قه‌یرانى جیددى كه‌مبوونى نان له نه‌غه‌ده
كێش

هى كه‌مبوونى نان له چه‌ند رۆژى رابردوو شاره‌كانى كوردستانى گرتۆته‌وه و ئه‌و بابه‌ته له‌شارى نه‌غه‌ده خێرایێكى زیاترى به خۆوه بینیوه و بۆته هۆى ناره‌زایه‌تى خه‌ڵك. ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له‌مانگه‌كانى رابردوو زۆربه‌ى شاره‌كانى كوردستان وه‌ك سنه و شنۆ و پیرانشار و تیكاب و بۆكان و .. له‌گه‌ڵ كێشه‌ى كه‌مبوونى نان به‌ره‌ورووبوونه.
نارِه‌زایه‌تیی كرێكارانی شیركه‌تی سانا له پاوه به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه
كرێكارانی شیركه‌تی "

سانا" له شاری پاوه به‌هۆی دواكه‌وتنی ٥ مانگ مووچه سه‌ره‌رِای هه‌رِه‌شه‌ی خاوه‌نكار، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نارِه‌زایه‌تییان پێك هێنا. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، سه‌رجه‌م كرێكارانی شیركه‌تی "سانا" له وزه‌خانه‌ی به‌رقی به‌نداوی "داریان"ی سه‌ر به شاری پاوه به‌هۆی دواكه‌وتنی ٥ مانگ مووچه، ده‌ه‌ستیان له كارهه‌ڵگرت و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نارِه‌زایه‌تییان له شوێنی كاره‌كایان پێكهێنا. به‌پێی راپۆرته‌كه خاوه‌نكاری ئه‌و شیركه‌ته ١٢ كرێكاری له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه و به كرێكاره‌كانی دیكه‌شی راگه‌یاندووه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوون له نارِه‌زایه‌تی ده‌ربرِین، سه‌رجه‌میان به‌ره‌ورِووی ده‌ركران ده‌بنه‌وه. هاوكات كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته رایانگه‌یاندووه، هه‌تا مووچه‌ی ئه‌و ٥ مانگه‌یان پی نه‌درێت، له‌سه‌ر نارِه‌زایه‌تی ده‌ربرِینه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بن. له ئێستادا شیركه‌تی سانا به‌رهه‌مهێنه‌ری برق له به‌نداوی داریانی شاری پاوه به‌هۆی كه‌میی بودجه له‌به‌ره‌به‌ری داخران دایه.
سپاى پاسداران: به‌شدارى به‌ربلاو له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێته هۆى مه‌شروعیه‌تى نیزام
نوێنه‌رى

وه‌لى فه‌قیه له سپاى پاسدارانى رژیم ووتى: به‌شدارى به‌ربلاوى خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێته هۆى به‌ره‌وسه‌ر چوونى هێزى نه‌ته‌وه‌یی، ده‌سه‌لاتداریه‌تى نه‌ته‌وه‌یی، گه‌ره‌نتى به‌رده‌وامى و مه‌شروعیه‌تى نیزام و لابردنى هه‌رِه‌شه‌كان له‌سه‌ر خه‌ڵكى ئێران. ئاخوند عه‌لى سه‌عیدى ووتى: دژمنانى نیزام به‌دواى دروست كردنى كێشه‌ن له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێویسته به حه‌ماسه‌یێكى سیاسیه‌وه به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت .
ژاپۆن هاورده‌ى نه‌وتى ئێرانى كه‌م كرده‌وه
له‌گه‌ڵ پ

هرهسهندنى ته‌ریك كه‌وتنه‌وه‌ى رژیمى ئاخوندى و به‌ره‌وسه‌رچوونى فشاره ئابوورییه‌كان له دژیان، ژاپۆن هێنانه‌ژووره‌وه‌ى نه‌وتى خاوى له ئێران به رێژه‌ى ٩٧ له‌سه‌د كه‌م كردۆته‌وه. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى بلوبێرگ ژاپۆن سێهه‌مین كریارى گشتى نه‌وتى رژیمى ئێرانه، له‌مانگى خاكه‌لێوه و بانه‌مه‌رى ئه‌مساڵ نزیك به ٧٥٠٠ بۆشكه‌ى له رۆژدا هاودره كردووه كه ئه‌و بره له‌چاو ساڵى رابردوو كه بره‌كه‌ى ١٨٩٠٠٠ به‌رمیل له رۆژدا بووه كه‌مبوونه‌وه‌ێكى ٩٧ له‌سه‌دى پیشان ده‌دا. جێگه‌ى باسه وه‌لاتانى هێند و كۆره‌ى باشووریش خێرایی كه‌مكردنه‌وه‌ى كرینى نه‌وتیان له ئێران په‌ره پێداوه.
برینى مانگانه‌ى ٢٢ میلیۆن دۆلارى رژیم به حه‌ماس
خالید مه

شعهل رێبه‌رى حه‌ماس له لێوانێكدا وتى، رژیمى ئێران به برِینى یاره‌تى ماڵى كه بره‌كه‌ى ٢٢ میلیۆن دۆلار بوو حه‌ماس سزا ده‌دات. ناوبراو زیادى كرد: به‌شار ئه‌سه‌د فشار دێنێته سه‌رمان تا له كرده‌وه‌ى نیزامى سوریا له‌به‌رانبه‌ر قه‌یرانى ئه‌و وه‌لاته پشتیوانى بكه‌ین، كارێك كه بۆته هۆى ناره‌زایه‌تى رژیمى سوریا له حه‌ماس. ته‌له‌ویزیۆنى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌س ووتى، ئو هه‌ڵوێسته‌ى حه‌ماس له‌به‌رانبه‌ر قه‌یرانى سوریا بوو به‌هۆى ئه‌وه‌ى رژیمى تاران سزاى حه‌ماس بدات و پشتیوانیه ماڵیه‌كانى لێ ببرِێ.
ئه‌ڵكۆڵى مه
رگهێنهر به هۆى گران بوونى ئه‌رز به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندورستى ره‌وانى وه‌زاره‌تى ته‌ندورستى وریایی دا كه به هۆى گران بوونى ئه‌رز قاچاحچیه‌كانى ئه‌ڵكۆڵ روویان هێناوه‌ته دروست كردنى ئه‌ڵكۆڵى ده‌ستى به مێتانۆڵ و ئه‌ڵكۆڵى دار و ئه‌و جۆره مه‌شروبه له شووشه‌كانى ده‌روه‌یی ده‌كه‌ن و ده‌یفرۆشن. ئه‌و جۆره ئه‌ڵكۆڵه یه‌كجار ه‌ترسیداره و ته‌نیا له یه‌ك حاڵه‌ت له كرمان گیانى ٧ كه‌سی ستاندووه و له حاڵه‌تێكى دیكه له كرماشان ٣ كه‌س ژه‌هراویی بوونه و سه‌دان كه‌سیى تریش له‌شاره‌كانى دیكه‌ى ئێران ژه‌هراویی بوونه.
داودهر
مانى بێ ناسنامه‌ى ده‌ره‌وه‌یی به‌لاى گیانى خه‌ڵك جێگرى خورادن و داوده‌رمانى زانستگاى زانسته پزیشكیه‌كانى مه‌شهه‌د ووتى: خه‌ڵك ته‌نیا داوده‌رمانى ده‌روه‌یی كه ماركى باوه‌رپێكراویان پێوه‌یه بكرن. كێشه‌ى ساخته بوونى داوده‌رمان یه‌كێك له كێشه جیددییه‌كانى كۆمه‌ڵگاى ئێرانه و بۆته هۆى كه‌وتنه مه‌ترسی گیانى هاوه‌لاتیان.
خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ فراوان ده‌بێت
به هۆی تێكدانی باخچه‌ی گۆرِه‌پانی ته‌قسیم، به مه‌به‌ستی فراوانكردنی گۆرِه‌پانه‌كه، هاوڵاتیانی ئه‌ستبوڵی گه‌وره شاری گه‌شتیاری توركیا خۆپیشاندانێكیان له گۆرِه‌پانه‌كه ئه‌نجامدا، پاش به كارهێنانی غازی فرمێسكرِێژیش له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه، خۆپیشاندانه‌كان ته‌شه‌نه‌یان سه‌ند و داواكاری خۆپیشانده‌رانیش گۆرِا به دهستلهكاركێ

شانهوهی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته. پاش فراوان بونی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ش، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، له بایه‌خی خۆپیشاندانه‌كانی كه‌مكرده‌وه و به ده‌ستی ئۆپۆزسیۆن و كارێكی بێ به‌ها ناویبرد. له ئێستادا خۆپیشاندانه‌كان به‌ره‌و فراوانبون ده‌چن و به هه‌زاران هاوڵاتی توركیا رژاونه‌ته مه‌یدانه‌كه‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا و له پێناو دروستنه‌بونی گرژی زیاتردا، هێزه ئه‌منییه‌كان گۆرِه‌پانه‌كه‌یان بۆ خۆپیشانده‌ران چۆڵكردوه. هاوكات به‌پێی میدیاكانی توركیا، به‌هۆی پێكدادانه‌كانی دوێنێوه، له ئیسته‌نبوڵ، (٥٠٠) كه‌س برینداربون. موعه‌مه‌ر غۆله‌ر، وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تای دروستبونی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه زیاتر له ٩٤٠ خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركراون.
.