خۆكوژیی كچێك له شاری دێلورِان به‌هۆی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كی بێ عیلاج
به خۆكوژی

كچێكی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ له شاری "دێلورِان"ی سه‌ربه ئوستانی ئیلام، ئاماری خۆكوژیی ژنان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا له ناوچه كوردنشینه‌كانی ئێران گه‌یشته ١٥ كه‌س. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی ٨ی جۆزه‌ردان كچێك به ناسناوی "جادری" ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و دانیشتووی شاری دێلورِان به‌هۆی هه‌ژاری و تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كی بێ عیلاج خۆی هه‌ڵواسی و كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا. ئه‌و كچه هه‌تا قۆناخی دیپلۆم درێژه‌ی به خوێندن دابوو كه به‌هۆی هه‌ژاری و سه‌ختیی باری گوزه‌ران و هه‌روه‌ها تووشبوون به نه‌خۆشێیه‌كی بێ ده‌رمان، ده‌ستی دابوویه خۆكوژی و گیانی له‌ده‌ست داوه.
له كوره‌خانه‌یه‌كی پیرانشار ٣ كرێكاری كورد بوونه قوربانی
به هۆ

ی پچرانی تاسمه له كوره‌خانه‌ی گوندی خورینجی سه‌ربه شاری پیرانشار كرێكارێك گیانی دا و ٢ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی ٨ی جۆزه‌ردان كرێكارێك به‌ناوی "ئه‌بووبه‌كر" خه‌ڵكی گوندی خورینج"ی سه‌ربه‌ر پیرانشار له كاتی كار كردن‌دا به‌هۆی پچرِانی تاسمه له كوره‌خانه‌ی گونده‌كه‌یان، گیانی دا. یه‌كێك له هاووڵاتییانی ئه‌و گونده به هه‌واڵنێری كوردپای راگه‌یاند: ئه‌و كرێكاره كورده كورِی عه‌لی ره‌حمانی حاجی" و هه‌روه‌ها خێزاندار و خاوه‌نی منداڵیش بووه. ئه‌و هاووڵاتییه راشیگه‌یاند: هاوكات له‌و رووداوه‌دا ٢ كرێكاری دیكه‌ی خه‌ڵكی گوندی خورینج به‌ناوه‌كانی "مه‌سعوود مورادی" كورِی جه‌عفه‌ر و "عه‌لی موراد ره‌سووڵی" كورِی ئیسماعیل بریندار بوون.
ئه‌و ئێرانیه‌ی هه‌وڵی كوشتنی باڵیۆزی سعودیه‌ی دا، ٢٥ ساڵ زیندانی بۆ برِایه‌وه
ئه‌و كه

سه ئه‌مه‌ریكییه به ره‌گه‌ز ئێرانیه‌ی كه تۆمه‌تباركرا به هه‌وڵدان بۆ كوشتنی عادل جوبه‌یر، باڵیۆزی سعودیه له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مرِۆ حوكمی ٢٥ ساڵ زیندانی بۆ برِایه‌وه. دادوه‌ری دادگای تاوانه‌كان له مانهاتن ئه‌و حوكمه‌ی به‌سه‌ر مه‌نسور ئه‌رباب سه‌یار-دا سه‌پاندوه.له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٢، سه‌یار دانی به‌وه‌دا نا كه هه‌وڵیداوه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی ئێرانی ژماره‌یه‌ك قاچاخچی مه‌كسیكی ماده هۆشبه‌ره‌كان به‌كرێ بگرێت بۆ كوشتنی باڵیۆزی سعودیه. له كاتی خۆشی‌دا ئێران ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ره‌تكرده‌وه.
نیگه‌رانى ئاژانس له چالاكییه نهێنییه‌كان له سایتى پارچین
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رى رۆیترز، له كۆبۆنه‌وه‌ێك له پشتى ده‌رگاى داخراو له وییه‌ن، هێرمان ناكارتس جێگرى سكرتێرى ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یى وزه‌ى ئه‌تۆمى، وێنه‌ى ماهواره‌یى له سایتى پارچینى به به‌شداربووان پیشان دا و وتى ئه‌م وێنانه ده‌ریده‌خه‌ن كه رژێمى ئێران به‌شێك له سایتى پارچینى پاكسازى و قیره‌تاو كردووه. به پێى ئه‌م راپۆرته، ئه‌م وێنانه نیشانى ده‌ده‌ن كه رژێم هه‌ر چه‌شنه چالاكى ناوه‌كى له‌و سایته ده‌شارێته‌وه.
راوێژكار
ى بالاى خامنه‌یى له ناو لیستى ئهمریكابه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى ئاسۆشه‌یتدپرێس، ئه‌مریكا رۆژى پێنج شه‌ممه گه‌مارۆى دژبه جێگرى ده‌فته‌رى خامنه‌یى و زیاتر له ٦٠ كه‌س له به‌رپرسانى ئێرانى په‌سه‌ند كرد. جین پساكى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا وتى، گه‌مارۆكانى رۆژى پێنج شه‌ممه، به‌شى ئیتلاعاتى رژێمى تاران كه به‌رپرسى داخستنى زانیارییه‌كانن و ئه‌سغه‌ر میر حجازى، راوێژكارى بالاى خامنه‌یى كه له سه‌ركووتى نارازییان له ئێران تاوانبارن، ده‌گرێته‌وه. ناوبراو وتى لانیكه‌م ٦٠ به‌رپرسیتریش كه له پێشێلكارى مافى مرۆڤ تاوانبارن به‌م لیسته زیاد كراون.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رژێمى ئێرانى له له سه‌ره‌وه‌ى رژێمه‌كانى پاڵپشتى تیرۆریسم دانا
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له راپۆرتى سالانه‌ى خۆى رژێمى ئێرانى له سه‌ره‌وه‌ى رژێمه‌كانى پاڵپشتى تیرۆریسم دانا. له‌م راپۆرته‌دا هاتووه: رژێمى تاران له‌چوارچێوه‌یه‌ك كه له ماوه‌ى چه‌ند ده‌یه‌ى رابردوو كه‌م وێنه بووه پشتیوانى له تیرۆریسم ده‌كات. وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند پاڵپشتى ده‌وڵه‌تى ئێران له تیرۆریسم له ساڵى ٢٠١٢ زیاد بوونێكى به‌رچاوى به خۆیه‌وه دیوه وه‌ك پاڵپشتى له حیزبۆلاى لۆبنان. به پێى ئه‌م راپۆرتى ناو لێنانى تیرۆریستى رژێمى تاران گه‌مارۆى نوێى به شوێنه‌وه هه‌یه.
بچرانى په‌یوه‌ندى بازرگانى كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ رژێمى تاران
به پێى را

پۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، كه‌نه‌دا ته‌واوى بازرگانى خۆى له‌گه‌ڵ رژێمى ئێران بچراند، جان بێرد وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كه‌نه‌دا رایگه‌یاند، كه‌نه‌دا له ناره‌زایه‌تى به چالاكی ناوه‌كى رژێم و پێشینه‌ى پێشێلكارى مافى مرۆڤ، ته‌واوى بازرگانى خۆمان له‌گه‌ڵ رژێمى ئێران راده‌گرین. ناوبراو وتى، نه‌بوونى پێشكه‌وتن له وتووێژ له‌گه‌ڵ ٥ + ١ و ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یى وزه‌ى ناوه‌كى، بوو به هۆكارى ئه‌وه‌ى كه كانه‌دا هه‌موو هاورده و هه‌نارده‌كردنى خۆى به خێرایى رابگرێت. جێگه‌ى باسه كه كانه‌دا رۆژى چوارشه‌ممه ناوى ٣٠ به‌رپرس و ناوه‌ند و شیركه‌تى به پێى ( یاساى كرده‌وه‌ى ئابوورى تایبه‌ت) و به هۆكارى هاوكارى له‌مه‌رِ به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ى رژێم خسته ناو‌و لیستى قه‌ده‌غه‌وه.
هه‌سارۆچكه‌یه‌ك له زه‌وی نزیك ده‌بێته‌وه
ئاژانسی فه‌زای ئه‌مریكا

(ناسا) رایگه‌یاند: ئه‌مرِۆ هه‌ینی هه‌سارۆچكه‌یه‌ك كه چێوه‌كه‌ی ٢.٧ كیلۆمه‌تره، به نزیكه‌ی ٦ ملیۆن كیلۆ مه‌تر له زه‌وی نزیك ده‌بێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی به‌ریه‌ك كه‌وتن روو بدات. ئه‌م هه‌سارۆچكه گه‌وره‌یه ناوی (١٩٩٨ كیو ئه‌ی ٢)ه هیچ گرنگییه‌كی لای ئه‌وانه نییه كه سه‌رقاڵی توێژینه‌وه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م جۆره هه‌سارۆچكانه، به‌ڵام چاودێرییه‌كی ورد ده‌كرێت تا بزانرێت ئه‌م جۆره هه‌سارۆچكانه چین و بۆچی له زه‌وی نزیك ده‌بنه‌وه. ئاژانسی ناسا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، ئه‌و هه‌سارۆچكه‌یه كه نزیك ده‌بێته‌وه، دوورییه‌كه‌ی ١٥ جار زیاتره له دووری نێوان مانگ و زه‌وی. ناسا ئاماده‌كاریی ئه‌وه ده‌كات كه ته‌لسكۆبه‌كانی كالیفۆرنیا و پۆرتۆ ریكۆ بخاته ئاماده‌باشییه‌وه تا وێنه‌یه‌كی جوانی ئه‌و هه‌سارۆچكه‌یه بگرن و ورده‌كاری سه‌ر رووه‌كه‌ی ده‌ر بخه‌ن. ئه‌م هه‌سارۆچكه‌یه ساڵی ١٩٩٨ له ١٩ی مانگی ئابدا ئاشكرا كراوه، كه زانایانی به‌شی هه‌سارۆچكه‌كان له ناسا دۆوزییانه‌وه.