شه‌مامى وته‌بێژى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه كرد.
له‌و دیداره دا كۆمه‌لێك باس و ته‌وه‌رى گرینگى رۆژ ئاڵوگۆرى بیروراى له‌سه‌ر كرا و له‌ناو باسه‌كانیشدا به تایبه‌تى تیشك خرایه سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانى خولى یازده‌یه‌مى سه‌رۆك كۆمارى له وه‌لاتى ئێران.
به‌رێز كاك بابه‌شێخ حوسێنى سكرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌ڵوێست و سیاسه‌تى سازمانى خه‌بات ى بۆ هه‌یئه‌تى میوان روونكرده‌وه و ووتى: هه‌ڵبژاردن له وه‌لاتى ئێران به پێى كه‌مترین پێوه‌ر و ئیستاندارده جیهانیه‌كان به‌رێوه ناچێ و نه‌ته‌نیا هیچ ده‌رووێك بۆ به‌رێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنێكى دروست بوونى نییه به‌ڵكو فیل و چه‌واشه‌كاریشى تێدا به‌رێوه ده‌چێ و له‌و پێوه‌ندییه‌دا رۆژ به رۆژ بازنه‌ى هێز له لایه‌ن وه‌لى فه‌قیهه‌وه ته‌سكتر ده‌بێته‌وه و ئاستى فریوكارییه‌كانیش به‌رزتر ده‌بێته‌وه. هه‌ر بۆیه هه‌ڵبژاردن له نیزامى ئاخوندى ته‌نیا شانۆگه‌رییه‌كه كه بۆ پیشاندانى رێژى جه‌ماوه‌ریی بوون و به ئیستلاح پێبه‌ندى به سیسته‌مى كۆمارى له لای جیهانیان له لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه وه‌رێده‌خرێ. سكرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات پێى له‌سه‌ر بژارده‌ى ته‌حریمى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا گرته‌وه و به باشترین وه‌لامى بۆ فریوكارییه‌كان ده‌سه‌لات زانى. لەدرێژەی قسەكاندا باسی سیاسەتی دانووستان و هیوا بە گۆرینی دەسەڵات و چاكسازی لەو سیستەمەدا كرا كە بەرێز كاك بابەشێخ لەو پێوەندییەدا رژیمی ئاخوندی بە دەسەڵاتێكی نەگۆر زانی و تەنیا رێگەی رزگاری گەلانی ئێرانی بە نەمان و رووخانی ئەو رژیمە دیكتاتۆر و ملهورە گرێ دا.
له‌دواى ئه‌و باسه وئاڵوگۆرى بیرورِا له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رىكى ناوچه‌یی و كوردستانى هه‌یئه‌تى بزووتنه‌وه‌ى كۆماریخوازانى كوردستان له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران به گه‌رمى به‌رێكران.