هه‌رِه‌شه‌ی هێزه ئیتلاعاتییه‌كان له چالاكانی مه‌زهه‌بیی كوردستان
هێزه ئیلاعاتییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌ره‌شه‌ی زیندانی كردن و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیان له ٣ چالاكی مه‌زهه‌بیی كورد كرد. حه‌سه‌ن ئه‌مینی، مامۆستای ئایینی و به‌رپرسی قوتابخانه‌ی زانسته ئایینیه‌كانی "ئیمامی بوخارا"ی شاری سنه له په‌یوه‌ندییه‌ك به ئاژانسی كوردپای راگه‌یاند: رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی ٨ی جۆزه‌ردان هێزه ئیتلاعاتییه‌كان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پێیان راگه‌یاندم كه به‌شداری كردنی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی قورئان له رێورِه‌سمی ئیجازه وه‌رگرتنی "فه‌قێ"كانی شاری "زاهیدان" نایاساییه.به‌رپرسی قوتابخانه‌ی

ئایینیی ئه‌مامی بوخارا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هێزه ئیتلاعاتییه‌كان رایانگه‌یاند كه ده‌بێ به ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب قورئان بڵێی كه له جه‌ژنی ئیجازه وه‌رگرتنی "فه‌قێ"كانی شاری زاهیداندا به‌شداری نه‌كه‌ن.هه‌روه‌ها رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی ١٠ی جۆزه‌ردان "عه‌بدوڵڵا عه‌باسی"، یه‌كێك له چالاكانی مه‌زهه‌بیی كوردستان هاورِێ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌وه بانگهێشت و بۆ ماوه‌ی ٢ كاتژمێر و نیو لێپرسینه‌وه‌یان لێكرابوو.هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ماڵپه‌رِی "ئیسلام كورد" بڵاوی كرده‌وه، هێزه ئیلاعاتییه‌كان به‌و چالاكه مه‌زهه‌بییه‌یان راگه‌یاندووه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوون له چالاكییه مه‌زهه‌بییه‌كانی خۆی حوكمی ٦ مانگ هه‌ڵپه‌سێراوه‌كه‌ی ده‌بێته ٥ ساڵ زیندان ته‌عزیری و ده‌چێته قۆناخی جێبه‌جێ كردنه‌وه. هه‌نووكه له زیندانی ره‌جایی شاری كه‌رج ١٧٠ گیراوی په‌یرِه‌وی مه‌زهه‌بی سوننی بونی هه‌یه كه له كۆی ئه‌و رێژه‌یه ٢٠ كه‌سیان به‌تاوانی ته‌بلغ بۆ مه‌زهه‌بی سوونی به ئێعدام مه‌حكووم كراون.
درز بردنى رئاكتۆرى ناوه‌كى بوشه‌هر
به پێى

راپۆرتى هه‌واڵده‌رى ئاسۆشه‌یتدپرێس، رۆژى سێشه‌ممه دیپلۆماته رۆژئاواییه‌كان رایانگه‌یاند، ولاتانێكه به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ى رژێم چاودێرى ده‌كه‌ن زانیاری‌یان ده‌ست كه‌وتووه كه ده‌ریده‌خات كه ئه‌و رئاكتۆره له كاتى زه‌وى له‌رزه‌كه‌ى ئه‌م دواییانه زه‌ره‌رى بینیوه و دیواره‌كه‌ى درزى بردووه. جێگه‌ى باسه كه عه‌ره‌بستان رۆژى سێشه‌ممه له دانیشتنه‌كانى شۆراى حۆكامى ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یى وزه‌ى ئه‌تۆمى له وییه‌ن نیگه‌رانى خۆیان له‌مه‌رِ ئه‌منییه‌تى وێزگه‌ى بوشه‌هر نیشان داوه.
نیگه‌رانى ده‌ربرِینى چین و رووسیا له‌مه‌رِ به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ى رژێمى تاران
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى رۆیتێرز، له زار دیپلۆماته رۆژئاواییه‌كانه‌وه چاوه‌روان ده‌كرێت له دانیشتنه‌كانى ئه‌م جاره‌ى ئاژانسى نێونه‌ته‌وه‌یى وزه‌ى ئه‌تۆمى، چین و رووسیا له‌گه‌ڵ چوار هێزى رۆژئاوایى نیگه‌رانى خۆیان له‌مه‌رِ به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ى رژێمى تاران ده‌رببرِن. به پێى ئه‌م راپۆرته قه‌رار وایه له كاتى ئه‌م دانیشتنه‌دا به‌یاننامه‌ێك ئاماده بكرێت كه هاوكارى رژێمى ئێران له‌گه‌ڵ ئاژانس له‌مه‌رِ به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ى به پێویست و خێرا زانرابێت.
ده‌وڵه‌تى

یه‌مه‌ن له وه‌رگرتنى هه‌یئه‌ته‌كانى رژێمى ئێران و حیزبى شه‌یتانى لۆبنان خۆى بوارد
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رییه‌كان، ده‌وڵه‌تى یه‌مه‌ن له وه‌رگرتنى هه‌یئه‌ته‌كانى رژێمى ئێران و حیزبى شه‌یتانى لۆبنان كه بۆ به‌شداریكردن له مه‌راسمێكى گرووپى حۆییه‌كان رۆیشتبوون خۆى بوارد. وته‌بێژى گرووپى ئه‌نسارۆڵلاى سه‌ر به حۆییه‌كان رایگه‌یاند، به‌رپرسانى یه‌مه‌ن ئیزنیان به هێندێك له هه‌یئه‌ته‌كان به تایبه‌ت هه‌یئه‌تى ئێران و حیزبۆلاى لۆبنان بۆ به‌شداریكردن له ناشتنى حسین به‌دره‌دین حۆیى دانه‌رى گرووپى حۆییه‌كان نه‌داوه كه برۆنه ناو ولاتى یه‌مه‌نه‌وه.
ده‌ربرِینى ترسى رژێم له‌مه‌رِ گه‌مارۆ نوێیه‌كانى ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا
به پێى را

پۆرتى سایتى حكومه‌تى تابناك، رژێمى ئاخووندى فه‌رمانى ئۆباماى كرده‌وه‌ێكى بێ وێنه بۆ فشار خستنه سه‌ر رژێم له سه‌ره‌تاى هه‌ڵبژاردنه‌كان ناو بردووه. ئه‌م سایته نوسیویه كه وادیاره كه ده‌وڵه‌تى ئه‌مریكا هه‌موو هێزى خۆى له رێگاى په‌سه‌ند كردنى گه‌مارۆى نوێ خستووه‌ته گه‌رِ بۆ فشار خستنه سه‌ر ده‌وڵه‌تى ئێران له سه‌ره‌تاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى، له‌م پێناوه‌دا دواى گه‌مارۆ خستنه سه‌ر سه‌نعه‌تى پترۆشیمى، باراك ئۆباما به واژۆ كردنى فه‌رمانێك، پاره‌ى نه‌ته‌وه‌یى ئێران و سه‌نعه‌تى ماشێن سازى كردووه‌ته ئامانجى گه‌مارۆكان.
٣٠٠ زیندانى له زیندانى به‌نده‌رعه‌باس له چاوه‌روانى ئێعدام‌دان
به پێى راپ

ۆرتى هه‌واڵده‌رى هێرانا، زیندانى ناوه‌ندى به‌نده‌رعه‌بباس له ئێستادا زیاتر له ٣٨٠٠ زیندانى هه‌یه كه ٥٠٠ كه‌سیان چاوه‌روانى به‌رێوه‌بردنى حوكمى ئێعدامن. به پێى ئه‌م راپۆرته له ئێستادا حوكمى ئێعدامى ٣٠٠ كه‌س له‌و زیندانییانه له لایه‌ن دیوانى بالاى ئێرانه‌وه پشت‌راست كراوه‌ته‌وه و ئه‌و زیندانییانه چاوه‌روانى به‌ریوه چوونى حوكمه‌كه‌یانن.
حكومه‌تی توركیا داوای لێبوردنی له‌هاوڵاتیانی كرد
خۆپیشاندان و نارِه‌زایی هاوڵاتیانی توركیا له دژی حكومه‌ت به‌رده‌وامه و ژماره‌ی قوربانیان گه‌یشته سێ كوژراو، هاوكات حكو

مه‌تی توركیاش داوای لێبوردنی له‌هاوڵاتیان كرد. به‌هۆی ئه‌و مامه‌ڵه‌و توندوتیژانه‌ی پۆلیس له‌چه‌ند رۆژی رابردودا به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران گرتویانه‌ته‌به‌ر، دوێنێ حكومه‌تی توركیا داوای لێبوردنی له هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد. له‌لای خۆشیه‌وه جای كارنی، وته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا پێشوازی له‌و برِیاره‌ی حكومه‌تی توركیا كرد به‌هۆی داوای لێبوردن كردن له هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی. سه‌رباری داوای لێبوردنه‌كه‌ی حكومه‌ت، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران كۆتاییان به خۆپیشاندانه‌كانیان نه‌هێناو سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرِۆ جارێكی دیكه هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له گۆرِه‌پانی ته‌قسیم كۆبونه‌وه و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانیان ده‌كرد. به‌گوێره‌ی دوایین ئامار كه راگه‌یاندنه‌كانی توركیا بڵاویانكرده‌وه، تا ئێستا به‌هۆی پێكدادانی نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌رانه‌وه سێ هاوڵاتی كوژراون و زیاتر له سێ هه‌زار هاوڵاتیش بریندا بون، جگه‌له‌وه‌ش دو هه‌زار كه‌س تر ده‌ستگیر كراون.
فه‌ره‌نسا: به ته‌ئكید گازی سارین له سوریا به‌كارهاتوه
فه‌ره‌نسا

ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه كه چه‌ند جارێك گازی سارین له سوریا به‌كارهاتوه‌و له‌ناو ئه‌و جارانه‌شدا "رژێمی سوریا‌و كۆمه‌كیكاره‌كانی" به‌كاریانهێناوه. لۆران فابیۆس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتویه‌تی: به‌گوێره‌ی چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌و پشكنینێك، گازی سارین-مان له چه‌ند شتێك‌دا دۆزیوه‌ته‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌كی دبلۆماتی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كه فه‌ره‌نسا له گه‌رِه‌كی حی جۆبه‌ر له شاری دیمه‌شق و له شاری سه‌راقیب پێداویستیه‌كانی پشكنینه‌كه‌ی بردوه‌و له‌سه‌ر داوای رێكخراوێكی قه‌ده‌غه‌ی چه‌كی كیمیاوی، پشكنینه‌كان له تاقیگه‌یه‌كی فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدراون.