له قوتابخانه‌یه‌كی كرماشان سووكایه‌تی به یارسانه‌كان ده‌كرێت
مامۆستای وانه‌ی په‌روه‌رشی یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی كرماشان بێ حورمه‌تی به خه‌ڵكی یارسان و په‌یرِه‌وانی ئایینی یار

ی كرد. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی ١٣ی جۆزه‌ردان مامۆستای وانه‌ی په‌روه‌رشی له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی گه‌رِه‌كی "زیبا شهر"ی كرماشان، په‌یرِه‌وانی ئایینی یاری به "نجس" گڵاو له قه‌ڵه‌م دا. قوتابیان رایانگه‌یاندووه، بێ حورمه‌تی كردنی ئه‌و مامۆستایه به ئایینی یاری گه‌یشتۆته ئاستێك كه هێچ كام له ئێمه ناوێرین به ئاشكرا باوه‌رِمه‌ندبوونی خۆمان به ئایینی یاری ده‌ببرِن و به‌ناچاری خۆمان به موسوڵمان له قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ین. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا زیاره‌تگه‌ی "سه‌ید فه‌رِۆخ" كه به زیارتگه‌كی پیرۆزی كورده یارسانییه‌كان داده‌نرا، ساڵی ١٣٩٠ له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران تێكدرا، ئه‌وه‌ش له كاتێك دایه كه ئوستانی كرماشان به فره یایینی‌ترین ئوستانی ئێران ئه‌ژمار ده‌كرێت.
ناره‌زایه‌تى به كه‌م بوونى نان له پارێزگاى ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، زۆربه‌ى نانه‌واخانه‌كانى پارێزگاى ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا داخراون. به پێى ئه‌م راپۆرته، رۆژى یه‌ك شه‌ممه له شاره‌كانى ئه‌و پارێزگایه وه‌ك، نه‌غه‌ده، شنۆ و پیرانشار كه‌م بوونى نان بوو به هۆى ناره‌زایه‌تى خه‌ڵكى ئه‌و شارانه دژبه به‌رپرسانى رژێم و رایانگه‌یاند كه به‌رپرسان ئارد له نێو نانه‌واییه‌كان بلاو ناكه‌نه‌وه.
ته‌مه‌نی خۆكوژی له كوردستان گه‌یشته ٨ ساڵ
ته‌مه‌نی خۆكوژی له كوردستان له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌رِوان نه‌كراو دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه و هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا كورِیكی ته‌مه‌ن ٨ ساڵ له پیرانشار ده‌ستی دایه خۆكوژی. چه‌ند رۆژ پێش ئێستا، كورِێك به‌ناوی "هـ ، ن " ته‌مه‌ن ٨ ساڵ و خه‌ڵكی پیرانشار به‌هۆی ئه‌وه كه دایك و باوكی كه‌ره‌سه‌ی یاری كردنیان بۆ نه‌كرێوه، به كه‌ڵك وه‌رگرتن "دۆخین"ی پاتۆڵه‌كه‌ی هه‌وڵی خۆخنكاندنی داوه. یه‌كێك له ماڵپه‌رِه ناوچه‌ییه‌كانی پیرانشار بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و كورِه له‌لایه‌ن دایك و باوكییه‌وه له مردن رزگاری بووه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری ورمێ كراوه و هه‌نووكه له به‌شی "ICU"ی نه‌خۆشخانه له ژێر چاوه‌دێریی پزیشكی دایه. هه‌روه‌ها چه‌ند رۆژ پێش ئێستا كچه قوتابییه‌كی پۆلی چواری سه‌ره‌تایی به‌ناوی "سه‌فوورا سه‌عیده" ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی "په‌سوێ"

ی سه‌ربه پیرانشار كه یه‌ك مانگ پێش‌تر ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردابوو، به‌هۆی كاریگه‌ریی برینه‌كانییه‌وه گیانی دا. پێشتریش منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٠ ساڵ و قوتابیی پۆلی ٤ی سه‌ره‌تایی له شاری ورمێ به‌مه‌به‌ستی گوشار خستنه‌سه‌ر باوكی خۆی، كۆتایی به ژیانی خۆی هێنابوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆژی سێ‌شه‌ممه رێكه‌وتی ٢٤ی بانه‌مه‌رِ كورِێكی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵه‌ی ئیلامی دوابه‌دوای دروست بوونی كێشه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌وڵی خۆكوژی دابوو. پێشتریش له رێكه‌وتی ١٤ی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی ١٣٩١ كچێك به‌ناوی "په‌ریا ره‌حمه‌تی" ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ و كچی "مه‌حموود"، به‌هۆی ئه‌وه‌یكه به‌زۆری ده‌ستیان پێ له خوێندن هه‌ڵگرتبوو، ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا كه دواتر به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كانییه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
ده‌ستورى سه‌رۆك كۆمارى ئه‌مریكا بۆ به‌رێوه‌بردنى گه‌مارۆى توندتر دژبه رژێمى ئێران
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، باراك ئۆباما سه‌رۆك كۆمارى ئه‌مریكا دوستوورێكى نوێى بۆ زیاد كردنى گه‌مارۆكانى سه‌ر رژێمى تاران ده‌ر كردووه. به پێى ئه‌م ده‌ستوره نوێیه، ئه‌مریكا ریاڵ واحێدى پاره‌ى ئێران و سه‌ناێعى ماسێن سازى به لیستى گه‌مارۆكان زیاد كردووه و له‌مه‌و به‌دوا كرین و فرۆشتن به پاره‌ى ئیچرانى بۆ شارۆمه‌ندان و شیركه‌ته ئه‌مریكاییه‌كان قه‌ده‌غه‌یه و ناوه‌نده ماڵییه‌كان ده‌ره‌كیش له ئه‌گه‌رى وه‌ها مامه‌ڵه‌ێكدا ده‌كه‌ونه به‌ر گه‌مارۆكان. هه‌روه‌ها هه‌موو چه‌شنه كالاێكى سووك و قۆرس كه له به‌رهه‌مهێنان یان مۆنتاژى ماشیندا به‌كار ده‌هێنرێت ده‌كه‌وێته ناو لیستى نوێى گه‌مارۆكانه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ناى ئه‌مریكا بۆ زیاد كردنى فشاره‌كانى سه‌ر رژێمى ئێران
به پێى راپ

ۆرتى هه‌واڵده‌رى ئاسۆشه‌یتدپرێس، كۆبوونه‌وه‌ى كۆمیته‌ى بانكدارى سه‌ناى ئه‌مریكا ئێواره‌ى ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه به‌رێوه چوو تاكوو هه‌نگاوى كاریگه‌رتر بنرێت بۆ گۆشه گیر كردنى زیاترى رژێمى تاران. به پێى ئه‌م راپۆرته به‌رپرسانێك له وه‌زاره‌ته‌كانى خه‌زێنه‌دارى، بازرگانى و ده‌ره‌وه له‌م كۆبوونه‌وه‌دا شاهێدى ده‌ده‌ن و له‌م كۆبوونه‌وه‌دا گه‌لاڵه‌یێك باسى لێوه ده‌كرێت كه دوو كه‌س له ئه‌ندامانى سه‌نا ئاماده‌یان كردووه بۆ گرتنه ئامانجى هه‌موو داراییه‌كانى رژێمى تاران.
جان كێ
رى: ئه‌سه‌د سنووره‌كانى تێپه‌راندووه و له رژێمى ئێران یارمه‌تى وه‌ر گرتووه به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، جان كرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، به‌شارئه‌سه‌د بۆ مانه‌وه‌ى خۆى و رژێمه‌كه‌ى هه‌موو سنوورێكى تێپه‌راندووه و له رژێمى ئێران و حیزبۆلاى لۆبنان له ناوخۆى سووریا كه‌ڵكى وه‌ر گرتووه. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا وتى، به‌شارئه‌سه‌د هیچ نیگه‌رانیێكى نییه كه له مووشه‌كى ئێسكاد دژبه ژن و منداڵى ولاته‌كه‌ى خۆى كه‌ڵك وه‌ر بگرێت.
ئێعدامى دوو زیندانى له زیندانى ره‌جایى شارى كه‌ره‌ج
به پێى راپۆرت

ى هه‌واڵده‌رى هێرانا، دوو زیندانى، رۆژى چوارشه‌ممه له زیندانى ره‌جایى شارى كه‌ره‌ج ئێعدام كراون. به پێى ئه‌م راپۆرته یه‌كێك له زیندانییه‌كان به ناوى عه‌لیره‌زا به تاوانى ئه‌سید رشتن به سه‌روچاوى زرِ باوكى كه بووه به هۆى مردنى و ئه‌ویتریشیان خه‌ڵكى ئه‌فغانستان بووه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان: ئه‌نجامدانی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی بوه‌ته كاری رۆژانه له سوریا
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له راپۆرتێكیدا كه ئه‌مرِۆ خستیه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤ، ئاشكرایده‌كات كه تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ و به‌كارهێنانی هه‌مو جۆره‌كانی توندوتیژی بۆته واقیعێكی رۆژانه له

سوریا. راپۆرته‌كه ئاشكراشی ده‌كات كه چه‌كی كیمیایی له سوریا به‌كارهاتوه و چوار روداویان تۆمار كردوه كه به به‌ڵگه‌وه چه‌كی كیمیایی تێدا به‌كارهێنراوه، به‌ڵام به‌كارهێنه‌ركانی دیاری نه‌كراون، ئه‌و چوار روداوه‌ش له ناوچه‌كانی خان عه‌سه‌لی نزیك حه‌له‌ب له (١٩/٣) و عه‌تیبه‌ی نزیك دیمه‌شق له (١٩/٣) و گه‌رِه‌كی شێخ مه‌قسود له حه‌له‌ب له (١٣/٤) و شاری سراقب له (٢٩/٤) چه‌كی كیمیایان تێدا به‌كارهێنراوه. كارلا دیل بۆنتی، دادوه‌ری سویسری و ئه‌ندامی لیژنه‌كه رایگه‌یاندوه: چه‌ندین كاری توندوتیژی و ئه‌شكه‌نجه‌دانی قورس تۆماركراوه، ئه‌وه‌ی نیگه‌رانی كردون به‌كارهێنانی منداڵه له جه‌نگه‌كاندا و له‌سه‌ره‌تای شه‌رِی ناوخۆیی سوریاوه (٨٦) منداڵی چه‌كدار له جه‌نگه‌كاندا كوژراون. تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له راپۆرته‌كه‌یاندا ئه‌وه‌شیان تۆماركردوه كه له‌و ماوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان كردوه (١٧) تاوانی كۆمه‌ڵكوژی له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی سوریا ئه‌نجامدراوه.
نارِه‌زایه‌تییه‌كانی توركیا، مانگرتنی كرێكارانیشی هاته‌سه‌ر
خۆپیشاندانه‌كان له توركیا رۆژ له‌دوای رۆژ په‌ره‌سه‌ندنی نوێ به‌خۆوه ده‌بینێت، یه‌كێتی سه‌ندیكاكانی كه‌رتی گشتی كه گه‌وره‌ترین یه‌كێتی كرێكارانه له‌توركیا له‌چوارچێوه‌ی پشتیوانیكردن له نارِه‌زایه‌تییه میللییه‌كان له‌دژی حكومه‌ت ماوه‌ی دو رۆژ مانگرتنی راگه‌یاند. ئه‌و مانگرتنه كه له ئه‌مرِۆوه تاوه‌كو سبه‌ینێ چوارشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت قوتابخانه‌و زانكۆ‌و داموده‌زگا حكومییه‌كان ده‌گرێته‌وه، یه‌كێتی كرێكاران كه ٢٤٠ هه‌زار كرێكار تێیدا ئه‌ندامن، حكومه‌ت تۆمه‌تبار د

ه‌كات به به‌كارهێنانی "تیرۆری ده‌وڵه‌تی" له‌دژی هاوڵاتیان. بۆ رۆژی پێنجه‌میش له‌سه‌ریه‌ك هێشتا پێكدادانه‌كان له‌نێوان خۆپیشانده‌ران‌و هێزه‌كانی پۆلیس به‌رده‌وامه، ئه‌نجومه‌نی هاتای له باشوری توركیا رایگه‌یاند "دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا له پارێزگای هاتای له‌نزیك سنوری سوریا ته‌قه‌ی لێكراوه، هاوڵاتییه‌ك به ناوی عه‌بدوڵا كومیریت كه ته‌مه‌نی ٢٢ ساڵه كوژراوه". وه‌ك باسده‌كرێت كوژراوه‌كه سه‌ر به لاوانی پارتی گه‌لی كۆماری ئۆپۆزسیۆنه كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا تۆمه‌تباری كرد به‌وه‌ی هانی نارِه‌زایه‌تییه‌كان ده‌دات. به كوژرانی ئه‌و لاوه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و خۆپیشاندانانه‌دا كوژراون كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه شاره‌كانی توركیای گرتوه‌ته‌وه گه‌یشته دو كه‌س، ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوش به‌هۆی ئۆتۆمبیلێكه‌وه كه خۆی كرد به‌ناو خۆپیشانده‌راندا گه‌نجێك له شاری ئه‌سته‌نبوڵ كوژرا.