ڵكى رِابكێشن وبه فرت وفێل خه‌ڵك رِاپێچى ده‌نگدان ده‌كه‌ن.
ئاشكرایه كه ته‌نانه‌ت له‌و ووڵاتانه‌ی نیمچه دیموكراسیان تێدا په‌یره‌و ده‌كرێ، هه‌م خوَ پاڵاوتن و هه‌م مافی ده‌نگدان، سه‌ره‌تایی ترین ئه‌ركه، كه ده‌سه‌ڵات ده‌ستی تێ وه‌رنادات. بێگومان له ووڵاتانی ته‌واو دیموكراتیك و ئازاد، دیموكراسی و مافی خوَپاڵاوتن و ده‌نگدان زوَر به‌ده‌گمه‌ن پێ شێل ده‌كرێ. به‌و پێیه، هه‌ڵبژاردن له‌چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی نه‌ك دیموكراسی نیه به‌ڵكو بێرێزی كردن به دیموكراسی و هه‌ستی مرڤایه‌تی وتێكرای دانیشتوانی ئێرانه....
٢ـ به‌م پێناسه‌یه‌ی به‌رێزتان له‌سه‌رده‌سه‌ڵات وهه‌ڵبژاردنه‌كان، نادیموكراتیك بوونی هه‌ڵیژاردن ده‌رده‌كه‌وێ. به‌ڵام پرسیارێكی دیكه كه گرینگی تایبه‌ت به خوَی هه‌یه، ئه‌وه‌یه، كه ئێستا له‌ناو باڵه‌كانی رژیم ناكوَكی ده‌بیندرێ، ئه‌وناكوَكیه بۆ چی ده‌گه‌رێته‌وه، به باوه‌ری به‌رێزتان ئه‌و شه‌ره واقعیه، یان له ئه‌ساس دا بۆ چاوبه‌ست و چه‌واشه‌كردنی بیرورای گشتیه و هه‌موو له‌سه‌ر یه‌ك هێڵی گشتین؟
گومان له‌وه دا نییه كه له نێوان ده‌سه‌ڵاتداران و بانده‌كانی ده‌سه‌ڵات، ناكوَكی هه‌یه له‌سه‌ر به‌ده‌سته‌وه گرتنی پله و پایه، به‌ڵام بوونی كیشه و ناكوَكی نێوان بانده‌كانی ده‌سه‌ڵات وموَره‌كانی، به‌و مه‌عنایه نیه كه ئه‌م باند، یا ئه‌و موَره‌ی ده‌سه‌ڵات، مه‌به‌ستی بێ و ته‌نانه‌ت بتوانێ گوَرانێكی سه‌ره‌تاییش به‌قازانجی جه‌ماوه‌ر و كوَتایی هێنان به‌سه‌ركوت، له‌شێوه‌ی به‌رێوه‌به‌ری پێك بێنێ. له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و ناكوَكیانه‌ی بانده‌كان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، روونه كه به تێكرایان له‌سه‌ر درێژه پێ دانی سیاسه‌تی سه‌ركوت و چه‌وسانه‌وه سوورن.
٣ ـ هێندێك كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و بروایه‌ن كه پێویسته له ناو بژارده‌ی خه‌راپ و خه‌راپتر، خه‌راپ هه‌ڵبژێردرێ و هه‌وڵ بۆ وه‌دیهێنانی ده‌سكه‌وتی بچووك و باشتر كردنی دۆخه‌كه بدرێ؟ رای جه‌نابتان چییه؟
ئه‌وبوَچونه‌كاتێك دروسته و ده‌كرێ بایه‌خی پێ بدرێ، كه بوَ جارێك شاهیدی جوَرێك له گوَران له‌سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی رژیم به‌رانبه‌ر به جه‌ماوه‌ر و ماف و ئازادییه‌كان بوَ خه‌ڵك بووبین. ئاخونده‌كان له‌یه‌كه‌م روَژ و ساڵی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنیان سه‌ركوتی خه‌ڵكیان كردوه، ئێستاش له‌دوای ٣٤ ساڵ بێ به‌زییانه‌تر سه‌ركووتی خه‌ڵك ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له‌ناو كوَرِی ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ر خراپتر هه‌یه. ئه‌گه‌ر جارجاره به‌تایبه‌ت له كاتی شانوَی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا گوَیمان له دروشمی زریقه و بریقه‌دار بووبێ، ده‌ركه‌وتوه ئه‌و دروشمانه ته‌نیا به‌مه‌به‌ستی راكێشانی خه‌ڵكه بوَ سه‌رسندوقه‌كانی ده‌نگدان.
٤ـ ئایا سه‌رۆك كۆماری داهاتووی ئێران ده‌توانێ سه‌رجه‌م ئه‌و قه‌یرانه ناوخۆیی و ده‌ره‌كیانه‌ی ئێستای نیزام چاره‌سه‌ر بكات و چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشانه په‌یوه‌ست به چییه؟
رژیمی ئێران خوڵقێنه‌ری قه‌یران وكێشه‌یه، به‌واتاییكی دیكه ئه‌و رژیمه مانه‌وه‌ی خوَی به‌دروست كردن و به‌رده‌وام بوونی ئاڵوزی به‌ستوَته‌وه..... بونمونه كیشه‌ی ناوكه‌یی كه یه‌كێكه له كێشه هه‌ره گه‌وره‌كانی كوَمه‌ڵگای جیهانی و هه‌روها یه‌كێكه له‌هوَكانی خراپ بوونی زیاتری وه‌زعی ئابووری ئێران و كیشه‌ییكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری ئێرانیشه، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكاو ووڵاتانی خاوه‌ن هێز چه‌ندین ئیمتیازیان داوه به‌رژیم، به‌ڵام ئاخونده‌كان له‌ژێر ناوی پیشه‌سازی ئه‌توَمی مه‌سه‌له‌ییكی نه‌ته‌وه‌ییه، سوورن له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونی، كه گومان و ئه‌گه‌ره‌كان زیاتر ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن، رژیم به‌رنامه‌ی دروست كردنی بومبی ئه‌تومیه..... له‌گه‌ڵ ئه و راستیه‌ی كه زوَر قورسه ده‌سه‌ڵات كوَتایی به سیاسه‌ته هه‌میشه‌ییه‌كانی بێنێ، پێویسته ئه‌وه‌ش بیر بێنینه‌وه، كه سه‌روك كوَماریی له‌پێك هاته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری ئاخوندی هه‌میشه له‌ژێر فه‌رمانی رێبه‌ری رژیم بووه، بویه چاوه‌رێ ناكری له‌دوای شانوَی هه‌ڵبژاردن شاهیدی كوَتایی ئاڵوزی وكێشه‌كان بین.
٥ـ كاك بابه‌شێخ هه‌روه‌ك ده‌زانن هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژاردنی شۆراكانی شار و دێش به‌رێوه ده‌چێ؟ بۆچوونێك هه‌یه ده‌لێ ئه‌و دوو هه‌ڵبژاردنه جیاوازی هه‌یه و پێویسته له هه‌ڵبژاردنه‌كانی شۆراكانی شار و دێ به‌شداری بكرێ؟
ئه‌گه‌ربه‌راده‌ییكی كه‌میش هه‌ست به‌وه بكرێ كه ئه‌و كه‌سانه‌ی خوَیان ده‌پاڵێون بوَ ئه‌ندامه‌تی شوَرای شار و دێ كان، ده‌توانن ئازادانه و به بێ ده‌خاله‌تی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و سه‌ركوتگه‌ره‌كان ئه‌ركه‌كانی خوَیان به‌ریوه‌به‌رن، هه‌روه‌ها ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌دانان و دیاری كردنی پاڵێوراوه‌كاندا، ده‌خاله‌ت نه‌كه‌ن، ده‌كرا هوَمێدێك هه‌بێ و ئه‌و بوَچوونه، به‌دروست بزانین كه جیاوازی هه‌یه له‌نیوان هه‌ڵبژاردنی سه‌روَك كوَماری وهه‌ڵبژاردنی شوراكانی شار و دێ. به‌ڵام به‌داخه‌وه رژیم و ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌قازانجی خۆیان، كه‌ڵك له‌هه‌ڵبژاردنی شوراكان وه‌رده‌گرن. هه‌ر بۆیه هومیدواربوون به‌هه‌رجوَره هه‌ڵبژاردنێك له‌ژێرسیبه‌ری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا، له قازانجی ئاخونداندا ده‌بێ.
٦ـ به‌رێز كاك بابه‌شێخ وه‌ك ئاماژه‌ت پێ كرد، هه‌ڵبژاردن فریوكاری وشانوَگه‌ریه و هه‌روه‌ها به پێى رووداوه‌كانی ساڵی ٨٨ و ئه‌وه‌ی كه گووترا له‌ده‌نگه‌كانی پالوێراوه‌كان فریوكاری كراوه و هتد.. ئه‌گه‌ر ده‌نگی خه‌ڵك له دیاری كردنی پالوێراوه‌كان ده‌وری نییه ئامانج له‌به‌رێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن چیه و ده‌سه‌لات بۆ چ ئامانجێك كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرێ؟
وه‌ك ئاشكرایه، ئه‌م سه‌رده‌مه جیاوازی به‌رچاوی هه‌یه له‌چاو رابردوو، ئه‌گه‌ر له رابردوودا ده‌سه‌ڵات باسی له هه‌ڵبژاردن وده‌نگی خه‌ڵك نه‌كردایه ئه‌و كات به‌ئاسایی حیساب ده‌كرا، به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌سه‌ڵاته دیكتاتوَره‌كانیش هه‌ر ده‌بێ به‌ناچاری جوَرێك هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی ره‌وایی دان به‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان و به‌خه‌یاڵ به‌شێوه قانونیه‌كه‌ی. هه‌روه‌ك چوَن سه‌دام حسین و به‌شار ئه‌سه‌د، هه‌ڵبژاردنیان وه‌رِێ ده‌خست و تا٩٩%ده‌نگی خه‌ڵكیان وه‌ده‌ست ده‌هێنا. ئه‌وی رژیم ئاخوندی ئیستا به ناوی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامی ده‌دا، به‌خه‌یاڵ پێ به‌ند بوونیه‌تی به نیزام وسیستمی كوَماری. جگه له‌وه‌ش ئامانجێكى تر بۆ به‌رێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌وایی به‌خشین به ده‌سه‌لاته‌كه‌ى له لایه‌ن بیروراى گشتى جیهانیان و ده‌وڵه‌تانى جیهانه.
٧ـ هه‌ڵوێستی سازمانی خه‌بات له‌مه‌رِ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو چی ده‌بێِ؟
سازمانی خه‌بات باوه‌ری وایه هه‌ڵبژاردن له‌ژێرسیبه‌ری ده‌سه‌ڵات وحوكمرانیه‌كی دژی ئینسانی ودژبه تێكرای بنه‌ماكانی ئازادیی، ته‌نیا ده‌سه‌ڵات به‌مه‌به‌ستی ره‌واییدان و بازارگه‌رمی بوَخوَی كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گرێ. به‌پێ ئه‌و بنه‌ما و بوَچونه دروستانه، سازمانی خه‌بات شانوَی هه‌ڵبژاردن له‌وچوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی و به ته‌واوی ته‌حریم ده‌كا.
٨ ـ كاك بابه‌شێخ روانگه‌یێك ره‌خنه له بژارده‌ی ته‌حریم ده‌گرێ و به هه‌ڵوێستێكی پاسیڤ و بێ سودی ده‌زانێ و ده‌لێ چه‌ند ساڵه بژارده‌ی ته‌حریم ده‌گیرێ و هیچ گۆرانكاریێكی وه‌دی نه‌هێناوه. بۆچوونتان له‌وباره‌وه چییه؟
ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن ته‌حریم نه‌كرێ، رژیم گوَرِان به‌قازانجی خه‌ڵك له‌خوَیدا دروست ده‌كا؟، مه‌گه‌رئه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنیان ته‌حریم نه‌كردوه، چ موسبه‌تكاریه‌كیان له‌رژیمدا دیوه؟ بیگومان ئه‌ركی هێزی شورشگێر ،بریارو هه‌ڵویستی دروست و پێشره‌وی كردنی جه‌ماوه‌ره، نه‌ك دڵخوَش كردن به‌به‌ڵێن و هومێدواربوون به‌خه‌یاڵ. ئه‌ركی ئێمه ئه‌وه‌یه هه‌ڵویستی سیاسی وبریاری ئه‌وتوَمان هه‌بێ كه له‌گه‌ڵ ئامانجه ره‌واكان بیته‌وه و له‌خزمه‌تی دیموكراسی وئازادیدا بێ.
٩ـ باشه ئه‌دی، بۆ ئه‌و فشارانه‌ی ده‌سه‌لات به ئامانجی هاندانی خه‌ڵك بۆ به‌شداری له هه‌لبژاردنه‌كان به‌كاری دێنێ پێویسته خه‌ڵك چی بكه‌ن، به بروای جه‌نابتان چ نه‌وعه ته‌حریمێك كاریگه‌ری ده‌بێ؟
دیاره رژیم ده‌زگای راگه‌یاندن وئیمكاناتێكی زوَری له‌به‌رده‌ستدایه بو پروپاگه‌نده‌كردن وگه‌رم داهێنانی هه‌ڵبژاردن، له هه‌مانكاتیشدا هێزی سه‌ركوت وناوه‌ند و ئیداره ئه‌منیه‌تیه‌كانی له‌لاییكی دیكه‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به ترساندن، ژماره‌ییك له‌خه‌ڵك ناچاربكه‌ن بچنه‌سه‌رسندوقه‌كانی ده‌نگدان. بوَیه باشترین وبه‌كه‌ڵك ترین كار له‌ئێستادا به‌شداری نه‌كردنی به‌رین و یه‌كگرتووانه‌ى جه‌ماوه‌ر له شانوَی هه‌ڵبژاردنه، ته‌حریم كردن كاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌یه، ئه‌ویش به‌پشت به‌ستن به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی رژیم هه‌وڵی سه‌ره‌كی به‌شداری كردنی زوَرترین خه‌ڵكه.
١٠ـ كاك بابه‌شێخ، رای خۆتمان له‌سه‌ر ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی سه‌رۆك كۆماری بۆ باس بكه؟ئه‌گه‌ره‌كانی چاوه‌روانكراو كامانه‌ن و ئایا ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندانێك سه‌ر هه‌ڵده‌دا؟
دیاره ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر له رژیم به‌رده‌وامه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری كه‌مه، له‌دوای ئه‌م شانوَگه‌ریه شاهیدی ناره‌زایه‌تی به‌رینی جه‌ماوه‌ری بین. سه‌باره‌ت به پاڵێوراوه‌كانیش بۆ ده‌ست نیشان كردنیان به‌سه‌روَك كوَماری رژیم، زیاتر ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه‌سانی نزیك له‌خامنه‌یی ده‌ست نیشان بكرێ وسه‌ر له‌سندوقه‌كانی ده‌نگدان بینیته ده‌ر.