به ٦٠ له‌سه‌د سووتانه‌وه گیانى له مه‌ترسیدایه.
رژیمى دژه مرۆڤى ئاخوندى بناغه‌ى سیسته‌مه‌كه‌ى له سه‌ر هه‌لاواردن و جیاوازیی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه و كه‌مایه‌سیه مه‌زه‌هه‌بیه‌كانى وه‌ك یارسان له دژوارترین دۆخى ژیان به كه‌مترین مافه سه‌ره‌تاییه‌كان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و رۆژانه تووشی سووكایه‌تى و بێرێزى له لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه ده‌بنه‌وه. دیاره ئاستى فشار و بێرێزییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته راده‌یێك كه هاونیشتمانه یارسانیه‌كانمانى خستۆته دۆخێكه‌وه كه بۆ پیشاندانى بێزارى و نه‌فره‌تیان له‌و سیسته‌م و ده‌سه‌لاته ده‌ست ده‌به‌نه خۆسووتاندن و كۆتایی هێنان به ژیانیان.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران وێراى ده‌ربرینى پشتیوانى خۆى له‌سه‌رجه‌م مافه ره‌واكانى یارسانه‌كان ، خه‌مبارى خۆى بۆ گیاندانى هاونیشتمانانى یارسانى راده‌گه‌ێنى. به داخه‌وه هیچ كاره‌سات و كرده‌وه‌ێكى هه‌ژێنه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لاته نائینسانیه وه‌خه‌به‌ر ناهێنێ و ناچار به ئاوردانه‌وه له ویست و داواكارییه‌كانى كۆمه‌ڵگاى ناكات. ئه‌و ده‌سه‌لاته نامه‌شروع و ناخه‌ڵكیه له هه‌مبه‌ر گیانى هیچ تاكێكى كۆمه‌ڵگا خۆى به به‌رپرسیار نازانێ و وه‌ك كارنامه‌ى ٣٤ ساڵى رابردووى ئاخوندان پیشانى داوین ته‌نیا به‌شی خه‌ڵكى كورد و باقى پێكهاته‌كانى ئێران، سته‌م و بێ به‌شی و هه‌ژارى و بێ مافى و زیندان و ئیعدام و گرتن و بێ سه‌روشوێنكردن و سه‌ركووتى وه‌حشیانه بووه. پێمان وایه ته‌نیا رێگه‌ى كۆتایی هێنان به مه‌ینه‌تیه‌كان خۆراگریێكى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى كۆمه‌لانى خه‌ڵكى كوردستان و خه‌ڵكى ئێرانه و ئه‌ركى هه‌ر تاكێكه كه له‌پێناو نه‌مانى ئه‌و ده‌سه‌لاته به‌شدارى له خه‌باتى رزگاریخوازانه بكات.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان به بنه‌ماڵه‌ى نی‌ك مه‌رد تاهیرى و كه‌س و كارى راده‌گه‌ێنین و ئومێدوارین دۆخى قوربانیه‌كه‌ى تریش به زووترین كات به‌ره‌وباش بوونه‌وه بچێ و شاهیدى رووداوى دڵته‌زێنى له‌مجۆره نه‌بین.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا پشتیوانى له‌هه‌ر جۆره ناره‌زایه‌تى ده‌ربرِینێك له دژى ده‌سه‌لاتدارانى ئاخوندى ده‌كه‌ین و داوا له خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌ین پاڵپشتى هاونیشتمانانى یارسانى بن.
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
كومیته‌ى ناوه‌ندى
١٨ى جۆزه‌ردانى ١٣٩٢