باوكی رۆژنامه‌نووسێكی كورد به‌هۆی فشاری هێزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه خرایه ژێر چاوه‌دێری پزیشكی
حه‌بیبوڵڵا گوڵكار، باوكی رۆژنامه‌نووسی كورد "شۆرش گوڵكار" به‌هۆی هه‌ره‌شه و فشاری هێزه ئه‌منیه‌كان سه‌باره‌ت ب

ه راده‌ست كردنه‌وه‌ی رۆڵه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها زه‌وت كرانی خانووه‌كه‌ی، تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه و به‌و هۆیه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی "بێعسه‌ت" شاری سنه له‌ژێر چاوه‌دێریی پزیشكی دایه. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، ماوه‌یه‌ك پیش ئێستا دادگای ئینقلابی شاری مه‌ریوان حوكمی زه‌وت كردنی خانووبه‌ره‌ی شه‌خسیی "حه‌بیبوڵلا گوڵكار" و برِیاری چۆڵكردنی ئه‌و خانووه‌ی به بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو راگه‌یاندبوو، له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا رۆژی پێنج‌شه‌ممه رێكه‌وتی ٢ی جۆزه‌ردان مه‌ئموورانی قه‌زایی هه‌رِه‌شه‌یان له بنه‌ماڵه‌ی نابراو كردبوو كه ده‌بێ خانووه‌كه‌یان چۆڵ بكه‌ن، به‌و هۆیه‌وه "حه‌بیبوڵڵا گوڵكار" تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه و هه‌تا ئێستا له دۆخێكی ناسه‌قامگیردا به‌سه‌ر ده‌بات. ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان هه‌رِه‌شه‌یان له بنه‌ماڵه‌ی گوڵكار كردووه، له میدیایی كردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه خۆ ببوێرن.
له كرماشان ده‌یان كامێرای چاوه‌دێری بۆ كۆنترِۆڵ كردنی هاووڵاتییان دامه‌زرا
هێزه ئه‌منیه‌كانی حكوومه‌تی ئێران بۆ زیاتر كۆنترۆڵ كردنی هاووڵاتییانی كرماشانی ده‌یان كامێرای چاوه‌دێرییان له شه‌قام و

شوێنه گشتییه‌كانی شاری كرماشان دامه‌زراند. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، ماوه‌ی چه‌ندین رۆژه هێزه ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران له شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كانی شاری كرماشان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رین ده‌ستیان داوه‌ته دامه‌زراندنی كامێرای چاوه‌دێری و به‌و شێوه‌یه جموجۆڵی هاووڵاتیانی ئه‌و شاره چاوه‌دێری ده‌كه‌ن. چاوه‌دێرانی سیاسی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌رِه‌ن، هێزه ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران به مه‌به‌ستی پێشگیری كردن له سه‌رهه‌ڵدان و نارِه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی ئێران له به‌ره‌به‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، باری ئه‌منیی سه‌رجه‌م شاره‌كانی ئێران چرِتر ده‌كه‌نه‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی ئیسلامیی ئێران به بیانووی ساڵڤه‌گه‌رِی شۆرِشی ساڵی ٥٧، له شاره‌كانی "بانه، روانسه‌ر، سنه، مه‌ریوان، جوانرِۆ و كامیاران" له شوێنه گشتیی و خاڵه سه‌ركییه‌كانی ئه‌و شارانه ده‌یان كامێرای چاوه‌دێرییان دامه‌زراندبوو.
عه‌ره‌بستان وته گێره‌وشوێنیه‌كانى جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رژێمى تارانى له مه‌رِ كاروبارى به‌حره‌ین مه‌حكوم ك
رد به پێى راپۆرتى رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستانى سعوودى رۆژى یه‌ك شه‌ممه وته‌كانى ئه‌میر عه‌بدۆلاهییان، جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رژێمى ئێران له مه‌رِ كاروبارى به‌حره‌ینى به توندى مه‌حكوم كرد. عه‌ره‌بستان ئه‌م وتانه‌ى ده‌ستێوه‌ردانى قبووڵ نه‌كراو له كاروبارى به‌حره‌ین ناوبرد و رایگه‌یاند، هه‌ره‌شه‌كانى رژێم و ده‌ستێوه‌ردان له كاروبارى سیاسى و ئایینى ولاتانى ناوچه‌كه له لایه‌ن رژێمى تارانه‌وه ئاكامى مه‌ترسیدارى بۆ سه‌ر ئاشتى و ئارامى ناوچه‌كه ده‌بێت و ئالۆزى ناوچه‌كه زیاتر ده‌كات.
تێكهه‌ڵچوونى خوێندكارانى زانكۆى مۆباره‌كه و په‌یام نوورى زه‌رین شار له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان
به پێى راپۆ

رتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانى زانكۆى مۆباره‌كه و په‌یام نوورى زه‌رین شار كه له داخستنى سایته ئینترنێتییه‌كان و خاو بوونه‌وه‌ى خێرایى ئینترنێت توورِه بوون له به‌رانبه‌ر مۆخابراتى ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه‌ێكى ناره‌زایه‌تییان ساز كرد و له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان تێك گیران. جێگه‌ى باسه كه هێزه ئینتزامییه‌كان به ته‌قاندنى گازى فرمێسك رێژ و لێدانى باتۆم هێرشیان كرده سه‌ر خوێندكاره‌كان و خوێندكارانیش به به‌رِد شیشه‌كانى ئه‌و ئیداره‌یان شكاند و درۆشمى دژه ئیستبدادیان به‌رزكرده‌وه. له ئاكامى ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌دا ١٠ خوێندكار ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
دانانى
جۆرێكى نوێى سانتریفیوژى ئاى ئێر- ٥ له لایه‌ن رژێمه‌وه به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، رژێمى ئاخوندى جۆرێكى نوێ له سانتریفیوژه‌كانى ئاى ئار ٥،ى له كارخانه‌ى نیوه پیشه‌یى پیتاندنى ئۆران‌یۆم داناوه كه ده‌ورانى تاقیكردنه‌وه‌ى كۆتایى پێ هاتووه. یوكیا ئامانۆ، سكرتێرى ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یى وه‌زى ناوه‌كى له راپۆرتێكدا كه رۆژى یه‌كه‌مى جۆزه‌ردان داویه به ٣٥ ئه‌ندامى شۆراى حۆكامى ئاژانس رایگه‌یاندووه كه رژێمى تاران ئه‌م سانتریفیوژانه‌ى داناوه.
ئه‌گه‌رى داخستنى سنوره‌كان له ماوه‌ى رۆژانى هه‌ڵبژاردندا
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، عه‌لى عه‌بدۆلاهى جێگرى ئه‌منییه‌تى وه‌زاره‌تى ولات له دانیشتنى ئه‌مرۆى وه‌زیرى ولات له‌گه‌ڵ پارێزگاران له كۆى هه‌واڵنێران رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تى ولات به‌رپرسى ئه‌منییه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كانه و له‌م پێناوه‌دا بۆ كۆنترۆلى سنوره‌كان پێش بینى پێویستمان كردووه و ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه كه هێندێك له سنووره‌كان له كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دابخرێت، هه‌روه‌ها هێزكانمان به پێداویستى كۆنترۆلى سنووره‌كان زیاد كردووه تاكوو هیچ كێشه‌ێك له كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا روو نه‌دات.
ئێران ٤ ملیار قه‌رز ده‌دات به سوریا
ئێران دو ه

ێڵی دڵنیایی به‌برِی ٤ ملیار دۆلار بۆ رژێمی سوریا كردوه‌ته‌وه. رۆژنامه‌ی تشرین-ی سوری رۆژى دوشه‌ممه له هه‌واڵێكدا له زاری ئه‌دیب مه‌یاله، به‌رِێوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندی سوریا ئاشكرایكردوه، كه ئێران به‌رده‌وامه له پاڵپشتیكردنی دیمه‌شق، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هێڵێكی دڵنیایی كردوه‌ته‌وه به برِی ملیارێك دۆلار به مه‌به‌ستی كۆمه‌كی هاورده‌كردنی كاڵای به‌كاربه‌ر، هاوكات هێڵێكی دیكه‌ی كردوه‌ته‌وه به برِی ٣ ملیار دۆلار بۆ كۆمه‌كی كرِینی نه‌وتی خاو و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان. ئه‌دیب مه‌یاله له مانگی نیسانی رابوردو به رۆیته‌رز-ی وت: سوریا له‌گه‌ڵ روسیا‌و چه‌ند وڵاتێكی تر به ئێرانیشه‌وه گفتوگۆ ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی قه‌رز. به وته‌ی به‌رِێوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندی سوریا، زیانه داراییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له ماوه‌ی ٢ ساڵدا ده‌وروبه‌ری ٢٥ ملیار یۆرۆ بوه.
ئه‌رمه‌نستان هاورده‌كردنى گازى له ئێران راگرت
به پێ

ى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌رمه‌نستان به ئاماژه به گران بوونى نرخى گازى ئێران له چاو گازى رووسیا رایگه‌یاند، هاورده‌كردنى گازمان له ئێران راگرتووه. نیگران سرگیسیان له ولامى هه‌واڵنێرێكدا له‌مه‌ر ِ گرانى گازى رووسیه وتى، ئه‌گه‌ر بتوانین گازى هه‌رزان له ئێران بكرین، سه‌ر له نوێ كه‌ڵكى لێ وه‌ر ده‌گرین. جێگه‌ى باسه كه له ساڵى ٢٠٠٤، ده‌وڵه‌تى ئه‌رمه‌نستان پرۆژه‌ى هێڵى لووله‌ى گواستنه‌وه‌ى گازى له ئێران بۆ ئه‌رمه‌نستان ده‌ست پێكرد كه له ١٥ى مه‌ى ٢٠٠٩ گواستنه‌وه‌ى گاز له‌م هێڵى لووله‌وه ده‌ستى پێكردووه و قه‌رار وابوو كه ئێران له بریتى گاز ، كاره‌با له ئه‌رمه‌نستان هاورده بكات.
ئه‌وروپا گه‌مارۆی سه‌رچه‌كی بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا لابرد
وڵاتانی

یه‌كێتیی ئه‌وروپا رێككه‌وتن له‌سه‌ر لابردنی گه‌مارۆی سه‌ر چه‌ك بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا و هه‌مان ئه‌و گه‌مارۆیانه‌شیان هێشته‌وه كه ماوه‌ی دووساڵه به‌سه‌ر رژێمی ئه‌و وڵاته سه‌پێنراوه. له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه شه‌وی دووشه‌ممه له‌سه‌ر سێشه‌ممه له برۆكسل-ی پایته‌ختی به‌لجیكا به‌رٍِێوه‌چوو، هه‌وڵه‌كانی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا بۆ هه‌ڵگرتنی سزای چه‌ك له‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆنی سوریا سه‌ری گرت و له‌وباره‌یه‌وه ولیام هیگ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا راگه‌یاند: ئه‌و برِیاره، برِیارێكی گونجاوه‌و په‌یامێكی به‌هێزی وڵاتانی ئه‌وروپایه بۆ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.