چاره‌نووسی وێنه‌گری رووداوی خۆسووتاندنی هاووڵاتییه یارسانییه‌كه نارِوونه
له چاره‌نووسی "مێهرداد ره‌حمانی" وێنه‌گری رووداوی خۆسووتانی "نیكمه‌رد تاهیری" هاووڵاتیی په‌یرِه‌وی ئایینی یارسان، هه‌تا ئێستا هچ زانییارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه. بێهرووز تاهیری ئامۆزای "نیكمه‌رد تاهیری" یه‌كێك له قوربانیانی رووداوی خۆسووتاندن له هه‌مه‌دان، له لێدوانێكی ته‌له‌فۆنیدا به ئاژانسی كوردپای راگه‌یاند: هه‌تا ئێستا سهرهرِ

ای به‌دواداچوون و هه‌وڵی بنه‌ماڵه‌ی مێهرداد ره‌حمانی، هێزه ئیتلاعاتییه‌كان هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی نابراو نه‌دركاندووه. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیراوه كورده نیگه‌رانیی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌ربرِیوه و داوایان له‌سه‌رجه‌م ناوه‌ند و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كردووه كه له‌مه‌رِ چاره‌نووسی رۆڵه‌كه‌یان به‌هانایانه‌وه بچن. رۆژانی ١٤ و ١٥ی جۆزه‌ردان ٢ هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌حنه و هه‌مه‌دان به‌ناوه‌كانی "حه‌سه‌ن ره‌زه‌وی" و "نیكمه‌رد تاهیری" به‌نێشانه‌ی نارِه‌زایه‌تی ده‌ربرِین به سووكایه‌تی كردنی هێزه ئیتلاعاتییه‌كان به ئایینی یارسان، خۆیان سووتاند. به‌پێی وته‌ی شایه‌تحاڵان ئه‌و كه‌سه‌ی فیملی له‌و رووداوه هه‌ڵگرتووه، له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌تا كاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له ده‌ستبه‌سه‌ریی هێزه ئیتلاعاتییه‌كاندا ماوه‌ته‌وه و مه‌ترسیی گیانی به‌سه‌ر ناوبراو له ئارادایه.
بارودۆخ
ى هه‌واى پاریزگاكانى كوردستان و كرماشان مه‌ترسیداره ته‌پ و تۆز دووباره شاره‌كانى كوردستانى داگرتۆته‌وه و هه‌واى ئه‌وشارانه زۆر خه‌راپه. به پێا راپۆرتى سه‌رچاوه‌كانى حكوومه‌تى ئیداره‌ى گشتى پاراستنى ژینگه‌ى كوردستان له راگه‌ێندراوێكدا هه‌واى ئه‌رۆى كوردستانى به مه‌ترسیدار زانیوه. له‌و راگه‌ێندراوه داوا له خه‌ڵك كراوه به هۆى به‌رزبوونى رێژى پیسى هه‌وا له گه‌رِان و هه‌ڵسووران له هه‌واى ئازاد خۆ بپارێزن. ئه‌و كه‌ش و هه‌وایه ماوه‌ێكه له‌شاره‌كانى كوردستان به‌ردوامه.
خنكانی ٦ هاووڵاتیی كورد له به‌نداوی ئه‌حمه‌داوای تیكاب
٦ هاووڵات

یی كوردی خه‌ڵكی ناوچه‌ی تیكاب له‌كاتی سه‌یراندا له به‌نداوی ئه‌حمه‌دئاوی سه‌ربه‌و شاره له ئاودا خنكان. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی١٧ی جۆزه‌ردان له كاتێكدا بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردی خه‌ڵكی شاری تیكاب كه به‌مه‌به‌ستی سه‌یران روویان له به‌نداوی گوندی ئه‌حمه‌دئاوای سه‌ربه‌و شاره‌یان كردبوو، ٥ ئه‌ندامی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌و كه‌سێكی خه‌ڵكی ئه‌و گونده له ئاودا خنكان. به‌وته‌ی یه‌كێك له شایه‌تحاڵان، ئه‌و هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی گوندی ئه‌حمه‌داوا، ٢ كه‌س له ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی له مه‌ترسیی خنكان رزگار كردووه‌و له ئه‌نجامدا بۆخۆیشی به‌هۆی ماندوویه‌تییه‌وه له ئاودا خنكا. هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ته‌رمی ئه‌و ٦ كه‌سه‌ی دیكه به‌هۆی بێ ئیمكاناتییه‌وه
پێداگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ به‌ره‌وسه‌ربردنى ته‌حریمه‌كان دژى ئێران
جان كێر

ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ریكا ووتى: ٢٠ وه‌لات تا ئێستا كرینى نه‌وتیان له ئێران به ته‌واوى راگرتووه و یان تا ئاستێكى به‌رچاو كه‌میان كردووه. ناوبراو له راگه‌ێندراوێكدا دا ده‌لێ: تا ئه‌و كاته‌ى رژیمى ئێران سه‌باره‌ت به نیگه‌رانیه‌كان له پێوه‌ند به به‌رنامه گوماناوییه ناوكه‌ییه‌كانى دژكرده‌وه نیشان نه‌دا ئه‌مریكا و كۆه‌ڵگاى جیهانى به‌رده‌وا ده‌بن له‌په‌ره‌سه‌ندنى فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌و رژیمه.
پله‌ى چواره‌مى هه‌لاوسانى جیهان به‌ر رژیمى ئاخوندى كه‌وت
به راگه‌یاندنى نرخى هه‌لاوسانى سالانه‌ى ٣١ له‌سه‌دى رژیمى ئێران پله‌ى چواره‌ى جیهانى له بارى هه‌لاوسان بۆ خۆى ته‌رخان كرد. وه‌لاتى ئێران له‌دواى بلارووس و سوریا و سوودان چواره وه‌لاتى خاوه‌ن به‌رزترین نرخى هه‌لاوسانه.
وه‌ه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رژیم: هه‌ڵوێسته ناوكه‌ییه‌كانمان ناگۆردرێن
وه‌زیرى ده‌ر

هوهى رژیمى ئاخوندى له دژكرده‌وه به قسه‌كانى پاڵوێراوانى سه‌رۆك كۆمارى سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامى ره‌وتى به‌رنامه ناوكه‌ییه‌كان ووتى: ئه‌وانه لێكدانه‌وه‌ى شه‌خسین و له هه‌ڵوێستى ئوسولى نیزام ئاڵگۆرێك پێك نایه. عه‌لى ئه‌كبه‌رى ساڵحى له وه‌لامى پرسیارێكى هه‌واڵده‌رى ئیسنا سه‌باره‌ت به قسه‌كانى پالوێراوه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى له‌پێوه‌ند به چۆنیه‌تى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كان و ووتووێژه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌لاتانى ١٥ ووتى: تاكتیك و رێگه‌كانى وه‌دى هاتنى مافى بێ ئه‌ملاو ئه‌و لاى ناوكه‌یی ئێران جۆراوجۆره به‌لام هه‌ڵوێته ئوسولیه‌انمان بۆ گه‌یشتن به ته‌كنه‌لۆژى ناوكه‌یی نه‌گۆره.
وریای دانى جۆرج سه‌برا سه‌باره‌ت به داگیركردنى رژیمى ئێران و حیزبی شه‌یتان
جۆرجسه‌برا سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌ته‌وه‌یی سوریا وریایی دا، تێكگیرانى حیزبی شه‌یتان شه‌رِى سوریاى گۆریوه به قه‌یرانى فیرقه‌یی و تایفى نێوان شیعه و سووننى و ووتووێژه‌كانى ئاشتى تا ئه‌و كاته‌ى ئه‌و حیزبه و رژیمى ئێران له لاى به‌شار ئه‌سه‌د شه‌ر بكه‌ن، سه‌ر ناگرێت. ناوبراو به ئاسۆشێتدپرێسى ووت: سوریا له لایه‌ن هێزه ده‌ركیه‌كانه‌وه داگیركراوه و ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى كارێك نه‌كا ئه‌و شه‌ره په‌ل ده‌هاوێ بۆ باقى وه‌لاتانى رۆژهه‌لاتى ناوه‌رِاست.
خۆپیشانده‌رانی توركیا شه‌قامه‌كانی سه‌ر گۆرِه‌پانی ته‌قسیم داده‌خه‌ن
خۆپیشانه‌كانی توركیا به‌رده‌وامی هه‌یه و ئه‌مرِۆش خۆپیشانده‌رانی گۆرِه‌پانی ته‌قیسم سه‌رجه‌م ئه‌و شه‌قامانه‌یان داخست كه دێته‌وه سه‌ر ئه‌و گۆرِه‌پانه. خۆپیشانده‌ران به‌ربه‌ستی گه‌وره‌یان داناوه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی شه‌قامه‌كان و هاتنه‌وه‌ی بۆسه‌ر گۆرِه‌پانی ته‌قسیم و باخچه‌ی جیزی، ئه‌وه‌ش بۆ رێگریكردن له هێزه ئه‌منییه‌كان و ئۆتۆمۆبێله‌كانیان تاوه‌كو نه‌چنه گۆرِه‌پانه‌كه‌وه و هێرشیان نه‌كه‌نه سه‌ر. به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و ماوه‌یه، تائێستا سێ هاوڵاتی كوژراون و زیاتر له (٤٠٠٠) كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.