كۆمیته‌ی كوردی بۆ داكۆكیكردن له ئه‌شره‌ف لة راطةيَندراويَكدا دةليَ، به پێی زانیارییه‌كان، حكومه‌تی عێراق سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه بۆ په‌لاماردانێكیتر بۆسه‌ر دانیشتووانی كامپی ئه‌شرِه‌ف و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دادگایه‌كی عێراقی له‌سه‌ر داواكاریی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته برِیارێكی ده‌ركردووه كه به‌و پێیه ده‌بێ ئه‌و (١٠٠) كه‌سه‌ی له كامپی ئه‌شرِه‌ف ماونه‌ته‌وه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا كامپه‌كه چۆڵ بكه‌ن و به‌ره‌و لیبرتی بچن. ئه‌گینا تووشی كێشه ده‌بنه‌وه..
دانیشتووانی لیبرتی دوای ئه‌وه‌ی له رۆژی ٩ی شوبات كه‌وتنه به‌ر په‌لاماردانێكی تیرۆریستی و مووشه‌كی و دواتریش له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی ئێرانه‌وه هه‌رِه‌شه‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشیان لێكراوه داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن بگه‌رِێنه‌وه بۆ ئه‌شرِه‌ف كه له‌چاو لیبرتی شوێنێكی ئارامتره. به‌ڵام تا ئێستا مارتین كۆبله‌ر، نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌تی عێراق ئه‌و داواكارییه‌دان پشت گوێ خستووه.
ئێستا كه كۆده‌نگییه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ پشتیوانیكردن له داواكارییه‌كانی دانیشتووانی لیبرتی بۆ گه‌رِانه‌وه‌یان بۆ كامپی ئه‌شرِه‌ف حكومه‌تی ئێران نه‌ك ته‌نها ده‌یه‌وێت به‌رانبه‌ر به‌و داواكارییه بووه‌ستێت به‌ڵكو به‌نیازه به رێگه‌ی نوری مالیكی و مارتین كۆبله‌ره‌وه، قه‌یرانی كوشنده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی بگوازێته‌وه بۆ ناو خاكی عێراق و جارێكی‌تر په‌لاماری په‌نابه‌رانی ئێرانی له عێراق بداته‌وه..
كۆمیته‌ی كوردی بۆ داكۆكیكردن له ئه‌شرِه‌ف جارێكی‌تر داوا له سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌تی ئه‌مریكا ده‌كات رێگه نه‌ده‌ن جارێكی‌تر حكومه‌تی عێراق به ئه‌جیندای ئێرانی سنوور ببه‌زێنێت و په‌لاماری په‌نابه‌رانی ئێرانی بدات. چاره‌سه‌ری كاتی و هه‌ره گونجاو ئه‌وه‌یه كه ئه‌و په‌نابه‌رانه بگه‌رِێنه‌وه بۆ ئه‌شرِه‌ف و هه‌روه‌ك كامپه‌كانیتر كۆمیساریای باڵای په‌نابه‌ران سه‌رپه‌رشتییان بكات.