له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه نۆیه‌مین كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه نیزامییه‌كان بریندار كرا
به برینداربوو

نی كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی كورد له خاڵی سنووریی ورمێ بۆ توركیه، رێژه‌ی كۆڵبه‌رانی كوژراو و بریندار له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا گه‌یشته ١٧ كه‌س. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی ٤ی جۆزه‌ردان كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی كورد به‌ناوی "نادر" كوری حه‌سه‌ن خه‌ڵكی گوندی "بالۆلان"ی ناوچه‌ی ته‌رگه‌وه‌رِی ورمێ به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه ئینتزامییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران بریندار كرا. ئه‌و كۆڵبه‌ره كورده پاش بریندار بوون ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری ورمێ كراوه و هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له ژێر چاوه‌دێریی پزیشكی دایه.
ناره‌زایه‌تى زیندانیێكى سیاسى كورد له‌مه‌ر له‌به‌ر كردنى لیباسى زۆره‌ملێ
به پێ

ى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، زیندانى سیاسى كورد، ناسیح یۆسفى له ناره‌زایه‌تى به له‌به‌ر كردنى جلى زۆره مڵى به كه‌له‌بچه و پابه‌نده‌وه له رۆیشتن بۆ نه‌خۆشخانه خۆى بوارد. ناوبراو كه ئێسقانى لووتى شكاوه ئه‌بێت زۆر زووتر له‌مه چاره‌سه‌ر بكرایه. جێگه‌ى باسه كه ناسێح یۆسفى به تۆمه‌تى هاوكارى له‌گه‌ڵ گرووپه موعانده‌كان به ٨ ساڵ زیندان مه‌حكوم كراوه.
كه‌م بوونى نان له سنه
به پێ

ى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، كۆمه‌ڵێكى زۆر له خه‌ڵكى سنه دواى ته‌واو بوونى نان له به‌رده‌م نانه‌واخانه‌ێكدا له گه‌ره‌كى ته‌كیه و چه‌مه‌ن، ده‌ستیان دایه ناره‌زایه‌تى و نانه‌واییه‌كان هۆكارى كه‌م بوونى نانیان بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى به‌شی ئارد گێرایه‌وه. جێگه‌ى باسه ماوه‌ێكه كه‌م بوونى نان له شاره‌كانى ئێران و به تایبه‌ت كوردستان بووه به هۆى ناره‌زایه‌تى خه‌ڵك، به دواى كه‌م بوونى نان له شارى نه‌جه‌ف ئاوا خه‌ڵكى ئه‌و شاره‌ش ده‌ستیان داوه‌ته ناره‌زایه‌تى، ئه‌مه له كاتێكدایه كه عه‌باس قۆبادى جێگرى وه‌زیرى پێشه‌و كانگاكان ده‌ڵێت، ئێمه ئارد بلاو ده‌كه‌ینه‌وه و هیچ كێشه‌ێك له ئێران نییه.
كرێكارێكی دیكه‌ی كورد له سنه به‌هۆی برق گرتوویه‌وه گیانی دا
به مردنی كرێكارێكی دیكه‌ی كوردی خه‌ڵكی شاری سنه له كارگه‌ی چه‌رم سازیی ئه‌و شاره، ئاماری مردنی كرێكارانی كورد به‌هۆی روداوی كاره‌وه گه‌یشته ٩ كه‌س. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی ٣ی جۆزه

ردان كرێكارێكی كوردی كارگه‌ی "چه‌رم سازیی" شاری سنه به ناوی "فه‌ره‌یدون شه‌هبازی" له كاتی كار كردن‌دا و تووشی رووداوی برق گرتووی هاتبوو كه پاش راگواستن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی شاری سنه گیانی دا. ئه‌و كرێكاره كورده ته‌مه‌نی ٢٥ ساڵ و خێزاندار و هه‌روه‌ها مندالێكیشی هه‌بووه كه ماوه‌ی نزیك به ١ ساڵ پێش ئێستاوه له‌و كارگه‌یه سه‌رقالی كار كردن بووه. یه‌كێك له كرێكارانی ئه‌و كارگه‌یه به ماڵپه‌رِی "یه‌كیه‌تیی ئازادی كرێكارانی ئێران"ی راگه‌یاندووه: كارگه‌ی چه‌رم سازیی شاری سنه ٢٠ كرێكاری كوردی هه‌یه و ماوه‌ی ٦ مانگه هیچ كام له كرێكارانه مووچه‌یان پێنه‌دراوه.
نیگه‌رانى ده‌ربرِینى لۆران فابیۆس له ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى رژێمى ئێران له سووریا
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه، لۆران فابیۆس، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رانسه وتى، فه‌رانسه میواندارى فشارێكى سێ لایه‌نه‌ی

ه بۆ به‌رێوه‌بردنى كۆنفه‌رانسى ئاشتى نێونه‌ته‌وه‌یى به مه‌به‌ستى كۆتایى هێنان به ناره‌زایه‌تییه‌كانى سووریا. ناوبراو قه‌رار وایه له‌گه‌ڵ جان كێرى و سێرگه‌ى لاڤرۆف وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا و رووسیا له پاریس چاوپێكه‌وتن بكات. لۆران فابیۆس وتى، به‌داخه‌وه ده‌بینین رۆژ به رۆژ هێزه‌كانى رژێمى ئێران به شێوه‌ى به‌رچاو پاڵپشتى له رژێمى ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن و ئه‌مه رێگاى پێشكه‌وتنى ئاشتى نییه.
سعودفه‌یسه‌ڵ: هه‌ره‌شه‌كانى رژێمى ئێران ئالۆزى ناوچه‌كه زۆرتر ده‌كات
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، سعودفه‌یسه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستان رایگه‌یاند، له داهاتووى سوریا، هیچ جێگاێك بۆ به‌شار ئه‌سه‌د، رژێمه‌كه‌ى و كه‌سانێكه ده‌ستیان به خوێنى خه‌ڵكى سوریا سوور بووه نییه. هه‌روه‌ها وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستان وتى، هه‌ره‌شه‌كانى رژێمى ئێران ئالۆزى ناوچه‌كه زیاتر ده‌كات.
رژیمى ئیران له‌پله‌ى كۆتایى، راپرسیه‌كى سالانه‌ى بى بى سى
به پیى را

پرسى سالانه ى دوو دامه‌زراوه‌ى ( گلو باسكه‌ن و پى ئاى بى ئا) له باره‌ى خۆشه‌ویست ترین وه‌لات ، رژیمى ئیران له پله‌ى كۆتایى جیى گرتووه. له‌و راپرسیدا كه زیاتر له ٢٦ هه‌زار كه‌س له سه‌رانسه‌رى جیهان راپرسیان له‌گه‌ڵ كراوه ، ١٦ وه‌لات پله به‌ندى كراون . له‌و راپرسیدا ئالمان به ریژه‌ى ٥٩ له سه‌د ده‌نگه‌كان له سه‌ره‌ووى هه‌موویانه و هه‌روه‌ها رژیمى ئیران به ١٥ له سه‌دى ده‌نگه‌گان پله‌ى كۆتایی وه‌ده‌ست هێناوه.
ده‌ربرِینى ناره‌زایه‌تى ریكخراوه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سه‌باره‌ت به جیاوازى به‌ربلاو له‌راست به‌های
یه‌كان كومیته‌ى مافى ئابوورى ، كۆمه‌لایه‌تى ، فه‌رهه‌نگى ریكخراوه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له هه‌والێكدا رایگه‌یاند ، به‌هاییه‌كان هه‌روا له جیاوازى به‌ربلاو ئازار ده‌بینن . ئه‌و ریكخراوه داواى له رژیمى ئێران كرد تا ریز له مافى په‌یروانى به‌هاییه‌ت بگرێت .
قۆڵبه‌ست‌كرانی ٩ له‌شفرۆشی ئێرانی له توركیه به تاوانی سیخورِی بۆ سپای پاسداران
رۆژنامه‌ی حورِیه‌ت چاپی توركیه ده‌لێ گروپێك له ژنانی له‌شفرۆشی به‌رِه‌گه‌ز ئێرانی به تۆمه‌تی سیخورِی بۆ كۆماری ئیسلامی قۆڵبه‌ست كراون. به پێی راپۆرتی ئه‌و رۆژنامه‌یه كۆمه‌ڵێك ژنی ئێرانی له‌ژێر ده‌مامكی له‌شفرۆشی‌و ژیانی ها

وبهشیی خۆیان له به‌رپرسانی نیزامی، ئه‌منیه‌تی‌و ده‌وڵه‌تیی توركیه نیزیك كردۆته‌وه‌و له ژێره‌وه‌ش كاریان بۆ سپای پاسداران كردوه. له‌و راپۆرته دا هاتووه كه ٩ مانگ له‌مه‌وبه‌ر پۆلیسی توركیه گروپێكی ٢٤ كه‌سییان قۆڵبه‌ست كردوه كه له‌ژێر ناوی فرۆشی به‌ردی جوانكاری خه‌ریكی سیخۆرِی‌و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌وا‌ڵ‌و زانیاری بۆ ئێران بوون‌و، له نێو ئه گروپه‌دا ١٠ ژنی تێدایه‌و برِیاره له رِۆژانی داهاتوودا راده‌ستی ئێران بكرێنه‌وه. به پێی ئه‌و راپۆرته، ناوه‌ندی هه‌واڵگریی توركیه، توانیویه‌تی رۆژی ٨ ی مانگی مه‌ی ئه‌و ژنانه قۆلبه‌ست بكا. ئه‌و ژنانه به قاچاغ چوونه توركیه‌و خۆیان له كاربه‌ده‌ستانی نیزامی، ئه‌منیه‌تی‌و ده‌وڵه‌تی نیزیك كردۆته‌وه‌و كاری سیخۆرِی‌و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری‌یان بۆ سپای پاسداران كردوه. ئه‌و ژنانه دانیان به‌وه داناوه كه سپای پاسداران ناچاری كردوون خۆیان له كاربه‌دستانی ئه‌منیه‌تی‌و نیزامی ئه‌و وڵاته نزیك كه‌نه‌وه‌و به‌م جۆره كاری سیخورِیان پێ كردوون. به‌پێی ئه‌و رِاپۆرته له ماڵی دوو كه‌س له‌و ژنانه كه ناوه‌كانیان زارا. ی و ئه‌لوینا راگه‌یه‌ندراوه، ده‌ست به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی‌و گرینگ‌و كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی رِووت له‌گه‌ڵ كاربه‌دستانی ئه‌و وڵاته داگیراوه
سوریا؛ به هێرشی به چه‌كی كیمیایی ده‌یان كه‌س بونه قوربانی
ناوه‌ندی

راگه‌یاندنی سوریا ئاشكرایكرد؛ به‌هۆی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له هێرشێكی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌روبه‌ری دیمه‌شق ده‌یان كه‌س بونه قوربانی و گازێكی خنكێنه‌ریش له‌ناوچه‌كه بڵاوبوه‌ته‌وه. ناوه‌نده راشیگه‌یاندوه: له هێرشه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك خنكاون و زیاتر له (٧٠) كه‌سیش برینداربون و جۆره چه‌كێك له‌و هێرشه‌دا به‌كارهاتوه كه بۆ یه‌كه‌مجاره به‌كاربهێنرێت له‌ناوچه‌كانی حه‌رستا و قابون و جوبر له ریفی دیمه‌شق. به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، هه‌ر به‌هۆی كاریگه‌ری بڵاوبونه‌وه‌ی گازه‌كه‌وه ده‌یان حاڵه‌تی خنكان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه مه‌یدانیه‌كان كراون و به هه‌مان چه‌كی كیمیایی هێرشكراوه‌ته سه‌ر یه‌كه‌كانی سوپای ئازادی سوریا له ده‌روبه‌ری دیمه‌شق. هه‌وره‌ها چالاكوانانی سوریا رایده‌گه‌یه‌نن، كه زیانه گیانییه‌كانی چه‌كدارانی حیزبوڵا له سوریا (١٤٠) كه‌سی تێپه‌رِاندوه و له‌و رێژه كوژراوه‌ش، (٧٩)یان ته‌نها له‌ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا بوه.