ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌سه‌رده‌شت ٢ قوربانیی لێكه‌وته‌وه
به‌هۆی ت

هقینهوهی مین له ناوچه‌ی "كانی سێ‌و"ی سه‌رده‌شت، ٢ كارمه‌ندی ئیداره‌ی مین هه‌ڵگرتنه‌وه بوونه قوربانی. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی پێنج‌شه‌ممه رێكه‌وتی ٩ی جۆزه‌ردان "سه‌عید نوورعه‌لینژاد" كارمه‌ندی ئیداره‌ی مین هه‌ڵگرتنه‌وه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین لاقی چه‌پی خۆی له‌ده‌ست دا‌و لاقی راسته‌شی به توندی بریندار بوو. هاوكات له‌و رووداوه‌دا كارمه‌ندێكی دیكه‌ی ئه‌و ئیداره‌یه به‌ناوی "مه‌نوچێهر جه‌مشیدی" تووشی مه‌وج گرتوویی بووه. ئه‌و ٢ كه‌سه خه‌ڵكی شاری ورمێ بوون و هه‌نووكه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ورمێ له‌ژێر چاوه‌دێریی پزیشكی دان.
ته‌حریمه تازه‌كانى ئه‌مریكا له پێوه‌ند به پیشه‌سازى پیترۆشیمى رژیم
رۆژى هه‌ینى

واشینگتۆن شیركه‌ته‌كانى پیشه‌سازى پیترۆشیمى رژیى ئێرانى خسته ناو لیستى ترۆریستى. ئه‌وه هێماێكى وریاكه‌ره‌وه ده‌نێرێ بۆ به‌كاربه‌رانى جیهانى و ده‌رخه‌رى نوێترین هه‌وڵه‌كانى ئه‌مریكا بۆ پچرانى بووجه‌ى به‌رنامه‌ى ناوكه‌یی رژیمى ئێرانه. خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریكا ٨ شیركه‌تى پیترۆشیمى رژیمى ئێرانى كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه كۆنترۆڵ ده‌كرێت خستۆته ناو لیستى ره‌شه‌وه . به پێى به‌رپرسێكى ئه‌مریكایی ئه‌و شیركه‌تانه گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ى داهاتى رژیمن بۆ به‌رنامه ناوكه‌ییه‌كانیان له دواى فرۆشتنى نه‌وت.
فشار بۆ سه‌ر رژیمى ئێران له‌رێگه‌ى خه‌ڵكه‌وه
پارتریك كل

اوسۆن ، له دامه‌زراوه‌ى واشینگتۆن بۆ سیاسه‌تى خاوه‌رى نزیك سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ته‌حریمى كه‌ره‌سته‌ى پێوه‌ندى ووتى: ئه‌مریكا ده‌یهه‌وێ له رێگه‌ى خه‌ڵكى ئێرانه‌وه، فشارێكى زیاتر بخاته سه‌ر رژیمى ئێران و له ئاكامدا ده‌ست به ناره‌زایه‌تى زیاتر دژى سیاسه‌ته‌كانى رژیم وه‌رێبخه‌ن. ناوبراو له وه‌لامى ئه‌و پرسیاره كه ئایا ئه‌و كرده‌وه‌یه كارایی ده‌بێ ووتى: ئه‌و هیوایه هه‌یه كه به به‌رده‌واى پیشانى رژیمى ئێران بدرێ كه دووره‌دیمه‌نى بارودۆخیان به‌ره‌وخه‌راپتر بوون ده‌چێ.
قه‌یرانه‌كانى ئابوورى رژیمى ئێران
ئاسۆشێت

دپرێس راپۆرتى دا كه پاڵوێراوه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى رژیمى ئێران سه‌باره‌ت به قه‌یرانه‌كانى ئابوورى ووتوویًژیان كرد. ئابوورى نه‌خۆشی ئێران به رێژه‌یێكى به‌رچاو به هۆى گه‌مارۆ ئابوورییه كان لاواز تر بووه. هه‌لاوسانى ٣٠ له‌سه‌دى و بێكارى ١٤ له‌سه‌دى بابه‌تى سه‌ره‌كى هه‌ڵبژارده‌كانى ٢٤ى جۆزه‌ردانى رژیمى ئێران ده‌بێ.
به‌ره‌وسه‌ر بردنى فشاره‌كان له‌دژى رژیمى ئێران
رایان كرا

كێر باڵوێزى پێشووى ئه‌مریكا له عێراق ، خوازیارى به‌ره‌وسه‌ر بردنى فشاره‌كان له‌سه‌ر رژیمى ئێران بوو بۆ به‌ربه‌ست كردنى به‌رزه‌فرییه ناوكه‌ییه‌كانى رژیمى ئێران. ناوبراو گووتى: له‌سه‌ر بناغه‌ى ئه‌و ئه‌زموونه‌ى سالانى پێشوو ده‌ریخستووه، رژیمى ئێران پێویستى به فشارێك له جۆرى فشارى شه‌رِى ٨ ساڵه له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه تا له هه‌ڵوێسته‌كانى پاشه‌گه‌ز بێته‌وه .
ته‌حریمى شیركه‌تێكى رژیم به تاوانى ناردنى پارازیت بۆ سه‌ر شه‌پۆڵه ماهوارییه‌كان
وه‌زاره‌تى خ

هزێنهدارى ئه‌مریكا شیركه‌تێكى ئه‌ندازیارى به هۆى ناردنى پارازیت بۆ سه‌ر شه‌پۆله‌كانى ماهواره‌یی و به هۆى به‌ربه‌ست كردن و فیلیتێرى فه‌زاى مه‌جازى، به لیستى ته‌حریه‌كان زیاد كردووه. ئه‌و شیركه‌ته ئه‌ندازیارییه (ئاسۆى گه‌شه‌ى سابرینى ) ناوه چه‌ند لێپرسراوێكى سه‌روى رژیم به‌رپرسیارن تێیدا. خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریكا له‌هه‌مانكاتدا رۆژى رابردوو رایگه‌یاند كه له‌ساڵى ٢٠١٢ى زایینى نزیك به ٢ میلیارد دۆلار له داراییه‌كانى ئێرانیان به‌ستووه.
%١ی دانیشتوان خاوه‌نی %٣٩ی ئابوریی جیهانن
به‌پێ

ی نوێترین رِاپۆرتی ئابوری كه له‌لایه‌ن گروپێكی ئابوریناسی جیهانیی شاری بۆستۆن-ی ویلایه‌تی ماساچوسی-ی ئه‌مریكا‌وه بڵاوكرا‌وه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه كه ده‌وڵه‌مه‌ندان و ملیۆنێرانی جیهان خاوه‌نی %٣٩ی ئابوریی جیهانن. به‌پێی رِاپۆرته‌كه، سامانی تایبه‌تی له جیهاندا به رێژه‌ی %٧.٨ به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رِابردودا زیادبووه و ئه‌م رِێژه‌یه ده‌كاته ٥٢.٨ ترلیۆن دۆلاری ئه‌مریكی، به‌زیاد بوونی ئه‌م رێژه‌یه سه‌روه‌ت و سامانه تایبه‌تییه‌كانی جیهان بۆ ١٣٥ ترلیۆن دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌نی ئه‌م ١٣٥ ترلیۆن دۆلاره‌ن %١ی ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان پێكده‌هێنن، له‌كاتێكدا كه سامانه‌كه‌یان یه‌كسانه به %٣٩ی ئابوریی جیهان. ژماره‌ی ملیۆنێران له چه‌ند ساڵی رِابردودا به رِێژه‌ی %١٠ زیادی كردووه و بووه‌ته هۆی زیادبوونی سامانی تاكه‌كه‌سی له جیهاندا.
خۆپیشانده‌ران له‌توركیا داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن
توندترین

خۆپیشاندان له زۆربه‌ی پارێزگاكانی توركیا ئه‌نجامدراو داواكاری خۆپیشانده‌رانیش گۆرِا بۆ له‌كار لابردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، هاوكات به‌هۆی توندوتیژییه‌كانه‌وه ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی كوردیش بریندار ده‌بێت. دژبه سیاسه‌ت و ئیداره‌ی حكومه‌ت، دوێنێ هاوڵاتیانی توركیا له شاره‌كانی ئیسته‌نبوڵ و ئه‌نقه‌ره‌و ئه‌زمیر خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، كه ئه‌وه‌ش به گه‌وره‌ترین و توندترین خۆپیشاندان داده‌نرێت له‌و وڵاته كرابێت، له دوای گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن حیزبه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاوه. خۆپیشاندانه‌كان له‌سه‌ره‌تادا به‌شێوه‌یه‌كی هێمن به‌رِێوه ده‌چو و داوای باشكردنی ژینگه‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌كرد، ئه‌ویش به تێكنه‌دانی پاركێكی گه‌وره و مێژویی له ئیستنه‌بوڵ، به‌ڵام به‌هۆی دروستبونی توند‌و تیژی له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی پۆلیس داواكاری خۆپیشانده‌ران گۆرِا بۆ ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان. له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا سه‌باره‌ت به‌و نارِه‌زایه‌تییه به‌رفراوانه‌ی له‌دژی روخاندنی باخچه‌ی گۆرِه‌پانی ته‌قسیم له‌شاری ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ستیپێكرده‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات به دروستكردنی قه‌یرانه‌كه، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانیش خۆپیشاندانه‌كان به ئازادی راده‌ربرِین ناو ده‌بات و داوا له توركیا ده‌كات، رێز له ئازادییه گشتییه‌كان بگرێت.