ده‌رهێنه‌رێكى كورد له رووداوى پێكدادانى ماشین گیانى دا
رۆژى چ

وارشهممه ٨ى جۆزه‌ردانى ١٣٩٢ ته‌ها كه‌ریمی، ده‌رهێنه‌ری ناسراوی كورد خه‌ڵكى شارى بانه ، له ئه‌نجامى پێكدادانی دوو ماشین له شه‌قامی "ئیبرِاهیم پاشا"ی شاری سلێمانی كوردستانى عێراق گیانی دا. به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ته‌ها كه‌ریمی، به‌نیازن ته‌رمی ناوبراو ببه‌نه‌وه كوردستانى ئێران تا له شوێنی له‌دایكبوونی به‌خاكی بسپێرن. ناوبراو له ساڵی ٢٠٠٤ی زایینی برِوانامه‌ی كارناسیی سینه‌مای له زانكۆی تاران وه‌رگرتبوو و دواتر چه‌ندین كورته‌فیلمی وه‌ك "نان و نه‌وت"، "زریان"، "سه‌مای مروارییه‌كان"، "سنوری ژین"، "هه‌زار و یه‌ك شه‌و" و فیلمی درێژی وه‌ك "كوێستانی سپی" و "من به كرێگیراوی سپیم"ی به‌رهه‌م هێنا.
له ماوه‌ی ٥ رۆژدا ٢ هاووڵاتیی كورد له كرماشان به‌زه‌بری چه‌ك كوژران
هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی كوردی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی نۆدشه‌ی سه‌ربه ئوستانی كرماشان به زه‌بری گولـله كوژرا. به‌پێی هه‌واڵى هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ٥ی جۆزه‌ردان هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی "شۆرش نووری" ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ خه‌ڵكی نۆدشه له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كی دیكه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌سترِێژی گولـله‌و له ئه‌نجامدا بووه هۆی گیان دانی. ئه‌و هاووڵاتییه كوژراوه خێزاندار و خاوه‌نی منداڵێكی ته‌مه‌ن ٥ ساڵ بووه كه به‌هۆیه‌كی نارِوون له نێو بازارِی شاری نۆدشه به‌زه‌بری چه‌ك كوژراوه. هه‌روه‌ها رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی ٧ی جۆزه‌ردان مامۆستای یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی شاری كرماشان به زه‌بری چه‌ك و به‌شێوه‌یه‌كی بێ‌به‌زه‌ییانه گیانی لێ ئه‌ستێندرابوو.
كه‌نه‌دا سه‌رجه‌م پێوه‌ندییه تیجارییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران ده‌پچرێنێ
وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كانادا جان به‌یرد، ئه‌مرِۆ (چوارشه‌ممه) رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی هه‌موو هه‌نارده و هاورده‌كردنێكی كه‌لوپه‌ل بۆ ئێران قه‌ده‌غه ده‌كا و پێداگریش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ٣٠ كه‌س له كاربه‌ده‌ستان و ٨٢ دامه‌زراوه‌ی ئێرانی ده‌خاته ناو "لیستی رِه‌ش"ه‌وه. ناوبراو ووتى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی وڵاته‌كه‌ی، په‌یوه‌ندیی به ده‌ست هه‌ڵنه‌گرتنى ئێرانه‌وه هه‌یه له ئامانجه ناووكییه‌كانی. ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "ئێران له دانوستانه‌كانیدا له‌مه‌رِ پرۆژه ناووكییه‌كه‌ی، به‌ڵێنه‌كانی به‌جێ نه‌هێناوه." به گوته‌ی ناوبراو، ئه‌گه‌ر پێویست بێ و له ئه‌گه‌ر پێداویستیی مرۆڤدۆستانه‌دا، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه چاو به برِیاری هه‌نارده‌كردنی كه‌لوپه‌لی پێویستدا بگێرِێته‌وه.
دادستانێكى ئارژانتین ئێرانى به دروست كردنى رایلكه‌ی تێكده‌رانه له ئه‌مریكا تاونبار كرد
ئاڵبێرتۆ نیسمان ، دادستانێكى ئارژانتینى كه به‌رپرسی به‌دواداچوون به په‌روه‌نده‌ى بۆمبدان
انه‌وه له ناوه‌ندى هاوكارى یه‌هودیه‌كان(ئامیا) له بوینێس ئایرێسه، ٨ جۆزه‌ردان ئێرانى به دروست كردنى پایگاى شاراوه
ى ئیتلاعاتى له ئه‌مریكاى لاتین بۆ گه‌لاڵه‌دارێژى و به‌رێوه‌بردنى عه‌ملیاتى ترۆریستى تاوانبار كرد. ناوبراو ووتى: بومبدانانه‌وه‌ى ئامیا عه‌ملیاتێكى كورت و به‌رته‌سك نه‌بوو به‌ڵكو ده‌بێ وه‌ك عه‌لیاتێكى به‌رده‌وام و زنجیره‌یی بیبینین. له ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئامیا ٨٥ كه‌س كوژران و ٣٠٠ كه‌سیش بریندار بوون. سه‌باره‌ت به‌تاوانه نوێیه‌كه هێشتا ئێران دژكرده‌وه‌ى نه‌بووه.
رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌بوونى مافى خۆكاندیدكردنى ژنانى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئێران مهحكوو
م كرد رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رژیمى ئێرانى به هۆى لابردنى ژنان له كاندیداتۆرى سه‌رۆك كۆمارى مه‌حكووم كرد و به‌وه‌ى به پێشێلكردنى یاساى نێوده‌وڵه‌تى زانى. ئه‌حمه‌د شه‌هسد راپۆرتنێرى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كاروبارى مافى مرۆڤ له ئێران له راگه‌ێیندراوێكدا ، رایگه‌یاند: ئه‌و ره‌دى سه‌لاحیه‌ته به‌ربلاوانه‌ى كه ژنانیشى گرتۆته‌وه سیاسه‌تێكى جیاوازیی دانه‌رانه و پێشێلكردنى مافى بنه‌رِه‌تى به‌شدارى له كاروبارى سیاسیه.
نیگه‌رانى ئاژانس له چالاكیه نه‌هێنیه‌كانى رژیم له سایتى پارچین
له كۆب
وونه‌وه‌ێك له ویه‌ن، هێرمان ناكارتس جێگرى به‌رێوه‌به‌رى ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى، كۆمه‌لێك وێنه‌ى ماهواره‌یی پیشان ئاماده‌بووان دا و ووتى: ئه‌و وێنانه ده‌ریده‌خه‌ن كه رژیمى ئێران به‌شێك له‌و سایته‌یان پاكسازى كردووه و ته‌نانه‌ت ئاسفاتیشیان كردووه. هه‌واڵده‌رى رۆیته‌رز ووتى: ئه‌و وێنانه نوێترین به‌ڵگه‌ن كه ده‌ریده‌خه‌ن رژیمى ئێران هه‌وڵ ده‌دا هه‌موو پێشێلكردنه یاساییه‌كان په‌رده‌پۆش بكات.
دروشمى مردن بۆ كۆمارى ئیسلامى له ئه‌فغانستان
نارازیانى ئه‌فغانى ئه‌مرۆ پێنج شه‌مه له به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ى رژیمى ئێران له كابۆل خۆپیشاندانیان به‌رێوه‌برد و ئالاى رژیمیان سووتاند. به پێى راپۆرتى كه‌مپه‌ینى ئاشتى چالاكانى تاراوگه، نارازییان وێراى هه‌ڵگرتنى كاریكاتۆرى خامنه‌یی و هێندێك له رێبه‌رانى جیهادى له ئه‌فغانستان دژى رژیمى ئێران دروشمیان دا. نارازییان كه دروشمى ردن بۆ كۆمارى ئیسلایان به‌رز ده‌كرده‌وه ووتیان ئێران به به‌رده‌وامى ده‌ستێوه‌ردان له كاروبارى ناوخۆیی ئه‌فغانستان ده‌كات.
عێراق،
دوته‌قینه‌وه ٤٤ كه‌س قوربانی لێكه‌وته‌وه دو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز ته‌لعه‌فه‌ر و به‌غدا ده‌هه‌ژێنێت و به‌هۆیه‌وه ٤٤ كه‌س بونه قوربانی. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای موسل رایگه‌یاند: له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبێلێكی بۆمبرِێژكراو له قه‌زای ته‌لعه‌فه‌ر چوار كه‌س كه دوانیان پۆلیس بون كوژران و ١٦ هاوڵاتی تریش برینداربون.
هاوكات، له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی جه‌واد له پارێزگای به‌غدا ئۆتۆمۆبێلێكی بۆمبرێژكراو ته‌قیه‌وه و شه‌ش كوژراو ١٨ برینداری لێكه‌وته‌وه.
ئۆپۆزسیۆنی سوریا به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی جنێف ناكات
سه‌رۆك

ی ئیئتلافی نیشتمانی سوریا رایگه‌یاند، ئیئتیلافی نیشتیمانی به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی ئاشتی جنێف ناكه‌ن، كه برِیاره مانگی داهاتو به‌سه‌رپه‌رشتی ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و روسیا ببه‌سترێت . جۆرج سه‌برا، سه‌رۆكی ئیئتلافی نیشتمانی هێزه ئۆپۆزسیۆن و شۆرِشگێرِه‌كانی سوریا، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه رایگه‌یاند: كۆنفرانسی نیشتمانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كانی سوریا، هیچ مانایه‌كی نیه له‌كاتێكدا رژێمی سوریا له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی به‌رده‌وام بێت و چه‌ندین هێزی بێگانه له‌سه‌ر ئه‌و خاكه هاوڵاتی سوری بكوژن". له لایێكى دیكه‌وه به‌شار ئه‌سه‌د ئاماده‌ی خۆیشی پیشانداوه به‌شداری له‌كۆنگره‌ی (ژنێف ٢)ی بكات، به‌ڵام له‌و برِوایه‌دا نییه كۆبونه‌وه‌كه ئه‌نجامێكی باش هه‌بێت، له‌مرِوه‌وه ره‌خنه‌ی له‌سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ده‌ره‌وه گرت.