شه‌هیدان ده‌ستى پێكرد. پاشان هه‌ر به‌و بۆنه‌وه داوا له سكرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات به‌رێز كاك بابه‌شێخ حوسه‌ینى كرا په‌یامێك پێش كه‌ش بكات. به‌رێزیان له‌په‌یامه‌كه‌یاندا وێراى پیرۆزبایی ووتنى ئه‌و رۆژه له‌سه‌رجه‌م مندالانى ریزه‌كانى سازمانى خه‌بات و مندالانى كورد به گشتى، تیشكى خسته سه‌ر مه‌ینه‌تى و بێ به‌شیه‌كانى منداڵى كورد له كوردستانى ئێران و له هه‌ڵسه‌نگاندێك له گه‌ڵ باقى مندالانى جیهان منداڵى كوردى به سته‌م لێكراو و بێ ماف زانى. هه‌روه‌ها ئه‌ركى دایكان و باوكان له‌راست منداڵه‌كانیان و خه‌مخۆریان بۆ په‌روه‌رده‌ى دروستى مندالان، به‌شێك له قسه‌كانى كاك بابه‌شێخى بۆ ته‌رخان كرا. له كۆتایی قسه‌كان سكرتێرى گشتى پێبه‌ندى سازمانى خه‌بات به ماف و یاساكانى پاراستنى منداڵى كوردى له دوارۆژى ئازادى و گه‌یشتن به ماف وه‌بیرهێنایه‌وه.
له‌دواى ووته‌كانى سكرتێرى گشتى به‌نده‌كانى جارنامه‌ى مافى مندالان له لایه‌ن ئالان سلێمانیه‌وه پێش كه‌ش كرا. "رێگه‌كانى به‌هێز كردنى په‌یوه‌ندى تۆ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه ت" ناوونیشانى بابه‌تێك بوو كه له لایه‌ن دونیا گولنازییه‌وه پێشكه‌ش كرا. له درێژه‌ى رێوره‌سمه‌كه چه‌ندین شیعر و گۆرانى و نوكته‌ى پێكه‌نینى له لایه‌ن هه‌ر كام له هه‌ڵۆ حوسه‌ینى، هێرش یۆسفى، هه‌ژیر ئه‌رده‌لان، زیوین ره‌حیمى، زنوێر سلێمانی و هانیا گوڵنازییه‌وه پێش كه‌ش كرا. كاك خه‌ڵیل یۆسفى پێشمه‌رگه‌ى سازمان به‌و بۆنه‌وه شیعرێكى پێش كه‌ش به سه‌رجه‌م منداڵه هه‌ژاره‌كانى كوردستان كرد. له‌پاشاندا چه‌ندین برِگه‌ى پێش بركێيى پرسیار و وه‌لام، شووتى خواردن، راكێشانى ته‌ناف له نێو مندالانى ئاماده‌بووى مه‌راسیمه‌كه به‌رێوه چوو.
له برِگه‌یێكى دیكه‌ى رێوره‌سمه‌كه خه‌لات به سه‌ر هه‌ركام له مندالانى ریزه‌كانى سازمانى خه‌بات ، له لایه‌ن كاك ره‌شید سلێمانى پێشمه‌رگه‌ى دێرین و خاتوو زێنه‌ب حوسه‌ینی ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پێشووى سازمانه‌وه دابه‌ش كرا. جێگه‌ى باسه خاتوو ئه‌سماْ حوسه‌ینى ئه‌ندامى سازمانى خه‌بات له ده‌ره‌وه‌ى وه‌لات و میوانى ئیفتخارى رێوره‌سمه‌كه به جیاواز دیاریێكى له‌و رۆژه‌دا بۆ مندالانى به‌شداربووى مه‌راسیمه‌كه له ئه‌ستۆ گرت كه له لایه‌ن خاتوو شیلان محه‌مه‌دى ئه‌ندامى كومیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات پێش كه‌ش كرا.
له‌دوا برِگه‌ى رێوره‌سه‌كه چه‌ندین كورته فیلمى ئه‌نیمه‌یشن و كارتۆنى له‌پێوه‌ند به‌و رۆژه‌وه پیشاندرا. به‌م جۆره له ناو خۆشی و شادیێكى زۆرى منداڵه چاوگه‌شه‌كانى سازمانى خه‌بات كۆتایی به رێوره‌سمه هێنرا.