29ی ماى 2013 به هۆی روداوێكی هاتوچۆ له شاری سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان ماڵئاوایی له ژیان و هونه‌ری سینه‌ما كرد.
ئه‌م سینه‌ماكاره كورده به دوایین به‌رهه‌می بڵندی دیكۆمێنتی خۆی به ناوی "هه‌زار و یه‌ك سێ‌و" له به‌رهه‌مێهنانی كۆمپانیای "ئاوا میدیا" و سه‌باره‌ت به كاره‌ساتی ئه‌نفال، له یه‌كه‌مین دیداری جینۆسایدی كورد بۆ كورته فیلمی دیكۆمێنتاری به‌شداری كرد و له رێوڕه‌سمی كۆتایی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا له هۆڵی ته‌وار له شاری سلێمانی نمایشكرا.
ته‌ها كه‌ریمی چه‌ند رۆژ پێش ئێستا به فیلمی دیكۆمێنتی سینه‌مایی بڵندی "هه‌زار و یه‌ك سێ‌و" له به‌شی ئه‌نفال له فیستیڤاڵی فیلمی دیكۆمێنتاری ئامێد له شاری ئامێد له باكوری كوردستان به‌شداری كرد.
ئه‌م فیلمه دیكۆمێنتارییه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بابه‌تێكی گرینگ ده‌خاته‌ڕو و چیرۆكی رزگاربونی 5 ده‌ربازبوی پێكراو و برینداری ناو گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌نفال بۆ بینه‌ر ده‌گێڕێته‌وه، له ته‌واوی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نفال كه 182000 مرۆڤی كورد له لایه‌ن حیزبی به‌عسی عێراق له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی بیابانه‌كانی عێراقدا خرانه ژێرخاكه‌وه، ته‌نیا 13 كه‌س توانیان به برینداری له كاتێكدا شاهیدی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه بون، خۆیان رزگار بكه‌ن. سێ كه‌س له‌م 13 شاهیده ئێستا له ژیاندا نه‌ماون و ته‌نیا 10 شاهید زیندون، كه ئه‌م شاهیدانه كه‌سایه‌تییه‌كانی دوایین فیلمی ته‌ها كه‌ریمی پێكدێنن.
ته‌ها كه‌ریمی خه‌ڵكی شاری بانه له كوردستانی ئێرانه و ده‌رچوی به‌كالۆریۆسی ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایه له كۆلێژی سینه‌ما، قوتابی به‌شی توێژینه‌وه‌ی هونه‌ر بوه له زانكۆی په‌یامی نوری شاری تاران و له ماوه‌ی ژیانیدا فیلمی سینه‌مایی "كوێستانی قه‌ندیل"، كورته فیلمه‌كانی "زریان"، "سنووری ژیان"، "كوێستانی سپی"، "نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كه‌م"، فیلمی دیكۆمێنتی "به‌كرێگیراوی سپی" و فیلمی دیكۆمێنتی سینه‌مایی بڵندی "هه‌زار و یه‌ك سێ‌و" ساز كردوه.
"كوێستانی قه‌ندیل" یه‌كه‌مین به‌رهه‌می بڵندی سینه‌مایی ته‌ها كه‌ریمییه كه له چه‌ند ساڵی رابردودا له كۆمه‌ڵێك فیستیڤاڵ له ئاستی جیهاندا نمایشكرا، له‌وانه: ٤١مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "گوا" له وڵاتی هێندستان، نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "چاوی سێیه‌م" له شاری به‌مبای له وڵاتی هێندستان، حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دوبه‌ی" له وڵاتی ئیمارات، نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تیرانا" له وڵاتی ئاڵبانی، ده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئیستانبوول" له وڵاتی توركیا، فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی عه‌ره‌بی له شاری ئەمستردام له وڵاتی هۆڵه‌ندا، حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن له وڵاتی به‌ریتانیا و چه‌ندین فیستیڤاڵی دیكه.
فیلمی سینه‌مایی "كوێستانی قه‌ندیل" دو خه‌ڵاتی گرینگیشی به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه:
ـ خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆی 15مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئۆرێنس" له وڵاتی ئیسپانیا له ساڵی 2010.
ـ خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی باشترین فیلمی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی دیجیتاڵی هێندستان له ساڵی 2012.
هه‌روه‌ها فیلمی دیكۆمێنتی "به‌كرێگیراوی سپی" له ده‌رهێنانی ته‌ها كه‌ریمی له چه‌ندین فیستیڤاڵ له ئاستی دنیادا نمایشكراوه، له‌وانه:
ـ له به‌شی پێشبڕكێی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "كوریتیبا"ی Curitiba له وڵاتی بەڕازیل له ساڵی 2012.
ـ له به‌شی پێشبڕكێی "پانۆڕاما: ره‌نگدانه‌وه‌ی وێنه‌كان" له میانه‌ی 25مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی دیكۆمێنتی ئامستێردام "ئیدفا" IDFA له وڵاتی هۆڵه‌ندا له ساڵی 2012.
ئه‌م فیلمه 60 خوله‌كییه چه‌ندین خه‌ڵاتی گرینگیشی به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه:
ـ خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی باشترین فیلمی پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "گۆڵف" له وڵاتی ئیمارات له ساڵی 2012.
ـ خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌شی نێوده‌وڵه‌تی شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سینه‌ما حه‌قیقه‌ت" له وڵاتی ئێران له ساڵی 2012.
ته‌ها كه‌ریمی له ساڵانی رابردودا كورته فیلمی چیرۆكی "كوێستانی سپی" و كورته فیلمی دیكۆمێنتی "نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كه‌م"ی ساز كردوه و به‌م دو كورته فیلمه له كۆمه‌ڵێك فیستیڤاڵی جۆراوجۆر له ئاستی دنیادا به‌شداری كردوه، له‌وانه:
ـ شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن له وڵاتی به‌ریتانیا له ساڵی 2009 به كورته فیلمی "نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كه‌م".
ـ 17مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی نێونه‌ته‌وه‌یی "ئێسجاردی" Sguardi له وڵاتی ئیتالیا له ساڵی 2010 به كورته فیلمی "كوێستانی سپی".
ـ 25مین خولی فیستیڤاڵی كورته فیلمی "بلاك" واته "ره‌ش" له وڵاتی ئه‌ڵمانیا له ساڵی 2010 به كورته فیلمی "كوێستانی سپی".
ـ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "گۆڵف" له ئیمارات له ساڵی 2010 به كورته فیلمی "كوێستانی سپی".
ـ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "سین" له ئیتاڵیا له ساڵی 2010 به كورته فیلمی "كوێستانی سپی".
كه‌ریمی به ئاماده‌بون له‌م فیستیڤاڵانه چه‌ندین خه‌ڵاتی گرینگشی به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه:
ـ خه‌ڵاتی یه‌كه‌می به‌شی ده‌رهێنه‌ری كورته فیلمه چیرۆكییه‌كان له 23مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران له ساڵی 2006 به كورته فیلمی "كوێستانی سپی".
ـ كاندیدی سیمورغی بلورین له به‌شی "چاوی واقعییه‌ت" له 24مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی فه‌جر له تاران له ساڵی 2005 به كورته فیلمی "كوێستانی سپی".
ـ خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی ده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ئاڵتێرناتیو" له رۆمانیا له ساڵی 2009 به كورته فیلمی "نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كه‌م".
ـ خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی دوه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "جیپوور" له وڵاتی هێندستان له ساڵی 2010 به كورته فیلمی "كوێستانی سپی".
ـ خه‌ڵاتی دوه‌می به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی فیستیڤاڵی فیلمی "یونیسپار" UNCIPAR له وڵاتی ئه‌رژه‌نتین له ساڵی 2010 به كورته فیلمی "نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كه‌م".
ته‌ها كه‌ریمی هه‌روه‌ها ئه‌ندامی لێژنه‌ی دادوه‌رانی یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی منداڵانی رانیه له شاری رانیه له هه‌رێمی كوردستان، حه‌وته‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلم و وێنه‌ی "ژیار" له شاری بیجاڕ له پارێزگای كوردستان له كوردستانی ئێران و چه‌ندین فیستیڤاڵی دیكه‌ی كوردستانی له ئه‌ستۆدا بوه.
لە ماڵپەری سبەی وەرگیراوە