ته‌قینه‌وه له كارگه‌یێكى به‌رهه‌مهێنانى ماده‌ى هۆشبه‌ر له‌شارى سه‌رده‌شت
خه‌باتمێدیا: به پیى هه‌والى گه‌ێشتوو به خه‌باتمێدیا تاقیگاێكى ماده‌ى هوشبه‌ر ( شیشه ) له‌شارى سه‌رده‌شت به هۆى ته‌قینه

وه له‌ناو كارگه‌كه‌دا ئاشكرا بوو. به پێى هه‌واڵه‌كان چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ره‌كى فه‌رهه‌نگیانى شارى سه‌رده‌شت دواى ته‌قینه‌وه‌ى كارگه‌یێكى به‌هه‌مهێنانى ماده‌ى هۆشبه‌رى شیشه، هێزه ئینتزامیه‌كان ده‌ستیان به سه‌ر ئه‌و كارگه‌یه‌دا گرتووه و هه‌وه‌رها دوو كه‌سیش كه له‌و كارگه‌یه‌دا بوونه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و بۆ لێكۆڵینه‌وه راپێچى گرتووخانه كراون.
سه‌رچاوه‌ێكى باوه‌رپێكراو به ماڵپه‌رى خه‌باتمێدیاى راگه‌یاند، خاوه‌نى ئه‌و ماڵه كه كارگه‌كه‌ى تێدابووه كه‌سێك بووه به‌ناوى (ته‌یموور م) خه‌ڵكى سڵكتانى شارى سه‌رده‌شت. ته‌یمور كورى حاج ئه‌حمه‌دئاغاى مه‌لاشێخ سه‌ر به سپاى پاسدارانه و له‌چه‌كداره خۆفرۆشه‌كانى رژیمه و ماوه‌ێكیش به‌رپرسی سنوورى كێڵێ بووه.. .ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه ئه‌و كارگه‌یه له ژێر چاودێرى ناوبراو دا به‌رێوه چووبێ.
كوژرانی گوماناوی مامۆستایه‌كی كورد له كرماشان
یه‌كێك له مامۆستایانی كوردی قوتابخانه‌كانی ئوستانی كرماشان به‌ده‌ستی كه‌س یان كه‌سانێكی نه‌ناسراو به‌شێوه

یه‌كی بێ‌به‌زه‌ییانه گیانی لێ ئه‌ستێندرا. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی ٧ی جۆزه‌ردان یه‌كێك له مامۆستای قوتابخانه‌كانی كرماشان به‌ناوی "ئیلخانی" له‌لایه‌ن كه‌س یان كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه به زه‌بری گولـله كوژرا. ته‌رمی ئه‌و مامۆستایه له‌لایه‌ن بكوژه یان بكوژه‌كانییه‌وه به چه‌قۆ له‌ت له‌ت كرابوو. هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ كه‌سێك له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوژرانی ئه‌و مامۆستا كورده‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراوه. ئێوارێی رۆژی سێشه‌ممه له كاتێكدا هاووڵاتییانی كرماشان ویستیان به‌نیشانه‌ی نارِه‌زایه‌تی ده‌ربرِین به‌و رووداوه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نارِه‌زایه‌تی پێك‌بێنن، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به‌ره‌ورِووی هه‌رِه‌شه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كران بوونه‌وه.
پرۆژه‌ى جیهانى پاڵپشتى له زیندانیانى سیاسى له ئێران
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ١٠ كه‌س له سه‌ناتۆر و سیاسه‌تمه‌دارانى كه‌نه‌دایى به مه‌به‌ستى راكێشانى بیروراى جیهانى له‌مه‌رِ پێشێلكردنى به‌رچاوى مافى مرۆڤ له ئێران له هه‌ر سێ حیزبى سیاسى ده‌وڵه‌تى فیدراڵ( پرۆژه‌ى جیهانى پاڵپشتى له زیندانیانى سیاسى له ئێران ) یان ده‌ست پێ كردووه. به‌و پێیه هه‌ر سیاسه‌تمه‌دارێك بۆ پاڵپشتى و ئازادى زیندانیێكى سیاسى دیارى كراوه كه له رێگاى سازمانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، و باقى ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئاڵوگۆرى بیر‌ورا ده‌كات و له‌گه‌ڵ زیندانیی وبنه‌ماڵه و پارێزه‌رى زیندانیه‌كه په‌یوه‌ندى ده‌گرێت.
چه‌خماخه‌ى گۆرانى رژێمى تاران له چوار ساڵ له‌مه‌وپێشه‌وه
به پێى نوسر

اوهى سه‌روتارى رۆژنامه‌ى واشه‌نگتۆن پۆست، گۆرانى رژێمى تاران له چوار ساڵ پێشه‌وه یه‌كه‌م چه‌خماخه‌ى لێدراوه و ئێستا چیتر نابێت چاوه‌روانى ئاكامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ببین، به‌ڵكوو ده‌بێت هه‌نگاوى دوایى بنێین. به پێى نوسراوه‌ى ئه‌م رۆژنامه‌یه، ئه‌وه روونه كه خامنه‌یى نایه‌وێت ده‌سه‌لات له‌گه‌ڵ كه‌س دابه‌ش بكات و ئامانجیشى راگرتنى ده‌سه‌لاتى به‌شارئه‌سه‌د له سوریا و په‌ره‌پێدانى چالاكییه ناوه‌كییه‌كه‌یه‌تى و ئه‌و چالاكییانه له هێلى سوورى دیاریكراو له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه نزیك بووه‌ته‌وه.
دنیس رایس: ته‌مه‌نى متمانه‌دروست كردن له وتووێژه ناوه‌كییه‌كان كۆتایى پێ هاتووه
به پێى راپۆرتى هه‌وا

ڵدهرییهكان، دنیس رایس راوێژكارى پێشووى ئۆباما له كاروبارى ئێران رایگه‌یاند، درێژه پێدان به وتووێژه ناوه‌كییه‌كان بێ مانایه و ده‌وڵه‌تى ئۆباما ده‌بێت هه‌ره‌شه‌ى نیزامى خۆى به‌رچاوتر بكات، جگه له‌مه رژێم به به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ى خۆى په‌ره ده‌دات. راوێژكارى پێشووى ئۆباما وتى، ته‌مه‌نى دیپلۆماسى له وتووێژه ناوه‌كییه‌كان ته‌واو بووه و ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانى ده‌بێت مه‌سیرى خۆیان بگۆرن و باشتر وایه كه پێش له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ١٤ى ژۆئه‌ن په‌یامى كۆتایى هاتنى یارییه ناوه‌كییه‌كه به رژێمى تاران بده‌ن.
وریایی ده‌وڵه‌تى یه‌مه‌ن به رژێمى ئاخوندى
به پێى را

پۆرتى رۆنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت، ده‌وله‌تى یه‌من له‌مه‌رِ قاچاخى چه‌ك و چۆل و كه‌ل و په‌لى سیخۆرى له لایه‌ن رژیمى تارانه‌وه بۆ ئه‌و ولاته وریایی دا. به پێى ئه‌م راپۆرته ، وه‌زیرى ده‌ره‌وى یه‌مه‌ن رایگه‌یاند، گروپى لێكۆڵینه‌وه‌ى سازمانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پشترِاستى كردووه‌ته‌وه كه رژێمى تاران چه‌ك و چۆڵ بۆ یه‌مه‌ن قاچاخ ده‌كات. ناوبراو وتى، راگه‌ێندراوه‌كانى ده‌وڵه‌تى یه‌مه‌ن بۆ رژێمى تاران به مه‌به‌ستى راگرتنى قاچاخى چه‌ك بۆ ئه‌و ولاته بێ ئاكام بووه و رژێم به ناردنى چه‌ك و بۆمب بریارى داوه به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى خۆى له‌م ولاته درێژه بدات.
ناردنى به‌كرێگیراو له عێراقه‌وه بۆ سوریا له لایه‌ن رژێمى تارانه‌وه
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى واشه‌نگتۆن پۆست له عێراق، رژێمى تاران له ناوه‌ندى به‌سیجى هێز له عێراقه‌وه بۆ سوریا به

مه‌به‌ستى پاڵپشتى له رژێمى به‌شارئه‌سه‌د دایه، لێكۆڵه‌وه‌ران و به‌رپرسانى ئیتلاعاتى ده‌ڵێن، رژێمى ئێران به دانانى شه‌به‌كه‌ێكى پشتیوانى و دابین كردنى ماڵى، پێداویستى و چه‌ك و چۆڵ له عێراق، یاره‌تى رژێمى به‌شارئه‌سه‌د ده‌دات. جگه له هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانى رژێمى تاران و حیزبۆلاى لۆبنان، ئێستا هێزى عێراقییه‌كانى سه‌ر به رژێمى تاران ده‌نێردرێنه سوریا. به پێى وته‌ى هه‌واڵنێرێك له نجه‌ف هه‌ر رۆژه ٢ یان ٣ ته‌رم له‌و كه‌سانه‌ى كه له سوریا كوژراون ده‌گه‌رێندرێنه‌وه بۆ عێراق.
ده‌میرتاش له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ئاشتیه‌وه: حكومه‌تی توركیا هیچ هه‌نگاوێكی جدی نه‌ناوه
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی (به‌ده‌په)، له دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، باس له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری پرسی كورد ده‌كات له توركیا و پێداگرى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه پرۆسه‌كه له‌لایه‌ن عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه‌وه ده‌ستپێكراوه و رونیده‌كاته‌وه كه پرۆسه‌كه له سێ قۆناغی سه‌ره‌كی پێكدێت و قۆناغی یه‌كه‌می سه‌ركه‌وتوبوه. له‌باره‌ی هه‌نگاونانی هه‌ردولاوه بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه كه كاردانه‌وه‌ی ناوخۆی

ی و نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وتوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت دوای كشانه‌وه‌ی به‌شێك له گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له خاكی توركیادا، ده‌میرتاش وتی:"له‌م قۆناغه‌دا (KCK) و (HPG) به‌رپرسیارێتی خۆیانیان جێبه‌جێ كردوه و لایه‌نی كوردی به دیسپلین و جدییه‌تێكی گه‌وره‌وه قۆناغه‌كه‌ی به‌رِێوه‌بردوه، به‌ڵام تائێستا حكومه‌تی توركیا هیچ هه‌نگاوێكی جدی نه‌ناوه هه‌رچه‌نده شتێكی زۆر گوماناوی و نه‌رێنیش به‌دی ناكرێت". وتیشی "له قۆناغی یه‌كه‌مدا ئه‌كه‌په لێدوان و كاری زیانبه‌خشیان ئه‌نجامداوه، بۆیه پێویسته حكومه‌تی توركیا به زمان و هه‌ڵوێستی ئاشتییانه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و راوه‌ستاندنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر قۆناغی كشانه‌وه‌ی گه‌ریلا و به‌رده‌وامی كاروباری كۆمیسیۆنی په‌رله‌مان و دانایانیش، ئه‌رێنی و گرنگه".
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان: دۆخی مرۆیی سوریا له كۆنترۆڵ ده‌رچووه
به‌رپرسی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یكگرتوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه دۆخی مرۆیی له سوریا له كۆنترِۆڵ ده‌رچوه. .نافی بیلای، به‌رپرسی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یكگرتوه‌كان، له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤی نێده‌وڵه‌تیدا رایگه‌یاندوه، كه دۆخی مرۆیی سوریا له كۆنترِۆڵ ده‌رچوه و داواش ده‌كات، لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ده‌روازی مرۆیی به‌روی هاوڵاتیانی شارۆچكه‌ی قه‌سیردا بكه‌نه‌وه، كه به‌هۆی پێكدادانی به‌رده‌وامی نێوان چه‌كداره‌كانی حیزبوڵای لوبنانی له‌گه‌ڵ رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، دژ به ئۆپۆزسیۆنی چه‌كدار. ناوبراو وتیشی، چه‌ندین لایه‌نی بیانی تێوه‌گلاون له كۆمه‌ككردنی چه‌ك بۆ ئه‌و وڵاته و ئه‌وه‌ش وایكردوه دۆخی ئه‌منی ئه‌و وڵاته زیاتر بێت. به‌رپرسی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یكگرتوه‌كان ته‌ئكیدی كرده‌وه، كه دۆزینه‌وه‌ی پرۆژه برِیارێك له كۆنگره‌ی جونێفی٢، هه‌نگاوێكی ئیجابی ده‌بێت بۆ دورخستنه‌وه‌ی سوریا له لێواری كاره‌سات.